شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.33K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی سەیدمحەممەدعەلی دەرەکە و سیاوەش یاری و بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ئەردەکانی یەزد و میاندواو جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٦ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سزای لەسێدارەدانی سەیدبێهزاد سەیدیی بۆکانی کە چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/12/17/p38869

@KurdistanHRN
🔸سامان محەممەدیی خەیارە، بەندکراوی مەزهەبیی سزادراو بە لەسێدارەدان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێدایە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە مەزهەبییە کە لە دوازدەهەم ساڵی بەندکراندایە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە. بەرپرسانی زیندان بنەماڵەکەیان بۆ دوادیدار لەگەڵ کوڕەکەیاندا بانگ کردووە و ئەوان ڕۆژی ڕابردوو توانیویانە چاویان بە سامان بکەوێت، بەرپرسانی زیندان هاوکات باسیان لە ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزدا (١٨ی دیسامبەر) کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/12/17/p38872

@KurdistanHRN
🔸مەجید جەمشیدی و حسەین مەنسووری، دوو بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت و نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

🔸دەوترێت ئەم دوو بەندکراوە لەگەڵ سامان محەممەدیی خەیارە، بەندکراوی مەزهەبیی سزادراو بە لەسێدارەدان کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدان لە چەند کاتژمێری داهاتوودان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/12/17/p38874

@KurdistanHRN
🔸در ادامه موج جدید بازداشت شهروندان و فعالان کُرد در شهرستان مهاباد، سه شهروند به نام‌های نازنین الیاسی، فرهاد قوه و سالار شمس برهان توسط ماموران وزارت اطلاعات بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل شده‌اند.

🔸از روز شنبه ۲۴ آذر ۱۴۰۳ تا امروز، دست‌کم ۱۴ شهروند و فعال کُرد در شهر مهاباد و روستاهای «بیرم» و «کولیجه» توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2024/12/18/p38891

@KurdistanHRN
🔸لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەهاباد، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی نازەنین ئەلیاسی، فەرهاد قوە و سالار شەمس‌بورهان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ.

🔸لە ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣وە (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شاری مەهاباد و گوندەکانی «بەیروم» و «کۆڵیجە» لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/18/p38900

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام چهار زندانی به نام‌های سهراب احمدپور، مجید جمشیدی، رحیم برین و جمال نبوره که به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» و «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های قزلحصار کرج و مهاباد به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۲۷ آذر ۱۴۰۳، سهراب احمدپور و مجید جمشیدی برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی زندان قزلحصار کرج منتقل و بامداد روز چهارشنبه ۲۸ آذر حکم آنها به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/12/18/p38902

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سوهراب ئەحمەدپوور، مەجید جەمشیدی، ڕەحیم بەرین و جەمال نەبووره کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و مەهاباد جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٧ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سوهراب ئەحمەدپوور و مەجید جەمشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) هەر لەو زیندانەدا لە سێدارە دران.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/12/18/p38907

@KurdistanHRN
🔸فرید عنایتی، از بازداشت‌شدگان سابق خیزش «ژن ژیان ئازادی» که در تاریخ ۲۴ آبان ۱۴۰۳ توسط ماموران وزارت اطلاعات در کرمانشاه بازداشت شده است، اکنون در سی‌ و پنجمین روز اعتصاب غذای خود در بازداشتگاه اداره اطلاعات، مشهور به میدان نفت، به سر می‌برد. محرومیت مداوم وی از حق تماس با خانواده و دسترسی به وکیل، نگرانی‌ها در مورد وضعیت سلامتی او را افزایش داده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ماموران وزارت اطلاعات در شامگاه ۲۴ آبان ۱۴۰۳ با یورش به منزل خانوادگی این فعال کُرد در کرمانشاه، او را به همراه برادرش، حمید عنایتی، رئیس هیات کوهنوردی پاوه، بدون ارائه حکم قضایی بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/19/p38909

@KurdistanHRN
🔸فەرید عینایەتی، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان. ئازادی» کە ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفت، لە سی و پێنجەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە. هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، بێبەشکردنی بەردەوامی لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم زیندانییە سیاسییەدا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم چالاکە کوردە لە شاری کرماشان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی خۆی و برایەکی بە ناوی حەمید عینایەتی کە سەرۆکی لیژنەی شاخەوانیی پاوەیە، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کران.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/19/p38912

@KurdistanHRN
🔸محمد دماوند میرزایی، کاسبکار اهل شهرستان کامیاران استان کردستان که چند روز پیش در اتوبان کرج به تهران با تیراندازی نیروهای دایره مبارزه با قاچاق کالای نیروی انتظامی زخمی شده بود، در اثر شدت جراحات در یکی از مراکز درمانی تهران جان خود را از دست داد.

🔸این دومین مورد قتل کاسبکاران و شهروندان کُرد توسط نیروهای انتظامی در یک هفته گذشته است. پیشتر در شامگاه یکشنبه ۲۵ آذر ۱۴۰۳، صهیب احمدی، جوان ۲۰ ساله اهل جوانرود، در یکی از خیابان‌های این شهر در اثر تیراندازی نیروهای انتظامی در جا کشته شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2024/12/19/p38918

@KurdistanHRN
🔸محەممەددەماوەند میرزایی، کاسبکاری خەڵکی کامێران کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە جادەی کەرەج بۆ تاران کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخی هێزی ئینتیزامیی ئێران و بریندار بووبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی تاران گیانی لە دەست دا.

🔸ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی کاسبکاران و هاووڵاتیانی کوردە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان لە یەک حەفتەی ڕابردوودا. پێشتر و لە ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سوهەیب ئەحمەدی، هاووڵاتیی لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، لە شەقامێکی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/killing-of-civilians/2024/12/19/p38923

@KurdistanHRN
🔸یزدان قنبری، شهروند کُرد یارسان، پس از دو ماه بازداشت در بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه پاسدارن نبی‌اکرم کرمانشاه، به زندان دیزل‌آباد منتقل شده است. همچنین، برادر وی، منصور قنبری‌ و یکی دیگر از بستگان این خانواده، جمشید حقانی، که حدود یک ماه پیش در شهرستان ثلاث باباجانی، استان کرمانشاه توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت شده‌اند، همچنان در بازداشت این نهاد نظامی-امنیتی به سر می‌برند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته یزدان قنبری که در تاریخ ۲۸ مهر ۱۴۰۳ در منزل خانوادگی خود در محله «کرناچی» کرمانشاه بازداشت شده بود، پس از دو ماه از بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه کرمانشاه به زندان دیزل‌آباد این شهر منتقل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/20/p38930

@KurdistanHRN
🔸یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان، دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەبیی ئەکرەمی کرماشان گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە. هەروەها مەنسوور قەنبەریی برای و خزمێکی دیکەیان بە ناوی جەمشید حەقانی کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هەر لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدا لە کرماشان ڕاگیراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەزدان قەنبەری کە ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی «کڕناچی»ی کرماشان دەستبەسەر کرابوو، دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کرماشاندا ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوا کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/20/p38935

@KurdistanHRN
🔸با گذشت شش روز از بازداشت هفت شهروند کُرد اهل سرپل‌ذهاب در استان کرمانشاه، کومار صالحی، پیمان رنجبر، هیمن پالانی، خالد کمری، امید صالحی، اَیمن صفایی و عرفان مرادی، همچنان هیچ اطلاعی از سرنوشت آن‌ها در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در تاریخ ۲۵ آذر ۱۴۰۳، نیروهای سازمان اطلاعات سپاه به‌طور همزمان به منازل خانوادگی این افراد در سرپل‌ذهاب یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت آن‌ها کرده‌اند. در میان این بازداشت‌شدگان، امید صالحی یک نوجوان ۱۷ ساله است و سایرین ۲۱ تا ۲۷ سال سن دارند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/20/p38941

@KurdistanHRN
🔸حاجی برزه، مدرس زبان کُردی اهل پیرانشهر و عضو موسسه آموزش زبان کُردی «بیان»، برای اجرای حکم ۵ ماه حبس تعزیری به زندان نقده منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال مدنی چند هفته پیش توسط دادگاه کیفری دو پیرانشهر به ریاست قاضی امیر محمدی به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۵ ماه حبس تعزیری و به اتهام «نشر اکاذیب» به پرداخت ۱۵ میلیون تومان جریمه نقدی محکوم شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/20/p38947

@KurdistanHRN
🔸دوای تێپەڕینی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان بە ناوەکانی کۆمار ساڵحی، پەیمان ڕەنجبەر، هێمن پاڵانی، خالید کەمەری، ئومید ساڵحی، ئەیمەن سەفایی و عیرفان مورادی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم حەوت کەسە لە شاری سەرپێڵی زەهاو و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەرهەموویان دەستبەسەر کردوون. لە نێو ئەم دەستبەسەرکراوانەدا ئومید ساڵحی تەمەنی ١٧ ساڵە و تەمەنی ئەوانی دیکە لە نێوان ٢١ بۆ ٢٧ ساڵدایە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/12/20/p38958

@KurdistanHRN
🔸حاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی ڕێکخراوەی فێرکاریی زمانی کوردیی «بەیان»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە چەند حەفتەیەک لەمەوپێش لە لایەن دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەمیر محەممەدی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٥ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» پێبژاردنی ١٥ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/12/20/p38961

@KurdistanHRN
🔸 بر اساس آمار گردآوری شده از سوی شبکه حقوق بشر کردستان در آذر ۱۴۰۳، دو کولبر جان خود را از دست دادند و یک کولبر دیگر زخمی شد. دست‌کم ۱۶ شهروند کُرد در زندان‌های مختلف کشور اعدام شدند. همچنین، دست‌کم ۱۱ شهروند و کنشگر کُرد به احکام حبس و پرداخت جزای نقدی محکوم و دست‌کم ۴۰ نفر دیگر به اتهامات سیاسی بازداشت شدند. یک زن در ایلام قربانی زن‌کشی شد و دو مرد جوان با تیراندازی نیروهای انتظامی کشته شدند. سه زندانی سیاسی کُرد نیز با اعتصاب غذا و وضعیت وخیم جسمانی، اعتراض خود را نسبت به شرایط‌شان اعلام کردند. در حوزه حقوق صنفی، چهار عضو انجمن معلمان کردستان به انفصال دائم، اخراج و تبعید محکوم شدند. در حوزه محیط زیست نیز، مراسم «زاگروسانه» علی‌رغم دریافت مجوز قبلی، با فشار نهادهای امنیتی لغو شد و فعالین محیط زیست تهدید به بازداشت شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2024/12/21/p38963

@KurdistanHRN
🔸 بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٤)، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێنراوە و لانیکەم ٤٠ کەسی دیکەیش هەر بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون. ژنێک لە ئیلام بوو بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و دوو پیاوی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژران. سێ زیندانیی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتنەوە لە خواردن و لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدا، لە بەرانبەر دۆخی خراپی خۆیاندا دەنگیان هەڵبڕی. لە بواری مافە پیشەییەکاندا چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان سزای دابڕاندن و دەرکردن لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپا. لە بەستێنی ژینگەپارێزییشدا ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» سەرەڕای ئەوەی لە پێشترەوە مۆڵەتی بۆ وەرگیرابوو...

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2024/12/21/ڕاپۆرتی-مانگانەی-دۆخی-مافەکانی-مرۆڤ-15

@KurdistanHRN
🔸دوازده شهروند کُرد به نام‌های مراد عبدالله‌عمری، نورالدین ملاعلیزاده، توفیق امینی، محمد بهروزی، ابراهیم گل‌عنبر، بهزاد محمودی، سوران محمدپور، موسی رسولی، آرام محمدی، افشین ساعدی، هیمن بهرامی، سوران ارشد و کاوه استوار توسط نیروهای امنیتی در شهرهای بوکان، اشنویه، پیرانشهر و کرمانشاه بازداشت و به بازداشتگاه‌های امنیتی سازمان اطلاعات سپاه و وزارت اطلاعات در شهرهای ارومیه و کرمانشاه منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز جمعه ۷ دی ۱۴۰۳، سوران محمدپور، اهل پیرانشهر، موسی رسولی، اهل روستای «خورنج»، بهزاد محمودی و آرام محمدی اهل روستای «پسوه» توسط نیروهای وزارت اطلاعات در پیرانشهر بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه منتقل شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/12/28/p38989

@KurdistanHRN