شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، لە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێشەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و براوەتە کەمپی «کووچەلی»ی ئەم وڵاتە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زانیار عەزیزنژاد ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٤ی جولایی ٢٠٢٣) لە کاتێکدا کە دەیویست لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بپەڕێتەوە، لە نزیک شاری ئەستەنبول لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ کەمپی «کووچەلی».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/asylum-seekers-ku/2023/11/04/p30416/

@KurdistanHRN
🔸قاسم آبسته، زندانی عقیدتی کُرد پس از ۱۴ سال حبس امروز یکشنبه ۱۴ آبان در زندان قزلحصار کرج اعدام شد. این زندانی عقیدتی پیشتر در یک روند ناعادلانه دادرسی به همراه ۶ شهروند دیگر کُرد در یک پرونده مشترک به اتهام «افساد فی‌الارض» به اعدام محکوم شده بودند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است،‌ این زندانی عقیدتی که روز ۷ آبان برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده بود امروز ۱۴ آبان اعدام شد. خانواده این زندانی سیاسی امروز در یک تماس تلفنی از سوی مسئولین زندان از اعدام وی مطلع شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/05/p30418/

@KurdistanHRN
🔸قاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە پێشتر لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانە و لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی دیکە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان (٢٩ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و ئەمڕۆ ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) لە سێدارە دراوە. بنەماڵەی ئەم زیندانییە مەزهەبییە ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا و لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکەیان لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/05/p30429/

@KurdistanHRN
🔸روز گذشته ۱۴ آبان، احمد علیزاده، دبیر ورزش دبیرستان‌‌های شهرستان آبدانان استان ایلام و از بازداشت شدگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) برای اجرای حکم ۲۷ ماه حبس تعزیری روانه زندان مرکزی ایلام شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته به دنبال قطعی شدن حکم این معلم، وی از طریق ابلاغیه‌ای الکترونیکی برای اجرای حکم به اجرای احکام کیفری دادسرای عمومی و انقلاب آبدانان احضار شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/06/p30433/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئاودانان کرابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/11/06/p30444/

@KurdistanHRN
🔸ظهر امروز دوشنبه ۱۵ آبان، ۲ زندانی به نام‌های امین خورشیدی و اکبر فرخی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بودند برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که به خانواده این ۲ زندانی اعلام شده حکم اعدام آنان در صورت عدم رضایت اولیای دم، بامداد فردا اجرا خواهد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/06/p30449/

@KurdistanHRN
🔸نیوەڕۆی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) ٢ بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین خورشیدی و ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بە بنەماڵەی ئەم دوو بەندکراوە ڕاگەیەنراوە کە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوەکان وەربگرن، بەرەبەیانی سبەینێ سزای ئەم دوو کەسە جێبەجێ دەکرێت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/11/06/p30452/
🔸امروز سه‌شنبه ۱۶ آبان، دست‌کم ۱۰ زندانی محکوم به اعدام از بندهای مختلف زندان قزلحصار کرج برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که حسین هواسی، رسول تیموری و بهمن فتح‌الهی به همراه ۷ زندانی دیگر که تاکنون از هویت آنان اطلاعی به دست نیامده برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/07/p30454/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراون.

🔸حسەین هەواسی و ڕەسوول تەیمووری هەردووکیان خەڵکی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستانن کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/07/p30464/
🔸چهار فعال کُرد به نام‌های اشکان فهیم، رضا اندیشه، رزگار رحیمیان و محمد مریوانی که در روزهای گذشته با پایان بازجویی‌ها از بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه ارومیه به زندان مهاباد منتقل شده‌اند، همچنان با قرار بازداشت موقت و در وضعیت بلاتکلیفی به سر می‌برند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این چهار فعال کُرد در تاریخ ۲۴ شهریور با یورش ده‌ها مامور مسلح سازمان اطلاعات سپاه به یک منزل مسکونی در نزدیکی میدان استقلال مهاباد بازداشت شدند. ماموران امنیتی اقدام به شکستن درب و پنجره‌های این خانه کرده بودند و سپس با اعمال خشونت بسیار و در حالی که به دلیل ضرب و شتم با قنداق اسلحه این افراد دچار مجروحیت و خونریزی شده بودند، آنها را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/11/08/p30470/

@KurdistanHRN
🔸چوار چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ئەشکان فەهیم، ڕەزا ئەندێشە، ڕزگار ڕەحیمیان و محەممەد مەریوانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوابەدوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی مەهاباد، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراون.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار چالاکە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) دوای هێرشکردنی دەیان چەکداری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵێک لە نزیک مەیدانی ئیستیقلالی مەهاباد دەستبەسەر کران. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەیان شکاندبوو و پاشان لەوپەڕی توندوتیژیدا بەر ببوونە گیانی ئەو کەسانە و لە حاڵێکدا کە برینداریان کردبوون و خوێنیان لێ دەچوو، هەموویان دەستبەسەر کردن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2023/11/08/p30473/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز گذشته ۱۶ آبان، حکم اعدام یک زندانی به نام اکبر فرخی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بود در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این زندانی روز دوشنبه ۱۵ آبان به همراه یک زندانی دیگر به نام امین خورشیدی برای اجرای حکم از خوابگاه‌های ۱ و ۲ زندان مرکزی ارومیه به سلول انفرادی منتقل شده بودند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/08/p30477/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز چهارشنبه ۱۷ آبان، حکم اعدام دست‌کم ۹ زندانی که پیشتر به اتهامات مربوط به «موادر مخدر»، «قتل عمد» و «سرقت مسلحانه‌» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های قزلحصار کرج و دیزل آباد کرمانشاه به اجرا درآمد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که بامداد امروز ۱۷ آبان،‌ دست‌کم ۸ زندانی که روز گذشته در زندان قزلحصار کرج برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده بودند به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/08/p30482/

@KurdistanHRN
🔸شامگاه گذشته ۱۶ آبان، یک کاسبکار اهل سقز به نام آزاد ستارپناه در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» شهرستان بانه استان کردستان پس از درگیری لفظی با نیروهای هنگ مرزی از سوی این ماموران هدف تیراندازی قرار گرفته و کشته شده است. همچنین در دو روز گذشته دست‌کم ۷ کولبر در مناطق مرزی نوسود و بانه در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/08/p30495/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی ئەمین خورشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندەکان ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30502/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٨ زیندانی کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون، لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30504/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/08/p30506/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد علیرضا کریمی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

علیرضا اهل اسلام آباد غرب استان کرمانشاه و دانشجوی میکروبیولوژی دانشگاه آزاد اراک بود. او در جریان اعتراضات در این دانشگاه بر اثر ضربات باتوم نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران به سرش به شدت مجروح شد و چند ساعت پس از بازگشت به منزل به دلیل ضربه مغزی جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی عەلیڕەزا کەریمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

عەلیڕەزا کە خەڵکی شاری شابادی کرماشان و خوێندکاری مایکرۆبیۆلۆژیای زانکۆی ئازادی ئەراک بوو، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم زانکۆیەدا بە باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و چەند کاتژمێرێک دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە هۆی تەزووی مێشکەوە گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد فایق مام قادری از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

فایق در تاریخ ۲۳ مهر ۱۴۰۱ در نزدیکی منزل خانوادگی‌اش در شهر مهاباد استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به خودروی شخصی‌اش زخمی شد. او در تاریخ ۱۸ آبان به دلیل شدت جراحات در بیمارستان شهر ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی فایەق مام قادری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

فایەق کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکاندا لە ئۆتۆمبیلەکەی لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە شاری مەهاباد، بریندار بوو و ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لەبەر سەختبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN