(بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی ئێران و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیم لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان)
خەڵكی خۆڕاگری كوردستان!
حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ئێران و كوردستان!
رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی!
شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان لە ئێران دەچێتە دەیەمین ڕۆژی خۆی. ئەم ناڕەزایەتییانە "نا"گوتنێکی ئاشکرا، بەرز و گشتیی دیکە بە تەواوەتیی کۆماری ئیسلامییە، سەبارەت بەو هەموو نەهامەتییەی لە مێژووی دەسەڵاتدارەتیی خۆیدا بۆ گەلانی ئێرانی بەدیاری هێناوە. ئامانجی ئەم ناڕەزایەتییانە لە ئێران و کوردستان ستاندنی ماف و ئازادی، گەڕاندنەوەی کەرامەتی ئینسانی و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی حاشاکردن، پەراوێزخستن، کوشتن، تێرۆر و هەڵاواردنە نەتەوەیی و فەرهەنگییەکانە.
کوردستان لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا پێشەنگ و ڕەچەشکێنی ئەو "نا" گوتنە و سەنگەری هەمیشەیی و لەگیران نەهاتووی ئازادیخوازی و بەربەرەکانی دژی کۆماری ئیسلامی بووە. هەروەها بە بزووتنەوەی ژینا، "ژن، ژیان، ئازادی" دەسەڵاتی دێکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیی تووشی گەورەترین قەیرانی شەرعییەت لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات کرد. سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ناوچەکانی خواروی کوردستانیش پیشانی دا کە ژیلەمۆی ئەو ڕاپەڕینە هەروا گەشاوەیە، بۆیەشە خۆپێشاندانەکان بە توندی سەرکوت کران و لە مەلەکشایی تاوانێکی گەورە خوڵقێندرایەوە.
ئێمە سەرکوتی خۆپێشاندانەکان و گرتنی خەڵکی ناڕازی و مافخوازی ئێران کە سیاسەتی هەمیشەیی دەسەڵاتی ئێران بووە، بە توندی مەحکوم دەکەین و بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان و هاوپەیوەندی لەگەڵ هاونیشتمانانمان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان داوای مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤دا دەکەین.
کوردستان بەم مانگرتنە گشتییە جارێکی دیکە "نا"یەکی گەوەرەی تر بە دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی دەڵێتەوە و پێ لەسەر مافەکانی دادەگرێتەوە کە ئازادی، یەکسانی و مافە ڕەواکانیەتی. داوا لە سەرجەم حیزبە سیاسییەكان و رێكخراوە مەدەنییەكانی ئێران و كوردستانیش دەكەین بە هاودەنگی و یەكگرتووانە لە بەرانبەر تاوانەکانی كۆماری ئیسلامیدا هەڵوێستیان هەبێ و بەدەم ئەم بانگەوازەوە بێن.
بژی هاوپشتی و یەكگرتوویی خەڵكی مافخوازی كوردستان!
بڕووخێ كۆماری ئیسلامیی ئێران!
- پارتی ئازادیی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و سەرکوتکردنی توندی هاووڵاتیان لەدوای مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، شەش هاووڵاتی لە نێویاندا "عەسەل بەگوەند" بە برینداری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری سونقور لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە دۆخێکدا ڕوویانداوە کە فشارە ئەمنییەکان لەسەر هاوڵاتیان و چالاکوانانی ناوچەکە زیادی کردووە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی جەستەیییان لەبەردەستدا نییە. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە بە ناوی «ئەمیر فەرهادی، مێهدی باقری، بەهار ڕەفیعی، عەسەل بەگوەند، یاسین حشمەتیان و عەلیرەزا عەبدی» ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «عسەل بەگوەند» لە کاتی ئەم دەستبەسەرکردنانەدا بریندار بووە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/6120252-3/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
سەنقەر؛ بەردەوامی شەپۆلی سەرکوت پاش مانگرتنی سەرتاسەری بە دەستبەسەرکران و برینداربوونی هاوڵاتییان
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری سەنقەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان لە کوردستان، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدڕەزا دەوڵەتیاری هاوڵاتی خەڵکی شاری هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بریاری دادوەر ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی و یاسایی، یان تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/6120253-3/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
هەرسین؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییەک و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدڕەزا دەوڵەتیاری هاوڵاتی خەڵکی شاری هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ
فوئاد نیکپی یەکێک لە بریندارانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیووز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، شازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، فوئاد نیکپی یەکێک لە بریندارانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی فوئاد نیکپیدا بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراویش کردووە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/6120258-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی فوئاد نیکپی و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسی ناوبراو - کۆڵبەر نیوز
پێشتر فوئاد نیکپی لە ئێوارەی حەڤدەی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری مەریوان لە گەڕەکی “سەردووشی”ی بووەتە ئامانجی تەقەی هێزە ئەمنییەکان
لە درێژەی کۆمەڵکوژی و سەرکوتی خوێناویی شاری مەلەکشاهی، محەمەدڕەزا کەرەمی، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندارببوو، دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەدڕەزا کەرەمی، بریندارێکی دیکەی کۆمەڵکوژی خەڵکی مەلەکشاهی، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا. محەممەدڕەزا کەرەمی دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئیلام، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا. ئەم لاوە تەمەن ١٦ ساڵە، کوڕی جەبار کەرەمی، یەکێک ئەو هاووڵاتییانە بووە کە کاتی سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری مەلەکشاهی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لێ کرابوو وە بە سەختی بریندار ببوو.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/6120259-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
مەلەکشاهی؛ گیانلەدەستدانی لاوێکی ١٦ ساڵی دیکە بەهۆی سەرکوتی خوێناوی شار - کۆڵبەر نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەدڕەزا کەرەمی، بریندارێکی دیکەی کۆمەڵکوژی خەڵکی مەلەکشاهی، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
دکتۆر نەبی ئومێدی، مامۆستای یاریدەدەری ئابووری لە زانکۆی ئیلام و براکەی، دکتۆر عەلی ئومێدی چالاکی سیاسی کە دوو هاووڵاتی خەڵکی ئیلامن، لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە دوای دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم دوو برایە، بەبێ فەرمانی دادوەر و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەیان، هەوڵی دەستبەسەرکرانی دکتۆر نەبی ئومێدی و دکتۆر عەلی ئومێدییان داوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بۆ دەستبەسەرکردنی دکتۆر نەبی ئومێدی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و براکەی و کەسوکاری دیکەی. لەم هێرشەدا و دوای بەرەنگاری دکتۆر عەلی ئومێدی، هێزەکانی ڕژیم هەردوو براکەیان ئازار و ئەشکەنجە کردووە و دواتر دەستبەسەریان کردوون. بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان؛ دکتۆر نەبی ئومێدی لەم لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لووت و دەستی شکاوە و سەرەڕای ناجێگیری جەستەیی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/61202610-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی توندوتیژانەی دوو برا و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان - کۆڵبەر نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم دوو برایە، بەبێ فەرمانی دادوەر و ڕوونکردنەوەی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ایلام
یک دستگاه ون نیروهای یگان سرکوب در #ایلام توسط معترضین به آتش کشیده شد
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
یک دستگاه ون نیروهای یگان سرکوب در #ایلام توسط معترضین به آتش کشیده شد
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ایلام
مورموری ایلام دست جوانان با غیرت شهر شبیه میدان جنگ شده است.
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
مورموری ایلام دست جوانان با غیرت شهر شبیه میدان جنگ شده است.
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ایلام
پیر و جوان، زن و مرد برخاستند و شعار امسال سال خونه سیدعلی سرنگونه میدهند.
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
پیر و جوان، زن و مرد برخاستند و شعار امسال سال خونه سیدعلی سرنگونه میدهند.
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ایلام
تصاویری دیگر از مردم شجاع و انقلابی ایلام
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
تصاویری دیگر از مردم شجاع و انقلابی ایلام
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
ئەمیرحوسێین تەعمیرکاری، محەممەدحسێن مورادی و ئەبولفەزڵ پورڕەزایی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام و سەراوڵە، لەم ڕۆژانەی دواییدا بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەممە ١٣ بەفرانبقری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی، ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی «ئاسمان ئاوا»ی سەر بە سەراوڵە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەبولفەزڵ پورڕەزایی، ١٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ئیلام و دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەمیرحسێن تەعمیرکاری، ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ئیلام بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.
درێژەی هەواڵ؛
https://ku.kolbarnews.com/61202611-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر نیوز
ئیلام و سەراوڵە؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاووڵاتی و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان - کۆڵبەر نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەممە ١٣ بەفرانبقری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی، ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی «ئاسمان ئاوا»ی سەر بە سەراوڵە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم
#قصرشیرین
درگیری خیابانی آتشین مردم قصرشیرین با نیروهای سرکوبگر جمهوری اسلامی ایران
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
درگیری خیابانی آتشین مردم قصرشیرین با نیروهای سرکوبگر جمهوری اسلامی ایران
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#کرج
به آتش کشیدن شورای اسلامی فردیس واقع در فاز۲ توسط جوانان شجاع
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
به آتش کشیدن شورای اسلامی فردیس واقع در فاز۲ توسط جوانان شجاع
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ایلام
تصاویری دیگر از مردم شجاع و انقلابی ایلام
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews
تصاویری دیگر از مردم شجاع و انقلابی ایلام
سهشنبه ۱۶ دیماه ١۴٠۴
#اعتراضات_سراسری
#اعتصابات_سراسری
#ژینا_امینی
@kolbarnews