کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
#بۆکان
دەستبەسەرکردنی ئەسرین محەمەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی شاری بۆکان


میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند.

میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای چەند مانگێک، ئەسرین محەممەدی خوشکم گەڕایەوە بۆکان و دەیویست کە مەراسیمێکی بچووک بۆ ساڵیادی مەرگی براکەم “شەهریار” ساز بکات. بەڵام خوشکەکەم ڕفێندرا و دایکم بریندار کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەسرین محەممەدی نییە، هەروەها دیار نییە کە لەلایەن کام ڕێکخراو و بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆلبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سنە

گوڵباران کردنی شوێنی گیانبەختکردنی "ئارام حەبیبی" لەلایەن دایکیەوە.

شوێنی گیانبەختکردنی "ئارام حەبیبی" لە ساڵۆگەڕی گیانبەختکردنی دا لەلایەن دایکیەوە گوڵباران کرا و یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز ڕاگیرا.

ئارام حەبیبی ٢٨ ساڵ تەمەن، گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی کە لە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لە سەردەمی شۆڕشی "ژینا"، لە مەڕاسمی
«کیانوش عەلیزادە» بەشداری کردبوو،
لەلایەن جەنایەتکارانی ڕێژیمی ئیسلامی
بە تەقەی ڕاستەخۆ لە شاری سنە کوژرا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری