شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.27K subscribers
8.58K photos
435 videos
24 files
8.22K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
📍ورمێ؛ گواستنەوەی به‌ندكراوێك بۆ نەخۆشخانە کە گومان دەکرێ ‌تووشی كۆرۆنا بووبێت

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ندكراوێك به‌ ناوی سالار خودره‌و کە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار بووە، سه‌ره‌تا له‌ به‌ندی ڕاوێژكارییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان و پاشان له‌وێشەوه‌ به‌ شێوه‌ی ئورژانسی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دەرەوەی زیندان كرا.

🔸ده‌وترێ له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندە جیاوازەکانی زیندانی ورمێ لەبەر بوونی نیشانه‌کانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر چاره‌نووسیان به‌رده‌ست نەکەوتووە.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9371

@KurdistanHRN
📍دوو هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانەکانی سەقز و کامێران کران

🔸لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو فایەق یووسفی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز و جەلال ڕوستەمی، لە چالاکوانی مەدەنیی کامێران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندان کراون.
🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە ١٠ی گەڵاڕێزان، فایەق یووسفی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ بەندکران خۆی ڕادەستی زیندانی سەقز کرد.

🔸هەروەها لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا جەلال ڕوستەمی، چالاکوانی مەدەنیی کورد کە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە دادگای پیاچوونەوەی سنەدا گۆڕاوە بۆ ٢ ساڵ و نیو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کامێران کراوە.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9374

@KurdistanHRN
📍خوی؛ کشته شدن کولبر عضو شورای روستا با تیراندازی نیروهای مرزبانی

🔸بامداد روز گذشته ۱۲ آبان، گروهی از کولبران اهل روستای «راویان» شهرستان خوی استان آ‌ذربایجان غربی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیرانداری قرار گرفته که در نتیجه آن یک کولبر به نام چاووش (سیاوش) کوره‌سنی از اعضای شورای روستای راویان درجا کشته شده است.

🔸یکی از ساکنین روستای راویان با اعلام این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «بامداد روز گذشته حوالی ساعت ۴ حدود ۵ نفر از اهالی این منطقه که حامل بار سیگار بوده‌اند از فاصله نزدیک توسط نیروهای پاسگاه مرزی هدف تیراندازی قرار گرفتند و چاووش کوره‌سنی در نتیجه این تیراندازی کشته شد.»

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14580

@KurdistanHRN
📍گزارشی از پرونده و چگونگی اعدام شیرکو معارفی در هفتمین سالگرد اعدام این زندانی سیاسی

🔸در تاریخ ۱۲ آبان ۱۳۹۲، شیرکو معارفی زندانی سیاسی کُرد به صورت ناگهانی و بدون اطلاع قبلی وکیل و خانواده به سلول انفرادی زندان سقز منتقل و بامداد روز بعد در این زندان اعدام شد. جسد این زندانی سیاسی همانروز تحت تدابیر شدید امنیتی در شهر بانه به خاک‌سپرده شد. در همفتمین سالگرد اعدام این زندانی سیاسی شبکه حقوق بشر کردستان به برسی پرونده وی و روایت یکی از زندانیان هم‌بندی وی در آخرین ساعات‌های قبل از اجرای حکم پرداخته است.

🔸شیرکو معارفی، متولد ۱۳۵۹، اهل بانه در ۹ مردادماه سال ۱۳۸۷ در یکی از روستاهای سقز توسط نیروهای سپاه پاسداران بازداشت و به مدت یک هفته در بازداشتگاه این نهاد نظامی-امنیتی در سقز تحت بازجویی و شکنجه جسمی و روحی قرار گرفت. وی این‌بار به بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج منتقل و به مدت دو ماه نیز در این بازداشتگاه مورد شکنجه‌های شدید قرار گرفت و بعدا به زندان سقز منتقل شد.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14583

@KurdistanHRN
📍خۆی؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی ئەندامی شۆرای گوند بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

🔸دەمەوبەیانی ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزان، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی خەڵکی گوندی «ڕاویان»ی شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کەوتنە بەر تەقەی هێزەەکانی پاسەوانی سنوور و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی چاووش (سیاوەش) کورەسەنی کە ئەندامی شۆرای گوندی ڕاویان بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
🔸هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕاویان دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وتی: «کاتژمێر ٤ی دەمەوبەیانی ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزان، نزیکەی ٥ کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە کە باری جگەرەیان پێ بووە، لە مەودایەکی نزیکەوە کەوتنە بەر تەقەی هێزەکانی بنکەی سەرسنوور و چاووش کورەسەنی گوللەی بەر کەوت و کوژرا».

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9379

@KurdistanHRN
📍ارومیه؛ ادامه بازداشت دو فعال مدنی در بازداشتگاه اداره اطلاعات

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، دو برادر به نام‌های سامان و سالار غزالی که ۲۶ شهریور توسط نیروهای امنیتی در شهر مهاباد بازداشت شدند کماکان در بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه بدون حق تماس و ملاقات با خانواده به‌سر می‌برند.

🔸سامان غزالی دانشجوی ترم آخر کارشناسی ارشد جامعه شناسی دانشگاه بروجرد و سالار غزالی نیز فارغ‌التحصیل کارشناسی ارشد شیمی دانشگاه رازی کرمانشاه است.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14586

@KurdistanHRN
📍ڕاپۆرتێک لەسەر دۆسیە و چۆنێتیی لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعاریفی لە حەوتەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەدا

🔸ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٢ زیندانیی سیاسیی کورد شێرکۆ مەعاریفی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی پارێزەر و بنەماڵەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز کرا و دەمەوبەیانی ڕۆژی دواتر لەم زیندانەدا لە سێدارە درا. تەرمی ئەم زیندانییە سیاسییە هەمان ڕۆژ لە ژێر ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنیدا لە شاری بانە بە خاک سپێدرا.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە حەوتەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەدا ئاوڕێکی لە دۆسیەکەی داوەتەوە و هەروەها یەکێک لە هاوبەندییەکانی دواکاتژمێرەکانی پێش جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ گێڕاوینەتەوە.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9382

@KurdistanHRN
📍مریوان؛ یکی از بازداشت‌شدگان اعتراضات آبان ماه در مریوان جهت اجرای حکم پنج سال حبس روانه زندان شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، یک شهروند کُرد اهل روستای «نی» به نام پشتیوان افسر که پیشتر در جریان اعتراضات آبان‌ماه در شهر مریوان بازداشت و به تحمل ۵ سال حبس محکوم شده بود، پس از احضار به دادگاه انقلاب این شهر بازداشت و به زندان مرکزی سنندج منتقل شده است.

🔸این شهروند در تاریخ ۲۸ آبان سال گذشته در جریان برگزاری اعتراضات سراسری در شهر مریوان توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت و به بازداشتگاه شهرام‌فر سپاه در سنندج منتقل شد. وی پس از یک ماه بازجویی در این بازداشتگاه امنیتی با قرار وثیقه ۴۰۰ میلون تومانی آزاد شد.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14589

@KurdistanHRN
📍ارومیه؛ اعتصاب غذای نامحدود علی‌ محمدی‌مقدم در زندان

🔸ظهر امروز ۱۴ آبان، علی محمدی‌مقدم، زندانی سیاسی کُرد در اعتراض به عدم انتقال به بیمارستان دست به اعتصاب غذا زد.

🔸یک منبع مطلع به پرونده این زندانی سیاسی به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «در تاریخ ۲۲ مهر، شعبه ۲ دادگاه یک نظامی تهران با ارسال نامه‌ای به زندان مرکزی ارومیه با توجه به وضعیت بیماری اسیکزوفرنی آقای محمدی‌مقدم خواستار انتقال وی به بیمارستان روانپزشکی رازی شده است اما تاکنون مسئولین زندان از اعزام وی به بیمارستان خودداری می‌کنند.»

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14592

@KurdistanHRN
📍ورمێ؛ دوو چالاکی مەدەنی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرن

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوو برا بە ناوەکانی سامان و سالار غەزاڵی کە ٢٦ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوون، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیگرتن یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراون.
🔸سامان غەزاڵی خوێندکاری دوایین تێرمی ماستەری کۆمەڵناسییە لە زانکۆی برووجێرد و سالار غەزاڵیش دەرچووی ماستەری کیمیایە لە زانکۆی ڕازی.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/11/04/p22985

@KurdistanHRN
📍مەریوان؛ یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوی پشتیوان ئەفسەر کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە.
🔸ئەم هاووڵاتییە لە بەرواری ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو و لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە. ناوبراو دوای مانگێک لێپرسینەوە لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9389

@KurdistanHRN
📍ورمێ؛ مانگرتنی بێ‌سنووری عەلی محەممەدی‌موقەدەم لە زینداندا

🔸نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی گەڵاڕێزان، زیندانیی سیاسیی کورد عەلی محەممەدی‌موقەدەم، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر نەگواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە، مانی لە خواردن گرت.
🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر لقی ٢ی دادگای سەربازیی تاران لە دووتوێی نامەیەکدا کە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێی ناردووە، بە لەبەرچاوگرتنی نەخۆشیی شیزۆفرینیای عەلی محەممەدی‌موقەدەم داوای کردووە ناوبراو بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ڕازی، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون ئەم زیندانییە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن».

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9392

@KurdistanHRN
📍بی‌اطلاعی از سرنوشت دو شهروند بازداشتی کُرد

🔸از سرنوشت دو شهروند کُرد به نام فرمان حیدرنژاد و محمد محمودی که طی روزهای در شهرهای سرو‌آباد و پیرانشهر توسط نیروهای امنیتی بازداشت شده‌اند، اطلاعی در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۱۲ آبان، نیروهای امنیتی یک شهروند کُرد به نام محمد محمودی اهل روستای «زیوه» پیرانشهر استان اذربایجان غربی را بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل کرده‌اند. همزمان یک شهروند اهل روستای «دیوزناو» سروآباد استان کردستان پس از احضار به اداره اطلاعات این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14595

@KurdistanHRN
📍سنندج؛ دلیر نصری جهت اجرای حکم حبس روانه زندان شد


🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۱۱ آبان، دلیر نصری، شهروند کُرد ساکن سنندج پس از احضار به شعبه ۴ اجرای احکام دادگاه سنندج بازداشت و جهت تحمل محکومیت یک سال حبس روانه زندان این شهر شد.

🔸این شهروند اهل روستای «تنگی‌سر» ‌سنندج اوایل مهر سال گذشته توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه بازداشت و به مدت ۲ هفته در بازداشتگاه امنیتی شهرام‌فر مورد بازجویی قرار گرفت. وی پس از اتمام دوران بازجویی با قرار وثیقه ۲۵۰ میلیون تومانی آزاد شد.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14600

@KurdistanHRN
📍سنە؛ دلێر نەسری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەڵاڕێزا،ن دلێر نەسری، هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی سنە، دوای بانگهێشتکردن بۆ لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ بەندکران، ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە.
🔸ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە، سەرەتای ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٢ حەفتە لە دەستبەسەرگەی ئەمنییەتیی شەهرامفەڕ لێپرسینەوەی لێ کرا. ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9397

@KurdistanHRN
📍نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد

🔸هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەرمان حەیدەرنژاد و محەممەد مەحموودی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی سەوڵاوا و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە بەردەستدا نییە،
🔸به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «زێوە»ی پیرانشاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان بە ناوی محەممەد مەحموودی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9394

@KurdistanHRN
📍پاوه؛ درگیری مردم و نیروهای انتظامی و سپاه به دنبال تلاش این نیروها جهت توقیف بار کاسبکاران

🔸روز گذشته به دنبال تعقیب و گریز خودروی تعدادی از کاسبکاران مرزی توسط نیروهای انتظامی و سپاه در روستای ”زردویی” بخش باینگان استان کرمانشاه و تلاش این نیروها برای توقیف بار کاسبکاران، این روستا برای ساعتی شاهد درگیری و تیراندازی نیروهای مرزبانی به سوی مردم معترض بود.

🔸یکی از ساکنان این روستا که به دلایل امنیتی نخواست نامش فاش شود به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «روز گذشته خودروی تعدادی از کاسبکاران که حامل احشام بود از سوی کاروانی از نیروهای انتظامی باینگان، نیروی زمینی سپاه باینگان و سپاه پاوه در نزدیکی روستای زردویی مورد تعقیب و گریز قرار گرفت و در حالی که این نیروهای قصد توقیف بار این کاسبکاران را داشتند مردم روستا در حمایت از کاسبکاران دست به اعتراض زدند که با تیراندازی نیروهای مرزبانی مواجه شدند.»

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14608

@KurdistanHRN
📍چالدران؛ تیرباران یک کولبر توسط نیروهای مرزبانی ایران

🔸ظهر روز گذشته در جریان تیراندازی نیروهای پاسگاه مرزی «عموخانز» چالدران در استان آذربایجان غربی به سوی گروهی از کولبران، یک کولبر ۴۱ ساله به نام حسن دلایی میلان در حالی متوقف شده بود از فاصله نزدیک توسط نیروهای مرزبانی تیرباران شد.

🔸یکی از اهالی این منطقه با اعلام این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «ساعت ۱۶ روز گذشته در منطقه مرزی الگان چالدران گروهی از کولبران که با اسب درصدد حمل سیگار به یکی از روستاهای کردستان ترکیه بودند در کمین نیروهای پاسگاه مرزی عموخانز گرفتار می‌شوند و در حالی که خود را تسلیم این نیروها کرده بودند، از فاصله نزدیک به رگبار بسته می‌شوند که در نتیجه آن یک کولبر به نام حسن دلایی میلان با اصابت ۳ گلوله کشته شده است.»

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=14612

@KurdistanHRN
📍چاڵدۆران؛ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کۆڵبەرێکیان گوللەباران کرد

🔸نیوەڕۆی پێنجشەممەی ڕابردوو ١٥ی گەڵاڕێزان، دەستەیەک کۆڵبەر لەسەر سنووری شاری چاڵدۆرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەونە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لەم نێوانەدا کۆڵبەرێکی ٣٨ ساڵان بە ناوی حەسەن دلایی میلان لە حاڵێکدا کە وەستێنرابوو، لە لایەن ئەم هێزەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە گوللەباران کرا.
🔸کەسێکی خەڵکی ئەم ناوچەیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وتی: «کاتژمێر ١٦ی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی سنووریی ئەلگانی چاڵدۆران، کاروانێکی کۆڵبەران کە باری جگەرەیان لە ئەسبەکانیان بار کردبوو و بۆ گوندێکی کوردستانی تورکیا دەچوون، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی بنکەی سنووریی عەمووخانزەوە و لە حاڵێکدا کە خۆیان تەسلیمی ئەم هێزانە کردبوو، لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لێ کرابوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دلایی میلان سێ گوللەی بەر کەوتبوو و گیانی لەدەست دابوو».

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9405

@KurdistanHRN
📍پاوە؛ هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و سپا بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری کاسبکاران، گرژی و تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە

🔸ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و سپا لە گوندی “زەردۆیی” ناوچەی باینگانی پارێزگای کرماشان کەوتنە دوای ئۆتۆمبیلەکانی هەندێ لە کاسبکارانی سەرسنوور و هەوڵیان دا دەست بەسەر بارەکانیاندا بگرن، ئەمەش بووە هۆی کەوتنەوەی گرژی و گوندەکە بۆ چەند کاتژمێرێک بوو بە گۆڕەپانی تێکهەڵچوون و هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کرد.
🔸یەک لە دانیشتووانی ئەم گوندە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی پێکهاتوو لە هێزی پۆلیسی باینگان، هێزی زەمینیی سپای باینگان و سپای پاوە، لە نزیک گوندی زەردۆیی کەوتنە شوێن ئۆتۆمبیلەکانی هەندێ لە کاسبکارانی سەرسنوور کە مەڕوماڵاتیان پێ بوو و دەیانویست دەستیان بەسەردا بگرن، بەڵام خەڵکی گوندەکە بە هانای کاسبکارەکانەوە هاتن و بە گژ هێزە چەکدارەکاندا چوونەوە و ئەم هێزانەش بە تەقەکردن وەڵامیان دانەوە».

🔗 http://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=9401

@KurdistanHRN