کولبرنیوز | Kolbarnews
4.96K subscribers
13.8K photos
14.9K videos
295 files
11.8K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی:
#شێرکۆ_بێکەس


شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد
“خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت.

خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

🌹 ژیان


شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.

لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

شێرکۆ بێکەس

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.


لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.

شێعر

شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد
وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان،
سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش.

وڕکم ئە‌گرت،
دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم
بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم
ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
واتە‌ی کامە‌رانیی لای من
لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما
بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما
فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م
گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم
سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی،
گە‌شاوە ‌و ئاڵ
وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ
بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌..
دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!.

کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم.
لە‌ ماڵی پوورە‌ "مە‌نیجە‌"
ترشیات بکڕم
کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو
لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا
کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام
ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام!

لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم
خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو:
شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم
لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان
پێڵاوی تازە‌ بنوێنم!

کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم
زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی
بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی
جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم
وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم
وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون
پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم.
کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم.

کە‌ گە‌ورە‌ بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم
نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌
وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن
تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!

#وەسیەت_نامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،

من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆر بم.

🚩🆔kolbarnews