شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸یک زندانی در زندان بوکان به نام حیدر فیضی در اعتراض به صدور حکم دادگاه علیه خود با دوختن لب دست به اعتصاب غذا زده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی اهل سقز که در اوایل خرداد سال‌ جاری به اتهام «جرایم مالی» بازداشت و به زندان بوکان منتقل شده بود، از روز جمعه ۵ آبان در اعتراض به صدور حکم دادگاه علیه خود با دوختن لب دست به اعتصاب غذا زده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2023/10/30/p30296/

@KurdistanHRN
🔸دیوانی باڵای ئێران سزای ١٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی پەسەند کردووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) لە لایەن لقی دووی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ عوسمان ئیسماعیلی نێردراوە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە کاتی تۆمارکردنی بانگهێشتنامەکەوە لە سیستەمی ئەلەکترۆنیی دەزگای دادوەریدا، دەبێ بۆ جێبەجێکردنی سزاکە خۆی ڕادەستی بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگا بکات.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/10/30/p30304/
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لەم شارەدا.

🔸تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/10/30/p30306/

@KurdistanHRN
🔸بەندکراوێکی زیندانی بۆکان بە ناوی حەیدەر فەیزی، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست سزادران لە لایەن دادگاوە، لێوەکانی دووریوەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوەی خەڵکی سەقز کە لە سەرەتای جۆزەردانی ئەمساڵدا (کۆتایی مەیی ٢٠٢٣) بە تۆمەتی «تاوانی ماڵی» دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرابوو، لە ڕۆژی هەینی ٥ی گەڵاڕێزانەوە (٢٧ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست سزادران لە لایەن دادگاوە، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2023/10/30/p30308/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز گذشته ۸ آبان، حکم اعدام دست‌کم یک زندانی به نام خلیل محمدی که پیشتر به اتهامات مربوط به «موادر مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان پارسیلون خرم‌آباد به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی به همراه یک زندانی دیگر روز یکشنبه ۷ آبان برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شده بودند. از هویت و سرنوشت زندانی دیگر تاکنون اطلاعی به دست نیامده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/10/31/p30312/

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۱۶ روز از بازداشت محمد کدخدا، شهروند اهل بوکان، هیچ اطلاعی از سرنوشت او در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ماموران اداره اماکن و سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در تاریخ ۲۲ مهر با یورش به منزل خانوادگی‌ این شهروند کُرد در بوکان و تفتیش منزل، بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت وی کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/10/31/p30315/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی خەلیل محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەگەڵ زیندانییەکی تردا ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان (٢٩ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. لەسەر ناسنامە و چارەنووسی بەندکراوەکەی تر تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/10/31/p30318/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد کەدخودای هاووڵاتیی خەڵکی بۆکاندا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا (١٤ی ئۆکتۆبەر) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/10/31/p30320/

@KurdistanHRN
🔸حکم ۷ سال و نیم حبس تعزیری سکینه پروانه، زندانی سیاسی کُرد از سوی شعبه ۳۵ دادگاه تجدیدنظر استان خراسان رضوی تایید شد. این زندانی سیاسی از زمان بازداشت و در پروسه دادرسی از حق داشتن وکیل محروم بوده است.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که امروز سه‌شنبه ۹ آبان، سکینه پروانه به اجرای احکام زندان مشهد احضار و تایید حکم ۷ سال و نیم حبس از سوی شعبه ۳۵ دادگاه تجدیدنظر استان رضوی به وی ابلاغ شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2023/10/31/p30324/

@KurdistanHRN
🔸سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکرانی زیندانی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە، لە لایەن لقی ٣٥ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە و تەنانەت لە ڕەوتی دادگاییکردنیشدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کرابوو.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گەڵاڕێزان (٣١ی ئۆکتۆبەر) سەکینە پەروانە بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی زیندانی مەشهەد کراوە و پێی ڕاگەیەنراوە کە حوکمەکەی لە لایەن لقی ٣٥ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییەوە وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/10/31/p30333/

@KurdistanHRN
🔸شامگاه گذشته ۸ آبان، گروهی از کولبران در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه از سوی نیروهای هنگ مرزی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام عرفان مرادی با اصابت گلوله به سرش به شدت زخمی شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه گذشته نیروهای هنگ مرزی از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی گروهی از کولبران را در مناطق مرزی نوسود هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن، عرفان مرادی به شدت زخمی شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/10/31/p30337/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی دوێنێ ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا گوللەیەک بەر سەری یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی عیرفان مورادی کەوتووە و بە سەختی برینداری کردووە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ هێزە سنوورپارێزەکان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی سەختی عیرفان مورادی.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/10/31/p30342/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد مومن زند کریمی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی ( زن زندگی آزادی) است.

او در تاریخ ۱۱ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر سنندج با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔻 ئەمڕۆ ١١ی گەڵاڕێزان (٢ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی موئمین‌زەندکەریمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

موئمین کە خەڵکی شاری سنە بوو، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸چهار شهروند اهل مهاباد به نام‌های آلان حمه‌جانی، پوریا نصیری، میلاد مروتی و هاوری توره که روز دوشنبه ۸ آبان پس از احضار به سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت شده بودند آزاد شدند.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/02/p30370/

@KurdistanHRN
🔸چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مەهاباد بە ناوەکانی ئالان حەمەجانی، پووریا نەسیری، میلاد موروەتی و هاوڕێ تەورە کە ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/11/02/p30376/

@KurdistanHRN
🔸عبدالعزیز گل‌محمدی، زندانی سیاسی کُرد در نوزدهمین روز اعتصاب غذای خود در بهداری زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برد و با وجود وخامت وضعیت جسمی وی و موافقت مسئولین زندان با درخواست مرخصی‌اش اما سازمان اطلاعات سپاه پاسداران کماکان با درخواست وی مخالفت کرده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی در این مدت دچار افت فشار و ضعف شدید جسمی شده است و پزشکان بهداری زندان به دلیل وضعیت وخیم جسمی در نتیجه کاهش وزن و سابقه بیماری خونریزی معده، ادامه اعتصاب غذای او را خطرناک اعلام کرده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2023/11/02/p30380/

@KurdistanHRN
🔸عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە نۆزدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە نەخۆشخانەی زیندانی ورمێدایە و سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی و ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندان بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی، بەڵام دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تا ئێستایش ڕێگریی لە پێدانی پشووی کاتی بەم زیندانییە سیاسییە کوردە دەکات.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی دابەزینی زەخت و لاوازبوونی بەرچاوی جەستە بووە و پزیشکانی نەخۆشخانەی زیندان ڕایاگەیاندووە کە لەبەر دۆخی خراپی تەندروستییەکەی بە هۆی دابەزینی کێش و پێشینەی نەخۆشیی خوێنلێچوونی مەعیدەوە، درێژەدان بە مانگرتنەکە مەترسیی لەسەر دروست کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2023/11/02/p30382/

@KurdistanHRN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸خیرالله حق‌جویان، فعال مدنی یارسان و زندانی سابق سیاسی با انتشار ویدیویی اعتراض خود را به پرونده‌سازی، روند ناعادلانه دادرسی و صدور حکم اعدام برای رضا رسایی، شهروند کُرد یارسان اهل صحنه به اتهام «مباشرت در قتل» نادر بیرامی، رئیس سازمان اطلاعات سپاه پاسداران شهرستان صحنه، اعلام کرده است.

🔸خیرالله حق‌جویان که از بستگان رضا رسایی است و از نزدیک در جریان پروسه بازداشت، دادرسی و صدور حکم بوده است، در بخشی از سخنانش در این ویدیو می‌گوید: «من بر این باور که اگر خود را قربانی کنم، بهتر است تا دیگران را؛ تراژدی غم‌انگیز ۲۷ آبان را یک سناریو و جریان ناحق و سازماندهی شده برای کنترل جامعه، جهت سرکوب، گروگان‌گیری، بازداشت دلخواهی، تصفیه حساب‌های شخصی و گاها سازمانی می‌دانم. چرا که به جای ریشه‌یابی به پرونده شاخ و برگ داده تا هر طور که خواستند هرس کنند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/03/p30386/

@KurdistanHRN
🔸خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست دۆسیەسازی، ڕەوتی نادادپەروەرانەی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای لەسێدارەداندا بۆ ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی سەحنە، ڕاگەیاند. ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی «هاودەستی لە کوشتنی بەئەنقەست»ی نادر بەیرامیدا، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

🔸خەیروڵڵا حەقجوویان کە لە خزمانی ڕەزا ڕەساییە و لە نزیکەوە ئاگای لە ڕەوتی دەستبەسەرکردن، دادگاییکردن و دەرکردنی سزاکەیە، لە بەشێک لە قسەکانی لەم گرتە ڤیدیۆییەدا وتوویەتی: «لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەگەر خۆم قوربانی بکەم باشترە تا کەسانی تر؛ تراژیدیای دڵتەزێنی ٢٧ی گەڵاڕێزان (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) بە سیناریۆ و ڕەوتێکی نادادپەروەرانە و ڕێکخراو دەزانم بە ئاڕاستەی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا، سەرکوتکردن، بەبارمتەگرتن، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، ...

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/11/03/p30394/

@KurdistanHRN