شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.24K subscribers
8.33K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە حەڤدەهەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، لە دووتوێی نامەیەکی سەرئاوەڵادا دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و زیندانییە سیاسییەکانی تر بە توندی شەرمەزار دەکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی سەرجەم بەندکراوانی لە ئێراندا کردووە.

🔸کۆی دەقی نامەکە کە بە مەبەستی بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە:

چۆن توانیوتە سۆزی دایکانە، میهرەبانیی باوکانە و خۆشویستنی مرۆڤانە لە بیر بکەیت؟

لەبەر کامە مەسڵەحەت؟ تۆ ویژدان و مرۆڤایەتیی خۆت بە چی فرۆشتووە؟ بە چ نرخێک مامەڵەت بە مافی ژیان و هەناسەکێشانی خەڵکەوە کردووە؟…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/01/28/p39466

@KurdistanHRN
🔸در چند روز گذشته دست‌کم ۷ شهروند و فعال کُرد به نام‌های حسن خلیلی، محمد رمضانی، صادق کوردی، فرهاد زندی، مهدی جوانمردی ، چیاکو قربه و منصور مولودپوری توسط نیروهای امنیتی در شهرهای سردشت، مهاباد، پیرانشهر، سنندج و دهگلان بازداشت شده‌اند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۸ بهمن ۱۴۰۳، فرهاد زندی و مهدی جوانمردی، دو فعال مدنی اهل دهگلان استان کردستان توسط ماموران وزارت اطلاعات در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/01/28/p39468

@KurdistanHRN
🔸لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی حەسەن خەلیلی، محەممەد ڕەمەزانی، سادق کوردی، فەرهاد زەندی، مێهدی جەوانمەردی، چیاکۆ قوربه و مەنسوور مەولوودپووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار، سنە و دێولان دەستبەسەر کراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/01/28/p39479

@KurdistanHRN
🔸نیروهای امنیتی در جاده سنندج به دهگلان، با مسدود کردن مسیر، ماموستا برزان ملکی، امام جماعت و مدرس مسجد جامع «شیخین» سنندج، و تعدادی از طلاب این مسجد را که عازم زاهدان بودند، برای چند ساعت بازداشت کرده و از ادامه سفر آنان جلوگیری کردند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، مسجد مکی زاهدان در روزهای گذشته از برگزاری جلسه «ختم بخاری شریف» و مراسم فارغ‌التحصیلی طلاب دارالعلوم خبر داده بود. روز دوشنبه ۸ بهمن ۱۴۰۳، ماموستا برزان ملکی به همراه جمعی از شاگردان و مأمومین مسجد شیخین سنندج که قصد عزیمت به زاهدان از طریق تهران را داشتند، در مسیر سنندج به دهگلان توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/religious-freedom-fa/2025/01/29/p39491

@KurdistanHRN
🔸هێزە ئەمنییەکان دوای داخستنی جادەی سنە بۆ دێولان، مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە و ژمارەیەک فەقێی ئەم مزگەوتەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرد و ڕێگەیان نەدا درێژە بە سەفەرەکەیان بۆ زاهیدان بدەن.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا مزگەوتی مەکیی زاهیدان ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەی «خەتمی بوخاریی شەریف» و ڕێوڕەسمی دەرچوونی قوتابیانی ئایینیی «دارالعلوم» بەڕێوە دەبات. ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) مامۆستا بەرزان مەلێکی لەگەڵ ژمارەیەک فەقێ و نوێژکەری مزگەوتی شێخەینی سنە کە دەیانویست بۆ بەشداریکردن لەو ڕێوڕەسمەدا لە ڕێگای تارانەوە سەفەری زاهیدان بکەن، لە جادەی سنە بۆ دێولاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/religious-freedom/2025/01/29/p39495

@KurdistanHRN
🔸پنج شهروند و فعال کُرد به نام‌های محی‌الدین خالدیان، وهاب خدیری‌پور، رحمان رحیم‌پور، جلال پرهیزکار و سرور حمه‌نازدار توسط نیروهای وزارت اطلاعات در شهرهای سنندج، مهاباد و سقز بازداشت و به بازداشتگاه‌های این نهاد امنیتی در سنندج و ارومیه منتقل شدند.

🔸 بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۰ بهمن ۱۴۰۳، مأموران وزارت اطلاعات در سنندج به محل کار محی‌الدین خالدیان یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی او را بازداشت کردند. مأموران امنیتی پس از این بازداشت، به منزل خانوادگی او نیز یورش بردند و ضمن بی‌احترامی به اعضای خانواده‌اش، تعدادی از وسایل شخصی و عکس‌های فرزندش بریتان سنه، عضو حزب کارگران کردستان (پ‌ک‌ک) که در سال ۱۴۰۱ در بمباران ارتش ترکیه جان باخته بود، را ضبط و با خود بردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/01/30/p39497

@KurdistanHRN
🔸پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین خالیدیان، وەهاب خەدیریپوور، ڕەحمان ڕەحیمپوور، جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەنازدار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی مەهاباد، سەقز و سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە و ورمێ.

🔸 بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی مەحیەدین خالیدیان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. پاشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەیشی و بێڕێزییەکی زۆریان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسی و وێنەکانی بێریتان سنەی کچیاندا کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ‌ک‌ک) بوو و ساڵی ١٤٠١ (٢٠٢٢) بە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا گیانی بەخت کرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/01/30/p39502

@KurdistanHRN
🔸در هفته‌های گذشته ۲۱ شهروند کُرد به نام‌های هیمن پالانی، پویا دلجو، محمد دلجو، یوسف رنجبر، خالد کمری، کاوه سهرابی، امید صالحی، محمد نیریزی، یوسف نیریزی، ایمن صفایی، صهیب حیدری، حامد الیاسی، عمر بابایی، میثم پالانی، کومار نادری، یوسف الیاسی، آریام احمدی، محمد عزیزی، محمد یوسفی، آٰرمین مرادی و عرفان مرادی که پیشتر توسط ماموران وزارت اطلاعات و سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در شهرهای سرپل‌ذهاب و کرمانشاه بازداشت شده بودند، با قرار وثیقه به صورت موقت از کانون اصلاح و تربیت و زندان دیزل‌آباد کرمانشاه آزاد شدند.

🔸پیام رنجبر، شهروند اهل سرپل‌ذهاب که وی نیز توسط سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت شده بود، همچنان در بازداشتگاه این نهاد نظامی-امنیتی در پادگان نبی‌اکرم کرمانشاه به سر می‌برد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/01/31/p39508

@KurdistanHRN
🔸لەم حەفتانەی ڕابردوودا ٢١ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێمن پاڵانی، پوویا دڵجوو، محەممەد دڵجوو، یووسف ڕەنجبەر، خالید کەمەری، کاوه سوهرابی، ئومید ساڵحی، محەممەد نەیریزی، یووسف نەیریزی، ئەیمەن سەفایی، سوهەیب حەیدەری، حامید ئەلیاسی، عومەر بابایی، مەیسەم پاڵانی، کۆمار نادری، یووسف ئەلیاسی، ئاریام ئەحمەدی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی، ئارمین مورادی و عیرفان مورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و کرماشان دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت (چاکسازیی منداڵان) و زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کراون.

🔸هاوکات پەیام ڕەنجەر، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە بە هەمان شێوە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە سەربازگەی نەبیی ئەکرەمی کرماشاندا دەستبەسەرە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/01/31/p39512

@KurdistanHRN
🔸در ادامه بازداشت شهروندان و فعالان کُرد، پنج شهروند دیگر به نام‌های بفرین محمودی، هیوا امینی، انور کورد، کیوان نیکنام و علی رسولیان در شهرهای بوکان، سقز و مهاباد توسط ماموران وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی بازداشت شدند.

🔸 شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که روز پنج‌شنبه ۱۱ بهمن ۱۴۰۳، بفرین محمودی در بوکان و انور کورد در روستای «حصار بلاغی» این شهرستان، توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت و به بازداشتگاه این نهاد امنیتی در ارومیه منتقل شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/01/31/p39514

@KurdistanHRN
🔸لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، پێنج هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی بەفرین مەحموودی، هیوا ئەمینی، ئەنوەر کورد، کەیوان نیکنام و عەلی ڕەسوولیان لە شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٣٠ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) بەفرین مەحموودی و ئەنوەر کورد، هاووڵاتیانی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری ورمێ.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/01/31/p39517

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (دیسامبەری ٢٠٢٤ و ژانڤییەی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد سزا دراون بە بەندکران و قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاوکات سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی کە بە تۆمەتی «بەغی» بە سەریدا سەپابوو، لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا. لانیکەم ٦٨ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کران و لانیکەم ٦٨ کەسی دیکەیش بانگهێشت کران. لانیکەم ٣ ژن لە سنە، کرماشان و ئیلام بوون بە قوربانیی دیاردەی ژنکوشتن و پیاوێکی لاویش بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی کوژرا. زیندانییەکی سیاسیی کوردیش لە ڕێگای مانگرتن لە خواردنەوە لە بەرانبەر نادیاربوونی چارەنووسی خۆیدا ناڕەزایەتیی دەربڕی.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2025/01/31/p39521

@KurdistanHRN
🔸با گذشت دو هفته از بازداشت پروین ادوایی، فعال مدنی و زندانی سیاسی سابق، وی همچنان در سلول انفرادی بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج بدون حق ملاقات با خانواده و دسترسی به وکیل به سر می‌برد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال مدنی در مدت این دو هفته روزانه برای بازجویی به بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج منتقل و شب‌ها مجددا به سلول انفرادی کانون اصلاح و تربیت این شهر بازگردانده می‌شود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/02/p39552

@KurdistanHRN
🔸دوای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان)دایە و مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەری پێ نەدراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی ئەم دوو حەفتەیەدا بە ڕۆژ بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و شەوانە سەرلەنوێ دەگەڕێنرێتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت (چاکسازیی ژنان)ی ئەم شارە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/02/p39558

@KurdistanHRN
🔸آیدا عمویی، فعال مدنی اهل سنندج، پس از ۱۷ روز بازداشت با قرار وثیقه ۶ میلیارد تومانی به صورت موقت از بند زنان کانون اصلاح و تربیت این شهر آزاد شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال مدنی در تاریخ ۲۹ دی ۱۴۰۳ بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در محل کار خود در این شهر بازداشت شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/03/p39561

@KurdistanHRN
🔸ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/03/p39564

@KurdistanHRN
🔸احمد حسن‌زاده، پدر محمد حسن‌زاده از جان‌باختگان خیزش «ژن ژیان ئازادی» در بوکان، برای اجرای حکم ۳ ماه حبس به زندان این شهر منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، سه‌شنبه ۱۶ بهمن ۱۴۰۳، این شهروند ۵۷ ساله پس از احضار به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب بوکان، روانه زندان شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/04/p39566

@KurdistanHRN
🔸ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٤ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە ٥٧ ساڵەیە دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/02/04/p39568

@KurdistanHRN
🔸هفت شهروند کُرد به نام‌های فایق رشیدیان، فرزاد نوری، بهروز فیضی، پوریا احمدی، دانش شرفی، سروش نوربخش و فرزاد مردوخی که در هفته‌های گذشته توسط نیروهای امنیتی در شهرهای بانه، سقز، سنندج، دهگلان و مهاباد بازداشت شده‌اند، همچنان در بازداشتگاه‌ و زندان‌ به سر می‌برند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، دانش شرفی در تاریخ ۱۴ بهمن ۱۴۰۳ بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در سنندج بازداشت و به یک بازداشتگاه امنیتی در این شهر منتقل شده است. همچنین سروش نوربخش، دانشجوی رشته نوازندگی موسیقی جهانی (ساز گیتار) در دانشگاه هنر تهران، در تاریخ ۱۳ بهمن ۱۴۰۳ پس از احضار به ستاد خبری سازمان اطلاعات سپاه پاسداران مهاباد بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/02/04/p39570

@KurdistanHRN
🔸حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق ڕەشیدیان، فەرزاد نووری، بێهرووز فەیزی، پووریا ئەحمەدی، دانش شەرەفی، سرووش نووربەخش و فەرزاد مەردۆخی که لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، دێولان و مەهاباد دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگە و زیندانەکاندا ڕاگیراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانش شەرەفی ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارە. هەروەها سرووش نووربەخش، خوێندکاری بەشی ژەنیاریی مۆسیقای جیهانی (ئامێری گیتار) لە زانکۆی هونەری تاران، ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/02/04/p39573

@KurdistanHRN