شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.07K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەجاد حەبیبی، بەهادور ئەلیاسی و سلێمان ناسری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە بۆیان دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) ئەم سێ بەندکراوە لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی دیزڵئاوای کرماشانەوە گوازرانەوە بۆ هۆڵی جێبەجێکردنی سزاکە و دوای چەند کاتژمێرێک هەر لەوێ لە سێدارە دران.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/08/12/p44127

@KurdistanHRN
🔸هادی رستمی، مهدی شاهیوند و مهدی شرفیان، سه زندانی اهل ایلام و خرم‌آباد که در تاریخ ۸ مرداد ۱۴۰۴ حکم قطع چهار انگشت دست راست آنها در زندان مرکزی ارومیه اجرا شد، بدون دسترسی به خدمات درمانی از این زندان به زندان‌های مرکزی ایلام و خرم‌آباد منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته هادی رستمی به قرنطینه زندان مرکزی ایلام و مهدی شاهیوند و مهدی شرفیان به قرنطینه زندان مرکزی خرم‌آباد منتقل شدەاند.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/08/13/p44131

@KurdistanHRN
🔸هادی ڕوستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، سێ بەندکراوی خەڵکی ئیلام و خوڕەمئاوا کە ڕۆژی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٣٠ی جولایی ٢٠٢٥) سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرابوو، بەبێ وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی ڕەوانەی زیندانە ناوەندییەکانی ئیلام و خوڕەمئاوا کراون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هادی ڕوستەمی گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئیلام و مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیانیش گوازراونەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2025/08/13/p44136

@KurdistanHRN
🔸امیرعلی ذاکری‌فرد و ناصر زمردی، دو شهروند بازداشت‌شده اهل ایلام، با قرار وثیقه یک میلیارد و پانصد میلیون تومانی به‌طور موقت از زندان مرکزی این شهر آزاد شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امیرعلی ذاکری‌فرد، از بازداشت‌شدگان سابق خیزش «ژن ژیان ئازادی» که در تاریخ ۲۸ تیر ۱۴۰۴ توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه بازداشت شده بود، در روزهای گذشته با قرار وثیقه یک میلیارد و پانصد میلیون تومانی به‌طور موقت از زندان آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/08/15/p44145

@KurdistanHRN
🔸عبدالعزیز گل‌محمدی، زندانی سیاسی کُرد، پس از موافقت با درخواست تعلیق حکم و گذراندن ۴ سال و ۴ ماه حبس، از زندان مرکزی ارومیه آزاد شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته این زندانی سیاسی که در زندان مرکزی ارومیه محکومیت ۱۰ سال و یک روز خود را سپری می‌کرد، پس از موافقت شورای زندان و دادستان ارومیه با درخواست تعلیق حبس، از زندان آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/08/15/p44150

@KurdistanHRN
🔸عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای قبووڵکردنی داواکارییەکەی بۆ هەڵپەساردنی سزاکەی و پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە چوار ساڵ بەندکران، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی تێ دەپەڕاند، پاش ئەوەی شۆرای زیندان و داواکاریی گشتیی ورمێ داواکارییەکەیان بۆ هەڵپەساردنی سزاکەی قبووڵ کرد، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندان ئازاد کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/08/16/p44155

@KurdistanHRN
🔸ئەمیرعەلی زاکریفەرد و ناسر زوموڕودی، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و پێنسەد میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمیرعەلی زاکریفەرد، لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» کە ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (١٩ی جولایی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و پێنسەد میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/08/16/p44153

@KurdistanHRN
🔸مسئولان زندان قرچک و اوین، چهار زندانی سیاسی کُرد تبعه ترکیه به نام‌های روژدا سعدون، صفیه تورسو، فسیح کاراتاش و مظلوم آرلی را احضار کرده و به آنان اعلام کرده‌اند در صورتی که تعهدنامه‌ای مبنی بر تحویل فرزندان‌شان به خانواده‌های‌شان امضا نکنند، کودکان‌شان روز آینده به سازمان بهزیستی منتقل خواهند شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، مسئولان زندان قرچک و اوین با احضار این زندانیان اعلام کرده‌اند که طبق مقررات، کودکان تنها تا دو سالگی می‌توانند در کنار مادران‌شان در زندان بمانند و اکنون که فرزندان آنها سه ‌ساله شده‌اند، یا باید خانواده برای تحویل آنان مراجعه کند و یا به سازمان بهزیستی سپرده خواهند شد.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/childrens-rights-fa/2025/08/16/p44160

@KurdistanHRN
🔸بەرپرسانی زیندانەکانی قەرچەکی وەرامین و ئێڤینی تاران، چوار زیندانیی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی تورکیایان بە ناوەکانی ڕۆژدا سەعدوون، سەفیە تورسو، فەسیح کاراتاش و مەزڵووم ئارلی بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر بەڵێننامەیەک بۆ ڕادەستکردنی منداڵەکانیان بە بنەماڵەکانیان واژۆ نەکەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا منداڵەکانیان ڕادەستی ڕێکخراوەی «بێهزیستی»ی ئێران دەکرێن.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرپرسانی زیندانەکانی قەرچەک و ئێڤین ئەم زیندانییە سیاسیانەیان بانگهێشت کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەپێی ڕێوشوێنەکانی بەندیخانە، منداڵ تەنها تا تەمەنی دوو ساڵ دەتوانێت لە لای دایکی لە زینداندا بمێنێتەوە و ئێستە کە منداڵەکانی ئەوان بوونەتە سێ ساڵ، یان دەبێ بنەماڵەکانیان لە تورکیاوە بێن و وەریان بگرن یاخود ڕادەستی ڕێکخراوەی «بێهزیستی»ی ئێران بکرێن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/08/16/p44163

@KurdistanHRN
🔸ناصر احمدزاده، شهروند کُرد اهل مهاباد، برای اجرای حکم ۱۵ ماه حبس روانه زندان این شهر شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند در ماههای گذشته توسط شعبه ۳ دادگاه انقلاب اسلامی مهاباد به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق همکاری با حزب دمکرات کردستان ایران به ۳۹ ماه حبس تعزیری محکوم شد. این حکم پس از درخواست تسلیم به رای به ۱۵ ماه حبس تعزیری تبدیل شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/08/16/p44165

@KurdistanHRN
🔸ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا، سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەم هاووڵاتییە دواتر داوانامەی قبووڵکردنی بڕیارەکەی پێشکەشی دادگا کرد و هەر بۆیە بەپێی یاسا، سزاکە گۆڕدرا بۆ ١٥ مانگ بەندکران.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/08/16/p44168

@KurdistanHRN
🔸رحمان‌ رسول‌زاده، کولبر اهل بانه، در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» این شهر با تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز یکشنبه ۲۶ مرداد ۱۴۰۴، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه از فاصله نزدیک و بدون اطلاع قبلی توسط نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن، رحمان سول‌زاده با اصابت یک گلوله به قلبش درجا کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2025/08/17/p44170

@KurdistanHRN
🔸ڕەحمان ڕەسوولزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە، لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی ئەم شارە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا گوللەیەک بەر دڵی ڕەحمان ڕەسوولزادە کەوت و ئەم کۆڵبەرە دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2025/08/17/p44177

@KurdistanHRN
🔸محراب عبدالله‌زاده، زندانی سیاسی کُرد محکوم به اعدام و از بازداشت‌شدگان خیزش «ژن ژیان ئازادی» در ارومیه، در آستانه سومین سالگرد این خیزش همچنان در وضعیت بلاتکلیف در زندان مرکزی ارومیه به‌سر می‌برد. پرونده او در دی ‌ماه ۱۴۰۳ پس از اعتراض وکلا به حکم صادره، به شعبه ۹ دیوان عالی کشور ارجاع شد، اما تاکنون این شعبه حکمی صادر نکرده است.

🔸وی در مهر ماه ۱۴۰۳ توسط شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی نجف‌زاده، به اتهام «افساد فی‌الارض» و «مشارکت در قتل عمد» یک عضو بسیج به نام سید عباس فاطمیه به اعدام محکوم شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/08/18/p44179

@KurdistanHRN
🔸مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ورمێ، لە سەروبەندی سێیەم ساڵوەگەڕی ئەم سەرهەڵدانەدا تا ئێستایش لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دۆخێکی هەڵپەسێردراودایە. دۆسیەکەی لە بەفرانباری ١٤٠٣دا (ژانڤییەی ٢٠٢٥) دوای تانەدانی پارێزەرەکانی لە بڕیارەکەی دادگا، بۆ تێهەڵچوونەوە ڕادەستی لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن ئەو دادگایەوە دەر نەکراوە.

🔸ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» و «بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەست»ی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیجدا بە ناوی سەیدعەباس فاتمییە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2025/08/18/p44186

@KurdistanHRN
🔸اشکان فهیم، نویسنده و فعال فرهنگی اهل مهاباد که از مهر ۱۴۰۲ در زندان این شهر به سر می‌برد، از چندین بیماری از جمله ناراحتی قلبی، سردرد زمن و حساسیت پوستی رنج می‌برد، اما به دلیل مخالفت وزارت اطلاعات از دسترسی به خدمات درمانی و اعزام به مرخصی پزشکی محروم مانده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی در تابستان سال ۱۴۰۳ به مدت حدود ۳ ماه با موافقت شورای طبقه‌بندی زندان به بخش اشتغال به کار زندان منتقل و چند روز در هفته در مرخصی به سر می‌برد، اما از مهر سال گذشته به دلایل نامعلوم به داخل زندان برگردانده شده است. وی از حدود ۱۱ ماه پیش علی‌رغم داشتن چندین بیماری، از جمله بیماری پوستی که در زندان به آن مبتلا شده، و نیز تشدید بیماری قبلی و سرد مزمن، از دسترسی به خدمات درمانی و اعزام به مرخصی درمانی محروم مانده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/08/18/p44188

@KurdistanHRN
🔸ئەشکان فەهیم، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕەزبەری ١٤٠٢ەوە (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە زیندانی ئەم شارەدایە، سەرباری ئەوەی گیرۆدەی چەندین نەخۆشیی وەک کێشەی دڵ، سەرئێشەی قورس و ئالێرژیی پێستییە، بە هۆی ڕێگریکردنی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و مۆڵەتی پشووی دەرمانی بێبەش کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەشکان فەهیم لە هاوینی ١٤٠٣دا (٢٠٢٤) بۆ ماوەی نزیک بە ٣ مانگ بە ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبەندیی زیندان گوازرایەوە بۆ بەشی کارکردنی زیندان و هەموو حەفتەیەک چەند ڕۆژێک مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ دەدرا، بەڵام لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردووەوە (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە هۆکاری نادیار سەرلەنوێ گەڕێنرایەوە بۆ ناو زیندان. ئەم زیندانییە سیاسییە لە نزیکەی ١١ مانگ لەمەوپێشەوە سەرەڕای گیرۆدەبوون بە چەندین نەخۆشی، لەوانە نەخۆشیی پێست کە لە زیندان تووشی بووە و هەروەها توندبوونەوەی نەخۆشیی پێشوو و سەرئێشەی قورس، لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/08/18/p44193

@KurdistanHRN
🔸هیئت تجدیدنظر رسیدگی به تخلفات اداری وزارت آموزش و پرورش، احکام بازنشستگی اجباری، اخراج، انفصال دائم و تبعید ۱۳ معلم کُرد را تأیید یا تشدید کرد.

🔸بر اساس اطلاعیه انجمن صنفی معلمان کردستان (سنندج)، پس از برگزاری انتخابات دوره‌ای این انجمن در اردیبهشت ۱۴۰۳، فشارها علیه برگزارکنندگان انتخابات آغاز شد و برای اعضای هیئت‌مدیره منتخب، در هیئت رسیدگی به تخلفات آموزش و پرورش پرونده‌سازی صورت گرفت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/unin-rights/2025/08/20/p44203

@KurdistanHRN
🔸سزای خانەنشینکردنی زۆرەملێ، دەرکردن، دابڕاندنی هەمیشەیی و دوورخستنەوەی ١٣ مامۆستای کورد کە پێشتر بەسەریاندا سەپابوو، لە لایەن لیژنەی پیاچوونەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێرانەوە یان وەک خۆیان پەسەند کران یاخود توندتر کرانەوە.

🔸بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (سنە)، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئاسایی ئەو ئەنجومەنە لە گوڵانی ١٤٠٣دا (ئاپریلی ٢٠٢٤) گوشارەکان بۆ سەر بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردنەکە دەستی پێ کرد و دۆسیەی یاسایی بۆ سەرجەم ئەندامانی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەر لە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریدا کرایەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/2025/08/20

@KurdistanHRN
🔸هیئت تجدیدنظر رسیدگی به تخلفات اداری وزارت آموزش و پرورش، احکام اخراج، انفصال دائم و تبعید هفت معلم کُرد به نام‌های امید شاه‌محمدی، پرویز احسنی، کاوه محمدزاده، هیوا قریشی، شهرام کریمی، لقمان الله‌مرادی و سلیمان عبدی را تأیید یا تشدید کرد.

🔸بر أساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته هیئت تجدیدنظر رسیدگی به تخلفات اداری وزارت آموزش و پرورش، حکم اخراج و انفصال دائم امید شاه‌محمدی و اخراج کاوه محمدزاده و هیوا قوریشی را عینا تایید کرده است. همزمان حکم ۵ سال تبعید پرویز احسنی را به اخراج افزایش داده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/unin-rights/2025/08/21/p44212

@KurdistanHRN