شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸دوای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی فەرزاد گەللەبان، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «کەریمئاوا» و دانیشتووی گوندی «وەلێندەری نشیو»ی ورمێ، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو هێزانە پاشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیشی و دەستیان بەسەر کۆمەڵێ کەلوپەلی ئەندامانی بنەماڵەکەدا گرتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/11/17/p45467

@KurdistanHRN
🔸پیمان عزیزی، شهروند اهل ثلاث‌باباجانی استان کرمانشاه، که پیش‌تر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بود در زندان مرکزی کرمانشاه(دیزل‌آباد) اعدام شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز چهارشنبه ۲۸ آبان ۱۴۰۴ این زندانی پس از بیش از ۲ سال حبس در زندان مرکزی کرمانشاه اعدام شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2025/11/20/p45474

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی پەیمان عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» بۆی دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

🔸ببەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١٩ی نۆڤامبەر) دوای زیاتر لە ٢ ساڵ بەندبوون، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2025/11/20/p45478

@KurdistanHRN
🔸زینب جلالیان، قدیمی‌ترین و تنها زن زندانی سیاسی با حکم حبس ابد در ایران، در آستانه نوزدهمین سال حبس خود همچنان با کارشکنی مسئولان زندان مرکزی یزد و نهادهای امنیتی با تعلل در دسترسی به خدمات درمانی مواجه است.

🔸یک منبع مطلع در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد: «در اوایل مهر سال‌جاری و پس از فشارهای بین‌المللی، این زندانی سیاسی که برای ماه‌ها از «فیبروم رحمی» رنج می‌برد در یکی از مراکز درمانی خارج از زندان یزد مورد عمل آمبولیزاسیون فیبروم قرار گرفت. وی در زمان انجام جراحی نیز با پابند به تخت بیمارستان بسته شده بود و تنها پس از ۲۴ ساعت بدون تکمیل دوره درمانی به زندان بازگردانده شد».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/11/20/p45480

@KurdistanHRN
🔸زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر لە لایەن بەرپرسانی زیندانیی ناوەندیی یەزد و دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی ڕێگریکردن و دواخستنی پرۆسەی دەرمان دەبێتەوە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم زیندانییە سیاسییە کە بۆ چەندین مانگ بە هۆی تووشبونەوە بە «فیبرۆمی منداڵدان» لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیر و زۆر خراپدا بوو، دواجار پاش گوشارە نیێودەوڵەتییەکان و لە سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵدا (کۆتایی سێپتامبەری ٢٠٢٥) لە ناوەندێکی پزیشکیی شاری یەزد نەشتەرگەریی ئامبۆلیزاسیۆنی فیبرۆمی بۆ کرا. زەینەب تەنانەت لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیشدا بە پێبەند بە تەختی نەخۆشخانەکەوە بەسترابووەوە و دوای تەنها ٢٤ کاتژمێر و بەبێ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان یەکسەر گەڕێنرایەوە بۆ زیندان».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/11/20/p45482

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۹ روز از بازداشت دو شهروند اهل دیواندره به نام‌های زانیار مرادی و آزاد سبحانی، تا کنون هیچ اطلاعی از سرنوشت آنان به دست نیامده است.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو شهروند در تاریخ ۲۱ آبان ۱۴۰۴ توسط نیروهای وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی در محل کارشان در دیواندره بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/11/21/p45489

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی زانیار مورادی و ئازاد سوبحانی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) لە شوێنی کارەکەیاندا لە شاری دیواندەرە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/11/21/p45492

@KurdistanHRN
🔸پوریا جواهری، شهروند کُرد اهل کامیاران که در جریان خیزش «ژن ژیان ئازادی» با احضار تلفنی به ستاد خبری سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در کامیاران بازداشت شده بود، پس از ۳ سال حبس و تبرئه از اتهام‌های مطرح شده، از زندان مرکزی سنندج آزاد شد.

🔸بنا بر اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی در هفته‌های گذشته از سوی شعبه اول دادگاه کیفری یک استان کردستان از اتهام «قتل عمد» یک‌عضو سپاه پاسداران و نیز «ضرب‌و جرح عمدی» ۱۷ نفر از پرسنل نظامی و انتظامی تبرئه و در تاریخ ۲۰ آبان ۱۴۰۴ پس از صدور حکم برائت از زندان مرکزی سنندج آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/11/21/p45499

@KurdistanHRN
🔸پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کامێران دەستبەسەر کرابوو، دوای ٣ ساڵ بەندکران و ڕاگەیاندنی ئەستۆپاکیی لە هەموو تۆمەتەکان، لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای کوردستانەوە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی ئەندامێکی سوپای پاسداران و «لێدان و بریندارکردنی بەئەنقەست»ی ١٧ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی لەسەر لاچوو و ڕۆژی ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (١١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) پاش دەرچوونی بڕیاری ئەستۆپاکی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2025/11/21/p45502

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان در گزارش‌های ماهانه خود به بررسی موارد نقض حقوق بشر در کردستان و نقض حقوق شهروندان کُرد در دیگر مناطق و شهرهای ایران طی یک ماه گذشته می‌پردازد. این گزارش بر اساس اخبار و گزارش‌های منتشر شده توسط شبکه حقوق بشر کردستان و گردآوری و راستی‌آزمایی اخبار انتشار یافته از سوی دیگر نهادهای حقوق بشری و رسانه‌های خبری شده است.

🔸بر اساس آمار ثبت‌شده، در آبان ماه ۱۴۰۴، یک کولبر کشته و دو کولبر زخمی شدند؛ حکم اعدام دست‌کم ٩ زندانی کُرد اجرا شد؛ ۱۰ نفر به احکام قضایی محکوم شدند و حکم اعدام ۵ زندانی سیاسی نقص شد؛ دست‌کم ۳۵ نفر بازداشت شدند و سه شهروند توسط نیروهای حکومتی به قتل رسیدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2025/11/22/p45504

@KurdistanHRN
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

🔸بەپێی ئامارە تۆمارکۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٤دا (ئۆکتۆبەر و نۆڤامبەری ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەریش بریندار بوون؛ لانیکەم ٩ بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون؛ ١٠ کەس سزایان بەسەردا سەپاوە و سزای لەسێدارەدانی ٥ زیندانیی سیاسییش هەڵوەشاوەتەوە؛ لانیکەم ٣٥ کەس بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراون و سێ هاووڵاتی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2025/11/22/p45511

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۲۰ روز از بازداشت پویا حبیبی، فعال محیط زیست و عضو انجمن جعمیت سبز کردستان، تا کنون هیچ اطلاعی از سرنوشت وی در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال محیط زیست در تاریخ ۱۲ آبان ۱۴۰۴ توسط نیروهای امنیتی در محل کار خود در سنندج بدون ارائه حکم قضایی بازداشت و به مکانی نامعلوم مننقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/11/23/p45532

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی پوویا حەبیبی، چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی ڕێکخراوەی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکوانە کوردە ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ (٣ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/11/23/p45539

@KurdistanHRN
🔸این گزارش به مناسبت روز جهانی مبارزه با خشونت علیه زنان تهیه شده و موارد گسترده نقض حقوق زنان کُرد در ایران را در بازه زمانی ۵ آذر ۱۴۰۳ تا ۵ آذر ۱۴۰۴ (۲۶ نوامبر ۲۰۲۴ تا ۲۵ نوامبر ۲۰۲۵) بررسی و مستند می‌کند.

🔸دست‌کم ۳۰ مورد زن‌کشی که ۵ نفر از آنها کمتر از ۱۸ سال سن داشتند، به دلیل خشونت مبتنی بر جنسیت و توسط مردان نزدیک به آنان (پدر، همسر، داماد یا خواستگار) گزارش شده است. از میان این قربانیان، سه نفر ساکن مناطق روستایی و باقی در مناطق شهری زندگی می‌کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2025/11/25/p45544

@KurdistanHRN
🔸ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانەوە ئامادە کراوە و حاڵەتە بەربڵاوەکانی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ تا ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤ تا ٢٦ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥)، تۆمار و بەڵگەدار دەکات.

🔸بە گوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ حاڵەتی ژنکوشتن کە ٥ حاڵەتیان کەسانی خوار ١٨ ساڵ بوون، بە هۆی توندوتیژیی پەیوەست بە تایبەتمەندیی جێندەرییانەوە و بە دەستی پیاوانی نزیکی قوربانیان (باوک، هاوسەر، زاوا یان داواکار) ڕووی داوە. لەنێو ئەم کوژراوانەدا سێ کەسیان دانیشتووی گوند و ئەوانی دیکە لە شارەکاندا ژیاون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/special-reports-ku/2025/11/25/p45558

@KurdistanHRN
🔸شیدا عزیزی، شهروند بازداشت‌شده اهل سنندج، توسط شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی این شهر به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» به سه سال حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی که در بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج به سر می‌برد، در هفته‌های گذشته توسط شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق عضویت در حزب کومه‌له کردستان ایران به ۳ سال حبس تعزیری محکوم شده است.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2025/11/27/p45567

@KurdistanHRN
🔸شەیدا عەزیزی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە ئێستە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (چاکسازیی ژنان) ڕاگیراوە، لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2025/11/27/p45569

@KurdistanHRN
🔸دو شهروند اهل روستای «دیوزناو» سروآباد استان کردستان به نام‌های لقمان صالحی‌زاده و علی حسینی که در هفته‌های گذشته پس از احضار به ستاد خبری اداره اطلاعات این شهر بازداشت شده بودند با پایان دوران بازجویی به زندان مریوان انتقال یافتند.

🔸همچنین با گذشت دو هفته از بازداشت یاسر ادوایی و سوبان ادوایی، دو شهروند اهل روستای «سلین» سروآباد، تا کنون هیچ اطلاعی از سرنوشت آنان در دست نیست.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2025/11/27/p45572

@KurdistanHRN
🔸دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا بە ناوەکانی لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حسەینی کە چەند حەفتەیەک لەمەوپێش دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی مەریوان کراون.

🔸هەروەها سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی یاسر ئەدوایی و سۆبان ئەدوایی کە هەردووکیان خەڵکی گوندی «سلێن»ی سەوڵاوان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2025/11/27/p45577

@KurdistanHRN
🔸نادر(شیردل) جامه‌شورانی، زندانی اهل کرمانشاه، پس از حدود ۲۰ سال حبس در زندان مرکزی کرمانشاه (دیزل‌آباد) جان خود را از دست داد. مسئولان زندان علت مرگ این زندانی را سکته اعلام کرده‌اند اما خانوادە او ضمن رد این ادعا از مشکوک بودن مرگ وی خبر داده‌اند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، خانواده این زندانی روز شنبه ۸ آذر ۱۴۰۴ به پزشکی قانونی کرمانشاه فراخوانده شده و به آنها اعلام شده که فرزندشان بر اثر سکته در زندان جان باخته است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2025/11/30/p45583

@KurdistanHRN