شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.24K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸یک شهروند به نام لطیف یعقوبی، اهل روستای «کوزه رش» شهرستان سلماس که هفته گذشته با تیراندازی نیروهای هنگ مرزی زخمی شده بود در اثر شدت جراحات در یکی از مراکز درمانی ارومیه جان خود را از دست داد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند ۴۵ ساله در تاریخ ۲۵ تیر ۱۴۰۴، در مناطق مرزی شهرستان سلماس از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی نیروهای هنگ مرزی قرار گرفت و به شدت زخمی شد.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2025/07/22/p43940

@KurdistanHRN
🔸هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی لەتیف یەعقووبی، خەڵکی گوندی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس کە حەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا بریندار بووبوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ٤٥ ساڵەیە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٦ی جولایی ٢٠٢٥) لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەڵماس لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی یەکەی سنوورپارێز و بە سەختی بریندار بوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2025/07/22/p43945

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان در گزارش‌های ماهانه خود به بررسی موارد نقض حقوق بشر در کردستان و نقض حقوق شهروندان کُرد در سایر مناطق ایران طی یک ماه گذشته می‌پردازد. این گزارش بر پایه اخبار و اطلاعات گردآوری‌شده توسط شبکه حقوق بشر کردستان و راستی‌آزمایی منابع دیگر، از جمله نهادهای حقوق بشری و رسانه‌های مستقل تهیه شده است.

🔸بر اساس آمار ثبت‌شده، در تیرماه ۱۴۰۴، سه کولبر کشته و دو نفر زخمی شدند؛ حکم اعدام دست‌کم شش زندانی کُرد اجرا شد؛ هشت نفر به احکام قضایی محکوم شدند؛ دست‌کم ۷۶ نفر بازداشت شدند؛ پنج زن در موارد «زن‌کشی» جان باختند و یک زن جوان هدف اسیدپاشی قرار گرفت؛ سه شهروند کُرد با شلیک نیروهای حکومتی کشته شدند؛ و یک حمله پهپادی سپاه پاسداران در اقلیم کردستان منجر به کشته و زخمی شدن دو عضو نیروهای مدافع شرق کردستان شده است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2025/07/23/p43948

@KurdistanHRN
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

🔸بەپێی ئامارە کۆکراوەکان، لە پووشپەڕی ١٤٠٤دا (ژوەن و جولایی ٢٠٢٥)، سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون؛ لانیکەم شەش بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ٨ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە؛ لانیکەم ٧٦ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون؛ پێنج ژن بوونەتە قوربانیی دیاردەی «ژنکوشتن» و ژنێکیش تێزابی پێدا کراوە؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و لە هێرشێکی درۆنیی سوپای پاسداراندا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەندامێکی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە و ئەندامێکی دیکەیش بریندار بووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2025/07/24/p43960

@KurdistanHRN
🔸با وجود گذشت ۲۳ روز از بازداشت امین کریمی، هنرمند و بازیگر تئاتر اهل ارومیه، تا کنون از سرنوشت وی هیچ اطلاعی به دست نیامده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، وی در تاریخ ۱۰ تیر ۱۴۰۴ در حین بازگشت از ترکیه در مرز سرو ارومیه بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/24/p43973

@KurdistanHRN
🔸دوای تێپەڕینی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و شانۆکاری خەڵکی ورمێ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١ی جولایی ٢٠٢٥) لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیاوە لە سنووری سەروی ورمێ دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/24/p43962

@KurdistanHRN
🔸هفت شهروند کُرد به نام‌های یونس شریفی، خدر رسولی، کلارا رسولی، کاوه رحیمی، حسن اسکی بغدادی، محمد پروازه و امیر امجدی توسط نیروهای امنیتی در شهرهای پیرانشهر، اشنویه، مهاباد، بوکان و مریوان بازداشت و از سرنوشت آنان اطلاعی در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱ مرداد ۱۴۰۴، محمد پروازه، شهروند اهل روستای «نی» مریوان در جاده این روستا بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/07/24/p43980

@KurdistanHRN
🔸در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی به سوی کولبران در مناطق مرزی شهرستان‌های سروآباد و مریوان یک کولبر به نام امین گردی کشته و دانیال صالحی و رسول فتحی نیز زخمی شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه ۲ مرداد ۱۴۰۴، دو کولبر به نام‌های دانیال صالحی ۲۴ ساله اهل روستای «دوپلوره» و رسول فتحی در مناطق مرزی مریوان با تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/07/24/p43992

@KurdistanHRN
🔸لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستاندا، حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یوونس شەریفی، خدر ڕەسوولی، کلارا ڕەسوولی، کاوە ڕەحیمی، حەسەن ئەسکیی بەغدادی، محەممەد پەروازه و ئەمیر ئەمجەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، بۆکان و مەریوان دەستبەسەر کراون و لەسەر چارەنووسی هەندێکیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٥) محەممەد پەروازە، خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان، لە جادەی ئەم گوندەدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/07/24/p43983

@KurdistanHRN
🔸آرمان بیگلری و پژمان بدری، دو شهروند اهل شهر هلیلان استان ایلام، در اثر تیراندازی نیروهای انتظامی در یکی از خیابان‌های این شهر کشته شدند.

🔸یکی از نزدیکان این دو شهروند در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد:« ساعت ۲۱ شب چهارشنبه ۱ مرداد ۱۴۰۴، این دو شهروند در یکی از پارک‌های شهر هلیلان با چند نفر درگیر شده بودند. هر دو پس از آنکه سوار بر موتورسیکلت محل را ترک کردند توسط گشت انتظامی مورد تعقیب و گریز قرار گرفته و از فاصله نزدیک هدف تیراندازی قرار گرفتند و هر دو درجا کشته شدند.».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2025/07/24/p43998

@KurdistanHRN
🔸ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەلیلانی ئیلام، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا کوژران.

🔸کەسێکی نزیکی ئەم دوو هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «کاتژمێر ٢١ی شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٥) ئەم دوو هاووڵاتییە لە پارکێکی شاری هەلیلان لەگەڵ چەند کەسێکدا تووشی دەمەقڕە و تێکهەڵچوون بووبوون. پاش ئەوەی کە هەردووکیان سواری مۆتۆرسیکلێت دەبن و شوێنەکە بەجێ دێڵن، ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی ئینتیزامی دوایان دەکەوێت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ دەکات و هەردووکیان دەسبەجێ دەکوژرێن».

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2025/07/25/p44007

@KurdistanHRN
🔸لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا و مەریوان، کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمین گەردی گیانی لە دەست دا و دوو کۆڵبەری تریش بە ناوەکانی دانیال ساڵحی و ڕەسوول فەتحی بریندار بوون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٥) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی دانیال ساڵحی، ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی دووپلوورە«ی مەریوان» و ڕەسوول فەتحی، لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوون.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/07/24/p44004

@KurdistanHRN
🔸روز پنج‌شنبه ۲ مرداد ۱۴۰۴، در جریان مهار آتش‌سوزی کوه آبیدر سنندج، ۵ فعال زیست‌محیطی به نام‌های حمید مرادی، محسن حسین‌پناهی، خبات امینی، چیاکو یوسفی‌نژاد و سید مصطفی هژیر مجروح شدند. حمید مرادی، مدیر عامل انجمن زیست‌محیطی «شنه‌ی نه‌وژین کوردستان»، به دلیل شدت جراحات در یکی از مراکز درمانی سنندج جان خود را از دست داد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنج‌شنبه ۲ مرداد به دنبال وقوع آتش‌سوزی در بخش گسترده‌ای از کوه آبیدر سنندج، فعالان محیط زیست و دواطلبان مردمی برای مهار آن به محل اعزام شدند. در جریان این تلاش‌ها پنج نفر از فعالان محیط زیست دچار سوختگی شدند که حمید مرادی و محسن حسین‌پناهی به دلیل شدت جراحات در بخش‌مراقبت‌های ویژه و خبات امینی، چیاکو یوسفی‌نژاد و سید مصطفی هژیر نیز در بخش عمومی بیمارستان کوثر سنندج بستری شدند.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/environment-fa/2025/07/25/p44009

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٤ی جولایی ٢٠٢٥) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری چیای ئاویەری سنەدا پێنج چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی حەمید مورادی، موحسین حسەینپەناهی، خەبات ئەمینی، چیاکۆ یووسفینژاد و سەیدموستەفا هەژیر بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی سنە کران. بەڵام حەمید مورادی، بەرپرسیاری ئەنجومەنی ژینگەپارێزی «شنەی نەوژینی کوردستان»، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەدا گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) دوابەدوای ئەوەی لە ڕووبەرێکی بەربڵاوی ئاویەردا ئاگر کەوتەوە، چالاکانی ژینگەپارێز و خەڵکی خۆبەخش بەرەو ناوچەکە بەڕێ کەوتن. لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا پێنج چالاکی ژینگەپارێز تووشی سووتان بوون کە حەمید مورادی و موحسین حسەینپەناهی بە هۆی سەختبوونی برینەکانیانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکاندا و خەبات ئەمینی، چیاکۆ یووسفینژاد و سەیدموستەفا هەژیر لە بەشی…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/environment-ku/2025/07/25/p44013

@KurdistanHRN
🔸برزان صالحی، کولبر اهل بانه، در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی این شهرستان کشته شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه ۳ مرداد ۱۴۰۴، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «سیران‌بند» شهرستان بانه، استان کردستان توسط نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن برزان صالحی درجا کشته شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/07/26/p44024

@KurdistanHRN
🔸بەرزان ساڵحی، کۆڵبەری خەڵکی بانە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٥ی جولایی ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەیرانبەند»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا بەرزان ساڵحی پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/07/26/p44028

@KurdistanHRN
🔸هیمن دانش، کولبر اهل مریوان، در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی این شهرستان کشته شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز دوشنبه ۶ مرداد ۱۴۰۴، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنجیران» شهرستان مریوان توسط نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک و بدون اطلاع قبلی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن، هیمن دانش درجا کشته شد.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/07/28/p44030

@KurdistanHRN
🔸هێمن دانش، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٥) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنجیران»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا هێمن دانش پێکرا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/07/28/p44033

@KurdistanHRN
🔸حکم قطع چهار انگشت دست راست سه زندانی به نام‌های هادی رستمی، مهدی شرفیان و مهدی شاهیوند در زندان مرکزی ارومیه اجرا شد.

🔸پیش‌تر نیز در تاریخ ۸ آبان ۱۴۰۳، حکم مشابهی برای دو برادر زندانی اهل سرپل‌ذهاب، شهاب و مهرداد تیموری، در همین زندان به اجرا درآمده بود. در حال حاضر نیز، دست‌کم دو زندانی کُرد دیگر به نام‌های کسری کرمی (۴۱ ساله) و مرتضی اسماعیلیان (۴۴ ساله) با حکم قطع چهار انگشت دست در زندان‌های ارومیه و تبریز محبوس هستند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/torture-fa/2025/07/31/p44044

@KurdistanHRN
🔸سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

🔸پێشتریش لە ڕێکەوتی ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣دا (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سزای هاوشێوەی دوو برای بەندکراوی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوەکانی مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کرابوو. لە ئێستەدا لانیکەم دوو بەندکراوی کوردی دیکە بە ناوەکانی کەسرا کەرەمی، ٤١ ساڵان و مورتەزا ئیسماعیلیان، ٤٤ ساڵان، لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێز لە بەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی سزای «بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست»دان.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2025/07/31/p44047

@KurdistanHRN