کولبرنیوز | Kolbarnews
5.01K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.4K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
▪️ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، سەرکوتی توند و ئاسۆی داهاتوو

١- ڕاپۆرتی مەیدانی

١٧ ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکوومەت لە ئێران تێپەڕ دەبێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی هەواڵەوە بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەم ناڕەزایەتیانەوە لانیکەم ٦٤٨ خۆپیشاندەر کە ٩ کەسیان منداڵ بوون، گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندار بوون. ژمارەی دەستگیرکراوەکان بە زیاتر لە دە هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، ئامارێکی کە بەیانگەری ڕەهەندە بەربڵاو و توندوتیژەکانی سەرکوتە. کۆماری ئیسلامی بە بڕینی تەواوەتی هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایل، هەوڵ دەدات ڕەهەندە ڕاستەقینەکانی کوشتار و سەرکوت لە بیروڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بشارێتەوە. لە ئاوا هەلومەرجێکدا ترسی ئەوە هەیە کە ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوەکان زۆر لەو ئامارانە زیاتر بێت کە بڵاوکراونەتەوە. بڕینی ئینتەرنێت لە سەرانسەری وڵات هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی بەردەوامی بەرپرسانی حکوومەت لە دژی ناڕازییان و دەرکردنی سزای قورس، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئەگەری کوشتاری بەربڵاوتر و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان زۆر زیادکردووە. هەندێک سەرچاوەی پزیشکی و نەخۆشخانەکان باسیان لەوە کردووە کە دام و دەزگای ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە کۆمەڵگەی پزیشکی و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانە تایبەتەکان کردووە کە دەستبەجێ ناوی بریندارانی ناڕەزایەتییەکان ڕابگەیەنن و خۆ لە چارەسەری بێبەرامبەریان ببوێرن. ئەم کارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەخلاقی پزیشکی و پرەنسیپە مرۆییەکان و هەروەها ئاماژەیەکی ترە لە پەرەسەندنی ئاستی سەرکوت و توندوتیژییەکان بۆ هەموو بەشە کۆمەڵایەتییەکان.

لێکدانەوەی ڕۆژ؛

https://ku.kolbarnews.com/13120261-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ ئاوڕدانەوەیەک لە بارودۆخی کۆڵبەران


وتووێژی تەلەفزیۆنی ئیسکرا لەگەڵ ڕۆمان میرەکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز لەسەر دۆخی کۆڵبەران.


لینکی یوتیوب:

https://youtu.be/sHQOO2OdTDU?si=Z14k7ZMCIESbFZDN
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM