شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.26K subscribers
8.54K photos
435 videos
24 files
8.18K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸چیمن حسین‌زاده، شهروند کُرد اهل بوکان و ساکن افغانستان، به همراه دخترش، سارا یوسفی، توسط یکی از مقامات محلی طالبان که خواستار ازدواج با سارا بوده، به قتل رسیدند.

🔸یک منبع مطلع با تأیید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «چیمن حسین‌زاده حدود ۲۰ سال پیش با یک مرد افغانستانی ازدواج کرد و در روستای “غلدوری” شهرستان کوهستانات در ولایت سرپل زندگی می‌کرد. او با نام “بی‌بی چمن گل” شناخته می‌شد و به عنوان مامای محلی مشغول به کار بود.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2026/06/08/p48365

@KurdistanHRN
🔸رضا ببرنژاد، شهروند کُرد اهل قوچان و برادر مهدی ببرنژاد از جان‌باختگان خیزش ژن، ژیان، ئازادی، توسط دادگاه کیفری این شهر مجموعا به ۶ سال حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند اخیرا توسط شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری شهرستان قوچان به ریاست قاضی پور‌آریا به اتهام‌های «عضویت در گروه‌های معارض» و «تبلیغ علیه نظام» به ترتیب به ۵ و ۱ سال حبس تعزیری محکوم شده است. بر اساس ماده ۱۳۴ ( قانون تجمیع احکام) اشد این حکم یعنی ۵ سال آن قابل اجرا خواهد بود. دادگاه همچنین ۴ سال و ۶ ماه از این حکم را به حالت تعلیق درآورده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2026/06/08/p48372

@KurdistanHRN
🔸چیمەن حسەینزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی ئەفغانستان، لەگەڵ کچەکەی، سارا یووسفی، بە دەستی بەرپرسێکی خۆجێیی تالیبان کوژراون، ئەو بەرپرسەی تالیبان دەیویست بە زۆر لەگەڵ سارای ١٥ ساڵان هاوسەرگیری بکات.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «چیمەن حسەینزادە نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ پیاوێکی ئەفغانستانی هاوسەرگیریی کرد و لە گوندی «غەلدووری»ی شاری کووهستانات لە ویلایەتی سەرپۆل دەژیا. لەوێ بە ناوی «بی‌بی چەمەنگوڵ» دەیانناسی و وەکوو مامایەکی سوننەتی کاری دەکرد».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2026/06/08/p48385

@KurdistanHRN
🔸ڕەزا بەبرنژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قووچان و برای مێهدی بەبرنژاد، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن دادگای تاوان (کەیفەری)ی ئەم شارەوە بە گشتی سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕەزا بەبرنژاد بەم دواییانە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوان (کەیفەری)ی دووی قووچانەوە بە تۆمەتەکانی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە ڕیز سزای ٥ ساڵ و یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی (یاسای کۆکردنەوەی سزاکان) گەورەترین سزاکە، واتە ٥ ساڵ بەندکران، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دادگاکە هاوکات ٤ ساڵ و ٦ مانگ لە کۆی سزاکەی هەڵپەساردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/06/08/p48388

@KurdistanHRN
🔸رسول یادیار، شهروند کُرد اهل بوکان، از سوی دادگاه انقلاب اسلامی این شهر به اتهام‌های سیاسی مجموعاً به ۹ سال حبس تعزیری و مجازات تکمیلی محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه رسیدگی به اتهام‌های رسول یادیار، از جمله «عضویت در گروه‌های معارض» و «تبلیغ علیه نظام به نفع گروه‌های مخالف»، در تاریخ ۱۱ خرداد ۱۴۰۵ در دادگاه انقلاب اسلامی بوکان برگزار شد و حکم صادره در روزهای گذشته به وی ابلاغ شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2026/06/09/p48394

@KurdistanHRN
🔸یک کودک-مجرم به نام آرمین که پیش‌تر در حالی‌ که زیر ۱۸ سال سن داشته، به اتهام «قتل عمد» بازداشت و به قصاص نفس (اعدام) محکوم شده بود، برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شده است.

🔸یک منبع مطلع به شبکه حقوق بشر کردستان گفت که روز یکشنبه ۱۷ خرداد ۱۴۰۵، این زندانی پس از احضار به اجرای احکام زندان مرکزی ارومیه، با دست‌بند و پابند به سلول انفرادی منتقل شده است. به گفته این منبع، این اقدام معمولاً در آستانه اجرای حکم اعدام صورت می‌گیرد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/06/09/p48398

@KurdistanHRN
🔸منداڵ-تاوانکارێک بە ناوی ئارمین کە پێشتر لە تەمەنی خوار ١٨ ساڵدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (٧ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بانگهێشت کراوە و پاشان بە کەلەبچە و پێبەندەوە گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بە شێوەی ئاسایی ئاوا ڕێوشوێنێک لە سەروبەندی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندا دەگیرێتە بەر.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2026/06/10/p48427

@KurdistanHRN
🔸ڕەسوول یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە کۆمەڵەتۆمەتێکی سیاسی بە گشتی سزای ٩ ساڵ بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ڕەسوول یادیار، لەوانە «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکاندا»، ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١ی ژوەنی ٢٠٢٦) لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی بۆکان بەڕێوە چوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیارەکەی دادگای پێ ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/06/10/p48430

@KurdistanHRN
🔸کژال رحمانی، از خانواده‌های دادخواه کردستان، که در تاریخ ۱۶ خرداد ۱۴۰۵ به همراه همسرش عیسی فیضی و برادرش دانیال رحمانی توسط نیروهای وزارت اطلاعات بازداشت شد، از آن زمان تاکنون در سلول انفرادی کانون اصلاح و تربیت سنندج در اعتصاب غذا به سر می‌برد.

🔸همچنین تا زمان تنظیم این گزارش، نهادهای امنیتی و قضایی از ارائه هرگونه اطلاعات درباره وضعیت، محل نگهداری و سرنوشت عیسی فیضی و دانیال رحمانی خودداری کرده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/06/10/p48432

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام عباس زارعی، زندانی اهل کرمانشاه، که پیش‌تر به اتهام «قتل عمد» به قصاص نفس (اعدام) محکوم شده بود در زندان مرکزی این شهر (دیزل‌آباد) به اجرا درآمد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز سه‌شنبه ۱۹ خرداد ۱۴۰۵ حکم اعدام این زندانی در زندان مرکزی کرمانشاه به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/06/10/p48437

@KurdistanHRN
🔸کەژاڵ ڕەحمانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ـەوە (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) لەگەڵ هاوسەر و براکەیدا، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، لەو کاتەوە تا ئێستە لە ژووری تاکەکەسیی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) مانی لە خواردن گرتووە.

🔸هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی بە بنەماڵەکانیان بدەن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2026/06/10/p48445

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی عەباس زارعی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/06/10/p48450

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام داریوش قبادی، زندانی اهل هرسین، متهم به «قتل عمد» در زندان مرکزی کرمانشاه ( دیزل‌آباد) اجرا شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز سه‌شنبه ۱۹ خرداد ۱۴۰۵، حکم اعدام این زندانی در زندان مرکزی کرمانشاه به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2026/06/10/p48465

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی داریووش قوبادی، بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٦) ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2026/06/10/p48469

@KurdistanHRN
🔸با گذشت شش روز از بازداشت هیرش شریفیان، کودک اهل روستای پالنگان شهرستان کامیاران، همچنان هیچ اطلاعی از سرنوشت و محل نگهداری او در دست نیست.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد شنبه ۱۶ خرداد ۱۴۰۵، نیروهای وزارت اطلاعات با یورش به منزل خانوادگی هیرش شریفیان در روستای پالنگان و شکستن درِ ورودی خانه، قصد بازداشت او را داشتند، اما به دلیل حضور نداشتن وی در منزل، موفق به این کار نشدند. نیروهای امنیتی پس از این اقدام، از خانواده او خواستند که فرزندشان در اسرع وقت خود را به ستاد خبری اداره اطلاعات کامیاران معرفی کند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2026/06/11/p48471

@KurdistanHRN
🔸مطلب خیبری، اهل روستای «صاله» شهرستان بانه، در حالی که برای جمع‌آوری «شیره درختان» به مناطق مرزی این شهرستان رفته بود، با تیراندازی نیروهای مرزبانی جمهوری اسلامی ایران کشته شد.

🔸یک منبع مطلع با تأیید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «این شهروند امروز، ۲۱ خرداد ۱۴۰۵ برای جمع‌آوری شیره شیرین درختان زاگرس که در منطقه به آن “گه‌زو” گفته می‌شود، به مناطق مرزی چومان در شهرستان بانه رفته بود. نیروهای مرزبانی مستقر در در نزدیکی روستای «برده رش» بدون اخطار قبلی و از فاصله نزدیک او را از ناحیه سر هدف تیراندازی قرار دادند.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extrajudicial-killings/2026/06/11/p48487

@KurdistanHRN
🔸دوای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێرش شەریفیان، منداڵی خەڵکی گوندی «پاڵنگان»ی سەر بە کامێران، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٦ی ژوەنی ٢٠٢٦) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی هێرش شەریفیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە گوندی پاڵنگان و دەرگاکەیان شکاندووە، بەڵام خۆی لە ماڵەوە نەبووە و هەر بۆیە نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن. پاشان داوایان لە بنەماڵەکەی کردووە کوڕەکەیان بە زووترین کات سەردانی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران بکات.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2026/06/11/p48495

@KurdistanHRN
🔸موتەلیب خەیبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «ساڵە»ی بانە کە بە مەبەستی «گەزۆکردن» چووبووە ناوچە سنوورییەکان، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکەدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ (١١ی ژوەنی ٢٠٢٦) بۆ «گەزۆکردن» (کۆکردنەوەی شیرەی شیرینی دارەکانی زاگرۆس) چووبووە ناوچە سنوورییەکانی چۆمانی سەر بە بانە، بەڵام هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک گوندی «بەردەڕەش» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کرد».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-civilians-ku/2026/06/11/p48497

@KurdistanHRN
🔸مهدی پاک‌مهر، هنرمند اهل بجنورد و از مجروحان اعتراضات دی ۱۴۰۴، از سوی دادگاه‌های انقلاب و کیفری این شهر در مجموع به ۶ سال حبس تعزیری و ۷۰ ضربه شلاق محکوم شد.

🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند کُرد در روزهای گذشته در دو پرونده جداگانه از سوی دادگاه کیفری بجنورد به یک سال و سه ماه حبس تعزیری و ۷۰ ضربه شلاق و از سوی دادگاه انقلاب اسلامی این شهر به ۵ سال حبس محکوم شده است که یک سال از این حکم به حالت تعلیق درآمده است. این احکام به صورت شفاهی به وی ابلاغ شده و تاکنون جزئیات بیشتری درباره اتهامات به دست نیامده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2026/06/12/p48500

@KurdistanHRN
🔸مەهدی پاکمێهر، هونەرمەندی کوردی خەڵکی بۆجنوورد و لە بریندارانی ڕاپەڕینەکەی بەفرانباری ١٤٠٤ (ژانڤییەی ٢٠٢٦) لە لایەن هەردوو دادگای شۆڕشی ئیسلامی و تاوان (کەیفەری)ی ئەو شارەوە بە گشتی سزای ٦ ساڵ بەندکران و ٧٠ قامچیی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لە لایەن داگای تاوان (کەیفەری)ی دووی بۆجنووردەوە سزای ساڵێک و سێ مانگ بەندکران و ٧٠ قامچی و لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی هەمان شاریشەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە کە یەک ساڵی خراوەتە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە. ئەو بڕیارانە بە شێوەی زارەکی بەم هونەرمەندە ڕاگەیەنراوە و تا ئێستە هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەسەر تۆمەتەکان بەردەست نەکەوتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2026/06/12/p48515

@KurdistanHRN