شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.39K photos
435 videos
24 files
8.03K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸روز گذشته ۱۷ دی، محمد خودکام در شانزدهمین روز اعتصاب غذا به دلیل افت فشار و بیهوشی از قرنطینه زندان بوکان به بهداری این زندان منتقل شد و وضعیت جسمی او به دلیل کاهش وزن شدید نگران کننده توصیف شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی از روز ۲ دی در اعتراض به صدور حکم سنگین حبس و پرداخت جریمه نقدی دست به اعتصاب غذا زده است. وی در تاریخ ۳ دی با دستور مسئولان زندان به سلول انفرادی منتقل و از ملاقات و تماس با خانواده محروم شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/01/08/p31724/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) محەممەد خودکام لە شازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا بە هۆی دابەزینی زەختەوە لەسەر خۆ چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندانی بۆکان کراوە، دەوترێت دۆخی جەستەیی ئەم بەندکراوە بە هۆی دابەزینی بەرچاوی کێشەوە ناجێگیرە و بووەتە مایەی نیگەرانیی پزیشکەکان.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە و لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبارەوە (٢٤ی دیسامبەر) بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندان کراوە و تا ئێستە لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/01/08/p31726/

@KurdistanHRN
🔸شش شهروند کُرد به نام‌های آسو محمدی، جبرائیل احمدپور، منصور نیکزاد، ادریس پرویزی، شورش ابوبکری و سیامند مینا توسط نیروهای امنیتی در شهرهای اشنویه، سردشت و مهاباد بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز یکشنبه ۱۷ دی، نیروهای امنیتی در شهر اشنویه به منزل خانوادگی چهار شهروند به نام‌های آسو محمدی، جبرائیل احمدپور، منصور نیکزاد و ادریس پرویزی یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت آنها کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/01/09/p31773/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز سه‌شنبه ۱۹ دی، حکم اعدام یک زندانی به نام محمدعلی میرزایی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته این زندانی به همراه دست‌کم یک زندانی دیگر برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شده بودند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/01/09/p31777/

@KurdistanHRN
🔸شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، جبرەییل ئەحمەدپوور، مەنسوور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی، شۆڕش ئەبووبەکری و سیامەند مینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، جبرەییل ئەحمەدپوور، مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەر چوارەکەیان دەستبەسەر کردوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/01/09/p31782/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدعەلی میرزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ لانیکەم زیندانییەکی تردا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و محەممەدعەلی میرزایی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/01/09/p31784/

@KurdistanHRN
🔸امروز سه‌شنبه ۱۹ دی، یک کولبر ۳۳ ساله اهل سلماس به نام شورش خرگوشی در مناطق مرزی بانه در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که صبح امروز سه‌شنبه ۱۹ دی، این کولبر در مناطق مرزی بانه از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی تک تیراندازهای نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفت و با اصابت ۲ گلوله به سینه‌اش درجا کشته شد.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/01/09/p31797/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێکی ٣٣ ساڵانی خەڵکی سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دوو گوللە بەر سینەی کەوتووە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/01/09/p31803/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز ۲۰ دی، نیروهای مرزبانی در منطقه مرزی«زلی» بانه گروهی از کولبران را هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن یک کولبر به نام میرزا احمدی کشته شد. در ۲۴ ساعات گذشته ۲ کولبر در مناطق مرزی بانه در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز چهارشنبه ۲۰ دی، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «زلی» بانه از فاصله نزدیک و بدون اخطار قلبی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراتدازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام میرزا احمدی کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/01/10/p31805/

@KurdistanHRN
🔸روز گذشته ۱۹ دی، یک زندانی به نام احمد مرادی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان قزلحصار کرج منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، مسئولین زندان به خانواده این زندانی اعلام کرده‌اند که بامداد فردا حکم اعدام وی اجرای خواهد شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/01/10/p31809/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میرزا ئەحمەدی کوژراوە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میرزا ئەحمەدی گیانی لە دەست داوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/01/10/p31814/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) بەندکراوێک بەناوی ئەحمەد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان بەرەبەیانی سبەینێ لە سێدارە دەدرێت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/01/10/p31816/

@KurdistanHRN
🔸سکینه پروانه، زندانی سیاسی کُرد که از فروردین ماه سال جاری در بند زنان زندان مرکزی مشهد دوران محکومیت ۷ سال و نیم خود را سپری می‌کند، از حق دسترسی به خدمات پزشکی محروم شده است. همچنین در چند ماه گذشته مسئولان زندان مشهد با اعمال محدودیت در تماس‌های تلفنی او با خانواده‌اش، تنها در حضور ماموران حفاظت زندان و با شرط حرف زدن به زبان فارسی با خانواده به او امکان تماس‌های تلفنی محدود و کوتاه را می‌دهند. دیگر زندانیان سیاسی زن در زندان مشهد نیز به همین ترتیب تنها در حضور یکی از کارمندان حفاظت و در صورتی که به زبان فارسی صحبت کنند، اجازه تماس تلفنی با خانواده خود را خواهند داشت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/01/10/p31824/

@KurdistanHRN
🔸سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە خاکەلێوەی ئەمساڵەوە (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی مەشهەددا سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکران تێدەپەڕێنێت، لە مافی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی مەشهەد پێوەندییە تەلەفۆنییەکانیان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بەرکورت کردووەتەوە و تەنها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەشی پاراستنی زیندان و بە مەرجی قسەکردن بە زمانی فارسی مۆڵەتی پێوەندیکردنی کورتی پێ دەدرێت. ژنە زیندانییە سیاسییەکانی تری زیندانی مەشهەدیش بە هەمان شێوە تەنها بە ئامادەبوونی فەرمانبەرێکی بەشی پاراستنی زیندان و بە مەرجی قسەکردن بە زمانی فارسی دەتوانن لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا بە تەلەفۆن قسە بکەن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2024/01/10/p31828/

@KurdistanHRN
🔸یک شهروند اهل شهر نوسود شهرستان پاوه در استان کرمانشاه به نام پیام عبدی که چند روز پیش به اتهام مربوط به «جرائم اجتماعی» توسط نیروی انتظامی در شهر کرمانشاه بازداشت شده بود، در اثر شکنجه در بازداشتگاه کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱۹ دی، یک مامور نیروی انتظامی در تماس تلفنی با خانواده پیام عبدی، با اعلام خبر مرگ او از خانواده خواست تا برای تحویل پیکرش به بیمارستان ارتش کرمانشاه مراجعه کنند. پس از مراجعه خانواده، ماموران انتظامی اظهارات متناقضی را در خصوص مرگ این شهروند بیان کردند. یکی از ماموران به خانواده گفته است، جسد او در یکی از خیابان‌های شهر توسط نیروی انتظامی پیدا شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/torture-fa/2024/01/11/p31831/

@KurdistanHRN
🔸فرهاد سلیمی، انور خضری، خسرو بشارت و کامران شیخه، چهار زندانی عقیدتی کُرد اهل سنت از تاریخ ۱۳ دی در اعتراض به اجرای حکم داوود عبداللهی و خطر اجرای احکام اعدام خود دست به اعتصاب غذا زده‌اند. این زندانیان به همراه دست‌کم ۱۰ زندانی عقیدتی دیگر در اتاق کوچکی در بند امن واحد ۳ زندان قزلحصار کرج در شرایط انزوا و بدون امکانات اولیه نگهداری می‌شوند.

🔸یک منبع مطلع در این‌باره به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «یک روز پس از اعدام داوود عبداللهی در زندان قزلحصار کرج، فرهاد سلیمی، انور خضری، خسرو بشارت و کامران شیخه که آنها نیز در پرونده‌ایی مشترک به اعدام محکوم شده‌اند، دست به اعتصاب غذا زدند.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/01/11/p31836/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز پنج‌شنبه ۲۱ دی، حکم اعدام یک زندانی به نام فلیت عابدی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان مرکزی قزوین (چوبیندر) به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز حکم اعدام این زندانی ۵۵ ساله اهل روستای «براسپی» ارومیه در زندان مرکزی قزوین به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/01/11/p31841/

@KurdistanHRN
🔸هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پاوە بە ناوی پەیام عەبدی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە «تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە لایەن پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەندامێکی پۆلیسی ئینتیزامی بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەی پەیام عەبدییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە کوڕەکەیان گیانی لە دەست داوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی دەبێ سەردانی نەخۆشخانەی ئەرتەش لە شاری کرماشان بکەن. دوای ئەوەی بنەماڵەکەی دەچنە نەخۆشخانە، هێزەکانی پۆلیس لەسەر شێوەی گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە کۆمەڵە قسەیەکی دژبەیەک دەکەن. یەکیان وتوویەتی تەرمەکەی لە شەقامێکی شاردا لە لایەن پۆلیسی ئینتیزامییەوە دۆزراوەتەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2024/01/11/p31847/

@KurdistanHRN
🔸فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕۆژێک دوای لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهییەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت کە ئەوانیش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، مانیان لە خواردن گرتووە».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/01/11/p31849/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فلیت عابدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن (چووبیندەر) جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم زیندانییە ٥٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «براسپی»ی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/01/11/p31851/

@KurdistanHRN