شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸دو کودک اهل کامیاران به نام‌های اوراز زمانی و بهروز رشیدی توسط نیروهای وزارت اطلاعات در منازل خانوادگی خود بازداشت و به بازداشتگاه این نهاد امنیتی در سنندج منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز دوشنبه ۱۷ شهریور ۱۴۰۴، نیروهای وزارت اطلاعات به منازل خانوادگی این دو کودک در کامیاران یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی آنان را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/10/p44678

@KurdistanHRN
🔸دوو منداڵی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی هەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری سنە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم دوو منداڵە کوردە لە شاری کامێران و هەردووکیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/10/p44682

@KurdistanHRN
🔸بفرین معروفی، زندانی سیاسی اهل بوکان، با پایان دوران محکومیت خود از زندان مرکزی ارومیه آزاد شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱۸ شهریور ۱۴۰۴، بفرین معروفی که در بند زنان زندان ارومیه محکومیت ۴ ماه و ۷ روزه خود را سپری می‌کرد، با پایان دوران محکومیت از زندان آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/09/10/p44691

@KurdistanHRN
🔸بەفرین مەعرووفی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) بەفرین مەعرووفی کە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا سزای ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ بەندکرانی تێ دەپەڕاند، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/09/10/p44696

@KurdistanHRN
🔸دو زندانی کُرد اهل ارومیه و سلماس به نام‌های ناصر بکرزاده و شاهین وصاف که حکم اعدام اولیه آنان پیش‌تر از سوی دیوان عالی کشور نقض و به دادگاه هم‌عرض ارجاع شده بود، پس از محاکمه مجدد در شعبه دوم دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه، به ترتیب به اعدام و ۱۰ سال حبس تعزیری محکوم شدند.

🔸یک منبع مطلع در زندان مرکزی ارومیه با تایید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «این دو زندانی که در بند زندانیان سیاسی زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برند، در روزهای گذشته به دفتر اجرای احکام زندان احضار و صدور حکم به آنان ابلاغ شده است. بر اساس حکم صادره، ناصر بکرزاده بار دیگر به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» به اعدام و شاهین وصاف نیز به همان اتهام به ۱۰ سال حبس محکوم شده‌اند».

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/09/12/p44700

@KurdistanHRN
🔸دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سەڵماس بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە و شاهین وەساف کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو و دوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە دۆسیەکانیان نێردرابووە بەردەم دادگای هاوتەریب، پاش دادگاییکردنەوە لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێدا، بە ڕیز سزای لەسێدارەدان و ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم دوو بەندکراوە کە لە بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندان کراون و حوکمەکانیان پێ ڕاگەیەنراوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، ناسر بەکرزادە جارێکی تر بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەدا سەپاوە و شاهین وەسافیش بە هەمان تۆمەت سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەر چووە».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/09/12/p44703

@KurdistanHRN
🔸حسام صبوری به همراه دو کودک به نام‌های کاوان صبوری و احسان صبوری، توسط نیروهای وزارت اطلاعات در شهرستان کامیاران بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز جمعه ۲۱ شهریور ۱۴۰۴، نیروهای وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی به منازل این افراد در روستای «گازرخانی» شهرستان کامیاران، استان کردستان یورش برده و آنان را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/12/p44709

@KurdistanHRN
🔸حیسام سەبووری لەگەڵ دوو منداڵدا بە ناوەکانی کاوان سەبووری و ئێحسان سەبووری لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم هاووڵاتیانە لە گوندی «گازرخانی»ی کامێران و هەرسێکیان دەستبەسەر کردوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/12/p44712

@KurdistanHRN
🔸در ادامه موج بازداشت شهروندان کُرد در کامیاران، دو کودک ۱۷ ساله به نام‌های پیمان حسینی و سوران مظفری توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند. همچنین در روزهای گذشته قرار بازداشت رامین گرگانی، شهروند اهل کامیاران، برای یک ماه دیگر تمدید شده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۲۰ شهریور ۱۴۰۴ پیمان حسینی در پی یورش نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی‌اش در کامیاران بازداشت شد. همچنین سوران مظفری، بامداد ۱۷ شهریور ۱۴۰۴ در منزل خانوادگی‌اش در همین شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم انتقال یافت. او مبتلا به بیماری دیابت است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/14/p44714

@KurdistanHRN
🔸لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری کامێراندا، دوو منداڵی ١٧ ساڵان بە ناوەکانی پەیمان حسەینی و سۆران موزەفەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هاوکات لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دەستبەسەربوونی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی دیکەی خەڵکی کامێران بە ناوی ڕامین گورگانی بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کراوەتەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١١ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پەیمان حسەینی لە شاری کامێران و دەستبەسەریان کردووە. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هەر لەم شارەدا هێرش کراوەتە سەر ماڵی سۆران موزەفەری و ئەویش دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە نەخۆشیی شەکرە (دیابێت)ی هەیە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/14/p44717

@KurdistanHRN
🔸گروهی از کشاورزان ساکن روستای «پیرعمران» سقز که در اعتراض به جاده‌کشی بدون مجوز از میان زمین‌های کشاورزی خود به سوی معدن طلای «قولقوله» تجمع اعتراضی برگزار کرده بودند، مورد تیراندازی نیروهای مسلح مستقر در نگهبانی این معدن قرار گرفتند. در نتیجه این تیراندازی یک شهروند به نام محمد رشیدی کشته شد و حداقل چهار شهروند دیگر نیز به نامهای هیمن رشیدی، عادل رشیدی، محمدامین رشیدی و رامیار رشیدی زخمی شدند.

🔸یک منبع مطلع در شهر سقز در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد: «مقامات دولتی از مدتی پیش بدون مجوز قانونی اقدام به احداث جاده‌ای برای معدن طلای قولقوله سقز از میان زمین‌های کشاورزی تعدادی از شهروندان روستای « پیرعمران» کردند، تعدادی از روستایان در اعتراض به این جاده‌کشی و همچنین آلودگی‌های خود معدن، دست به اعتراض زدند. اما از سوی نیروهای مسلح مستقر در نگهبانی این معدن به گلوله بسته شدند».

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2025/09/15/p44723

@KurdistanHRN
🔸هەندێ لە جووتیارانی دانیشتووی گوندی «پیرعومران»ی سەقز کە لە بەرانبەر دروستکردنی نایاسایی جادەیەک لە ناو زەویوزار و کێڵگەکانی ئەوانەوە بەرەو کانزای زێڕی «قوڵقوڵە» گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنابوو، کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی پاسەوانی کانزاکە. لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد ڕەشیدی کوژراوە و لانیکەم چوار هاووڵاتیی دیکەیش بە ناوەکانی هێمن ڕەشیدی، عادڵ ڕەشیدی، محەممەدئەمین ڕەشیدی و ڕامیار ڕەشیدی بریندار بوون.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقزەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «کاربەدەستانی دەوڵەت لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستیان کردبوو بە دروستکردنی جادەیەک بۆ کانزای زێڕی قوڵقوڵەی سەقز کە ڕێک لە ناو زەویی کشتوکاڵی جووتیارانی گوندی «پیرعومران»ـەوە تێ دەپەڕی، ژمارەیەک لە خەڵکی گوندەکەیش بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەم هەنگاوە نایاساییە و هەروەها پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە بە هۆی کانزاکەوە…».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2025/09/15/p44726

@KurdistanHRN
🔸نهیه رحیمی، مادر رامین فاتحی، از جان‌باختگان خیزش «ژن ژیان ئازادی» در سنندج، به ستاد خبری اداره اطلاعات این شهر احضار و برای چند ساعت مورد بازجویی قرار گرفت. در روزهای گذشته نیز وریا فاتحی، برادر رامین فاتحی، به این نهاد امنیتی احضار و مورد بازجویی و تهدید قرار گرفته بود.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۲۴ شهریور ۱۴۰۴ ستاد خبری اداره اطلاعات سنندج طی تماس تلفنی این مادر دادخواه که ۷۱ سال سن دارد را احضار کرد. وی روز سه‌شنبه ۲۵ شهریور، همزمان با سومین سالگرد قتل حکومتی ژینا امینی، پس از مراجعه به این نهاد امنیتی برای چند ساعت مورد بازجویی و تهدید قرار گرفت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-expression-fa/2025/09/16/p44733

@KurdistanHRN
🔸نەهیە ڕەحیمی، دایکی دادخوازی ڕامین فاتیحی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە سنە، بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خراوەتە بەر لێپرسینەوەوە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕامین فاتیحیی برای ئەو گیانبەختکردووەیش بۆ هەمان ئەو ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرابوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە تەلەفۆن ئەو دایکە دادخوازە ٧١ ساڵانەیان بانگهێشت کردبوو. ئەویش ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا سەردانی ئەو دەزگا ئەمنییەی کردووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خراوەتە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-expression-ku/2025/09/16/p44737

@KurdistanHRN
🔸۲۲ نهاد حقوق بشری و ۱۳ تن از مدافعان حقوق بشر در بیانیه‌ای مشترک که به ابتکار و با همکاری سازمان REDRESS و شبکه حقوق بشر کردستان تنظیم شده است، بر حق دسترسی فوری و حیاتی زینب جلالیان به درمان تأکید کرده و خواستار پایان دادن به آزار و تهدید او و آزادی بی‌قید و شرط وی شدند.

🔸امضاکنندگان این بیانیه با اشاره به بیماری‌های متعدد و حاد زینب جلالیان در طول بیش از ۱۷ سال حبس، از جمله احتمال ابتلای او به سرطان رحم، و با توجه به ممانعت مقامات جمهوری اسلامی ایران از دسترسی او به درمان پزشکی، نگرانی عمیق خود را نسبت به جان و سلامت قدیمی‌ترین زندانی سیاسی زن در ایران ابراز کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2025/09/16/p44747

@KurdistanHRN
🔸امروز سه‌شنبه ٢٥ شهریور ۱۴۰۴، همزمان با سومین سالگرد قتل حکومتی ژینا امینی، کسبه و بازاریان شهرهای سقز و دیواندره در استان کردستان دست به اعتصاب زدند. از روز گذشته، صدها نیروی امنیتی در خیابان‌های سقز و اطراف قبرستان آیچی که مزار ژینا امینی در آن قرار دارد، مستقر شده و فضای شهر به شدت امنیتی گزارش شده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در پی انتشار فراخوان برای اعتصاب عمومی در سومین سالگرد جان‌باختن ژینا امینی و آغاز خیزش «ژن ژیان ئازادی»، کسبه و بازاریان در سقز و دیواندره با وجود تهدیدهای نهادهای امنیتی، مغازه‌های خود را تعطیل کردند. مأموران اداره اماکن در این دو شهر طی تماس‌های تلفنی مغازه‌داران را تهدید کرده‌اند که در صورت ادامه اعتصاب، محل کسب آنان پلمب خواهد شد؛ با این حال، امروز بازار هر دو شهر در اعتصاب کامل بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-expression-fa/2025/09/16/p44753

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هاوکات لەگەڵ سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، کاسبکارانی شارەکانی سەقز و دیواندەرە دووکان و بازاڕەکانیان داخست و مانیان گرت. لە ڕۆژی پێشترەوە سەدان هێزی ئەمنی لە شەقامەکانی سەقز و دەوروبەری گۆڕستانی ئایچیدا کە مەزاری ژینا لەوێیە، جێگیر کرابوون و دەوترێت کەشێکی ئەمنیی توند بەسەر شارەکەدا زاڵ کرابوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک بۆ مانگرتنی گشتی لە سێیەم ساڵیادی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، کاسبکارانی شارەکانی سەقز و دیواندەرە سەرباری هەڕەشەی دامودەزگا ئەمنییەکان، دووکانەکانیان داخست. هێزەکانی ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان (اماکن)ی ئەم دوو شارە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لە دووکانداران کردووە کە ئەگەر درێژە بە مانگرتنەکە بدەن…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2025/09/16/p44757

@KurdistanHRN
🔸٢٢ دامەزراوەی مافی مرۆڤ و ١٣ بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە بە دەسپێشخەریی دەزگای REDRESS و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئامادە کراوە، داکۆکییان کردووە لەسەر دابینکردنی خێرای مافی دەرمان بۆ زەینەب جەلالیان و داوایان کردووە کۆتایی بە ئازاردان و هەڕەشەکردن لەم زیندانییە سیاسییە بهێنرێت و بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکرێت.

🔸واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە لەگەڵ ئاماژەداندا بە نەخۆشییە فراوان و قورسەکانی زەینەب جەلالیان لە ماوەی زیاتر لە ١٧ ساڵ بەندکراندا، لەوانە شیمانەی تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی منداڵدان، هەروەها ڕێگریکردنی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ ئەم ژنەزیندانییە، نیگەرانیی جیدیی خۆیان لە بەرانبەر مەترسییەکانی سەر ژیان و تەندروستیی کۆنترین زیندانیی سیاسیی ژنی ئێراندا دەر بڕیوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/press-releases-ku/2025/09/16/p44760

@KurdistanHRN
🔸دیار گرگول و آلان تابناک، دو کودک ۱۶ ساله اهل اشنویه، توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز چهارشنبه ۲۶ شهریور ۱۴۰۴، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی این دو کودک در اشنویه یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی آنان را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/childrens-rights-fa/2025/09/17/p44771

@KurdistanHRN
🔸دیار گڕگوڵ و ئالان تابناک، دوو منداڵی ١٦ ساڵانی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم دوو منداڵە لە شاری شنۆ و هەردووکیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/17/p44770

@KurdistanHRN