شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.39K photos
435 videos
24 files
8.03K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸شامگاه دوشنبه ۲۳ بهمن، سجاد ملکشاهی، شهروند اهل قروه پس از انتشار یک ویدیو درباره انتخابات پیش‌ رو توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه ۲۳ بهمن، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی این شهروند کُرد در قروه یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت وی کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/14/p32603/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد مەلەکشاهی لە شاری قوروەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/14/p32610/

@KurdistanHRN
🔸روز سه‌شنبه ۲۴ بهمن، شعبان مریدی، زندانی سیاسی سابق اهل جوانرود، در منزل خانوادگی خود در این شهر توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد. گفته می‌شود بازداشت این شهروند کە پیشتر نیز در جریان اعتراضات سال ۱۳۹۸ و ۱۴۰۱ جوانرود بازداشت شده بود، همراه با خشونت بوده است.

🔸یک منبع مطلع به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «روز دوشنبه ۲۳ بهمن، نیروهای امنیتی با شلیک گاز اشک‌آور به منزل خانوادگی این شهروند در جوانرود یورش برده و ضمن بازرسی منزل، گوشی‌های موبایل کلیه اعضای این خانواده را با خود بردند.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/14/p32618/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) شەعبان موریدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٨ و ١٤٠١یشدا (٢٠١٩ و ٢٠٢٢) هەر لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و لێدان.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان دوای هەڵدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شاری جوانڕۆ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر، دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایلەکانی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەدا».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/14/p32622/

@KurdistanHRN
🔸فاطمه شیخی، شهروند ۲۲ ساله اهل آبدانان در استان ایلام به اتهام «اهانت به مقدسات» به یک سال حبس محکوم شد. دادگاه این حکم را به مدت ۲ سال به حالت تعلیق درآورده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این شهروند کُرد در تاریخ ۱۸ بهمن در شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو آبدانان به ریاست قاضی محمد غلامی برگزار و روز سه‌شنبه ۲۳ بهمن صدور این حکم به وی ابلاغ شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/02/15/p32627/

@KurdistanHRN
🔸دو شهروند کُرد به نام‌های مصطفی ظاهرظهور و حامد امینی توسط نیروهای امنیتی در شهرهای سنندج و مریوان در استان کردستان بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۲۴ بهمن، مصطفی ظاهرظهور، فعال مدنی و کوهنورد اهل سنندج با یورش نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی‌اش در این شهر، بدون ارائه حکم قضایی بازداشت شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/15/p32630/

@KurdistanHRN
🔸فاتمە شێخی، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی ئاودانانی ئیلام، بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. دادگا ئەم سزایەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەساردووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئاودانان بە سەرۆکایەتیی دادوەر محەممەد غوڵامی بەڕێوە چووە و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) بە شێوەی فەرمی حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/02/15/p32633/

@KurdistanHRN
🔸دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و مەریوان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موستەفا زاهیرزوهوور، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکوانەیان دەستبەسەر کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/15/p32635/

@KurdistanHRN
🔸وضعیت سلامتی محمد خودکام، زندانی اهل بوکان که از اوایل دی سال جاری در اعتراض به صدور حکم سنگین حبس و پرداخت جریمه نقدی در اعتصاب غذا به سر می‌برد، وخیم گزارش شده است. پزشکان بهداری زندان بوکان نسبت به ادامه اعتصاب غذای این زندانی هشدار داده‌اند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، محمد خودکام از تاریخ ۲ دی ۱۴۰۲ در اعتراض به صدور حکم سنگین حبس و پرداخت جریمه نقدی دست به اعتصاب غذا زده است. او در این مدت ۳ بار به دلیل بیهوشی به مراکز درمانی خارج از زندان و چندین بار به بهداری زندان منتقل و پس از دریافت سرم به زندان بازگردانده شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/02/16/p32641/

@KurdistanHRN
🔸نیروهای امنیتی در چند روز گذشته به خانه‌های سه فعال مذهبی کُرد اهل سنت به نام‌های محی‌الدین محمدزاده، کریم نوروزی و فاروق حسینی در شهر بوکان یورش برده و ضمن بازرسی منازل این افراد، تعدادی از وسایل شخصی از جمله کتاب‌ها، گوشی تلفن همراه و لب‌تاب آنها و دیگر اعضای خانواده را با خود برده‌اند.

🔸مکتب قرآن در کانال تلگرامی خود با انتشار بیانیه‌ای اعلام کرده است که در چند روز گذشته نیروهای امنیتی با «مانور رعب و وحشت» به منازل خانوادگی ۳ نفر از اعضای این گروه در بوکان یورش برده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/religious-freedom-fa/2024/02/16/p32643/

@KurdistanHRN
🔸دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵەوە (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندانی بۆکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامکردنی مانگرتنەکەدا گیانی ئەم بەندکراوە دەکەوێتە بەر مەترسییەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە و لەم ماوەیەدا سێ جار لەسەر خۆ چووە و ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و چەندین جاریش ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کراوە و دوای وەرگرتنی کانولە (سیرۆم) گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو زیندان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/02/16/p32644/

@KurdistanHRN
🔸لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین محەممەدزادە، کەریم نەورۆزی و فارووق حسەینی و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا.

🔸مەکتەب قورئان لە کاناڵی تێلێگرامی خۆی و لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای «نمایشی ترساندن و تۆقاندن»ـەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سێ ئەندامی ئەم گرووپە لە شاری بۆکان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2024/02/16/p32650/

@KurdistanHRN
🔸جمعی از ماموستایان و علمای دینی اهل سنت کُرد با ارسال نامه‌ای مشترک به رییس قوه قضاییه، صدور حکم اعدام برای ماموستا محمد خضرنژاد را ناعادلانه دانسته و ضمن رد کلیه اتهام‌های مطرح شده علیه این روحانی، خواستار آزادی وی شدند.

🔸ماموستا محمد خضرنژاد، روحانی ۴۵ ساله کُرد اهل سنت که در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی توسط نیروهای امنیتی در بوکان بازداشت شده بود، از سوی شعبه ۳ دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی رضا نجف‌زاده به اتهام «افساد فی الارض»، «لطمه وارد کردن به تمامیت یا استقلال کشور» و «تبلیغ علیه نظام» به اعدام و ۱۶ سال حبس محکوم شد.



🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/religious-freedom-fa/2024/02/17/p32657/

@KurdistanHRN
🔸ژمارەیەک لە مامۆستایان و زانایانی ئایینیی سوننەی کوردستان لە دووتوێی نامەیەکی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، ڕایانگەیاندووە کە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنژاددا دوورە لە دادپەروەری و وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، داوای ئازادکردنی ئەم مامۆستایەیان کردووە.

🔸مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی ٤٥ ساڵانی کورد کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2024/02/17/p32662/

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز شنبه ۲۸ بهمن، رشاد پرویزی، عضو انجمن فرهنگی-اجتماعی «نوژین» توسط نیروهای امنیتی در شهر کامیاران بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸از محل نگهداری و اتهامات مطرح شده علیه این فعال مدنی تا کنون اطلاعی در دست نیست.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/19/p32668/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/19/p32672/

@KurdistanHRN
🔸بامداد دوشنبه ۳۰ بهمن، حکم اعدام یک زندانی به نام ایرج پاکی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» بازداشت شده بود، در زندان مرکزی اردبیل به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز گذشته برای اجرای حکم به اعدام به سلول انفرادی زندان مرکزی اردبیل منتقل و بامداد روز دوشنبه ۳۰ بهمن حکم اعدام وی در این زندان به اجرا درآمد.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/02/19/p32674/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/02/19/p32678/

@KurdistanHRN
🔻 گزارش ماهانه وضعیت حقوق بشر ـ‌ بهمن ۱۴۰۲

🔸حکم اعدام دست‌کم ۱۰ زندانی در زندا‌ن‌های قزلحصار کرج، ندامتگاه مرکزی کرج و همدان به اتهامات مربوط به «موادمخدر»، «جاسوسی» و «افساد فی الارض» اجرا شده است.


🔸دست‌کم برای ۱۲ شهروند و فعال کُرد از سوی دادگا‌ه‌های انقلاب، کیفری و دیوان عالی کشور در استان‌های تهران، کردستان، آذربایجانغربی و ایلام به اتهامات سیاسی، احکام اعدام، حبس، شلاق، جریمه نقدی و… صادر و یا احکام آنها تایید شده است.

🔸سه کولبر به نام‌های منصور محمدنژاد، جبار ویسی و سیوان صحیحی در مناطق مرزی شهرستان‌های پاوه در استان کرمانشاه و سقز و بانه در استان کردستان با تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران و یک کولبر به نام هوشیار محمودی در مناطق مرزی نوسود در شهرستان پاوه با اقلیم کردستان با تیراندازی نیروهای مرزبانی عراق کشته شدند. یک کولبر دیگر به نام فرید روبینا نیز در اثر سرمازدگی در مناطق مرزی شهرستان مریوان در استان کردستان جان خود را از دست داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2024/02/20/p32682/

@KurdistanHRN
🔻 ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢ (ژانڤییە و فێبرییەی ٢٠٢٤)

🔸 لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، ناوەندیی کەرەج و هەمەدان، بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر»، «سیخوڕی» و «افساد فی‌الارض»

🔸لانیکەم ١٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و دیوانی باڵای ئێرانەوە لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، قامچی، سزای پارە و... بوونەتەوە یاخود سزای سەپێنراوی پێشوویان پەسەند کراوە.

🔸سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش ..

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2024/02/20/p32701/

@KurdistanHRN