شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.38K photos
435 videos
24 files
8.02K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی وەک مۆبایل و لەبتابەکەیدا. لوقمان قەنبەری دوای ڕۆژێک مانەوە و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارەدا، ڕۆژی ڕابردوو بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/04/09/p33509/

@KurdistanHRN
🔸جلسه دادگاه وریشه مرادی از اعضای جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) که قرار بود امروز، سه‌شنبه ۲۱ فروردین در شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب اسلامی تهران برگزار شود، به دلیل عدم حضور قاضی «عموزاد» لغو و به زمان دیگری موکول شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، پیشتر شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب اسلامی تهران به ریاست قاضی «صلواتی» با ارسال ابلاغیه‌ای به وکلای وریشه مرادی از تعیین جلسه دادگاه در تاریخ ۲۱ فروردین خبر داده بود. امروز پس از انتقال وریشه مرادی از بند زنان زندان اوین به شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب اسلامی و حضور وکلا، قاضی صلواتی اعلام کرد که به دلیل عدم حضور قاضی دوم این شعبه، قاضی عموزاد، جلسه دادگاه به زمانی دیگر موکول خواهد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/04/09/p33517/

@KurdistanHRN
🔸کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، لە ئەندامانی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە بچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی دادوەر «عەمووزاد»ەوە دوا خرا بۆ کاتێکی تر.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پێشتر لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر «سەڵەواتی» لە بانگهێشتنامەیەکدا بە پارێزەرانی وریشە مورادیی ڕاگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دادگاکە بەڕێوە دەچێت. بەڵام هەمان ڕۆژ دوای ناردنی ئەم زیندانییە سیاسییە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە بۆ لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران و ئامادەبوونی پارێزەرەکان، دادوەر سەڵەواتی ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئامادەنەبوونی دادوەری دووهەمی دادگاکەوە، دادوەر عەمووزاد، کۆبوونەوەی دادگا بۆ کاتێکی تر دوا دەخرێت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2024/04/09/p33519/

@KurdistanHRN
🔸مصطفی حمدی، فعال رسانه‌ای و مدیر گروه تلگرامی «پرسمان» در شهر سقز توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۱۹ فروردین، این فعال رسانه‌ای در تالار میلاد شهر سقز بدون ارائه حکم قضایی از سوی نیروهای امنیتی بازداشت شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/04/10/p33521/

@KurdistanHRN
🔸موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی کاناڵ و گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) موستەفا حەمدی لە تەلاری میلادی شاری سەقزدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/04/10/p33524/

@KurdistanHRN
🔸۸۲ سازمان حقوق بشری ایرانی و بین‌المللی با صدور فراخوانی مشترک خواستار آن شدند که ادامه همکاری « دفتر مقابله با مواد مخدر و جرم سازمان ملل متحد» به توقف اعدام‌های مربوط به مواد مخدر مشروط شود.

🔸در این فرخوان آمده است: «اگر هزینه این اعدام‌ها را برای جمهوری‌اسلامی بالا نبریم، بیم آن می‌رود که در ماه‌های آینده صدها نفر به اتهام‌های مرتبط با مواد مخدر اعدام شوند. ما از تمام نهاد‌ها و فعالان حقوق‌بشری و کنشگران سیاسی می‌خواهیم تا در یک کارزار جهانی ویژه برای توقف اعدام‌های مرتبط به جرائم مواد مخدر شرکت کنند.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/04/10/p33526/

@KurdistanHRN
🔸کمال لطفی، پدر رضا لطفی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی در شهر دهگلان روز گذشته بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔸وی پیش از این نیز در فروردین ۱۴۰۲ توسط نیروهای امنیتی بازداشت و پس از چند ماه با قرار وثیقه آزاد شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/04/10/p33533/

@KurdistanHRN
🔸٨٢ ڕێکخراوەی ئێرانی و جیهانیی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە دووتوێی بانگەوازێکی هاوبەشدا داوایان کردووە درێژەدان بە هاوکارییەکانی نێوان «نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان» و دەوڵەتی ئێران مەرجدار بکرێت بە ڕاگیرانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکانەوە.

🔸لەم بانگەوازەدا هاتووە: «ئەگەر تێچووی لەسێدارەدانەکان بۆ کۆماری ئیسلامی بەرز نەکەینەوە، مەترسیی ئەوە هەیە لە مانگەکانی داهاتوودا سەدان کەس بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە بدرێن. ئێمە داوا لە هەموو دامەزراوە و چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی دەکەین لە کەمپەینێکی جیهانیی تایبەتدا بۆ ڕاگیرانی لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان بەشداری بکەن».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/press-releases-ku/2024/04/10/p33538/

@KurdistanHRN
🔸کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/04/10/p33542/

@KurdistanHRN
🔸در چند روز گذشته یک شهروند اهل مهاباد به نام سامان اویسی پس از احضار به سازمان اطلاعات سپاه پاسداران این شهر بازداشت شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این جوان ۲۱ ساله به صورت تلفنی به سازمان اطلاعات سپاه پاسداران مهاباد احضار و پس از مراجعه وی به این نهاد نظامی-امنیتی بازداشت شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/04/11/p33548/

@KurdistanHRN
🔸لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە ٢١ ساڵەیە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان لە لایەن ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/04/11/p33549/

@KurdistanHRN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸در سال ۱۴۰۲ دست‌کم ۳۹ #کولبر کُرد در مناطق مرزی استان‌های آذربایجان غربی، کردستان و کرمانشاه جان خود را از دست دادند. از این تعداد ۲۷ نفر از جمله یک کودک مستقیما با تیراندازی نیروهای نظامی جمهوری اسلامی ایران و یک نفر با تیراندازی نیروهای مرزبانی عراق کشته شدند. همچنین یک کولبر در نتیجه شکنجه توسط نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران کشته و پیکر او توسط این نیروها از کوه به پایین پرتاب شد.

🔸همچنین دست‌کم ۳۵۶ کولبر در مناطق مرزی استان‌های آذربایجان غربی، کردستان و کرمانشاه دچار مجروحیت و مصدومیت شدید شدند. از این تعداد ۳۱۱ نفر که ۱۵ تن از آنها کودک بودند با تیراندازی نیروهای نظامی جمهوری اسلامی ایران، ۸ نفر از طریق ضرب و شتم، ۶ نفر در اثر سقوط از ارتفاع زمان تعقیب و گریز توسط این نیروها و ۵ نفر هم با تیراندازی نیروهای مرزبانی عراق زخمی شدند. همچنین ۱۱ نفر در نتیجه تصادفات جاده‌ای، ۹ نفر به دلیل سقوط از ارتفاع و ۶ نفر در اثر انفجار مین در مسیرهای کولبری مصدوم شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/annual-reports-fa/2024/04/02/p33368/

@KurdistanHRN
🔸از سرنوشت سلمان الفتی، معلم بازنشسته و فعال مدنی اهل شهر گیلان غرب (گیەڵان) استان کرمانشاه که روز جمعه ۲۴ فروردین توسط ماموران سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در یکی از خیابان‌های این شهر بازداشت شد، اطلاعی در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، سلمان الفتی روز جمعه ۲۴ فروردین در یکی از خیابان‌های شهر گیلان غرب توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم متتقل شد. این نیروها همچنین به منزل خانوادگی وی یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازرسی منزل کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/04/14/p33555/

@KurdistanHRN
🔸شب شنبه ۲۵ فروردین، دو کولبر به نام‌های امید سعیدی و مهرداد عبدالله‌زاده در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی در منطقه مرزی «بسطام» شهرستان سقز استان کردستان و «بیتوش» شهرستان سردشت استان آ‌ذربایجان‌غربی جان خود را از دست دادند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب گذشته گروهی از کولبران در ارتفاعات مرزی روستای «بیتوش» سردشت از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر ۲۰ ساله اهل روستای «مارغان» این شهر به نام مهرداد عبدالله‌زاده پس از اصابت گلوله از ارتفاعات مرزی سقوط کرده و جان خود را از دست داد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/04/14/p33561/

@KurdistanHRN
🔸سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵانی کرماشان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلمان ئولفەتی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە شەقامێکی شاری گیەڵاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هێزانە هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایەش و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ماڵەکەیان پشکنیوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/04/14/p33559/

@KurdistanHRN
🔸شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە (١٣ی ئاوریل) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئومید سەعیدی و مێهرداد عەبدوڵڵازادە لە ناوچە سنوورییەکانی «بستام»ی شاری سەقز و «بێتووش»ی شاری سەردەشت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بێتووش»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «مارغان»ی ئەم شارە بە ناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە دوای پێکران بە گوللە لەسەر شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/04/14/p33569/

@KurdistanHRN
🔸بهمن نادری، شهروند اهل کرمانشاه که در جریان سالگرد خیزش ژن ژیان آزادی در این شهر بازداشت و پس از یک هفته با قرار وثیقه آزاد شده بود، از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی کرمانشاه به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۶ ماه حبس و پرداخت ۸ میلیون تومان جزای نقدی محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این شهروند در تاریخ ۶ آبان ۱۴۰۲ در شعبه اول دادگاه انقلاب کرمانشاه بدون حق داشتن وکیل تعیینی به اتهام «تبلیغ علیه نظام» از طریق انتشار فراخوان در شبکه‌های اجتماعی برای برگزاری اعتراضات مردمی در سالگرد خیزش ژن ژیان ئازادی برگزار و امروز دوشنبه ۲۷ فروردین صدور این حکم به وی ابلاغ شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/04/15/p33575/

@KurdistanHRN
🔸بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٢دا (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ ڕەچاوکردنی مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەری دیاریکراوی خۆی، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا و بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی بانگەوازەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنرا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/04/15/p33578/

@KurdistanHRN
🔸روز سه‌شنبه ۲۸ فروردین، اداره اماکن شهر سنندج به بهانه «عدم رعایت حجاب اسلامی» کتابفروشی «ژیرا» به مدیریت ژینا مدرس گرجی، زندانی سیاسی سابق و فعال حقوق زنان را پلمپ کرد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۲۷ فروردین، اداره اماکن سنندج با ابلاغ اخطاریه‌ای به ژینا مدرس گرجی، مدیر این کتابفروشی از پلمپ این محل طی ۲۴ ساعت خبر داده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-expression-fa/2024/04/16/p33582/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی ناردبوو و ڕایان‌گەیاندبوو کە کتێبفرۆشییەکەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا دادەخرێت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-expression-ku/2024/04/16/p33585/

@KurdistanHRN