شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.33K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە دەر کرابوو، لە دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستاندا گۆڕدرا بۆ ٥ ساڵ بەندکران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) حوکمەکە بە شێوەی فەرمی بە پارێزەرانی ئەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/11/27/p38556

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان به همراه ۱۷ سازمان حقوق بشر ایرانی و بین‌المللی در بیانیه‌ای مشترک، ضمن محکومیت صدور حکم اعدام برای دو زندانی سیاسی کًرد، پخشان عزیزی و وریشه مرادی، خواهان لغو فوری احکام اعدام تمامی زندانیان سیاسی در ایران شدند.

🔸در بخشی از این بیانیه آمده است:« پس از آغاز خیزش «زن، زندگی، آزادی»، جمهوری اسلامی بار دیگر موج جدیدی از اعدام‌ها را با هدف ایجاد رعب و وحشت به راه نداخته است. این بار، سرکوب زنان و مردم کُرد، دو بازوی مهم و استوار مبارزه، در مرکز توجه این سیستم سرکوب‌گر قرار گرفته‌اند. در این دوره‌ی جدید، زنان و مردان شجاعی چون وریشه مرادی و پخشان عزیزی، بدون دادرسی منصفانه و با اتهاماتی ناعادلانه و ساختگی، به اعدام محکوم شده‌اند.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2024/11/27/p38558

@KurdistanHRN
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ١٧ ڕێکخراوەی ئێرانی و جیهانیی مافەکانی مرۆڤ, لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدا، داوایان کردووە دەسبەجێ سزای لەسێدارەدانی سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان لە ئێراندا هەڵبوەشێتەوە.

🔸لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا وتراوە: «دوای دەسپێکردنی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسانەوە بە مەبەستی زاڵکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی دەست پێ کردووە. ئەم جارە سەرکوتکردنی ژنان و خەڵکی کوردستان، دوو باڵی گرنگ و خۆڕاگری خەبات، کەوتوونەتە ناوەندی ئەم سیستەمە سەرکوتکارەوە. لەم قۆناغە نوێیەدا ژنان و پیاوانی بوێری وەک وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دوور لە هەرچەشنە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و بە هەندێ تۆمەتی ناڕاست و ساختە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/press-releases-ku/2024/11/27/p38562

@KurdistanHRN
🔸هیوا بهین، شهروند کُرد اهل بوکان، روز یکشنبه ۴ آذر ۱۴۰۳ توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند کُرد پس از احضار به سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در بوکان، بازداشت و به یکی از بازداشتگاه‌های این نهاد در ارومیه منتقل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/11/28/p38566

@KurdistanHRN
🔸هیوا بەهین، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی بۆکان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری ورمێ.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/11/28/p38570

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام شیرعلی ترکش‌بند، زندانی اهل شهرستان صحنه استان کرمانشاه که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان لاکان رشت به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی ۵۵ ساله اهل روستای «سیاه‌ چقا» شهرستان صحنه، حدود ۴ سال پیش به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» بازداشت و به اعدام محکوم شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extrajudicial-executions/2024/11/28/p38574

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی شێرعەلی تەرکشبەند، بەندکراوی خەڵکی سەحنەی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٥٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «سیاچەقا»ی سەحنە، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/11/28/p38585

@KurdistanHRN
🔸در روزهای گذشته امیر محمدخانی و بهزاد دادخواه،‌ دو شهروند اهل دیواندره و سقز استان کردستان توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده‌اند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امیر محمدخانی، فعال مدنی و زندانی سیاسی سابق اهل دیواندره روز چهارشنبه ۷ اذر ۱۴۰۳ توسط نیروهای وزارت اطلاعات در محل کار خود در این شهر بدون ارائه حکم قضایی بازداشت شد.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/11/29/p38589

@KurdistanHRN
🔸لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمیر محەممەدخانی و بێهزاد دادخا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٧ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/11/29/p38592

@KurdistanHRN
🔸نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در بوکان به منزل خانوادگی عبدالله قلی‌زاده یورش برده و ضمن بازرسی منزل،‌ وی را به همراه فرزندش ،هیمن قلی‌زاده، با خشونت بازداشت کردند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر روز شنبه ۱۰ آذر ۱۴۰۳، نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در بوکان بدون ارائه حکم قضایی به منزل خانوادگی عبدالله قلی‌زاده یورش برده و پس از بازرسی و ضبط تعدادی از وسایل شخصی این خانواده، وی را به همراه فرزندش ،هیمن قلی‌زاده، با ضرب و شتم بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/01/p38602

@KurdistanHRN
🔸عبدالعزیز گل‌محمدی، زندانی سیاسی کُرد که محکومیت ۱۰ سال و یک روز خود در را در زندان مرکزی اورمیه سپری می‌کند در اعتراض به مخالفت ساریخانلو، معاون دادستان عمومی و انقلاب این شهر با درخواست تعلیق اجرای مجازاتش دست به اعتصاب غذا زد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز شنبه ۱۰ آذر ۱۴۰۳، این زندانی سیاسی که در بند زندانیان سیاسی و مذهبی زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برد با تحویل نامه اعتصاب غذای خود به مسئولین زندان اعلام کرد که در اعتراض به مخالفت معاون دادستان با درخواست تعلیق اجرای مجازاتش دست به اعتصاب غذا زده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/12/01/p38607

@KurdistanHRN
🔸هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، خۆی و هێمن قولیزادەی کوڕیان بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، نیوەڕۆی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە لە شاری بۆکان و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەدا، بە توندوتیژی و لێدانەوە خۆی و هێمن قولیزادەی کوڕیان دەستبەسەر کرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/01/p38625

@KurdistanHRN
🔸عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا لە لایەن ساریخانلووی جێگری داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە، مانی لە خواردن گرت.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، نامەی مانگرتنی بە بەرپرسانی زیندان داوە و ڕایگەیاندووە کە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ڕەتکردنەوەی داوای هەڵپەساردنی سزاکەیدا لە لایەن جێگری داواکاری گشتی و شۆڕشی ئەم شارەوە مان لە خواردن دەگرێت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/12/01/p38627

@KurdistanHRN
🔸مطلب احمدیان، زندانی سیاسی کُرد که در پانزدهمین سال حبس خود در زندان اوین تهران به سر می‌برد، به دلیل بیماری‌های فتق دیافراگم، تنگی کانال نخاع، عفونت مجاری ادراری و سرطان اثنی‌عشر در وضعیت وخیم سلامتی قرار دارد. علیرغم نظریه پزشکی قانونی مبنی بر ضرورت توقف اجرای حکم به دلیل شرایط وخیم جسمی این زندانی سیاسی، اما دادستان تهران با اعزام وی به مراکز درمانی خارج از زندان و مرخصی استعلاجی مخالفت کرده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، به دلیل ادامه محرومیت این زندانی سیاسی از دسترسی به خدمات درمانی تخصصی، شکم وی دچار آسیت و ورم شدید شده و این مساله فشار بر ریه‌ها و معده وی را تشدید کرده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/12/03/p38633

@KurdistanHRN
🔸موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە پازدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ئێڤینی تاراندا تێدەپەڕێنێت، بە هۆی نەخۆشیی فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە، هەوکردنی بۆریی میز و شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێوە لە دەۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. بەڵام سەرباری ئەمە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزای ئەم زیندانییە سیاسییە بە هۆی دۆخی تەندروستیی خراپیەوە، داواکاری گشتیی تاران ڕێگری دەکات لە ناردنی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بە هۆی بێبەشکردنیەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، زگی ئەم زیندانییە سیاسییە بە قورسی توشیی ئاسیت و ئاوسان بووە و ئەمەش بووتە هۆی توندبوونەوەی زەختەکان لەسەر سییەکان و مەعیدەی.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/12/03/p38638

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام چهار زندانی به نام‌های فریده جعفرزاده، عالیه کاوری‌زاده، حسن حسن‌بیگی وعبدالوهاب باباخانیان که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان مرکزی ایلام به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این چهار زندانی روز دوشنبه ۱۲ آذر ۱۴۰۳ برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل و بامداد روز سه‌شنبه ۱۳ آذر حکم اعدام آنها به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/12/04/p38640

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراو بە ناوەکانی فەریده جەعفەرزاده، عالیه کاوریزاده، حەسەن حەسەن‌بەیگی و عەبدولوەهاب باباخانیان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دران.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/12/04/p38646

@KurdistanHRN
🔸در چند روز گذشته چهار شهروند و معلم کُرد اهل شهرهای سقز، بوکان و کامیاران به نام‌های حسین فیروزی، هیوا فیضی، سوران یوسفی و حمید عزیزی توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۴ آذر ۱۴۰۳، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی سوران یوسفی، شهروند اهل بوکان یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی وی را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/05/p38650

@KurdistanHRN
🔸لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی و مامۆستای کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان و کامێران بە ناوەکانی حسەین فیرووزی، هیوا فەیزی، سۆران یووسفی و حەمید عەزیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆران یووسفی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/05/p38659

@KurdistanHRN
🔸روز سه‌شنبه ۶ آذر ۱۴۰۳، سوسن حسن‌زاده، فعال مدنی و مدرس زبان کُردی اهل بوکان، پس از احضار به کلانتری ۱۱ این شهر بازداشت و برای اجرای حکم ۳ ماه حبس تعزیری روانه زندان مرکزی ارومیه شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۶ آذر، این فعال مدنی به بهانه شکایت به کلانتری ۱۱ این شهر احضار و پس از حضور در کلانتری بازداشت و به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب این شهر منتقل شد. وی پس از چند ساعت با دستور قاضی اجرای احکام برای سپری کردن محکومیت ۳ ماهه خود روانه زندان مرکزی ارومیه شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/05/p38662

@KurdistanHRN