شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.26K subscribers
8.54K photos
435 videos
24 files
8.18K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸لە یەک حەفتەی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاوات سەرگوڵی، جەلال عەلەوی، وەهاب حسەینزادە، هۆیار زەهاوی و کاوە عەبدوڵڵازادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و نەغەدە دەستبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ هەندێ شوێنی نادیار.

🔸هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ٢٠ هاووڵاتیی کورد کە لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/22/p47597

@KurdistanHRN
🔸فرمانداری شهرستان بانه روز یکشنبه ۲ فروردین ۱۴۰۵ با انتشار بیانیه‌ای از ممنوعیت کامل تردد در مناطق کوهستانی اطراف این شهر خبر داد و اعلام کرد مسئولیت هرگونه تیراندازی و خطرات جانی احتمالی بر عهده شهروندانی است که این محدودیت را نادیده می‌گیرند.

🔸هم‌زمان منابع محلی شبکه حقوق بشر کردستان از انتقال تجهیزات سنگین توپخانه به اطراف روستای سورین در بانه خبر می‌دهند. بر اساس این گزارش‌ها، شامگاه ۲ فروردین نیز حدود ۵۰ دستگاه اتوبوس حامل صدها نیروی تکاور سپاه پاسداران به ‌همراه یک کاروان نظامی به مناطق مرزی این شهرستان اعزام شده‌اند. گفته می‌شود این نیروها که از یگان‌های سپاه پاسداران قزوین هستند، به منظور آمادگی برای مقابله احتمالی با نیروهای احزاب اپوزیسیون کُرد به این منطقه اعزام شدەاند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/war-human-rights-updates-fa#bn-item-47602

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٦) قایمقامییەت (فەرمانداری)ی شاری بانە لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری شار بەتەواوی قەدەغە کردووە و وتوویەتی بەرپرسیارێتیی هەرجۆرە ئەگەرێکی دەسڕێژ و مەترسیی گیانی لە ئەستۆی خودی ئەو هاوووڵاتیانەدایە کە ڕێساکە پشتگوێ دەخەن.

🔸هاوکات سەرچاوە خۆجێییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باس لە گواستنەوەی جبەخانە و کەرەستەی قورسی تۆپخانە بۆ دەوروبەری گوندی «سوورێن» لە بانە دەکەن. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ٢ی خاکەلێوە (٢٢ی مارس) سەدان ئەندامی کۆماندۆی سوپای پاسداران بە نزیکەی ٥٠ پاس و بە یاوەریی کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کراون. دەوترێت ئەم هێزانە کە سەر بە یەکەکانی سوپای پاسدارانی قەزوێنن، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان لەم ناوچەیەدا جێگیر کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47605

@KurdistanHRN
🔸احمد تموئی، زندانی سیاسی سابق کُرد که در سال ۱۴۰۰ پس از تحمل ۱۴ سال حبس از زندان مرکزی ارومیه آزاد شده بود، در پی بازداشت مجدد توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران انقلاب اسلامی در اوایل اسفند ۱۴۰۴، همچنان با قرار بازداشت موقت در زندان تهران بزرگ نگهداری می‌شود.

🔸یک منبع مطلع در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد: «احمد تموئی، فعال سیاسی کُرد اهل سلماس، پس از آزادی از زندان در تهران زندگی می‌کرد و به عنوان راننده اسنپ مشغول به کار بود. بامداد ۴ اسفند ۱۴۰۴، در خیابان کارگر جنوبی تهران، در ایست و بازرسی نیروهای سپاه، بدون ارائه حکم قضایی و با اعمال خشونت بازداشت و به یک بازداشتگاه امنیتی منتقل شد. وی در جریان این بازداشت، به مدت یک روز تحت شکنجه‌های شدید جسمی و روانی توسط نیروهای سپاه پاسداران قرار گرفت و در تاریخ ۵ اسفند به بند ۲ الف زندان اوین انتقال یافت.»

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2026/03/23/p47606

@KurdistanHRN
🔸ئەحمەد تەموویی، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ساڵی ١٤٠٠ (٢٠٢١) دوای ١٤ ساڵ زیندانیبوون لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو، لە سەرەتای ڕەشەمەی ١٤٠٤دا (کۆتایی فێڤرییەی ٢٠٢٦) جارێکی تر لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرایەوە و تا ئێستایش هەر بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتی لە زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە) ڕاگیراوە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ئەحمەد تەموویی، چالاکوانی سیاسیی کوردی خەڵکی سەڵماس، دوای ئازادبوون لە زیندان لە تاران دەژیا و وەکوو شۆفێری تەکسیی ئێسنەپ کاری دەکرد. بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (٢٣ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامی کرێکاری باشووری تاران، لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوپاسی پاسداراندا، بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/03/23/p47609

@KurdistanHRN
🔸بامداد ۴ فروردین ۱۴۰۵، یکی از مراکز نیروهای پیمشرگه حکومت اقلیم کردستان در حوالی شهر سوران استان اربیل (هه‌ولیر) هدف ۶ موشک بالستیک سپاه پاسداران انقلاب اسلامی قرار گرفت که در نتیجه این حمله شش پیشمرگه جان باخته و ۳۰ نفر دیگر زخمی شدند.

🔸وزارت پیشمرگه اقلیم کردستان اسامی این افراد را کیوان مظفر قادر، شهاب بیخشاشی، زکری شاکر بیخشاشی، رامین يادل اورماری، پشتیوان ملا موسی و ریبر عبدال احمد اعلام کرده است. از آغاز جنگ تا به امروز مناطق مختلف اقلیم کردستان توسط سپاه پاسداران و نیروهای نیابتی‌اش در عراق، هدف حملات پهپادی و موشکی قرار گرفته است. در نتیجه حملات پیشین نیز ۵ عضو احزاب اپوزیسیون کُرد و یک عضو نیروهای امنیتی اقلیم کردستان جان باخته و چندین نفر دیگر زخمی شده‌ بودند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/war-human-rights-updates-fa#bn-item-47614

@KurdistanHRN
🔸شوانه علیزاده، شهروند اهل مهاباد، توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۳ فروردین ۱۴۰۵، نیروهای وزارت اطلاعات این شهروند را بدون ارائه حکم قضایی در منزل خانوادگی‌اش در مهاباد بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل کردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/03/24/p47617

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٤ی مارسی ٢٠٢٦) بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیک شاری سۆرانی پارێزگای هەولێر کەوتە بەر هێرشی شەش مووشەکی باڵستیکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا شەش پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد و ٣٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

🔸وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی گیانبەختکردوانی کەیوان موزەفەر قادر، شەهاب بێخشاشی، زکری شاکر بێخشاشی، ڕامین عادل ئۆرماری، پشتیوان مەلامووسا و ڕێبەر عەبداڵ ئەحمەد ڕاگەیاندووە. لە سەرەتای شەڕەکەوە تاکوو ئەمڕۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران و هێزە پرۆکسییەکانیەوە لە ناو ئێراقدا کراونەتە ئامانجی درۆن و مووشەک. لە ئەنجامی هێرشەکانی پێشووتریشدا پێنج ئەندامی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و چەندین کەسی دیکەیش بریندار بوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/war-human-rights-updates-ku#bn-item-47618

@KurdistanHRN
🔸شوانە عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٢٣ی مارسی ٢٠٢٦) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/03/24/p47621

@KurdistanHRN
🔸چهار شهروند به نام‌های سوران سهرابی، مامه علی‌نژاد، آکام ابوبکری و ویسه محمدپور توسط نیروهای امنیتی در شهرهای مهاباد و پیرانشهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۱۰ فروردین ۱۴۰۵ دو شهروند اهل پیرانشهر به نام‌های ویسه محمدپور و آکام ابوبکری از سوی نیروهای امنیتی و بدون ارائه حکم قضایی بازداشت شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/04/01/p47628

@KurdistanHRN
🔸چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سۆران سوهرابی، مامە عەلینژاد، ئاکام ئەبووبەکری و وەیسە محەممەدپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٦) دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی وەیسە محەممەدپوور و ئاکام ئەبووبەکری بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/04/01/p47632

@KurdistanHRN
🔸از زمان آغاز جنگ میان آمریکا و اسرائیل با ایران، نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران پس از بازداشت شماری از شهروندان، با سلاح جنگی به دست یا پای آنان شلیک کرده و بعد از انتقالی چندساعته به بیمارستان، آن‌ها را به زندان‌های استان تهران، از جمله زندان تهران بزرگ، منتقل کرده‌اند.

🔸یک منبع مطلع در تهران در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «در چند هفته گذشته و پس از آغاز جنگ، تعدادی از شهروندان که از بمباران مراکز نظامی تصویربرداری کرده و ضمن ابراز خوشحالی، تصاویر ضبط شده را برای کانال‌های تلگرامی و شبکه‌های تلویزیونی خارج از کشور ارسال کرده‌اند، توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت شدەاند. این نیروها سپس در اقدامی کاملاً ددمنشانه، به سمت دست و پای افراد بازداشت شده شلیک و آنان زخمی کرده‌اند».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/04/01/p47639

@KurdistanHRN
🔸لە سەرەتای شەڕی نێوان ئامریکا و ئیسراییلەوە لەگەڵ ئێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە و پاشان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە دەست یان قاچیان کردووە. دواجاریش تەنها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە چارەسەریی سەرەتاییان بۆ کراوە و یەکسەر گوازراونەتەوە بۆ زیندانەکانی پارێزگای تاران و لەوانە زیندانی تارانی گەورە یان هەمان زیندانی فەشافوویە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تارانەوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «لە چەند حەفتەی ڕابردوودا و دوای دەسپێکردنی شەڕەکە، هەندێ لە هاووڵاتیان کە لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵیدا وێنە و فیلمیان لە بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکان هەڵگرتبوو و بۆ تەلەڤیزیۆن و کاناڵە تێلێگرامییەکانی دەرەوەی ئێرانیان ناردبوو، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی تەواو نامرۆڤانە تەقەیان لە دەست و قاچیان کردووە و برینداریان کردوون».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2026/04/01/p47636

@KurdistanHRN
🔸با آغاز حمله نظامی آمریکا و اسرائیل به ایران و تشدید درگیری‌های نظامی در منطقه، نگرانی‌ها درباره وضعیت سلامت زندانیان، به‌ویژه زندانیان سیاسی، به‌طور قابل توجهی افزایش یافته است. گزارش‌های متعددی از تشدید فضای امنیتی، افزایش سرکوب و محدودسازی جریان اطلاعات در زندان‌های ایران منتشر شده است. همچنین قطع گسترده اینترنت، محدودیت در تماس‌های تلفنی و ملاقات با خانواده‌ها و وکلا، بر نگرانی‌ها درباره وضعیت و سرنوشت زندانیان افزوده است.

🔸در حال حاضر، هفت زندانی سیاسی کُرد به نام‌های پخشان عزیزی، حاتم اوزدمیر، یوسف احمدی، محراب عبدالله‌زاده، ناصر بکرزاده، رئوف شیخ‌معروفی و محمد فرجی که در روندی ناعادلانه از سوی دادگاه‌های انقلاب اسلامی در شهرهای تهران، مهاباد، ارومیه و سنندج به اتهام‌هایی از جمله «بغی» و «محاربه» به اعدام محکوم شده‌اند، در زندان‌های اوین، ارومیه، سنندج و بوکان نگهداری می‌شوند. بر اساس اطلاعات موجود، حکم اعدام دست‌کم چهار تن از این زندانیان در دیوان عالی کشور تأیید شده و در معرض خطر اجرای حکم قرار دارند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/04/02/p47647

@KurdistanHRN
🔸لەگەڵ دەسپێکردنی شەڕی ئامریکا و ئیسراییل لەگەڵ ئێراندا و پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، نیگەرانی لە ئاست بارودۆخ و تەندروستیی بەندکراوان و بەتایبەت زیندانیانی سیاسیدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. چەندین ڕاپۆرت لەسەر توندکردنەوەی دۆخی ئەمنی، پەرەسەندنی ئاستی سەرکوتەکان و سنووردارکردنی توندی ڕەوتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر بەندیخانەکان، بڵاو بوونەتەوە. هاوکات پچڕانی بەربڵاو و درێژماوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەرتەسککردنەوەی دەرفەتی پێوەندیی تەلەفۆنی و هەروەها دیداری بنەماڵە و پارێزەران، بووەتە هۆی زیادبوونی چەندهێندەی ئاستی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر بارودۆخ و چارەنووسی بەندکراواندا.

🔸بە گوێرەی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان، لەم ڕۆژانەی دواییدا بە لایەنی کەمەوە پێنج زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی بابەک عەلیپوور، پوویا قوبادی، محەممەد تەقەوی، ئەکبەر دانشوەرکار و ئەمیرحسەین حاتەمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دراون…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/02/p47657

@KurdistanHRN
🔸یعقوب کریم‌پور، شهروند اهل میاندوآب، که در آبان ۱۴۰۴ توسط شعبه اول دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» به اعدام محکوم شده بود، پس از حدود چهار ماه و با تأیید حکم در شعبه ۹ دیوان عالی کشور، اکنون در معرض خطر قریب‌الوقوع اعدام قرار گرفته است.

🔸یک منبع مطلع در ارومیه با اعلام این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «وکیل این زندانی پس از تأیید حکم اعدام، درخواست اعاده دادرسی را به مراجع ذیصلاح ارائه داده است، اما دیوان عالی کشور تاکنون از ارائه پاسخی روشن به این درخواست خودداری کرده است. علی‌رغم شرایط جنگی، خانواده او در هفته‌های گذشته از میاندوآب به دیوان عالی کشور مراجعه کرده و خواستار تعیین وضعیت پرونده شده‌اند، اما به آنان اعلام شده که با وجود ثبت درخواست اعاده دادرسی، اما هنوز تعیین شعبه نشده است».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/04/02/p47661

@KurdistanHRN
🔸یەعقووب کەریمپوور، بەندکراوی خەڵکی میاندواو کە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٤دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٥) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، دوای نزیک بە چوار مانگ و نیو و دوابەدوای پەسەندکردنی سزاکەی لە دیوانی باڵای ئێراندا، ئێستە لە بەردەم مەترسیی خێرای جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندایە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «پارێزەری ئەم بەندکراوە دوای پەسەندکردنی سزاکە داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پێشکەشی دەزگای دادوەری کردووە، بەڵام دیوانی باڵای ئێران تا ئێستە هیچ وەڵامێکی ڕوونی بە داواکارییەکە نەداوەتەوە. بنەماڵەکەیشی سەرباری شەڕ و مەترسییەکان لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە میاندواوەوە چوونەتە دیوانی باڵای ئێران لە تاران و داوایان کردووە چارەنووسی دۆسیەی کوڕەکەیان دیاری بکرێت، لەوێ پێیان ڕاگەیەنراوە کە داواکارییەکە تۆمار کراوە بەڵام هێشتا…

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/04/02/p47664

@KurdistanHRN
🔸 دیده‌بان حقوق بشر و شبکه حقوق بشر کردستان امروز – اعلام کردند که هزاران نفر از بازداشت‌شدگان در ایران، از جمله زندانیان سیاسی و کودکان، در خطر جراحت و مرگ ناشی از حملات آمریکا و اسراییل، و همچنین جنایات مقامات ایران از جمله اعدام‌های دسته‌جمعی، خودسرانه، و مخفیانه قرار دارند.

🔸مقامات ایران برای چندین دهه‌ با مصونیت از مجازات، دست به بازداشت‌های دسته‌جمعی و خودسرانه زده‌اند و مخالفان واقعی، افرادی که به عنوان مخالف فرض می‌کنند و همچنین بدهکاران مالی را در بازداشت نگاه داشته‌اند. در هفته‌های پیش از آغاز تعارض مسلحانه در ۹ اسفند ۱۴۰۴، مقامات ایران ده‌ها هزار نفر از معترضان از جمله کودکان و همچنین مخالفان واقعی و فرضی، مدافعان حقوق بشر، وکلا، و کادر درمان را به طور دسته‌جمعی و خودسرانه بازداشت کرده‌اند. بسیاری از آنان در بازداشتگاه‌های مخفی و غیررسمی تحت اداره نهادهای امنیتی و اطلاعاتی نگهداری و در معرض ناپدیدسازی قهری قرار گرفتند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2026/04/04/p47668

@KurdistanHRN
🔸یک شهروند ساکن تهران به نام محمد عبادی، در پی یورش نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به منزل خانوادگی‌اش، بازداشت و در جریان این عملیات از ناحیه دست هدف شلیک گلوله قرار گرفته و زخمی شده است.

🔸یک منبع مطلع در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد: «در هفته‌های اخیر و هم‌زمان با آغاز جنگ، نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در موارد متعددی پس از بازداشت شهروندان اقدام به شلیک به دست یا پای آنان کرده‌اند. این افراد پس از زخمی شدن، برای چندین ساعت در داخل خودروهای نیروهای امنیتی تحت بازجویی قرار گرفته و سپس به بیمارستان منتقل شده‌اند. بازداشت‌شدگان پس از مداوای اولیه به زندان تهران بزرگ انتقال یافته‌اند. محمد عبادی، شهروندی حدوداً ۳۵ ساله و اهل تهران، یکی از این افراد است».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/04/04/p47674

@KurdistanHRN
🔸هاووڵاتییەکی دانیشتووی تاران بە ناوی محەممەد عیبادی کە دوابەدوای هێرشکردنی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە، لە لایەن ئەو هێزانە و لە لای دەستەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «لەم حەفتانەی دوایی و هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی شەڕدا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە چەندین حاڵەتدا دوای دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان بە چەکی جەنگی تەقەیان لە دەست یان قاچی دەستبەسەرکراوان کردووە. ئەم هاووڵاتیانە دوای برینداربوون سەرەتا براونەتە ناو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و خراونەتە بەر لێپرسینەوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەڵام دوای چارەسەرێکی کەم و سەرەتایی گوازراونەتەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە یان هەمان زیندانی فەشافوویە. محەممەد عیبادی کە هاووڵاتییەکی نزیک بە ٣٥ ساڵ و خەڵکی تارانە، یەکێک بووە لەم کەسانە».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/04/04/p47676

@KurdistanHRN