کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
🔴 حوکمی قەساسێک لە شنۆ بەخشرا.

ماوەی سێ سال لەمەوبەر هاووڵاتێکی خەڵکی ئاوایی #حەسەن_نورانی شنۆ بە نێوی #کەماڵ_هەمزەزادە کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کوژرابو و دادوەری گشتی ئورمیە بکوژەکەی بە نێوی سەمەد مەنافی کوڕی دەروێش حوسێن مەنافی بە تاوانی کوشتنی ناوبراو بە سزای قەساس مەحکوم کردبو و لە بەرەبەرەی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بە هەوڵ و تێکۆشانەکی بێوچانی کۆمەڵێک کەسایەتی دڵسۆزی ناوچەکە و خەڵکی بە شەڕەفی حەسەن نوران بنەماڵەی کوژراو لە سێدەرەدانی #سەمەد_مەنافی پاژگەز بونەوەو عەفویان کرد.

منبع کاناڵی شنۆ۲٤
🆔 @Kolbarnews
سپاسێک بە #حەسەن_زووئەلفەقاری قەرزدارین

نوێنەرانی کوردزمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی رژیم راستگۆترن لە گەڵ #کۆڵبەران یان جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری نێوخۆ؟

قاتڵەکانی کۆڵبەران، تا ئەم ئیعترافە راشکاوانەی حسن زولفقاری(معاون سیاسی وامنیتی وزیر کشور ج.ا) هۆکاری تەقە کردن لە کۆڵبەران وە بریندار کردن و کوشتنیان دەگێڕایەوە بۆ ئەوەی کە " شەو بووە و نەیاندیوە"، "تەقەی هەوایی کراوە و گولەی وێڵ پێکاونی"، "نەمانزانیوە کۆڵبەرن" و ئێمە نەبووین" و...

بەڵام ئەوە ئێستا لە لایەن جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری کشورەوە، رووی واقعی دڕندەیی رژیم لە حاند چینی چەوساوەی کوردستان و سیاسەتی هەدەفمەندی لە بارەی وادار کردنی خەڵکی کوردستان بە کۆچ کردن بۆ قوڵایی خاکی وڵات و چۆڵ کردنی کوردستان لە دانیشتوانی بە راگەیاندنی شەڕ و فتوای قەتڵی کوڵبەران نیشان درا. ئیدی خەڵکی زەحمەتکێش و حەقخوازی ئێران و کوردستان چیدی فریوی درۆ و چەواشەکاری نوێنەرانی کوردزمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ناخۆن و لە چاوەروانی کرانەوەی "#معابر_کولبری" و بازاڕۆکەکاندا بەسەر بەرن.

ئەوان چارەیەکیان جیان لە ئەو رێگایەی کامیونداران، کەشاوەرزان و موعەلیم و کرێکارانی شیرکەت و کارخانەکان گرتویانەتە بەر لە پێش دەم نیە. ئەویش ئەنجومەن و شۆڕای کۆڵبەران و کاسبکارانی سنور دروست کردن و مانگرتنی رێکخراوە.

جێگری سیاسی و ئەمنیەتی وەزیری نێوخۆی رژیمی ئێران ئەوەی روون کردەوە کە رژیمی حاکم بە بەنەوش، سەوز، ئیسلاح تەلەب و کۆنەپارێزیەوە، دژمنی قەستەسەری چینی رەنجدەری خوڵقێنەری نێعمەتەکانە لە کوردستان.

ئەم جانیە لەم فەرمانی کوشتارەیدا باسی دانی مەعاشی مانگانەی ۲میلیون و هەشسەد هەزار تمن بە دانیشتوانی نەواری مەرزی دەکا، هەم درۆ و حوقەبازی دەکا و هەم تەحقیر.
یەکەم؛ مەگەر خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان داوای نەفەقە و خێرات دەکەن یان بەدوای ستاندنی مافی رەوای خۆیان، سەرپەنا و کاری ستاندارد، ئەمنیەت، نان و ئازادیەوەن؟
دوەم؛ نێوی ئەو پوڵە چیە کە دەیدەن بەو کەسانەی باسی دەکەن؟ بیمەی بێکاریە؟ درۆ دەکەی. لە نەتیجەی گومرگ و کاری سەرسنوور هیچ پارەیەک بە خەڵکی سەرسنوور نادەن، بەڵکو بە ئیعترافی رەسوڵ خزری نوێنەری خۆتان لە ناوچەی پیرانشار و سەردەشت هەموو داهاتەکە دەبەن بۆ تاران و یان لە مەنتەقە هێزە ئەمنیەتیە جنایەتکارەکانتان دەیخۆن.

سێهەم؛ ئەم پارە و مەعاشە کە باسی دەکەن دەیدەن بە بەسیجی و جاسوس و هاوکارە ئەمنیەتیەکانی خۆیان کە لە خزمەت جنایەتەکانی خۆیان دان، نەک بە کاسبکاران و کۆڵبەرانی شارە سنووریەکان.
ئەمجار روون تر لە جاران سیمایی دزێو و دوو روویی نوێنەرە کوردزمانەکانی مەسلیسی ئیسلامی لە کوردستان بۆ هەموان ئاشکرا دەبێ. ئەوان شەریکە جورمن لە گەڵ فەرماندار و ئوستاندار و فرماندەکانی هیزە جنایەتکارەکانی موستەقەر لە کوردستاندا.
ئەم لێدوانەی زووئەلفەقاری رووی راستەقینەی دوژمنایەتی رژیم لەگەڵ خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان نیشان دەدادت و سابتی دەکا کە کوردستان داگیر کراوە و بۆ ئەوەی کۆڵبەری و رۆژموزدی و کوشتار نەمێنێ، دەبێ کۆماری ئیسلامی بە تەواوی سیستەم و کولتور و کەسەکانیەوە لە کوردستان لە گۆڕ خرێن. حەسەن زولفەقاری هیچ تەوەهومێکی نیسبەت بە خۆیان نیسبەت بە دوأمنیان لەگەڵ هەژارانی کوردستان نەهێشتەوە. بۆیە جێگای سپاسە.
بەڵام لازمە لە لایەن خەڵکی ئازادیخواز و دادپەروەری کوردسانەوە بە #مانگرتن و #نارەزایەتی_گشتی جواب بەم فەرمانە جیهادی و پرۆژەی کوشتاری زەحمەتکێشانی کوردستان بدرێتەوە.

ئارێس زارەعی
@Kolbarnews
کووژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری #چادووران


ڕۆژ پێنج شەممە ۱٥ی خەزەڵوەر ۱۳۹۹، بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران لە سنووری #چالدووران تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "#حەسەن دەلایی میلان" خەلکی ئاوایی قاشقابڵاغ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی بەخت دەکات.

شایانی باسە ئەو کۆڵبەر خاوەن سێ مناڵە هەروەها بە وتەی یەکێک لە هاورێیانی ناوبراو ۵ فیشەکی بەر کەوتوە.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

@kolbarnews

@kolbarnews
🔴کشته شدن یک کولبر در نقاط مرزی چالدران

◾️ برپایه‌ی گزارش رسیده به کولبر نیوز امروز جمعه ١۶ آبان‌ماه ١٣٩٩ نیروهای نظامی رژیم در مناطق مرزی چالدران به سوی دسته‌ای از کولبران آتش گشودند که در نتیجه آن یک کولبر اهل این منطقه با نام #کمال_علم‌هولی کشته شد.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@Kolbarnews

کووژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری #چادووران


ڕۆژی هەینی ۱٦ی خەزەڵوەر ۱۳۹۹، بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران لە سنووری #چالدووران تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "#کەماڵ_عەلەم_هولوی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران گیانی بەخت کردوە.
ڕۆژی ڕابردووش لە همان سنوور کۆلبەرێک بە ناوی #حەسەن_دەلایی_میلان بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی #ئێران گیانی بەخت کردوە.

@kolbarnews

@kolbarnews
💢زخمی شدن یک کولبر در نوار مرزی چالدران

◾️ برپایه‌ی گزارش رسیده به کولبر نیوز امروز چهارشنبە ۲۲ اردیهشت ماه ١۴٠٠ نیروهای نظامی رژیم فاشیست ترکیە در مناطق مرزی روستای وکیل از توابع شهرستان چالدران بە سوی دسته‌ای از کولبران آتش گشودند که در نتیجه آن یک کولبر با نام حسن علم هولو اهل چالدران بە شدت مجروح شد.


لازم بە ذکر است این کولبر را جهت مدوا بە بیمارستانی در شهر ماکو منتقل کردەاند.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@Kolbarnews

⭕️بریندار بوونی #کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی سوپای تورکیه لە سنوری #چاڵدوران

💢بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە شەوی ڕابردو چوارشەممە۲۲ی گوڵان۱٤۰۰ هێزەکانی سوپای #تورکیە لە سنووری چاڵدوران نزیک بە گوندی وەکیل تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەریک بە ناوی #حەسەن_عەلم_هولو بەخەستی بریندار بووە شایانی باسه بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستیەکانی شاری ماکۆ کراوە.


#kolbarnews

@kolbarnews