شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.28K subscribers
8.57K photos
435 videos
24 files
8.21K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔴 اشنویه؛ بازداشت یک شهروند توسط نیروهای امنیتی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۱۹ خرداد، یک شهروند کرد به نام جعغر حسن‌پور پس از احضار تلفنی به سازمان اطلاعات سپاه اشنویه بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔸از علت بازداشت این شهروند تاکنون اطلاعی به‌دست نیامده است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16031

@KurdistanHRN
🔴 سنە؛ فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کرا

🔸ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، چالاکی ژینگەپارێز فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان دوای ئەوەی بانگهێشتیی بەردەم لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی دادگای سنە کرا، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10469

@KurdistanHRN
🔴 بۆکان؛ بەردەوامبوونی مانگرتنی دوو زیندانی

🔸پشتگوێخستنی داواکارییەکانی دوو بەندکراوی مانگرتوو بە ناوەکانی میکاییل موعینی و ئازاد سەعیدی لە لایەن بەرپرسانی زیندانی بۆکانەوە، بۆتە هۆی بەردەوامبوونی مانگرتنی هەردوو زیندانییەکە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی میکاییل موعینی لە بیست و شەشەم ڕۆژی مانگرتندا باش نییە و بۆتە مایەی نیگەرانی.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10467

@KurdistanHRN
🔴 شنۆ؛ هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەعفەر حەسەنپوور دوای ئەوەی بە تەلەفۆن بانگهێشتی دەزگای ئیتلاعاتی سپای شاری شنۆ دەکرێت، دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10471

@KurdistanHRN
🔴 بانه؛ زخمی شدن یک کولبر در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۲۰ خرداد، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه استان کردستان از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفته که در نتیحه آن یک کولبر به نام رحمان کریم‌پور زخمی شده است.

🔸این کولبر برای مداوا به بیمارستان صلاح‌الدین ایوبی بانه انتقال یافته است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16034

@KurdistanHRN
🔴 مریوان؛ انتقال برزان محمدی به زندان

🔸برزان محمدی، زندانی سیاسی سابق پس از یک روز بازجویی در بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه سروآباد استان کردستان به زندان مریوان منتقل شده است.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این شهروند کرد که در تاریخ ۱۷ خرداد در روستای «گوشت‌خانی» سروآباد توسط سازمان اطلاعات سپاه بازداشت شده بود، روز سه‌شنبه ۱۸ خرداد با قرار بازداشت موقت به زندان مریوان انتقال یافته است.

🔸گفته می‌شود این شهروند پس از بازداشت به بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه در شهر سروآباد منتقل و مورد بازجویی قرار گرفته است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16036

@KurdistanHRN
🔴 تبریز؛ اجرای حکم اعدام یک زندانی متهم به قتل عمد

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است، روز چهارشنبه ۱۲ خرداد، حکم اعدام یک زندانی به نام ابراهیم احمدی در زندان مرکزی تبریز به اجرا درآمده است.

این زندانی در دی‌ ماه ۱۳۹۸ به اتهام “قتل عمد” چهار عضو خانواده‌اش در شهر بناب بازداشت و به زندان میاندوآب منتقل شده بود. وی به همین اتهام به اعدام در ملاعام در شهر بناب محکوم شد و حدود ۸ ماه پیش برای اجرای حکم به زندان تبریز منتقل شده بود.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16039

@KurdistanHRN
🔴نوسود؛ مرگ یک کولبر در اثر سقوط از ارتفاعات مرزی

🔸بامداد امروز یک کولبر به نام حمید ویسی‌تنها در اثر سقوط از ارتفاعات مرزی نوسود استان کرمانشاه جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز ۲۲ خرداد، یک کولبر به نام حمید ویسی‌تنها در حین کولبری در مناطق مرزی نوسود سقوط کرده و جان خود را از دست داد.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16042

@KurdistanHRN
🔴نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لەدەست دا

🔸دەمەوبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشانەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی جۆزەردان کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودەوە داکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10480

@KurdistanHRN
🔴ارومیه؛ اعتصاب غذای دو زندانی سیاسی کرد

🔸امروز یکشنبه ۲۳ خرداد، شاکر بهروز و کیهان مکرم دو زندانی سیاسی کرد در زندان ارومیه دست به اعتصاب غذا زدند. شاکر بهروز که به اتهام «بغی» از طریق «عضویت در حزب کومله» به اعدام محکوم شده است دلیل اعتصاب غذای خود را اعتراض به عدم در نظر گرفتن شواهد و بررسی مدارک ارائه شده به دادگاه و صدور حکم ناعادلانه اعدام اعلام کرده است. کیوان مکرم نیز که با حکم ۵ سال حبس به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق «همکاری با گروه‌های مخالف نظام» در زندان به سر می‌برد در اعتراض به عدم در نظر گرفتن طرح دو فوریتی برای کاهش مجازات حبسش اقدام به اعتصاب غذا کرده است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16047

@KurdistanHRN
🔴ورمێ؛ دوو زیندانیی سیاسیی کورد مانیان لە خواردن گرت

🔸ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی شاکر بێهروز و کەیهان موکەڕەم لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت. شاکر بێهرووز کە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبی کۆمەڵەدا» حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست پشتگوێخستنی بەڵگە پێشکەشکراوەکان بە دادگا و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی ئێعدام مانی لە خواردن گرتووە. کەیوان موکەڕەمیش کە بە حوکمێکی ٥ ساڵەی بەندکرانەوە بە تۆمەتی «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی «هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت»ـەوە لە زینداندایە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر پێڕەونەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزاکان لە دۆسیەکەیدا مانی لە خواردن گرتووە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10486

@KurdistanHRN
🔴ارومیه؛ مرگ یک زندانی محکوم به اعدام در پی عدم اعزام به بیمارستان

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است، روز گذشته یک زندانی محکوم به اعدام در زندان ارومیه به نام شمس‌الدین تاتایی به علت تعلل در اعزام به بیمارستان در بهدای این زندان جان خود را از دست داده است.

🔸شمس‌الدین تاتایی شهروند اهل سلماس و ۵۵ سال سن داشت. او از دو سال پیش در رابطه با اتهامات مربوط با مواد مخدر در زندان ارومیه به سر می‌برد. این زندانی ظهر دیروز دچار مشکل قلبی شده بود، اما مسئولان زندان از اعزام فوری او به بیمارستان خارج زندان خودداری کردند.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16050

@KurdistanHRN
🔴 اسلام‌آباد غرب؛ تبرئه آنیسا جعفری‌مهر و داریوش مرادی از اتهام تبلیغ علیه نظام

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح امروز ۲۳ خرداد، پس از مراجعه آنیسا جعفری‌مهر، فعال ادبی کُرد به دادسرای عمومی و انقلاب شهر اسلام آباد غرب استان کرمانشاه برای اطلاع از نتیجه دادگاه خود، حکم تبرئه او و داریوش مرادی از اتهام «تبلیغ علیه نظام» شفاها به وی ابلاغ شده است.

🔸جلسه دادگاه این دو فعال ادبی کُرد پیش از این در تاریخ ۳۰ بهمن ۱۳۹۹ به ریاست قاضی «ملایری» برگزار و از باب “تبلیغ علیه نظام” مورد تفهیم اتهام قرار گرفته بودند. این در حالی است که پیشتر اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق همکاری با احزاب اپوزیسیون کُرد علیه آنها مطرح شده بود.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16055

@KurdistanHRN
🔴 ورمێ؛ زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام بە هۆی نەناردنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بە ناوی شەمسەدین تاتایی، بە هۆی نەناردنەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە، لە نەخۆشخانەکەی زینداندا گیانی لەدەست داوە.

🔸شەمسەدین تاتایی هاووڵاتیی خەڵکی سەڵماس و ٥٥ ساڵی بوو کە لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە لەبەر تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە لە زیندانی ورمێدا بوو. ئەم زیندانییە نیوەڕۆی دوێنێ تووشی کێشەی دڵ ببوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبووبوون بەپەلە و ئۆرژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی بکەن.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10494

@KurdistanHRN
🔴 شاباد؛ ئانیسا جەعفەری مێهر و داریووش مورادی لە تۆمەتی بانگەشەی دژی حکوومەت بێ تاوان ناسران

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی چالاکوانی ئەدەبیی کورد ئانیسا جەعفەری مێهر بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە ئاکامی دادگا سەردانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شابادی پارێزگای کرماشانی کردووە، بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەنراوە کە لە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لەگەڵ داریووش مورادی بێ تاوان ناسران.
🔸کۆبوونەوەی دادگای ئەم دوو چالاکوانە ئەدەبییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ بە سەرۆکایەتیی دادوەر «مەلایەری» بەڕێوە چووبوو و تۆمەتی بانگەشەی دژی حکوومەتیان پێ ڕاگەیەنرابوو. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە پێشتر تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانیان ڕووبەڕوو کرابوویەوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10497

@KurdistanHRN
🔴نوسود؛ زخمی شدن یک کولبر با تیراندازی نیروهای هنگ مرزی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۲۳ خرداد، نیروهای هنگ مرزی در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه گروهی از کولبران را هدف تیراندازی قرار داده که در نتیجه آن یک کولبر به نام ولی رستمی زخمی شده است.

🔸این کولبر که با اسلحه‌‌ی ساچمه‌زن نیروهای هنگ مرزی نوسود زخمی شده است برای مداوا به یکی از مراکز درمانی پاوه انتقال یافت.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16063

@KurdistanHRN
🔴ارومیه؛ دو زندانی سیاسی اعتصابی کرد به انفرادی منتقل شدند

🔸روز گذشته ۲۳ خرداد، پس از اعلام اعتصاب غذای دو زندانی سیاسی کرد، شاکر بهروز و کیهان مکرم، مسئولین زندان ارومیه اقدام به انتقال این دو زندانی اعتصابی به سلول انفرادی کردند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، عصر روز گذشته شاکر بهروز و کیهان مکرم پس از اعلام اعتصاب غذا به دستور مسئولین از بند زندانیان سیاسی به قرنطینه زندان منتقل شدند. این دو زندانی همچنین از حق ملاقات و تماس با خانواده نیز محروم شده‌اند.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16066

@KurdistanHRN
🔴 برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە نەوسوود

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان(١٣ی ژوئەن) هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی وەلی ڕوستەمی بریندار بووە.

🔸ئەم کۆڵبەرە کە بە چەکی ساچمەزەنی ئەو هێزانەی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10504

@KurdistanHRN
🔴 دوو زیندانی سیاسیی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

🔸ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم مانیان لە خواردن گرتووە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ ئەو دوو زیندانییەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو و دوابەدوای ئەوەی شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم ڕایانگەیاند مانیان لە خواردن گرتووە، بە دەستووری بەرپرسانی زیندان لە بەندی زیندانییانی سیاسییەوە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندان کراون. هەروەها مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەشیان لێ زەوت کراوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10507

@KurdistanHRN
🔴 دیاردەی ژنکوژی و بەستێنە کۆمەڵایەتییەکانی

🔸 بە ئامادەبوونی ژنانی پسپۆڕ و چالاکی کورد لە کلاب ھاوسی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

🔸 سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ کاتژمێر ۲۲ بە کاتی ڕۆژھەڵات (ئێران) / ١٩:٣٠ بە کاتی ناوەندی ئەوروپا

🔴 پدیده زن‌کشی و زمینه‌های اجتماعی آن

🔸 با حضور پژوهشگران و کنشگران زن کُرد در کلاب هاوس شبکه حقوق بشر کردستان

🔸 سه‌شنبه ۲۵ خرداد ۱۴۰۰ ساعت ۲۲ به وقت روژهه‌لات (ایران) / ۱۹:۳۰ به وقت اروپای مرکزی

* زبان جلسه کوردی است

🔗 https://www.clubhouse.com/join/kurdistan-human-righ/Ovcr5alH/M8Kdb4ja