شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.28K subscribers
8.58K photos
435 videos
24 files
8.22K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
📍سیستان و به‌لووچێستان؛ كاسبكارێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپا كوژرا

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ شاری “سه‌رباز”ی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكی كوردیان داوەتە‌ به‌ر ته‌قه‌ وله‌ ئاكامدا شۆفیری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ ناوی بێهزاد محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی بانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

🔸ده‌وترێ ئه‌م كاسبكاره‌ كورده‌ كه‌ بۆ هەڵگرتنی سووته‌مه‌نی ڕۆشتبووه‌ ئه‌م ناوچه‌یه،‌ دوای ئەوەی سەری بەر گولله‌یه‌ك کەوتووە، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. دوای كوژرانی ئه‌م كاسبكاره‌ كورده‌، فیلمێك له‌ ته‌رمی ناوبراو گه‌شته‌ دەست‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9585
📍مەترسیی بەپەلەی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی ٦ پیاو

🔸ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شیکارییانە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئێران دەبێ زۆر خێرا بەر بە پلانی چاوەڕوانکراوی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی ئەو شەش پیاوە بگرن کە دوای دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە و بەپێی کۆمەڵە دانپیانانێکی زۆرەملێ کە بە ئەشکەنجە لێیان وەرگیراوە، بە تۆمەتی دزیکردن سزایان بەسەردا سەپاوە.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9589
📍مهاباد، آزادی دو شهروند بازداشتی با قرار وثیقه


🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته دو شهروند بازداشتی اهل روستای «خورخوره» مهاباد به نام‌های سلیمان کریم‌پور و خالد محمدزاده با قرار وثیقه ۲۰۰ میلیون تومانی از زندان این شهر آزاد شدند.

🔸این دو شهروند در تاریخ ۱۴ شهریور، توسط نیروهای امنیتی در حین کشاورزی در روستای «خورخوره» بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل شدند.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14885
📍سنه‌؛ هاووڵاتییه‌كی كورد لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

🔸ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سنه‌ بە ناوی وه‌لی قەڵوەزی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ده‌ستی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

🔸شیوا قەڵوەزی، مناڵی ئه‌م هاووڵاتییه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕاگەیاند و وتی: «ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ٩ی سه‌رماوه‌ز، باوکم کاتێک دەگه‌ڕاێتەوە ماڵ تێدەگات‌ هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی شكاندنی ده‌رگای ماڵه‌كه‌ ئەدەن و دوای ئەوەی خۆی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دەناسێنێت، به‌بێ نیشاندانی هیچ جۆره‌ حوكمێكی یاسایی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ دەستبەسەرگەی ئیداره‌ی ئیتلاعات».

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9594
📍مەهاباد؛ ئازادبوونی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی مەهاباد بە ناوەکانی سلێمان کەریمپوور و خالید محەممەدزادە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

🔸ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان و لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کاروباری کشتوکاڵ لە گوندی «خوڕخوڕە» بوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9599
📍سنندج؛ زینب اسماعیلی، عضو گروه مادران آشتی به یک سال حبس تعلیقی محکوم شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، حکم ۶ سال حبس زینب اسماعیلی، عضو گروه مادران آشتی پس از درخواست واخواهی در شعبه اول دادگاه انقلاب سنندج به یک سال حبس تعلیقی تبدیل شده است. وی پیشتر از سوی دادگاه انقلاب سنندج به صورت غیابی به اتهام «عضویت در گروه‌های معاند» و «تبلیغ علیه نظام» مجموعا به ۶ سال حبس محکوم شده بود.

🔸زینب اسماعیلی در تاریخ ۸ اسفند سال گذشته توسط نیروهای امنیتی در منزل خود در شهر دهگلان استان کردستان بازداشت و پس از یک ماه نگهداری در بازداشتگاه اداره اطلاعات شهر سنندج با قرار وثیقه آزاد شد. او در این مدت از حق ملاقات با خانواده و دریافت داروهایش محروم بود.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14893
📍آزادی پنج شهروند با قرار وثیقه در شهرهای پیرانشهر و مریوان

🔸۵ شهروند کُرد به نام‌های صلاح آجی، علی جولاپس، شورش عبدالله‌نژاد، نجمه سخنور و فرمان حیدرنژاد که ماه گذشته توسط نیروهای امنیتی در شهرهای پیرانشهر استان آ‌ذربایجان غربی و سروآباد استان کردستان بازداشت شده بودند، در روزهای گذشته با قرار وثیقه از زندان آزاد شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه، ۱۳ آذر، ۴ شهروند اهل روستاهای «شین‌آباد» و «گرگول» پیرانشهر به نام‌های صلاح آجی، علی جولاپس، شورش عبدالله‌نژاد، نجمه سخنور با قرار وثیقه یک میلیارد تومانی آزاد شدند.این ۴ شهروند روز ۲۵ آبان به همراه یک شهروند دیگر به نام اسماعیل حاجی‌عبدالله توسط نیروهای امنیتی بازداشت شده بودند. اسماعیل حاجی‌عبدالله پیشتر در روز یک‌شنبه ۸ آذر با قرار وثیقه آزاد شده بود.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14896
📍سنه‌؛ زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی، ئه‌ندامی گرووپی دایكانی ئاشتی، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێدراوی به‌سه‌ردا سه‌پا

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی كوردستان، سزای شەش ساڵ زیندانی زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی، ئه‌ندامی گرووپی دایكانی ئاشتی، دوای پێشکەشکردنی داوای پێداچوونەوە له‌ لقی یه‌كەمی دادگای شۆڕشی سنه‌ گۆڕدرا بۆ‌ یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی هه‌ڵپه‌سێدراو. ناوبراو پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ بە شێوەی غیابی و بەبێ ئامادەبوونی خۆی، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ «گرووپە بەرهەڵستکارەکاندا» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» به‌ گشتی سزای شه‌ش ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9601
📍پێنج هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی پیرانشار و مه‌ریوان به ‌دانانی بارمته‌ ئازاد كران

🔸پێنج هاووڵاتیی كورد به‌ ناوه‌كانی سه‌لاح ئاجی، عه‌لی جولاپەس، شۆڕش عه‌بدوڵڵانژاد، نه‌جمه‌ سوخه‌نوه‌ر و فه‌رمان حه‌یده‌رنژاد كه‌ مانگی ڕابردوو به‌ لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاره‌كانی پیرانشاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و سه‌وڵاوای پارێزگای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كراون.

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی گونده‌كانی “شین‌ئاوا” و “گڕگوڵ”ی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی سه‌لاح ئاجی، عه‌لی جولاپەس، شۆڕش عه‌بدوڵڵانژاد و نه‌جمه‌ سوخه‌نوه‌ر به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نی ئازاد كران، ئه‌م چوار هاووڵائتییه‌ ڕۆژی ٢٥ی گه‌ڵاڕێزان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌دا به ناوی ئیسماعیل حاجی عه‌بدوڵڵا لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئیسماعیل حاجی عه‌بدوڵڵا پێشتر و لە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زدا به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرابوو.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9603
📍اختلال گسترده در اینترنت موبایل در شهرهای سقز، بانه و سردشت

🔸منابع شبکه حقوق بشر کردستان در شهرهای سقز، بانه و سردشت از اختلال گسترده در اینترنت موبایل این شهرها خبر می‌دهند.

🔸به گفته این منابع، از روز پنج‌شنبه ۱۳ آذر، به دلایل نامعلوم اینترنت موبایل در این سه شهر دچار کاهش سرعت یا قطعی همراه بوده است. همچنین حضور نیروهای لباس شخصی در خیابان‌ها و ورودی‌های این شهرها محسوس است.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14901
📍پچڕانی ئینته‌رنێتی مۆبایل له‌ شاره‌كانی سه‌قز، بانه‌ و سه‌رده‌شت

🔸سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌ شاره‌كانی سه‌قز، بانه و سه‌رده‌شت باس لە پچڕانی ئینته‌رنێتی مۆبایل لەم شارانە دەکەن.

🔸به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌، به‌ هۆکارێکی نادیار ئێنته‌رنێتی مۆبایل له‌م سێ شاره‌ تووشی خاوبوونه‌وه‌ و پچڕان بووه‌. هه‌روه‌ها هێزێکی زۆری جلوبەرگ مەدەنی لەسەر‌ شه‌قامه‌كان و دەروازەکانی ئەو شارانە بڵاوەیان پێ کراوە و ئامادەبوونێکی بەرچاویان هەیە.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9607
📍سلماس؛ یک کولبر با تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران کشته شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر امروز یک‌شنبه ۱۶ آذر، نیروهای مستقر در پاسگاه روستای مرزی «کوزه رش» سلماس استان آ‌ذربایجان غربی از فاصله نزدیک گروهی از کولبران را هدف شلیک قرار داده که در نتیجه آن یک کولبر به نام فرزاد سعدوزاده با اصابت گلوله به سرش کشته شده است.

🔸این کولبر ۴۱ ساله، اهل روستای کوزه رش و پدر دو فرزند بوده است. جنازه این کولبر به بیمارستان سلماس منتقل و تاکنون به خانواده‌اش تحویل داده نشده است.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14904
📍سه‌ڵماس؛ کوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌کانی‌ پاسگای گوندی سنووریی «کۆزەڕه‌ش»ی سه‌ڵماسی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، گرووپێكی كۆڵبه‌رانیان له‌ مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه‌ دایه‌ به‌ر ته‌قه‌ کە لە ئەنجامدا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی فه‌رزاد سه‌عدووزاده‌ سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

🔸ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه‌یە خه‌ڵكی گوندی «کۆزەڕه‌ش» و باوكی دوو منداڵ بووه‌. ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره‌ گواستراوەته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سەڵماس و تا ئێستا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9610
📍مهاباد؛ اعدام یک زندانی و خطر اجرای حکم یک زندانی دیگر در روزهای آینده

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز ۱۷ آذر، حکم اعدام یک زندانی جوان به نام کمال اصغری که پیشتر به اتهام قتل عمد به اعدام(قصاص نفس) محکوم شده بود در زندان مهاباد اجرا شد.

🔸این زندانی اهل مهاباد در شهریور ۱۳۹۶ به همراه دانیال دیوانی‌آذر و دانیال زین‌العابدین به اتهام قتل عمد صادق برمکی بازداشت و از سوی دادگاه کیفری مهاباد به اعدام محکوم شدند. این حکم در آبان ۱۳۹۷ از سوی شعبه ۳۷ دیوان عالی کشور تایید شد.

🔸دانیال زین‌العابدین از متهمان این پرونده که در زمان بازداشت زیر ۱۸ سن داشت فروردین امسال در جریان شورش زندان مهاباد بر اثر شکنجه نیروهای امنیتی در زندان جان خود رو از دست داد.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14908
📍مه‌هاباد؛ به‌ندكراوێك لە سێدارە درا و مه‌ترسیی لەسێدارەدانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوو لە ئارادایە

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی لاو به‌ ناوی كه‌مال ئه‌سغه‌ری كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست سزای لەسێدارەدان (قه‌ساسی نه‌فس)ی بۆ دەرچووبوو، له‌ زیندانی مه‌هاباد جێبەجێ کرا.

🔸ئه‌م به‌ندكراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌هاباده‌ له‌ خه‌رمانانی ١٣٩٦دا له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی دانیال دیوانی‌ئازه‌ر و دانیال زه‌ینه‌لعابدین به‌ تۆمه‌تی كوشتنی سادق به‌رمه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له‌ لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ریی مه‌هاباده‌وه‌ سزای ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه‌ له‌ گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٧دا له‌ لقی ٣٧ی دادگای باڵای ئێران وەک خۆی‌ په‌سه‌ند كرایەوە.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9614
📍مهاباد: انتقال دو فعال مدنی به زندان

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، سالار و سامان غزالی از فعالان مدنی شناخته شده شهر مهاباد پس از ۷۵ روز با قرار بازداشت موقت به زندان مهاباد منتقل شده‌اند.

🔸این دو برادر در تاریخ ۲۶ شهریور توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل شده‌ بودند. گفته می‌شود در این مدت سامان غزالی در اعتراض به ادامه بازداشت خود به مدت ۱۵ روز اعتصاب غذا کرده است.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14912
📍مەهاباد؛ گواستنەوەی دوو چالاکی مەدەنی بۆ زیندان

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سالار و سامان غەزاڵی، لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری مەهاباد، دوای ٧٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراون.

🔸ئەم دوو برایە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرماناندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. دەوترێ هەر لەو ماوەیەدا سامان غەزاڵی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەربوونیدا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9618
📍کشته شدن دو زن جوان در شهرهای سردشت و دهلران

🔸 روز گذشته، ۱۷ آذر، دو زن جوان در شهرهای سردشت و دهلران واقع در استان‌های آ‌ذربایجان‌غربی و ایلام به قتل رسیده‌اند.

🔸یک منبع مطلع در سردشت با تایید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت:« یک زن جوان به نام وفا عبدالله‌زاده، ۳۹ ساله، مادر دو فرزند و اهل شهرستان سردشت با شلیک سه گلوله جلوی منزل مسکونی خود کشته شده است.»

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14915
📍كوژرانی دوو ژنی لاو له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و دێهلوڕان

🔸 ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی سه‌رماوه‌ز، دوو ژنی لاو له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و دێهلوڕان له‌ پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام كوژراون.

🔸سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ سه‌رده‌شت دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ژنێكی لاو به‌ ناوی وه‌فا عه‌بدوڵڵازاده‌، ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، دایكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت،‌ له‌ به‌ردەم ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سێ گوللەی پێوە نراوە و كوژراوه‌.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9620
📍هادی رستمی، زندانی محکوم به قطع انگشتان دست: در بازداشتگاه اداره آگاهی ارومیه به شدت شکنجه شده‌ام

🔸هادی رستمی، زندانی محکوم به قطع چهار انگشت دست راست که در زندان ارومیه نگهداری می‌شود در نامه‌ای به علی اکبر گروسی، رئیس دادگستری استان آ‌ذربایجان‌ غربی با اشاره به شکنجه خود در زمان بازداشت توسط ماموران اداره آگاهی و صدور حکم ناعادلانه علیه خود و دو هم‌پرونده دیگرش بر اساس اعترافات زیر شکنجه، خواهان بررسی دوباره پرونده و لغو حکم قطع انگشتان دست شده است.

🔗http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14918