شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.07K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بانە کە دوای بۆردومانکردنی زیندانی ئێڤین لە لایەن ئیسراییلەوە لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤دا (٢٣ی ژوەن) گوازرایەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە)، بە هۆی بێبەشکردنەوە لە وەرگرتنی دەواودەرمان و چارەسەرە پێویستەکان لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپ و ناجێگیردایە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە ئێستە پازدەهەم ساڵی بەندکران تێ دەپەڕێنێت، تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری وەک شێرپەنجەی ڕژێنەی دوانزەگرێ، فتقی دیافراگم (Diaphragmatic hernia)، تەنگبوونەوەی کەناڵی مرۆخە و هەوکردنی بۆریی میز بووە. بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە و بۆچوونی فەرمیی پزیشکیی دادیش لەمەڕ پێویستبوونی ڕاگرتنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکەی بە هۆی دۆخی تەندروستیی زۆرخراپیەوە، بەرپرسانی زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە) تا ئێستا ڕێگرییان کردووە لە پێدانی ئەو چارەسەرانەی لە دەرمانخانەی دەرەوەی زیندانەوە بۆی دابین کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/07/02/p43683

@KurdistanHRN
🔸موسی امیدی، فعال مدنی اهل ایلام، توسط ماموران سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در منزل خانوادگی‌اش در این شهر بازداشت شد

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۱ تیر ۱۴۰۴، ماموران سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به منزل خانوادگی این فعال مدنی در ایلام یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی وی را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/02/p43685

@KurdistanHRN
🔸مووسا ئومیدی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢ی جولایی ٢٠٢٥) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ئیلامدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/02/p43693

@KurdistanHRN
🔸اسماعیل سانیار، زندانی سیاسی سابق و فعال مدنی اهل بوکان، توسط ماموران وزارت اطلاعات در منزل خانوادگی خود در این شهر بازداشت شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز چهارشنبه ۱۱ تیر ۱۴۰۴، ماموران وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی به منزل خانوادگی این فعال مدنی یورش برده و وی را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/03/p43697

@KurdistanHRN
🔸ئیسماعیل سانیار، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢ی جولایی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/03/p43705

@KurdistanHRN
🔸آیهان ابراهیمی، دانش‌آموخته رشته پرستاری اهل ارومیه، برای اجرای حکم یک سال حبس تعزیری بازداشت و به زندان این شهر منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند روز سه‌شنبه ۱۰ تیر ۱۴۰۴ در ارومیه برای اجرای حکم یک سال حبس تعزیری بازداشت و به زندان مرکزی این شهر منتقل شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/03/p43703

@KurdistanHRN
🔸ئایهان ئیبراهیمی، دەرچووی بەشی پەرستاریی زانکۆ و خەڵکی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

🔸 بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١ی جولایی ٢٠٢٥) لە شاری ورمێ و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران دەستبەسەر کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/03/p43708

@KurdistanHRN
🔸با گذشت هشت ماه از آغاز اجرای حکم ۱۶ ماه حبس ژینا مدرس گرجی، این زندانی سیاسی کُرد همچنان در بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج نگهداری می‌شود و در این مدت تنها یک‌بار به مرخصی اعزام شده است.

🔸او پیش از این نیز در جریان دو نوبت بازداشت در شهریور ۱۴۰۱ و فروردین ۱۴۰۲، در مجموع چهار ماه را در بازداشت و زندان سپری کرده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/07/03/p43715

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی هەشت مانگ لە جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی ژینا مودەڕیس گورجی، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە تا ئێستایش هەر لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ڕاگیراوە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها یەک جار مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ دراوە.

🔸ئەم ژنە چالاکە پێشتریش لە ماوەی دوو جار دەستبەسەرکردن لە خەرمانانی ١٤٠١ و خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٢ و ئاپریلی ٢٠٢٣) بە گشتی ماوەی چوار مانگی لە زینداندا تێ پەڕاندووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/07/03/p43718

@KurdistanHRN
🔸شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی رضا نجف‌زاده و مستشار، اسماعیل بذرکاری، پنج تن از بازداشت‌شدگان خیزش «ژن ژیان ئازادی» در بوکان به نام‌های علی (سوران) قاسمی، پژمان سلطانی، کاوه صالحی، رزگار بیگ‌زاده بابامیری و تیفور سلیمی بابامیری را مجموعاً به یازده بار اعدام، سال‌ها حبس تعزیری و پرداخت جریمه نقدی محکوم کرده است. برای هشت نفر دیگر از متهمان نیز احکام حبس و جزای نقدی صادر شده است. پیش‌تر نیز شعبه یک دادگاه کیفری ویژه نوجوانان استان آذربایجان غربی، پژمان سلطانی را به اتهام «مباشرت در قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم کرده بود.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این احکام پس از برگزاری سه جلسه‌ دادگاه آنلاین، طی روزهای اخیر صادر و امروز، دوشنبه ۱۶ تیر ۱۴۰۴ به وکلای متهمان در ارومیه ابلاغ شده است. طبق اطلاعات موجود، دادگاه بدون توجه به گزارش‌های مربوط به شکنجه، اعترافات اجباری و سناریو سازی امنیتی اخذ شده در بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه، اقدام به صدور این احکام کرده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/07/07/p43723

@KurdistanHRN
🔸پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بۆکان بە ناوەکانی عەلی (سۆران) قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری و تەیفوور سەلیمیی بابامیری لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە و ڕاوێژکاریی ئیسماعیل بەزرکاری، بە گشتی سزای دوازدە جار لەسێدارەدان، چەندەها ساڵ بەندکران و بێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا. بۆ هەشت تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکەیش سزای بەندکران و پێبژاردنی پارە دەر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بڕیارانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای بەڕێوەچوونی سێ دانیشتنی دادگا بە شێوەی ئۆنلاین دەر کراوە و ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٧ی جولایی ٢٠٢٥) لە شاری ورمێ بە پارێزەرەکانیان ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/07/07/p43726

@KurdistanHRN
🔸با گذشت چند روز از بازداشت ملک فرج‌بیگی، فعال مدنی اهل بوکان، همچنان هیچ اطلاعی از وضعیت او در دست نیست. وی روز ۱۰ تیر ۱۴۰۴ توسط نیروهای وزارت اطلاعات در منزل خانوادگی‌اش در بوکان بازداشت شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه همان روز، حدود ۲۰ مأمور وزارت اطلاعات با یورش به منزل این فعال مدنی، بدون ارائه حکم قضایی و با وارد آوردن خساراتی به درب و پنجره منزل، اقدام به بازداشت وی کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/07/p43728

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی، مەلەک فەرەجبەیگی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١ی جولایی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی هەمان ئەو ڕۆژە نزیک بە ٢٠ کەس لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەلەک فەرەجبەیگی و دوای شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکە، ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/07/p43748

@KurdistanHRN
🔸ناصر زمردی، شهروند ۳۸ ساله اهل ایلام، پس از احضار تلفنی به ستاد خبری اداره اطلاعات این شهر بازداشت شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز جمعه ۱۳ تیر ۱۴۰۴، این شهروند پس از احضار به ستاد خبری اداره اطلاعات ایلام بازداشت و به بازداشتگاه این نهاد امنیتی منتقل شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/08/p43757

@KurdistanHRN
🔸خالد محمدی، کولبر ۲۳ ساله اهل بانه، در مناطق مرزی این شهرستان در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز سه‌شنبه ۱۷ تیر ۱۴۰۴، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «شابدین» بانه از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف قرار گرفتند که در نتیجه این تیراندازی خالد محمدی در جا کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/07/08/p43764

@KurdistanHRN
🔸ناسر زوموڕودی، هاووڵاتیی ٣٨ ساڵانی خەڵکی ئیلام، دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٤ی جولایی ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەتا بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، پاشان هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/08/p43772

@KurdistanHRN
🔸خالید محەممەدی، کۆڵبەری ٢٣ ساڵانی خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٨ی جولایی ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «شابدین»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا خالید محەممەدی پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/07/08/p43774

@KurdistanHRN
🔸امجد گریاخیز و قانع خاطری، دو فعال مدنی اهل سنندج، روز دوشنبه ۱۶ تیر ۱۴۰۴ برای اجرای حکم حبس تعزیری به زندان مرکزی این شهر منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امجد گریاخیز، فعال کارگری، جهت اجرای حکم شش ماه حبس تعزیری که پیش‌تر از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اتهام‌های «تبلیغ علیه نظام» و «تحریک بازاریان به اعتصاب» برای او صادر شده بود، به زندان رفت. او همچنین به دو سال حبس تعلیقی محکوم شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/08/p43781

@KurdistanHRN
🔸ئەمجەد گریاخیز و قانیع خاتری، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٧ی جولایی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ بەندکران کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «هاندانی کاسبکاران بۆ مانگرتن» بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی زیندان کرا. ئەم هاووڵاتییە هەروەها سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویشی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/07/08/p43786

@KurdistanHRN
🔸از سرنوشت ۶ شهروند به نام‌های حسن شاداب، کاوه خاکی‌نهاد، محمود قادری، منصور فراش، جمال حسین‌نژاد و شوانه شیربیگی که در روزهای گذشته توسط نیروهای وزارت اطلاعات در شهرهای اشنویه و بوکان بازداشت شده‌اند، اطلاعی در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز چهارشنبه ۱۸ تیر ۱۴۰۴، دو شهروند اهل روستای «سرگیز» اشنویه به نام‌های محمود قادری و منصور فراش توسط ماموران وزارت اطلاعات در منازل خانوادگی خود بازداشت شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/10/p43789

@KurdistanHRN