شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.55K photos
435 videos
24 files
8.19K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتی کە لە ڕاپەرینەکەی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا (ژانڤییەی ٢٠٢٦) دەستبەسەر کرابوون و ئێستە ئازاد کراون، هەندێ زانیاریی نوێی لەسەر بارودۆخی بەندکراوانی ئەم بەندە ئەمنییە بە دەست هێناوە.

🔸بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، لە ڕاپەرینی بەفرانباردا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکاندا، ڕەوانەی ئەو بەندەی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/06/04/p48287

@KurdistanHRN
🔸لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی فەرهەنگ شێخە، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و مورتەزا سادقزادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «مادەی هۆشبەر» بۆیان دەر چووبوو، لە زیندانەکانی سنە و دامغان جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەربەیانی ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (١ی ژوەنی ٢٠٢٦) مورتەزا سادقزادە، هاووڵاتیی ٢٨ ساڵانی خەڵکی سەقز کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەر»ـەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی دامغان لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/06/04/p48289

@KurdistanHRN
🔸مطلب احمدیان، زندانی سیاسی اهل بانه، پس از انجام چند عمل جراحی در یکی از بیمارستان‌های تهران به زندان اوین بازگردانده شد. این زندانی سیاسی که شانزدهمین سال حبس خود را سپری می‌کند، از چندین بیماری از جمله فتق دیافراگم، تنگی کانال نخاع، عفونت مجاری ادراری و سرطان اثنی‌عشر رنج می‌برد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی روز ۱۱ خرداد ۱۴۰۵، پس از انجام چند عمل جراحی در بیمارستان تهرانپارس به زندان اوین بازگردانده شد. به گفته منابع مطلع، تعلل در اعزام وی به مراکز درمانی خارج از زندان موجب شد توده‌ای خوش‌خیم به توده‌ای بدخیم تبدیل شده و به بخش‌های دیگر بدن سرایت کند. در نتیجه، پزشکان ناچار شدند طی چند عمل جراحی، کیسه صفرا و بخشی از کبد او را خارج کنند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2026/06/04/p48292

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان خبر مربوط به قتل مهشید فلاحی، زن ترنس کُرد اهل سنندج، را بر اساس گفت‌وگو با دو منبع مورد اعتماد منتشر کرده بود. با این حال، در دو روز گذشته و پس از انتشار چندین ویدیو از وی، انجام بررسی‌های بیشتر و دریافت اطلاعات تکمیلی، مشخص شد که خبر منتشرشده درباره قتل مهشید، خوشبختانه، صحت نداشته است.

🔸بررسی‌های انجام‌شده نشان می‌دهد که منابعی که این اطلاعات را در اختیار شبکه حقوق بشر کردستان قرار داده بودند نیز خود دچار اشتباه شده بودند و اطلاعات نادرستی را که دریافت کرده بودند، با حسن نیت منتقل کرده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/lgbtq/2026/06/05/p48304

@KurdistanHRN
🔸موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بانە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تاراندا چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا، گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین. ئەم زیندانییە سیاسییە کە شازدەیەم ساڵی بەندکران تێ دەپەڕێنێت، بە دەست چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری وەک شێرپەنجەی ڕژێنەی دوازدەگرێ، فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە و هەوکردنی بۆریی میزەوە ئازار دەکێشێت.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١ی ژوەنی ٢٠٢٦) لە نەخۆشخانەی تێهرانپارسدا چەندین نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە و پاشان گەڕاندوویانەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دواخستنی ناردنی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان وای کردووە تۆمۆرە کەممەترسیدار و بچووکەکەی بگۆڕدرێت بۆ تۆمۆرێکی مەترسیدار و گەورە و بە بەشەکانی تری جەستەیدا بڵاو ببێتەوە، هەر بۆیە پزیشکەکان ناچار بوون لە ڕێگەی چەند نەشتەرگەرییەکەوە کیسەی زەرداو و بەشێک لە جگەری دەر بهێنن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/06/05/p48336

@KurdistanHRN
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەواڵی کوژرانی مەهشید فەللاحی، ژنەترەنسی خەڵکی سنەی لەسەر بنەمای وتووێژ لەگەڵ دوو سەرچاوەی متمانەپێکراودا لە شاری سنە بڵاو کردبووەوە، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەهشید بڵاو کرایەوە و ئەمەیش وای کرد بەدواداچوونی زیاتر و وردتر بۆ هەواڵەکە بکەین، دواجار بۆمان دەر کەوت کە خۆشبەختانە هەواڵی کوشتنی ئەم هاووڵاتییە ڕاست نییە.

🔸بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەو سەرچاوانەی هەواڵەکەیان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دابوو، خۆیشیان تووشی هەڵە بووبوون و لە ڕووی نیازپاکییەوە ئەو زانیارییە هەڵانەیان گواستبووەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/lgbt/2026/06/05/p48338

@KurdistanHRN
🔸نیروهای وزارت اطلاعات بامداد امروز با یورش همزمان به منازل خانوادگی کژال رحمانی و دانیال رحمانی در شهر کامیاران را بازداشت کردند. تا زمان تنظیم این خبر، از دلایل بازداشت و محل نگهداری آنان اطلاعی در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح روز شنبه ۱۶ خرداد ۱۴۰۵، ده‌ها نیروی وزارت اطلاعات به‌صورت همزمان به محل سکونت کژال رحمانی و دانیال رحمانی در شهر کامیاران یورش بردند. ماموران امنیتی پس از شکستن درب خانه‌ها و بدون ارائه حکم قضایی، این دو خواهر و برادر کُرد را بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/06/06/p48344

@KurdistanHRN
🔸هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کامێران بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی و ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کرد. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) دەیان ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی لە شاری کامێران. هێزە ئەمنییەکان دەرگای ماڵەکانیان شکاندووە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم خوشک و برایەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/06/06/p48347

@KurdistanHRN
🔸عیسی فیضی، زندانی سیاسی سابق و فعال مدنی کُرد، پس از مراجعه به ستاد خبری اداره اطلاعات این شهر برای کسب اطلاع از سرنوشت اعضای خانواده‌اش، بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد. صبح امروز شنبه ۱۶ خرداد ۱۴۰۵ کژال رحمانی و دانیال رحمانی، همسر و برادر همسر وی، توسط نیروهای وزارت اطلاعات در کامیاران بازداشت شده بودند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز شنبه ۱۶ خرداد ۱۴۰۵، نیروهای وزارت اطلاعات با محاصره منازل خانوادگی کژال رحمانی و دانیال رحمانی، پس از شکستن درب منازل، این دو خواهر و برادر را بدون ارائه حکم قضایی بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2026/06/06/p48349

@KurdistanHRN
🔸عیسا فەیزی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکوانی مەدەنیی کورد، دوای ئەوەی بە مەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانی کرد، دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، هاوژین و برای هاوژینەکەی عیسا فەیزی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران دەستبەسەر کرابوون.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات گەمارۆی ماڵەکانی کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانییان لە شاری کامێران داوە و دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکانیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم خوشک و برایەیان دەستبەسەر کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/06/06/p48353

@KurdistanHRN
🔸محمد رضایی، فعال مدنی اهل دهگلان و عضو انجمن‌ «نوژین» برای اجرای حکم یک سال حبس تعزیری روانه زندان مرکزی سنندج شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز شنبه ۱۶ خرداد ۱۴۰۵، این فعال مدنی پس از احضار به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب دهگلان برای اجرای حکم حبس روانه زندان مرکزی سنندج شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/06/06/p48355

@KurdistanHRN
🔸محەممەد ڕەزایی، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی لقی دێولانی ئەنجومەنی «نۆژین»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سالێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی دێولان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/06/07/p48359

@KurdistanHRN
🔸چیمن حسین‌زاده، شهروند کُرد اهل بوکان و ساکن افغانستان، به همراه دخترش، سارا یوسفی، توسط یکی از مقامات محلی طالبان که خواستار ازدواج با سارا بوده، به قتل رسیدند.

🔸یک منبع مطلع با تأیید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «چیمن حسین‌زاده حدود ۲۰ سال پیش با یک مرد افغانستانی ازدواج کرد و در روستای “غلدوری” شهرستان کوهستانات در ولایت سرپل زندگی می‌کرد. او با نام “بی‌بی چمن گل” شناخته می‌شد و به عنوان مامای محلی مشغول به کار بود.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2026/06/08/p48365

@KurdistanHRN
🔸رضا ببرنژاد، شهروند کُرد اهل قوچان و برادر مهدی ببرنژاد از جان‌باختگان خیزش ژن، ژیان، ئازادی، توسط دادگاه کیفری این شهر مجموعا به ۶ سال حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند اخیرا توسط شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری شهرستان قوچان به ریاست قاضی پور‌آریا به اتهام‌های «عضویت در گروه‌های معارض» و «تبلیغ علیه نظام» به ترتیب به ۵ و ۱ سال حبس تعزیری محکوم شده است. بر اساس ماده ۱۳۴ ( قانون تجمیع احکام) اشد این حکم یعنی ۵ سال آن قابل اجرا خواهد بود. دادگاه همچنین ۴ سال و ۶ ماه از این حکم را به حالت تعلیق درآورده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2026/06/08/p48372

@KurdistanHRN
🔸چیمەن حسەینزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی ئەفغانستان، لەگەڵ کچەکەی، سارا یووسفی، بە دەستی بەرپرسێکی خۆجێیی تالیبان کوژراون، ئەو بەرپرسەی تالیبان دەیویست بە زۆر لەگەڵ سارای ١٥ ساڵان هاوسەرگیری بکات.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «چیمەن حسەینزادە نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ پیاوێکی ئەفغانستانی هاوسەرگیریی کرد و لە گوندی «غەلدووری»ی شاری کووهستانات لە ویلایەتی سەرپۆل دەژیا. لەوێ بە ناوی «بی‌بی چەمەنگوڵ» دەیانناسی و وەکوو مامایەکی سوننەتی کاری دەکرد».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2026/06/08/p48385

@KurdistanHRN
🔸ڕەزا بەبرنژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قووچان و برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی ئەم شارەوە بە گشتی سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕەزا بەبرنژاد بەم دواییانە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوان (کەیفەری)ی دووی قووچانەوە بە تۆمەتەکانی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە ڕیز سزای ٥ ساڵ و یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی (یاسای کۆکردنەوەی سزاکان) گەورەترین سزاکە، واتە ٥ ساڵ بەندکران، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دادگاکە هاوکات ٤ ساڵ و ٦ مانگ لە کۆی سزاکەی هەڵپەساردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/06/08/p48388

@KurdistanHRN
🔸رسول یادیار، شهروند کُرد اهل بوکان، از سوی دادگاه انقلاب اسلامی این شهر به اتهام‌های سیاسی مجموعاً به ۹ سال حبس تعزیری و مجازات تکمیلی محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه رسیدگی به اتهام‌های رسول یادیار، از جمله «عضویت در گروه‌های معارض» و «تبلیغ علیه نظام به نفع گروه‌های مخالف»، در تاریخ ۱۱ خرداد ۱۴۰۵ در دادگاه انقلاب اسلامی بوکان برگزار شد و حکم صادره در روزهای گذشته به وی ابلاغ شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2026/06/09/p48394

@KurdistanHRN
🔸یک کودک-مجرم به نام آرمین که پیش‌تر در حالی‌ که زیر ۱۸ سال سن داشته، به اتهام «قتل عمد» بازداشت و به قصاص نفس (اعدام) محکوم شده بود، برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شده است.

🔸یک منبع مطلع به شبکه حقوق بشر کردستان گفت که روز یکشنبه ۱۷ خرداد ۱۴۰۵، این زندانی پس از احضار به اجرای احکام زندان مرکزی ارومیه، با دست‌بند و پابند به سلول انفرادی منتقل شده است. به گفته این منبع، این اقدام معمولاً در آستانه اجرای حکم اعدام صورت می‌گیرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/06/09/p48398

@KurdistanHRN
🔸منداڵ-تاوانکارێک بە ناوی ئارمین کە پێشتر لە تەمەنی خوار ١٨ ساڵدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٧ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بانگهێشت کراوە و پاشان بە کەلەبچە و پێبەندەوە گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بە شێوەی ئاسایی ئاوا ڕێوشوێنێک لە سەروبەندی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندا دەگیرێتە بەر.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/06/10/p48427

@KurdistanHRN
🔸ڕەسوول یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە کۆمەڵەتۆمەتێکی سیاسی بە گشتی سزای ٩ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ڕەسوول یادیار، لەوانە «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکاندا»، ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١ی ژوەنی ٢٠٢٦) لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی بۆکان بەڕێوە چوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیارەکەی دادگای پێ ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/06/10/p48430

@KurdistanHRN