شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.07K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸مامۆستا بەرزان مەلێکی، بەرنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعی «شێخەین»ی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە. هاوکات بانگهێشتنامەیەکیشی بۆ نێردرابوو و داوای لێ کرابوو سەردانی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان بکات.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/26/p43163

@KurdistanHRN
🔸باران ساعدی و لیلا پاشایی، دو زن فعال کُرد که در پی برگزاری مراسم روز جهانی زن در سنندج توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت شده بودند، پس از احضار به شعبه ۲ بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب سنندج مورد تفهیم اتهام‌های جدید و افزایش میزان وثیقه قرار گرفتند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۵ خرداد ۱۴۰۴، این دو فعال زن به شعبه ۲ بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب سنندج احضار و با دو اتهام جدید «تشکیل گروه غیرقانونی» و «تبلیغ علیه نظام» مورد تفهیم اتهام قرار گرفتند. قاضی رمضانی، بازپرس شعبه ۲، همچنین میزان وثیقه را ۱۰۰ میلیون افزایش داده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/05/26/p43154

@KurdistanHRN
🔸لەیلا پاشایی و باران ساعیدی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە تۆمەتی نوێیان ڕووبەڕوو کراوەتەوە و ڕێژەی بارمتەکەیشیان زۆر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو ژنەچالاکە ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کراون و دوو تۆمەتی نوێی «پێکهێنانی گرووپی نایاسایی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. دادوەر ڕەمەزانی، لێپرسەوەی لقی ٢، هاوکات بارمتەکەی هەرکامیانی بە ڕێژەی ١٠٠ میلیۆن تمەن بەرز کردووەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2025/05/26/p43169

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام مراد دلایی میلان، زندانی اهل چالدران، که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان ماکو به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل و بامداد روز دوشنبه ۵ خرداد حکم اعدام وی به اجر درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/27/p43171

@KurdistanHRN
🔸مرتضی اسماعیلیان، زندانی محکوم به قطع عضو، طی روزهای گذشته از زندان مرکزی ارومیه به مکان نامعلومی منتقل شده است. ادامه بی‌خبری از وضعیت او، نگرانی‌ها درباره خطر اجرای قریب‌الوقوع حکم قطع عضو را افزایش داده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی کُرد اهل ارومیه، در روزهای اخیر به بهانه اعزام به زندان مرکزی تبریز از زندان مرکزی ارومیه خارج شده، اما پس از گذشت ۵ روز، هیچ اطلاعی از محل نگهداری او در دست نیست. مسئولان زندان اعلام کرده‌اند که با توجه به صدور حکم او از سوی دادگاهی در تبریز، قرار است به زندان تبریز منتقل شود، اما همچنان سرنوشت او نامعلوم است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/05/27/p43176

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی موراد دلایی میلان، بەندکراوی خەڵکی چاڵدێران کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/27/p43180

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام دو زندانی اهل هرسین به نام‌های رحیم امیری و امیر ابراهیمی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند در ندامتگاه مرکزی کرج به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو زندانی روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی ندامتگاه مرکزی کرج منتقل و بامداد روز سه‌شنبه ۶ خرداد ۱۴۰۴ حکم اعدام آنها به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/27/p43178

@KurdistanHRN
🔸مورتەزا ئیسماعیلیان، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادیارە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەدا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە کوردەی خەڵکی ورمێ لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بیانووی گواستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز لە زیندانی ناوەندیی ورمێ براوەتە دەرەوە، بەڵام دوای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نەکەوتووە. بەرپرسانی زیندان وتوویانە کە هۆکاری گواستنەوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دادگایەک لە تەورێزدا سزاکەی بۆ دەر کردووە، بەڵام تا ئێستایش چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/05/27/p43184

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان بە ناوەکانی ڕەحیم ئەمیری و ئەمیر ئیبراهیمی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/27/p43188

@KurdistanHRN
🔸نیروهای مرزبانی در ارتفاعات مرزی «ژالانه» شهر سروآباد استان کردستان، خودروی حامل کولبران را به رگبار بستند که در اثر آن یک کولبر جوان به نام کوروش مرادی کشته و کولبر دیگری به نام رزگار وطن‌دوست نیز به شدت زخمی شده است.

🔸یک منبع مطلع در سروآباد با تایید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «صبح امروز ۷ خرداد ۱۴۰۴، خودروی حامل تعدادی از کولبران در منطقه مرزی ژالانه سروآباد توسط نیروهای پاسگاه این منطقه به رگبار بسته شد که در نتیجه آن کوروش مرادی، کولبر ۲۰ ساله اهل روستای «سپیدار» سروآباد، در جا کشته و رزگار وطن‌دوست نیز به شدت زخمی شد».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/05/27/p43193

@KurdistanHRN
🔸هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ملەی سنووریی «ژاڵانە»ی سەر بە سەوڵاوا دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی کووروش مورادی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی ڕزگار وەتەندۆست بە سەختی بریندار بووە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەوڵاواوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٨ی مەیی ٢٠٢٥) ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی ژاڵانەی سەوڵاوا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی سەربازگەی ئەم خاڵە سنوورییە و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا کووروش مورادی، کۆڵبەری ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «سپیار»ی سەوڵاوا، دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە و ڕزگار وەتەندۆستیش بە سەختی بریندار بووە».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/05/27/p43197

@KurdistanHRN
🔸سه شهروند کُرد اهل شهرک «زیوه» منطقه «مرگه‌ور» ارومیه به نام‌های جلال فرخی، رعنا خوران و روژین خوران توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب دوشنبه ۵ خرداد ۱۴۰۴، نیروهای امنیتی به منازل خانوادگی این سه شهروند یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی آنها را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/28/p43209

@KurdistanHRN
🔸از سرنوشت شهاب دارابی، راننده کامیون و بلاگر اهل اسلام‌آباد غرب(شاباد)، که روز گذشته ۶ خرداد ۱۴۰۴ به دلیل پیوستن به اعتصاب کامیون‌داران و حمایت از این حرکت اعتراضی بازداشت شده بود، خبری در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۶ خرداد، ده‌ها مأمور مسلح با لباس شخصی در اسلام‌آباد غرب به منزل خانوادگی این بلاگر یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی، او را با خشونت بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/05/28/p43213

@KurdistanHRN
🔸سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی سەر بە ناوچەی «مەرگەوەر»ی ورمێ بە ناوەکانی جەلال فەڕوخی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژین خۆران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/28/p43218

@KurdistanHRN
🔸لەسەر چارەنووسی شەهاب دارابی، شۆفێری بارهەڵگر و بلاگەری خەڵکی شابادی کرماشان (ئیسلامئابادی ڕۆژئاوا) کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) بە هۆی بەشداریکردنیەوە لە مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان و پشتیوانیکردن لەم مانگرتنە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٧ی مەیی ٢٠٢٥) دەیان کەسی چەکداری جلوبەرگ مەدەنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم بلاگەرە کوردە لە شاری شابادی کرماشان و بە شێوەیەکی توندوتیژ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/05/28/p43222

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گوڵانی ١٤٠٤دا (ئاپریل و مەیی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە و ٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. لانیکەم ٨ بەندکراوی کورد لە زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون. هەروەها سزای بەندکران بۆ ٥ هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکوانی ئایینیی کورد دەر کراوە و داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی زیندانییەکی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان بۆ دووەم جار لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە. هەروەها لانیکەم ٢٠ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەیش ڕووبەڕووی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بوونەتەوە. هەر لەم مانگەدا چوار حاڵەتی ژنکوشتنیش تۆمار کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2025/05/28/p43224

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام یک زندانی اهل کوهدشت به نام‌ حجت هواسی‌زاده که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی به همراه دو زندانی دیگر روز یکشنبه ۴ خرداد ۱۴۰۴ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی ندامتگاه مرکزی کرج منتقل و بامداد روز چهارشنبه ۷ خرداد ۱۴۰۴ حکم اعدام وی به اجرا درآمد. از هویت و سرنوشت دو زندانی دیگر اطلاعی در دست نیست.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/05/29/p43269

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٨ی مەیی ٢٠٢٥) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە. لەسەر ناسنامە و چارەنووسی دوو بەندکراوەکەی تر هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/05/29/p43277

@KurdistanHRN
🔸ماموستا لقمان امینی، امام جمعه مسجد جامع «چهار یار نبی» سنندج و مدرس مدارس علوم دینی اهل سنت، که اوایل اردیبهشت سال جاری پس از احضار به دادگاه ویژه روحانیت همدان بازداشت شده بود، با قرار وثیقه به‌صورت موقت از زندان مرکزی همدان آزاد شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۱۲ خرداد ۱۴۰۴، این مدرس علوم دینی با قرار وثیقه به‌طور موقت آزاد شد. او پیش‌تر در تاریخ ۱ اردیبهشت ۱۴۰۴ پس از مراجعه به دادگاه ویژه روحانیت همدان بازداشت و به زندان مرکزی این شهر منتقل شده بود. دادگاه اتهام او را «توهین به مقدسات» اعلام کرده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/06/02/p43298

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۹ روز از بازداشت سامان کریمی، فعال سیاسی و همسرش فرزانه رشیدی توسط نیروهای امنیتی در شهر بانه، همچنان هیچ اطلاعی از وضعیت و سرنوشت آنان در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۴ خرداد ۱۴۰۴، نیروهای امنیتی سامان کریمی را در یکی از خیابان‌های بانه بدون ارائه حکم قضایی بازداشت کردند. این نیروها سپس به منزل خانوادگی وی یورش برده، ضمن بازرسی منزل و ضبط تعدادی از وسایل شخصی، همسرش فرزانه رشیدی را نیز بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/06/02/p43300

@KurdistanHRN