شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.27K subscribers
8.57K photos
435 videos
24 files
8.21K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔴کرێکارێک لە سنە بە ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕ کرێکارێکی ماڵکردنەوە بە ناوی ئارمان ڕەحیمی لە کاتی کارکردندا لە گەڕەکی کەشاوەرزی شاری سنە بە هۆی کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆڕەوە گیانی لەدەست داوە.

🔸ئارمان ڕەحیمی ٢٩ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی میانەی سنە بوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10615

@KurdistanHRN
🔴 ارومیه؛ انتقال دو زندانی به انفرادی برای اجرای حکم اعدام

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ساعاتی پیش دو زندانی محکوم به اعدام به نام‌های ناصر آزموده و شهریار(فامیلی نامشخص) برای اجرای حکم از خوابگاه ۴ زندان مرکزی ارومیه به سلول انفرادی منتقل شدند.

🔸این دو زندانی پیشتر به اتهامات مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16255

@KurdistanHRN
🔴 له‌ ورمێ دوو به‌ندكراو به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

🔸به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند كاتژمێر پێش دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ ناوه‌كانی ناسر ئازموده‌ و شه‌هریار (فامیله‌كه‌ی نادیاره‌)، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له‌ خه‌وتنگای ٤ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.

🔸ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌ گه‌ڵ ماده‌ سڕكه‌ره‌كان سزای ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پا بوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10618

@KurdistanHRN
🔴 ارومیه؛ حکم اعدام دو زندانی به اجرا درآمد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز شنبه ۱۲ تیر، حکم اعدام دو زندانی به نام‌های ناصر آزموده و شهریار امیری که پیشتر به اتهامات مربوط به مواد مخدر به اعدام محکوم شده بودند در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمد.

🔸این دو زندانی روز گذشته جهت اجرای حکم از خوابگاه ۴ به سلول انفرادی منتقل شده بودند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16258

@KurdistanHRN
🔴 ارومیه؛ انتقال سه زندانی به سلول انفرادی جهت اجرای حکم اعدام

🔸ساعاتی پیش ۳ زندانی به نام‌های داوود قاسم‌زاده، بهاالدین قاسم‌زاده و انور عبدالهی جهت اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شدند. از میان این زندانیان بهاالدین قاسم‌زاده متولد ۱۰ آذر ماه سال ۱۳۷۲ است و در زمان بازداشت ۱۶ سال داشته است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح امروز ۱۲ تیر، داوود و بهاالدین قاسم‌زاده از بند امن و انور عبدالهی از خوابگاه ۲ جهت اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16260

@KurdistanHRN
🔴حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە ورمێ جێبەجێ کرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕ حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ناسر ئازموودە و شەهریار ئەمیری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

🔸ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10623

@KurdistanHRN
🔴لە ورمێ سێ بەندکراو بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

🔸چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ٣ زیندانی بە ناوەکانی داوود قاسمزادە، بەهائەدین قاسمزادە و ئەنوەر عەبدوڵڵاهی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. لەم زیندانییانە، بەهائەدین قاسمزادە لەدایکبووی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٧٢ی هەتاوییە و لە کاتی دەستبەسەرکردندا تەمەنی ١٦ ساڵ بووە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕ، داوود و بەهائەدین قاسمزادە لە بەندی ئەمن و ئەنوەر عەبدوڵڵاهی لە بەندی ٢ی زیندانی ورمێوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10625

@KurdistanHRN
🔴ارومیه؛ حکم اعدام سه زندانی به اجرا درآمد

🔸بامداد امروز حکم اعدام ۳ زندانی به نام‌های بهالدین قاسم‌زاده، داوود قاسم‌زاده و انور عبدالهی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به قصاص نفس(اعدام) محکوم شده بودند در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این ۳ زندانی روز گذشته جهت اجرای حکم از بندهای امن و خوابگاه ۴ به سلول انفرادی مننقل و بامداد امروز با حضور اولیای دم حکم اعدام آنها اجرا شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16269

@KurdistanHRN
🔴سێ زیندانی لە ورمێ لە سێدارە دران

🔸دەمەوبەیانی ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی ٣ زیندانی بە ناوەکانی داوود قاسمزادە، بەهائەدین قاسمزادە و ئەنوەر عەبدوڵڵاهی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساسی نەفس (ئێعدام)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ئەمن و بەندی ٤ی زیندانی ورمێوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بە ئامادەبوونی ئەولیای دەم (بنەماڵەی کوژراوان) لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10630

@KurdistanHRN
📍کرمانشاه؛ ادامه اعتصاب غذای خیرالله حق‌جویان در زندان و اعلام اعتصاب جمعی اعضای مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان

🔸 خیرالله حق‌جویان، عضو مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان که همزمان با بازداشت خود در تاریخ ۷ تیر دست به اعتصاب غذا زده بود همچنان در زندان دیزل‌آباد کرمانشاه در اعتصاب غذا به‌سر می‌برد. همزمان بنا بر اطلاعیه مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان، جمعی از اعضای این تشکل مدنی و تعدادی دیگر از فعالان یارسانی از امروز به مدت ۴۸ ساعت در حمایت و همبستگی با خیرالله حق‌جویان دست به اعتصاب غذا زده‌اند.

🔸 خیرالله حق‌جویان، عضو مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در تاریخ ۷ تیر ماه پس از احضار به دادسرای شهرستان صحنه روانه زندان دیزل‌آباد کرمانشاه شد. اتهام این فعال سیاسی و مدنی «توهین به مقدسات و مسئولان جمهوری اسلامی ایران» عنوان شده است.

🔸 مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در اطلاعیه‌ایی تاکید کرده است، انتقاد از وضعیت سیاسی کشور و نقد به مسئولان دولتی نمی‌تواند مصداق «توهین» باشد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16287

@KurdistanHRN
📍لە کرماشان خەیروڵڵا حەقجوویان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە و ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسانیش مانگرتنی بەکۆمەڵیان ڕاگەیاند

🔸 خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەربوون لە ٧ی پووشپەڕدا مانی لە خواردن گرتبوو، تا ئێستایش لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. هاوکات بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵە مەدەنییە و هەندێ لە چالاکانی تری یارسان لەمڕۆوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ پشتیوانیکردن لە خەیروڵڵا حەقجوویان مانگرتنی بەکۆمەڵیان دەست پێ کردووە.

🔸چالاکێکی مەدەنیی یارسان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و کاربەدەستانی دادوەری هیچ هەنگاوێکیان سەبارەت بە داواکاریی ئازادیی بێمەرجی ئەم چالاکە کوردە یارسانە هەڵنەگرتووە و ناوبراو هێشتا هەر لە مانگرتندایە».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10632

@KurdistanHRN
📍ارومیه؛ صدور حکم ده سال و یک روز حبس برای یک زن زندانی سیاسی

🔸 سنور طامارا، شهروند کرد تابعه ترکیه از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب ارومیه به اتهام «عضویت در حزب کارگران کردستان» به تحمل ۱۰ سال و یک روز حبس محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه رسیدگی به اتهامات این زندانی سیاسی در تاریخ ۲ تیر به صورت آنلاین بدون حضور وکیل تعینی برگزار و روز گذشته صدور این حکم رسما به وی در بند زنان زندان مرکزی ارومیه ابلاغ شده است.

🔸سنور طامارا، پاییز ۱۳۹۹ در یکی از روستاهای مرزی ارومیه توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه بازداشت شد. وی به مدت چندین ماه در بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه در پادگان المهدی سپاه پاسداران ارومیه مورد بازجویی قرار گرفت و در اواخر اسفند به زندان مرکزی ارومیه منتقل شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16293

@KurdistanHRN
📍ژنەزیندانییەکی سیاسی لە ورمێ حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپا

🔸 سنوور تامارا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیا، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا» حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕدا بە شێوەی ئانلاین و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەری خۆی بەڕێوە چوو و ڕۆژی ڕابردوو لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ حوکمەکەی بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10635

@KurdistanHRN
📍سنندج؛ بازداشت دو شهروند کرد توسط نیروهای امنیتی

🔸روز گذشته ، ۱۴ تیر دو شهروند کرد اهل روستای «شیان» سنندج به نام‌های بهزاد محمدی و نژاد عزیزی توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ماموران امنیتی با چند خودرو به روستای شیان سنندج رفته و بدون داشتن حکم قضایی اقدام به بازداشت بهزاد محمدی و نژاد عزیزی کردند. ماموران امنیتی هیچ دلیلی برای بازداشت این دو جوان ارائه نداده‌اند.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16295

@KurdistanHRN
📍 سنندج؛ انتقال یک کودک متهم سیاسی از بازداشتگاه به کانون اصلاح و تربیت

🔸 ژینا حسنی‌مقدم، ۱۶ ساله و اهل سقز استان کردستان که در تاریخ ۲۸ خرداد توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت شده بود از بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج به کانون اصلاح و تربیت منتقل شده است.

🔸 یک منبع مطلع به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «ژینا حسنی‌مقدم که پیش از این به یکی احزاب اپوزیسیون کرد در اقلیم کردستان پیوسته بود و چند ماه در یکی از مراکز این حزب اقامت داشت، خرداد ما امسال پس از هماهنگی خانواده‌‌اش با نهادهای امنیتی به سقز بازگشت. اما علی‌رغم این هماهنگی‌ها و دریافت “امان‌نامه” چند روز پس از بازگشت در منزل خانوادگی‌اش توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد.»

🔸 بر اساس آمار گردآوری شده از سوی شبکه حقوق بشر کردستان در حال حاضر دست‌کم ۱۰ عضو سابق احزاب اپوزیسیون کرد علی‌رغم هماهنگی با نهادهای امنیتی و داشتن “امان‌نامه” پس از بازگشت به ایران بازداشت و به حبس‌های طولانی مدت محکوم شده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16298

@KurdistanHRN
📍سنه؛ گواستنەوەی منداڵێکی تاوانباری سیاسی لە دەستبەسەرگەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت

🔸 ژینا حەسەنی موقەدەم، ١٦ ساڵان و خەڵکی سەقزی پارێزگای کوردستان کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گواستراوەتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە.

🔸 سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: « ژینا حەسەنی موقەدەم کە پێشتر ببووە ئەندامی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە هەرێمی کوردستان و چەند مانگێک لە مقەڕی ئەم حیزبە مابوویەوە، لە جۆزەردانی ئەمساڵدا و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی هەماهەنگییان لەگەڵ دەزگایەکی ئەمنیدا کردبوو، گەڕایەوە بۆ سەقز. بەڵام سەرەڕای ئەم هەماهەنگییانە و وەرگرتنی “ئەماننامە”، چەند ڕۆژێک دواتر لە ماڵەکەی خۆیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10637

@KurdistanHRN
📍سنە؛ دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

🔸 ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی پووشپەڕ دوو هاووڵاتیی کوردی خە لکی گوندی “شیان”ی سنە بە ناوەکانی بێهزاد مەحموودی و نەژاد عەزیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸 بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هيزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبیل چوونەتە گوندی شیانی سنە و بەبێ هیچ حوکمێکی یاسایی بێهزاد مەحموودی و نەژاد عەزیزییان دەستبەسەر کردووە. هيزە ئەمنییەکان هیچ هۆکارێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم دوو لاوە ڕانەگەیاندووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10640

@KurdistanHRN
📍کامیاران؛ ناهید کمانگر پس از احضار به ستاد خبری اطلاعات بازداشت شد

🔸صبح دوشنبه ۱۵ تیر ناهید کمانگر، دانشجوی رشته زبان و ادبیات کردی در دانشگاه کردستان پس از احضار به ستاد خبری اطلاعات کامیاران بازداشت و به بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج منتقل شده است.

🔸ناهید کمانگر، دختر حسین کمانگر زندانی سیاسی کُرد است که از دی ماه ۱۳۹۷ ابتدا در بازداشتگاه اداره اطلاعات و سپس در زندان سنندج نگهداری می‌شود و فروردین ماه امسال به اتهام «بغی» به ۱۵ سال حبس تعزیری محکوم شده است. این حکم با اعتراض وکیل حسین کمانگر برای تجدیدنظر به دیوان عالی کشور ارجاع داده شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16306

@KurdistanHRN
📍کرمانشاه؛ خیرالله حق‌جویان، فعال کرد یارسانی با قرار وثیقه آزاد شد

🔸خیرالله حق‌جویان ظهر امروز پس از تودیع وثیقه ۵۰۰ میلیون تومانی به صورت موقت آزاد شد. این عضو مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در تاریخ ۷ تیر ماه به اتهام «توهین به مقدسات و مسئولان نظام» به دادسرای شهر صحنه احضار و پس از تفهیم اتهام به زندان دیزل‌آباد کرمانشاه منتقل شده بود.

🔸خیرالله حق‌جویان از زمان بازداشت خود در اعتراض به اتهام انتصابی و تعیین قرار وثیقه سنگین دست به اعتصاب غذا زده بود. جمعی از اعضا و همراهان مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در شهرهای مختلف نیز به صورت گروهی و فردی در حمایت از او در تاریخ‌های ۱۳ و ۱۴ تیر دست به اعتصاب غذای دو روزه زدند.

🔸یکی از فعالان مدنی یارسانی در کرمانشاه با تایید این خبر به شبکه حقوق بشر کردستان گفت: «ظهر امروز آقای حق‌جویان در حالی که همچنان در اعتصاب غذا به‌سر می‌برد با قرار وثیقه ۵۰۰ میلیون تومانی از زندان دیزل آباد کرمانشاه آزاد شد.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=16311

@KurdistanHRN
📍ناهید کەمانگەر دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر کرا

🔸سەرلەبەیانیی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ خوێندەکاری کورد ناهید کەمانگەر دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە.

🔸ناهید کەمانگەر کچی زیندانیی سیاسیی کورد حوسێن کەمانگەرە کە لە بەفرانباری ١٣٩٧ ـەوە سەرەتا براوەتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و دواتر براوەتە زیندانی سنە و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «بەغی» حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ئەم حوکمە دوای تانەلێدانی پارێزەرەکەی بۆ پێداچونەوە ڕەوانەی بەردەم دیوانی باڵای ئێران کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=10643

@KurdistanHRN