شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
✔
3.34K subscribers
8.81K photos
435 videos
24 files
8.45K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸لە کاتی دەسپێکردنی هێرشەکانی ئیسراییلەوە بۆ سەر ئێران لە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا (١٣ی ژوەنی ٢٠٢٥) تا ئێستا لانیکەم پێنج چالاکوانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی موحسین قادری، سارا ڕەشیدیی کەچلانلوو، زەهرا پیردێهقان، پەروین (ئەختەر) ڕاسق قزڵباش و سیروان حەبیبی، لە شارەکانی بانە، پاوە، ورمێ و کامێران لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و پاشان ڕووبەڕووی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بوونەتەوە. تا ئێستە هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاووڵاتیانە بەردەست نەکەوتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/10/08/p50567

@KurdistanHRN
🔸نیلووفەر حەقیی بووژانی، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵانی خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بێ مۆڵەتی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی نیلووفەر حەقیی بووژانی لە شاری کرماشان و ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/10/08/p50570

@KurdistanHRN