شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن ابراهیم شریفی‌فر است. او در تاریخ ۲۵ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر بوکان با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران زخمی شد و در تاریخ ۸ آذر به دلیل شدت جراحات در بیمارستان ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ٨ی سەرماوەز (٣٠ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ئیبراهیم شەریفی فەر لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ئیبراهیم کە خەڵکی شاری بۆکان بوو، ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٦ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو و ڕۆژی ٨ی سەرماوەز (٣٠ی نۆڤامبەر) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸پنج زندانی عقیدتی کُرد، انور خضری، کامران شیخه، خسرو بشارت، داوود عبداللهی و فرهاد سلیمی، که در یک پرونده مشترک به اتهام «افساد فی‌الارض» به اعدام محکوم شده‌اند، پس از ۱۴ سال حبس در معرض خطر اعدام قرار دارند. در یک ماه گذشته قاسم آبسته و ایوب کریمی، دو زندانی دیگر هم‌پرونده این زندانیان، در زندان قزلحصار کرج اعدام شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان ضمن محکومیت اعدام دو زندانی عقیدتی کُرد، قاسم آبسته و ایوب کریمی، از سوی جمهوری اسلامی ایران، خواستار فشار جامعه بین‌الملل بر مقامات حکومتی ایران برای لغو محکومیت اعدام دیگر متهمین این پرونده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/30/p30967/

@KurdistanHRN
🔸پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت، داوود عەبدوڵڵاهی و فەرهاد سەلیمی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەداندان. لە یەک مانگی ڕابردوودا قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی، دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیە هاوبەشە، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی هەردوو زیندانیی مەزهەبیی کورد قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە کۆمەڵگەی جیهانی داوا دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی تۆمەتبارەکانی تری ئەم دۆسیەیە گوشار بخەنە سەر کاربەدەستانی حکومەتی ئێران.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/11/30/p30970/

@KurdistanHRN
🔸صادق محمودنژاد از آسیب‌دیدگان چشمی خیزش ژن ژیان ئازادی در پیرانشهر توسط دادگاه انقلاب مهاباد به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق عضویت در یکی از احزاب اپوزیسیون کُرد و «تبلیغ علیه نظام» مجموعا به ۵ سال و ۶ ماه حبس محکوم شد

🔸وی پیشتر در مرداد سال جاری از سوی شعبه ١٠٢ دادگاه کیفری دو پیرانشهر به اتهام «اخلال در نظم و آسایش عمومی از طریق شرکت در اعتراضات» و «تحریک افراد به خشونت از طریق فضای مجازی» به ۳ ماه حبس تعزیری و ٣٠ ضربه شلاق محکوم شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2023/11/30/p30973/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن احسان قاسمی‌فر است. او اهل شهر کنگاور استان کرمانشاه بود و در تاریخ ۹ آذر ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر کرج پس از بازی تیم‌های ایران و آمریکا، هدف شلیک گلوله نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران قرار گرفت. پیکر احسان در تاریخ ۱۲ آذر به خانواده‌اش تحویل داده شد.

🔻 ئەمڕۆ ٩ی سەرماوەز (٣٠ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ئێحسان قاسمیفەر لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ئێحسان کە خەڵکی شاری کەنگاوەر و دانیشتووی گەڕەکی سەرئاسیابی کەرەج بوو، ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دوای یاریی فۆتباڵی ئێران و ئامریکا، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. تەرمەکەی ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز (٣ی دیسامبەر) لە کەرەج ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ڕۆژی دواتر لە کەنگاوەر ئەسپەردە کرا.

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد جان‌باختن آوات قادرپور است. او در تاریخ ۲۷ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر بوکان استان آذربایجان غربی در خودروی شخصی خود در ایست بازرسی “ناچیت” هدف شلیک گلوله نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران قرار گرفت و در تاریخ ۹ آذر به دلیل شدت جراحات در بیمارستان ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ٩ی سەرماوەز (٣٠ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ئاوات کە خەڵکی شاری بۆکان بوو، ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە و لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا لە نزیک بازگەی پشکنینی «ناچیت» کەوتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕۆژی ٩ی سەرماوەز (٣٠ی نۆڤامبەر) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸ئەم هاووڵاتییە پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (ئاگۆست) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردنەوە لە خۆپیشاندانەکاندا» و «هاندانی خەڵک بۆ توندوتیژی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە» سزای ٣ مانگ بەندکران و ٣٠ قامچیی بەسەردا سەپابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/11/30/p30981/

@KurdistanHRN
🔸زینب جلالیان، زندانی سیاسی کُرد با حکم حبس ابد در شانزدهمین سال حبس خود در زندان مرکزی یزد با وجود ابتلا به برفک دهان، ناخنک چشم، ضعف بینایی، آسم، ناراحتی کلیوی و گوارشی، به دلیل مخالفت وزارت اطلاعات همچنان از دسترسی به خدمات پزشکی محروم است و بینایی چشم او در معرض آسیب جدی قرار دارد.

🔸همچنین این زندانی سیاسی طی هفته‌های گذشته با دستبند و پابند توسط یک تیم از بازجویان وزارت اطلاعات مورد بازجویی قرار گرفته و تهدید شده است، تا زمانی که ابراز ندامت نکند از همه حقوق اولیه یک زندانی از جمله دسترسی به خدمات پزشکی محروم خواهد بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/12/02/p31006/

@KurdistanHRN
🔸در روزهای گذشته به دنبال درگذشت طاهر خلیلی، هنرمند و فعال سیاسی کُرد اهل بوکان در اقلیم کردستان، جمعی از هنرمندان کُرد در یک باغ خصوصی در شهر سردشت مراسم یادبودی برای وی برگزار و با خواندن یکی از سرودهای انقلابی این هنرمند، یاد او را گرامی داشتند.

🔸به دنبال انتشار گسترده ویدیوی این مراسم، نهادهای امنیتی در شهرهای اشنویه و سردشت اقدام به احضار هنرمندان حاضر در این مراسم و بازداشت چند ساعته آنها کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/12/02/p31009/

@KurdistanHRN
🔸زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی، لە شازدەهەمین ساڵی زیندانیبوون و لە زیندانی ناوەندیی یەزددا، سەرەڕای تووشبوون بە کۆمەڵە نەخۆشییەکی وەک بەفرەکی دەم، ناخوونەکی چاو، کزبوونی بینایی، ئاسم، کێشەی گورچیلە و کۆئەندامی هەرس، بە هۆی ڕێگریکردنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە و بینایی یەکێک لە چاوەکانی لە بەردەم مەترسیی جیدیدایە.

🔸هەروەها ئەم زیندانییە سیاسییە لەم حەفتانەی ڕابردوودا بە کەلەبچە و پێبەندەوە و لە لایەن تیمێکی لێپرسەوەی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە خراوەتە ژێر لێپرسینەوە و و هەڕەشەی لێ کراوە هەتا پەشیمانی دەرنەبڕێت لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی زیندانییەک، لەوانە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، بێبەش دەکرێت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2023/12/03/p31012/

@KurdistanHRN
🔸لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی، هونەرمەند و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد لە باخێکدا لە شاری سەردەشت بە وتنەوەی سروودێکی شۆڕشگێڕانەی ئەم هونەرمەندە ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەی بەڕێوە برد.

🔸دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەم ڕێوڕەسمە، دامودەزگا ئەمنییەکانی شارەکانی شنۆ و سەردەشت هونەرمەندانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمەیان بانگهێشت کرد و بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەریان کردن.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/12/03/p31014/

@KurdistanHRN
🔸به دنبال اعتراض وکلای رضا رسایی، زندانی سیاسی محکوم به اعدام، پرونده او به دیوان عالی کشور ارجاع شده است.

🔸یک منبع مطلع در این‌باره به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «پس از صدور حکم اعدام برای رضا رسایی از طرف شعبه ۲ دادگاه کیفری یک کرمانشاه، وکلای پرونده به این حکم اعتراض کردند و پرونده به دیوان عالی کشور ارجاع شده است.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/12/03/p31016/

@KurdistanHRN
🔸دوای ئەوەی پارێزەرانی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، تانەیان لە حوکمەکە دا، ئێستە دۆسیەکەی نێردراوەتە بەردەم دیوانی باڵای ئێران.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ڕەزا ڕەسایی لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی یەکی کرماشانەوە، پارێزەرانی دۆسیەکە تانەیان لە حوکمەکە داوە و دۆسیەکە نێردراوەتە بەردەم دیوانی باڵای ئێران».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2023/12/03/p31019/

@KurdistanHRN
🔸سیوان ابراهیمی، مدرس زبان کُردی و عضو هیئت مدیره انجمن فرهنگی-اجتماعی «نوژین» از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب سنندج به اتهام «تشکیل گروه و دسته‌جات به قصد بر هم زدن امنیت کشور» و «تبلیغ علیه نظام» مجموعا به ۱۱ سال حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صدور این حکم روز گذشته به وی ابلاغ شده است؛ بر اساس حکم صادره، این عضو هیئت مدیره انجمن نوژین به اتهام به اتهام «تشکیل گروه و دسته‌جات به قصد بر هم زدن امنیت کشور» و «تبلیغ علیه نظام» به ترتیب به ۱۰ سال حبس و ۱ سال حبس تعزیری محکوم شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2023/12/03/p31021/

@KurdistanHRN
🔸سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە ڕیز سزای ١٠ ساڵ و ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2023/12/03/p31029/

@KurdistanHRN
🔸امروز، یکشنبه ۱۲ آذر ۱۴۰۲ نخستین «جایزه سالانه جمال نبز» طی مراسمی رسمی در ساختمان شهرداری شونبرگ برلین به زارا محمدی، زندانی سابق سیاسی، معلم زبان کُردی و از مسئولان انجمن فرهنگی-اجتماعی «نوژین» اهدا شد.

🔸در این مراسم که با حضور شماری از کُردهای ساکن آلمان و حامیان بین‌المللی آنها برگزار شد؛ کانی محمدی، خواهر زارا محمدی این جایزه را به نمایندگی از خواهرش از دست خوناو حاجو، عضو هیات داوری «جایزه سالانه جمال نبز» دریافت کرد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-expression-fa/2023/12/03/p31031/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز (٣ی دێسامبەر) یەکەمین «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز» لە ڕێوڕەسمێکدا لە بینای شارەوانیی شۆینبێرگی بەرلین پێشکەشی زارا محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، مامۆستای زمانی کوردی و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کرا.

🔸لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا و هاوڕێیانی نێونەتەوەیی کوردان بەڕێوە چوو، کانی محەممەدی، خوشکی زارا محەممەدی، بە نوێنەرایەتیی لە خوشکەکەیەوە خەڵاتەکەی لە دەستی خوناو حاجۆ، ئەندامی دەستەی داوەریی «خەڵاتی ساڵانەی جەمال نەبەز»، وەرگرت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/right-to-education-ku/2023/12/03/p31038/

@KurdistanHRN