شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.07K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸حکم اعدام محمد بابایی، زندانی اهل روستای «دزلی» شهرستان سروآباد استان کردستان، که پیش‌تر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بود در زندان مرکزی سنندج به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی ۴۴ ساله چند سال پیش به اتهام «قتل عمد» در مریوان بازداشت و به اعدام محکوم شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/09/02/p44373

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی محەممەد بابایی، بەندکراوی خەڵکی گوندی «دزڵی»ی سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٤٤ ساڵەیە چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە مەریوان دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/09/02/p44376

@KurdistanHRN
🔸ثریا علیمحمدی، زن ۳۲ ساله اهل سقز، که به دلیل «اختلاف خانوادگی» توسط همسرش به آتش کشیده شده بود پس از چند ساعت بستری در بیمارستان این شهر، به دلیل شدت جراحات جان خود را از دست داد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زن جوان در سال‌های گذشته بارها قصد جدایی از همسرش را داشت، اما هر بار به دلیل عدم حمایت خانواده‌اش از ناچاری مجبور به ادامه زندگی مشترک شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2025/09/03/p44381

@KurdistanHRN
🔸ژنێکی ٣٢ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی سورەییا عەلیمحەممەدی کە لەبەر «کێشەی خێزانی» لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەر درابوو، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانەی ئەم شارە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم ژنە لاوە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ویستبووی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە، بەڵام هەموو جار لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی پشتگیرییان نەکردبوو، بە ناچار وازی لە خواستەکەی خۆی هێنابوو و درێژەی بە ژیانی هاوبەش لەگەڵ هاوسەرەکەی دابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2025/09/03/p44390

@KurdistanHRN
🔸شش شهروند کُرد اهل مهاباد به نام‌های سالار شمس‌برهان، ایوب رسولی، ریبوار رسولی، علی معروفی، ادریس محمدنژاد و سعدون غزالی با قرار وثیقه، به صورت موقت از زندان این شهر آزاد شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۲ شهریور ۱۴۰۴، سعدون غزالی که در تاریخ ۳۱ خرداد توسط نیروهای امنیتی در مهاباد بازداشت شده بود، با قرار وثیقه سه میلیارد تومانی به طور موقت از زندان آزاد شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/04/p44400

@KurdistanHRN
🔸شەش هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی سالار شەمس‌بورهان، ئەیوب ڕەسوولی، ڕێبوار ڕەسوولی، عەلی مەعرووفی، ئیدریس محەممەدنژاد و سەعدوون غەزاڵی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) سەعدوون غەزاڵی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە ڕۆژی ٣١ی جۆزەردانی ئەمساڵ (٢١ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/04/p44398

@KurdistanHRN
🔸ریبین گورانی، جوان داوطلب حافظ محیط زیست که در جریان مهار آتش‌سوزی جنگل‌های منطقه «هه‌نجیران» مریوان دچار آسیب تنفسی شده بود، پس از ۱۱ روز بستری در بخش مراقبت‌های ویژه بیمارستان توحید سنندج جان باخت.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این جوان ۱۸ ساله اهل مریوان هفته گذشته در جریان مهار آتش‌سوزی‌های منطقه «هه‌نجیران» مریوان دچار سرگیچه و ناراحتی تنفسی شده بود که پس از مراجعه به مراکز درمانی مریوان در تاریخ ۴ شهریور ۱۴۰۴ متعاقب وخیم شدن وضعیت سلامتی‌اش به کما رفت.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/environment-fa/2025/09/05/p44421

@KurdistanHRN
🔸چالاکوانێکی لاوی ژینگەپارێز بە ناوی ڕێبین گۆرانی کە لە چالاکیی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی «هەنجیران»ی مەریواندا تووشی کێشەی توندی هەناسە بووبوو، دوای ١١ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم لاوە ١٨ ساڵەیەی خەڵکی مەریوان حەفتەی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی «هەنجیران»ی مەریواندا تووشی سەرگێژە و کێشەی توندی هەناسە بووبوو. ئەم ژینگەپارێزە دوای ئەوەی سەردانی ناوەندە پزیشکییەکانی مەریوانی کردبوو، ڕۆژی ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کەوتە حاڵەتی «کۆما»وە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/environment-ku/2025/09/05/p44424

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام شش زندانی اهل شهرهای ارومیه، سلماس و بانه به نام‌های هوشنگ هناره، کیوان مامدی، نجیب آذرم، بابک عمرزاده، توفیق نعمتی و آزاد مرادی که پیش‌تر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» و «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند، در زندان‌های مرکزی تبریز و سنندج به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، عصر روز شنبه ۱۵ شهریور ۱۴۰۴، هوشنگ هناره، کیوان مامدی، نجیب آذرم، بابک عمرزاده و توفیق نعمتی برای اجرای حکم به سلول انفرادی در زندان تبریز منتقل و بامداد روز یکشنبه ۱۶ شهریور، بدون اطلاع خانواده‌ها و بدون حق انجام آخرین ملاقات، اعدام شدند. حکم اعدام آزاد مرادی نیز در همین روز در زندان سنندج به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2025/09/08/p44648

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ورمێ، سەڵماس و بانە بە ناوەکانی هووشەنگ هەنارە، کەیوان مامەدی، نەجیب ئازەرم، بابەک عومەرزادە، تۆفیق نیعمەتی و ئازاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» بۆیان دەر چووبوو، لە زیندانە ناوەندییەکانی تەورێز و سنە جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوانیوەڕۆی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هووشەنگ هەنارە، کەیوان مامەدی، نەجیب ئازەرم، بابەک عومەرزادە و تۆفیق نیعمەتی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی تەورێز کران و بەرەبەیانی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بەبێ ئەنجامدانی دوادیدار، لە سێدارە دران. ئازاد مورادییش هەمان ڕۆژ لە زیندانی سنە لە سێدارە درا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/09/08/p44662

@KurdistanHRN
🔸حمید چپاتی، فعال مدنی اهل ارومیه، برای اجرای حکم ۶ ماه حبس تعزیری روانه زندان مرکزی این شهر شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، وی روز سه‌شنبه ۱۸ شهریور ۱۴۰۴، پس از احضار به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب ارومیه برای اجرای حکم روانه زندان مرکزی این شهر شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/09/p44669

@KurdistanHRN
🔸حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای شەش مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکوانە کوردە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/09/p44674

@KurdistanHRN
🔸دو کودک اهل کامیاران به نام‌های اوراز زمانی و بهروز رشیدی توسط نیروهای وزارت اطلاعات در منازل خانوادگی خود بازداشت و به بازداشتگاه این نهاد امنیتی در سنندج منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز دوشنبه ۱۷ شهریور ۱۴۰۴، نیروهای وزارت اطلاعات به منازل خانوادگی این دو کودک در کامیاران یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی آنان را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/10/p44678

@KurdistanHRN
🔸دوو منداڵی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی هەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری سنە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم دوو منداڵە کوردە لە شاری کامێران و هەردووکیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/10/p44682

@KurdistanHRN
🔸بفرین معروفی، زندانی سیاسی اهل بوکان، با پایان دوران محکومیت خود از زندان مرکزی ارومیه آزاد شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱۸ شهریور ۱۴۰۴، بفرین معروفی که در بند زنان زندان ارومیه محکومیت ۴ ماه و ۷ روزه خود را سپری می‌کرد، با پایان دوران محکومیت از زندان آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/09/10/p44691

@KurdistanHRN
🔸بەفرین مەعرووفی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) بەفرین مەعرووفی کە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا سزای ٤ مانگ و ٧ ڕۆژ بەندکرانی تێ دەپەڕاند، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/09/10/p44696

@KurdistanHRN
🔸دو زندانی کُرد اهل ارومیه و سلماس به نام‌های ناصر بکرزاده و شاهین وصاف که حکم اعدام اولیه آنان پیش‌تر از سوی دیوان عالی کشور نقض و به دادگاه هم‌عرض ارجاع شده بود، پس از محاکمه مجدد در شعبه دوم دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه، به ترتیب به اعدام و ۱۰ سال حبس تعزیری محکوم شدند.

🔸یک منبع مطلع در زندان مرکزی ارومیه با تایید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «این دو زندانی که در بند زندانیان سیاسی زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برند، در روزهای گذشته به دفتر اجرای احکام زندان احضار و صدور حکم به آنان ابلاغ شده است. بر اساس حکم صادره، ناصر بکرزاده بار دیگر به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» به اعدام و شاهین وصاف نیز به همان اتهام به ۱۰ سال حبس محکوم شده‌اند».

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/09/12/p44700

@KurdistanHRN
🔸دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سەڵماس بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە و شاهین وەساف کە پێشتر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو و دوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە دۆسیەکانیان نێردرابووە بەردەم دادگای هاوتەریب، پاش دادگاییکردنەوە لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێدا، بە ڕیز سزای لەسێدارەدان و ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم دوو بەندکراوە کە لە بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندان کراون و حوکمەکانیان پێ ڕاگەیەنراوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، ناسر بەکرزادە جارێکی تر بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەدا سەپاوە و شاهین وەسافیش بە هەمان تۆمەت سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەر چووە».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/09/12/p44703

@KurdistanHRN
🔸حسام صبوری به همراه دو کودک به نام‌های کاوان صبوری و احسان صبوری، توسط نیروهای وزارت اطلاعات در شهرستان کامیاران بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز جمعه ۲۱ شهریور ۱۴۰۴، نیروهای وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی به منازل این افراد در روستای «گازرخانی» شهرستان کامیاران، استان کردستان یورش برده و آنان را بازداشت کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/09/12/p44709

@KurdistanHRN
🔸حیسام سەبووری لەگەڵ دوو منداڵدا بە ناوەکانی کاوان سەبووری و ئێحسان سەبووری لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم هاووڵاتیانە لە گوندی «گازرخانی»ی کامێران و هەرسێکیان دەستبەسەر کردوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/09/12/p44712

@KurdistanHRN