شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن ریباز صالحی‌وند است. او در تاریخ ۱ آذر ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر مهاباد استان آذربایجان غربی در حالی که با موتور در نزدیکی روستای «حاجی مامیان» در حرکت بود، با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔻 ئەمڕۆ ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ڕێباز ساڵحی‌وەند لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ڕێباز کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە و لە حاڵێکدا کە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە مۆتۆرسیکلێت لە نزیک گوندی «حاجی مامیان» خەریکی ڕۆیشتن بوون، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔻 ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٣)

🔸لەسێدارەدانی لانیکەم ١١ بەندکراو بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»، «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، کرماشان، ورمێ، خوڕەمئاوا و ئەردەبیل.
🔸 لانیکەم شەش ژنی کورد لە شارەکانی ورمێ، کرماشان و گیلانی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.
🔸دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای کوردستان کوژراون و دوو کۆڵبەری تریش بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا گیانیان لە دەست داوە.
🔸 لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی و چالاکی کورد کە ٥ کەسیان منداڵن، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام، تاران و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2023/11/22/p30826/

@KurdistanHRN
🔸اسعد حسن‌پور، کولبر ۲۵ ساله اهل سقز که شب گذشته در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» شهرستان بانه استان کردستان در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شده بود بر اثر شدت جراحات در بیمارستان جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، عصر امروز چهارشنبه ۲ آذر، این کولبر که ناحیه شکم هدف تیراندازی نیروهای مرزبانی قرار گرفته بود در اثر شدت جراحات در بیمارستان صلاح‌الدین ایوبی بانه جان خود را از دست داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/22/p30849/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد ئەندیشکۆ و موسلیم جەمشیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/22/p30833/

@KurdistanHRN
🔸ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر)، ئەم کۆڵبەرە کە لە لای سکەوە کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە گیانی لە دەست داوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/22/p30854/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن هیمن‌ امان است. او در تاریخ ۲۷ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر بوکان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران زخمی شد. هیمن یک روز بعد در حالی که در خانه تحت درمان بود توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد. او در بازداشت و زیر شکنجه کشته شد و پیکر او در تاریخ ۲ آذر به خانواده‌اش تحویل داده شد.

🔻 ئەمڕۆ ٢ی سەرماوەز (٢٣ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی هێمن ئەمان لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. هێمن کە خەڵکی شاری بۆکان بوو، ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژێک دواتر لە حاڵێکدا کە لە ماڵەوە دەرمان دەکرا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هێمن لە دەستبەسەرگە و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی بەخت کرد و ڕۆژی ٢ی سەرماوەز (٢٣ی نۆڤامبەر) تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

@KurdistanHRN
🔸با گذشت یک سال از بازداشت عثمان مامه، همچنان هیچ اطلاعی از سرنوشت این شهروند کُرد در دست نیست.

🔸عثمان مامه در تاریخ ۲۷ آبان ۱۴۰۱ همزمان با اعتراضات مردمی در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی، در مسیر خانه‌اش در نزدیکی اداره بهزیستی شهر بوکان توسط نیروهای حکومتی بازداشت شد، اما با وجود پیگیری‌های مکرر خانواده وی به نهادهای امنیتی و مراجع قضایی، تا کنون هیچ پاسخ روشنی در مورد وضعیت و محل نگهداری او داده نشده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/23/p30861/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی عوسمان مامەدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.

🔸عوسمان مامە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ڕێگای ماڵەکەی خۆی لە نزیک ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون بە داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە نەدراوەتەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/11/23/p30869/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن شمال خدیری‌پور است. او در تاریخ ۲۹ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر مهاباد با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران زخمی شد و در تاریخ ۳ آذر به دلیل شدت جراحات در بیمارستان ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ٣ی سەرماوەز (٢٤ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی شەماڵ خەدیریپوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. شەماڵ کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ڕۆژی ٢٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٢٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی ٣ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤامبەر) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان به مناسبت ۲۵ نوامبر، روز جهانی منع خشونت علیه زنان گزارشی از موارد زن‌کشی، مرگ مشکوک زنان و همچنین بازداشت و حبس فعالان زن کُرد از ۴ آذر ۱۴۰۱ (۲۵ نوامبر ۲۰۲۲) تا ۴ آذر ۱۴۰۲ (۲۵ نوامبر ۲۰۲۳) تهیه کرده است.

🔸بر اساس این گزارش طی یک سال اخیر دست‌کم ۲۳ زن کُرد توسط اعضای مرد خانواده به قتل رسیده‌اند. مرگ ۳ نفر نیز مشکوک به زن‌کشی اعلام شده است. در مورد ۱۱ نفر انگیزه قتل مسائل «ناموسی»، ۸ نفر «اختلافات خانوادگی» و یا درخواست طلاق عنوان شده است. انگیزه قتل ۳ نفر نیز مشخص نیست.

🔸از ۲۳ مورد تایید شده، ۱۰ نفر با اسلحه٬ ۹ نفر از طریق خفگی٬ یک نفر از طریق سوختگی٬ یک نفر با چاقو٬ یک نفر با ضربات چکش کشته شده‌اند. نحوه قتل یک نفر نیز نامشخص است. قاتلان همگی اعضای نزدیک خانواده از جمله پدر٬ برادر٬ همسر٬ همسر سابق و یا بستگانی چون پسرعمه بوده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2023/11/25/p30871/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز ۵ آذر، فاروق علیزاده، کودک کولبر ۱۷ ساله اهل شهر ربط شهرستان سردشت استان آ‌ذربایجان‌غربی در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه استان کردستان در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز یکشنبه ۵ آذر، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن فاروق علیزاده با اصابت گلوله ساچمه‌ای به سرش درجا کشته شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/26/p30881/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) فارووق عەلیزادە، منداڵەکۆڵبەری ١٧ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کرا کە لە ئەنجامدا فارووق عەلیزادە گوللەی ساچمە بەر سەری کەوت و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/26/p30887/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن شورش نیکنام است. او در تاریخ ۲۶ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر مهاباد با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران زخمی شد و در تاریخ ۵ آذر به دلیل شدت جراحات در بیمارستان ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ٥ی سەرماوەز (۲۶ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی شۆڕش نیکنام لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. شۆڕش کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ڕۆژی ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٧ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی ٥ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤامبەر) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸روز گذشته ۴ آذر، خانواده ایوب کریمی، زندانی عقیدتی محکوم به اعدام برای انجام آخرین ملاقات به زندان قزلحصار کرج فرخوانده شدند. ظهر روز گذشته تعدادی از اعضای خانواده این زندانی عقیدتی موفق به آنجام اخرین ملاقات با وی شده‌اند و هر لحظه خطر اعدام این زندانی وجود دارد.

🔸قاسم آبسته، یکی از هم‌پرونده‌های این زندانی عقیدتی در تاریخ ۱۴ آبان در زندان قزلحصار کرج اعدام شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/26/p30890/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی شەممە ٤ی سەرماوەز (٢٥ی نۆڤامبەر) بنەماڵەی ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ دوایین دیدار بانگهێشتی زیندانی قزلحەساری کەرەج کران. نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانییە مەزهەبییە توانیویانە دوادیدار لەگەڵ ئەیوب کەریمیدا بکەن و هەردەم مەترسیی دەسبەجێ لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە ئارادایە.

🔸ڕۆژی ١٤ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ (٥ی نۆڤامبەر) قاسم ئابستە، یەکێکی تر لە هاودۆسیەکانی ئەم زیندانییە مەزهەبییە، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/11/26/p30893/

@KurdistanHRN
🔸شب گذشته ۵ آذر، یک کولبر جوان به نام یاور ویسی در مناطق مرزی شهر نوسود استان کرمانشاه از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفت و کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب یکشنبه ۵ آذر، گروهی از کولبران در منطقه مرزی شهر نوسود از سوی نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام یاور ویسی به شدت زخمی شد. این کولبر پس از انتقال به بهداری نوسود در اثر شدت جراحات جان خود را از دست داد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/27/p30895/

@KurdistanHRN