شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.24K subscribers
8.33K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸حکم اعدام دست‌کم پنج زندانی به نام‌های محمدرضا دهقان دهنوری، جواد رضایی، نورویس اچک زهی، ولی شهربابکی و رضا بیگ که به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» و «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان مرکزی یزد به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این پنج زندانی در تاریخ ۲۹ اردیبهشت ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل و در بامداد روز چهارشنبه ۳۱ اردیبهشت حکم اعدام آنها به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/23/p43108

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدڕەزا دێهقان دێهنووری، جەواد ڕەزایی، نوروەیس ئاچەک زێهی، وەلی شەهربابەکی و ڕەزا بەیگ کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤ (١٩ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی یەزد کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٤ (٢١ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/24/p43114

@KurdistanHRN
🔸محمد رحیمی، کولبر اهل شهر «بانه‌وره» شهرستان پاوه استان کرمانشاه، در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی این شهرستان کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴، گروهی از کولبران در مرز «دروله» پاوه از سوی نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن محمد رحیمی در جا کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/05/25/p43116

@KurdistanHRN
🔸محەممەد ڕەحیمی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی شارۆچکەی «بانەوەڕە»ی پاوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە سنووری «دەرەوەڵێ»ی پاوە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا محەممەد ڕەحیمی پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/05/25/p43121

@KurdistanHRN
🔸مهسا زارعی، فعال مدنی اهل کرمانشاه، توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی این فعال مدنی در کرمانشاه یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی وی را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/26/p43123

@KurdistanHRN
🔸بفرین معروفی، شهروند کُرد اهل بوکان، برای اجرای حکم ۴ ماه و ۷ روز حبس به زندان مرکزی ارومیه منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ پس از احضار به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب بوکان، روانه زندان مرکزی ارومیه شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/26/p43127

@KurdistanHRN
🔸سمکو یوسفی، فعال مدنی و مدرس زبان کُردی، توسط نیروهای امنیتی در بوکان بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز دوشنبه ۵ خرداد ۱۴۰۴، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی این فعال مدنی در محله «میرئاوا» بوکان یورش برده و وی را بدون ارائه حکم قضایی بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/26/p43130

@KurdistanHRN
🔸مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری کرماشاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43136

@KurdistanHRN
🔸بەفرین مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43138

@KurdistanHRN
🔸سمکۆ یووسفی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە گەڕەکی «میرئاوا»ی شاری بۆکان و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43140

@KurdistanHRN
🔸ماموستا برزان ملکی، امام جماعت و مدرس مسجد جامع «شیخین» سنندج پس از حضار به دادگاه ویژه روحانیت همدان بازداشت شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این روحانی اهل سنت کُرد روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ به ستاد خبری اداره اطلاعات سنندج احضار و به مدت ۲ ساعت مورد بازجویی قرار گرفت. همزمان وی با دریافت ابلاغیه‌ای به دادگاه ویژه روحانیت همدان احضار شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/26/p43134

@KurdistanHRN
🔸مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە. هاوکات بانگهێشتنامەیەکیشی بۆ نێردرابوو و داوای لێ کرابوو سەردانی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان بکات.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43163

@KurdistanHRN
🔸باران ساعدی و لیلا پاشایی، دو زن فعال کُرد که در پی برگزاری مراسم روز جهانی زن در سنندج توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت شده بودند، پس از احضار به شعبه ۲ بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب سنندج مورد تفهیم اتهام‌های جدید و افزایش میزان وثیقه قرار گرفتند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۵ خرداد ۱۴۰۴، این دو فعال زن به شعبه ۲ بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب سنندج احضار و با دو اتهام جدید «تشکیل گروه غیرقانونی» و «تبلیغ علیه نظام» مورد تفهیم اتهام قرار گرفتند. قاضی رمضانی، بازپرس شعبه ۲، همچنین میزان وثیقه را ۱۰۰ میلیون افزایش داده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/05/26/p43154

@KurdistanHRN
🔸لەیلا پاشایی و باران ساعیدی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە تۆمەتی نوێیان ڕووبەڕوو کراوەتەوە و ڕێژەی بارمتەکەیشیان زۆر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو ژنەچالاکە ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کراون و دوو تۆمەتی نوێی «پێکهێنانی گرووپی نایاسایی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. دادوەر ڕەمەزانی، لێپرسەوەی لقی ٢، هاوکات بارمتەکەی هەرکامیانی بە ڕێژەی ١٠٠ میلیۆن تمەن بەرز کردووەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2025/05/26/p43169

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام مراد دلایی میلان، زندانی اهل چالدران، که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان ماکو به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل و بامداد روز دوشنبه ۵ خرداد حکم اعدام وی به اجر درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/27/p43171

@KurdistanHRN
🔸مرتضی اسماعیلیان، زندانی محکوم به قطع عضو، طی روزهای گذشته از زندان مرکزی ارومیه به مکان نامعلومی منتقل شده است. ادامه بی‌خبری از وضعیت او، نگرانی‌ها درباره خطر اجرای قریب‌الوقوع حکم قطع عضو را افزایش داده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی کُرد اهل ارومیه، در روزهای اخیر به بهانه اعزام به زندان مرکزی تبریز از زندان مرکزی ارومیه خارج شده، اما پس از گذشت ۵ روز، هیچ اطلاعی از محل نگهداری او در دست نیست. مسئولان زندان اعلام کرده‌اند که با توجه به صدور حکم او از سوی دادگاهی در تبریز، قرار است به زندان تبریز منتقل شود، اما همچنان سرنوشت او نامعلوم است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/05/27/p43176

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی موراد دلایی میلان، بەندکراوی خەڵکی چاڵدێران کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/27/p43180

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام دو زندانی اهل هرسین به نام‌های رحیم امیری و امیر ابراهیمی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند در ندامتگاه مرکزی کرج به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو زندانی روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی ندامتگاه مرکزی کرج منتقل و بامداد روز سه‌شنبه ۶ خرداد ۱۴۰۴ حکم اعدام آنها به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/27/p43178

@KurdistanHRN
🔸مورتەزا ئیسماعیلیان، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادیارە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەدا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە کوردەی خەڵکی ورمێ لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بیانووی گواستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز لە زیندانی ناوەندیی ورمێ براوەتە دەرەوە، بەڵام دوای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نەکەوتووە. بەرپرسانی زیندان وتوویانە کە هۆکاری گواستنەوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دادگایەک لە تەورێزدا سزاکەی بۆ دەر کردووە، بەڵام تا ئێستایش چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/05/27/p43184

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان بە ناوەکانی ڕەحیم ئەمیری و ئەمیر ئیبراهیمی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/27/p43188

@KurdistanHRN