شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.06K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻مردنی ژنێکی زیندانی لە مەشهەد بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ژنێکی زیندانی بە ناوی ئەعزەم پاکدڵ بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی ژنانی مەشهەد گیانی لەدەست داوە.

🔸ئەم زیندانییە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە نەخۆشیی تۆمۆری مەعیدە ئازاری بینیوە و سەرەڕای ڕاسپاردەی پزیشکان، کەچی هەر لە هەناردن بۆ نەخۆشخانە و دەستپێکردنی قۆناغەکانی دەرمان بێبەش کرابوو.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12455

@KurdistanHRN
🔻لە ورمێ مامۆستا یوونس نەوخاە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) مامۆستا یوونس نەوخاە، وانەبێژی مەدرەسەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔸ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕدا (٧ی جولای) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. ئەم وانەبێژە ئایینییە لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژدا (٢٣ی جولای) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12458

@KurdistanHRN
🔻سنندج؛ صدور حکم دو سال حبس تعلیقی برای ریبوار عبدالهی، فعال کارگری کُرد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ریبوار عبدالهی، فعال کارگری اهل سنندج از سوی شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۲ سال حبس تعلیقی محکوم شد. صدور این حکم امروز سه‌شنبه ۴ مرداد رسما به وی ابلاغ شده است.

🔸جلسه دادگاه وی در تاریخ ۶ تیر به دو اتهام «تبلیغ علیه نظام» و «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق عضویت در حزب کومله در شعبه اول دادگاه انقلاب سنندج به ریاست قاضی سعیدی برگزار شد. وی از اتهام «اقدام علیه امنیت ملی» از طریق عضویت در کومله تبرئه شده است.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18633

@KurdistanHRN
🔻ارومیه؛ خالد فریدونی پس از ۲۲ سال حبس آزاد شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز سه‌شنبه ۴ مرداد خالد فریدونی، زندانی سیاسی کُرد پس از تحمل حدود ۲۲ سال حبس از زندان مرکزی ارومیه آزاد شد.

🔸این زندانی سیاسی در ۲۲مین سال حبس خود پس از اعلام عفو قوه قضاییه از زندان مرکزی ارومیه آزاد شده است.

🔸وی مدت حبس خود را زندان‌های مهاباد، رجایی‌شهر و ارومیه سپری کرده و در دی ماه سال گذشته در ۲۱مین سال حبس خود برای اولین بار به مرخصی اعزام شده بود.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18636

@KurdistanHRN
🔻دەرچوونی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی کورد

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) بە شێوەی فەرمی بەم چالاکە کرێکاریی ڕاگەیەنراوە.

🔸دادگای ناوبراو لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕدا (٢٧ی ژوەن) بە دوو تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵەدا، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بەڕێوە چوو. لەم دادگایەدا تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لەسەر ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لاچووە.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12460

@KurdistanHRN
🔻لە ورمێ خالید فەرەیدوونی دوای ٢٢ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) زیندانیی سیاسیی کورد خالید فەرەیدوونی دوای ٢٢ ساڵ بەندبوون لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ٢٢هەمین ساڵی بەندبووندا و دوای ڕاگەیاندنی لێبوردنەکەی دەزگای دادوەری، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە.

🔸ناوبراو ماوەی بەندبوونەکەی لە زیندانەکانی مەهاباد، ڕەجایی شار و کەرەج تێپەڕاندووە و لە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٢) و لە ٢١ـەمین ساڵی بەندبووندا بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ درابوو.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12463

@KurdistanHRN
🔻دیواندره؛ بازداشت سه معلم کُرد توسط نیروهای امنیتی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز سه‌شنبه ۴ مرداد در جریان برگزاری تجمع اعتراضی جمعی از فعالان صنفی معلمان و خانواده‌های ۴ معلم بازداشت شده در مقابل اداره آموزش و پرورش شهر دیواندره، ۳ معلم به نام‌های محی‌الدین کریمیان، کورش بابامرادی و اسعد علوی توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند.

🔸به دنبال فراخوان انجمن صنفی معلمان کردستان-دیواندره برای برگزاری تجمع در اعتراض به ادامه بازداشت ۴ فعال صنفی معلمان این شهر به نام‌های امید شاه‌محمدی، هیوا قریشی، کاوه محمدزاده و پرویز احسنی از صبح امروز با حضور گسترده نیروهای امنیتی و انتظامی در خیابان‌های منتهی به اداره آموزش و پرورش فضا به شدت امنیتی شده بود.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18643

@KurdistanHRN
🔻نوسود؛ زخمی شدن یک کولبر در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که روز گذشته ۴ مرداد، نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه گروهی از کولبران را از فاصله نزدیک با اسلحه ساچمه‌زن هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن یک کولبر به نام جلیل کریمی زخمی شد.

🔸این کولبر که از ناحیه ساق پا با اصابت بیش از ۲۰ ساچمه زخمی شد برای مداوا به بیمارستان قدس پاوه انتقال یافته است.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18645

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی سێ مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان و بنەماڵەی ٤ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی شاری دیواندەرە، ٣ مامۆستا بە ناوەکانی مەحیەدین کەریمیان، کووروش بابامورادی و ئەسعەد عەلەوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

🔸دوابەدوای بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی ٤ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی ئەم شارە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، کاوە محەممەدزادە و پەرویز ئەحسەنی، لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممەوە هێزێکی بەربڵاوی ئەمنی لە شەقامەکانی دەوروبەری ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری جێگیر کرابوو و کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر شوێنەکەدا کێشابوو.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12466

@KurdistanHRN
🔻حکم اعدام دو زن در زندان‌های ارومیه و سنندج به اجرا درآمد

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که بامداد امروز چهارشنبه ۵ مرداد، حکم اعدام دو زن زندانی به نام‌های سهیلا عابدی و فرانک بهشتی در زندان‌های مرکزی سنندج و ارومیه به اجرا درآمد. این دو زندانی پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18648

@KurdistanHRN
🔻برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی بریندار بووە.

🔸ئەم کۆڵبەرە کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لای خوارووی قاچی کەوتووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12469

@KurdistanHRN
🔻دوو ژن لە زیندانەکانی ورمێ و سنە لە سێدارە دران

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی دوو ژنی زیندانی بە ناوەکانی سوهەیلا عابیدی و فەرانەک بەهەشتی لە زیندانە ناوەندییەکانی سنە و ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

🔸سوهەیلا عابیدی، ٣٣ ساڵان و خەڵکی بیجاڕی پارێزگای کوردستان کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ببووە قوربانیی منداڵ-هاوسەری، لە ساڵی ١٣٩٣دا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو و حوکمی «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بەسەردا سەپابوو.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12472

@KurdistanHRN
🔻ادامه کشتار سیستماتیک کولبران؛ فراخوان برگزاری تجمع اعتراضی در بانه

🔸ظهر امروز چهارشنبه ۵ مرداد گروهی از کولبران در مناطق مرزی بانه از سوی نیروهای مرزبانی از فاصله نزدیک هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام شیرکو چاوشینی کشته و دست‌کم ۴ کولبر دیگر زخمی شدند.

🔸به دنبال ادامه کشتار سیستمایک کولبران، عصر امروز جمعی از فعالان مدنی شهر بانه با انتشار فراخوانی در شبکه‌های اجتماعی اعلام کردند که فردا پنج‌شنبه ۶ مرداد در اعتراض به کشتار روزانه کولبران از سوی نیروهای نظامی جمهوری اسلامی ایران در مقابل فرمانداری این شهر تجمع برگزار خواهند کرد.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18655

@KurdistanHRN
🔻بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییانە لە بانە

🔸نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە لە مەودای نزیکەوە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی کوژرا و لانیکەم ٤ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12476

@KurdistanHRN
🔻حکم اعدام پنج زندانی در ارومیه و سنندج به اجرا درآمد

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که در تاریخ ۹ تیر، حکم اعدام ۲ زندانی به نام‌های امید ابراهیمی و سالار نصیری در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمده است. این دو زندانی در تاریخ ۸ تیر به همراه شاکر بهروز، زندانی سیاسی کُرد محکوم به اعدام برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شده بودند.


🔸همچنین روز گذشته حکم اعدام ۳ زندانی دیگر به نام‌های عبدالله رحیمی، هیوا احمدی و پیام یزدانی در زندان مرکزی سنندج به اجرا درآمد.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18667

@KurdistanHRN
🔻پێنج زیندانی لە ورمێ و سنە لە سێدارە دران

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ئومید ئیبراهیمی و سالار نەسیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو زیندانییە لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕدا (٢٩ی ژوەن) لەگەڵ شاکر بێهرووز، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

🔸ئەم دوو هاووڵاتییە تورکەی خەڵکی ورمێ چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12481

@KurdistanHRN
🔻بازداشت شادی درگاهی، فعال مدنی در مریوان؛ انتقال ایرج رحیم‌زاده به زندان

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در تاریخ ۳۰ تیر یک فعال مدنی اهل مریوان به نام شادی درگاهی پس از احضار به ستاد خبری اداره اطلاعات مریوان بازداشت شد.

🔸ایرج رحیم‌زاده، همسر این فعال مدنی نیز که در تاریخ ۷ خرداد توسط نیروهای امنیتی بازداشت شده بود در چند روز گذشته پس از پایان دوران بازجویی از بازداشتگاه اداره اطلاعات سنندج به زندان مریوان انتقال یافته است.

🔸شادی درگاهی پس از بازداشت به کانون اصلاح و تربیت سنندج منتقل شده است. وی روزانه برای بازجویی به بازداشتگاه اداره اطلاعات منتقل و شب‌ها به کانون بازگردانده می‌شود.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18669

@KurdistanHRN
🔻 اشنویه؛ بازداشت یک جوان و ۳ کودک توسط نیروهای امنیتی

🔸 بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز پنج‌شنبه ۶ مرداد یک جوان و ۳ کودک اهل روستای «باب خالدآباد» اشنویه پس از احضار به سازمان اطلاعات سپاه پاسداران این شهر بازداشت شدند.

🔸 هویت این افراد، حسیب حسن‌زاده، ۱۸ ساله، زانیار حسن‌زاده، ۱۶ ساله، سامان حسن‌زاده، ۱۷ ساله و پیشوا شاداب، ۱۶ ساله اعلام شده است.

🔸 از محل نگهداری و اتهامات مطرح شده علیه بازداشت شدگان اطلاعی به دست نیامده است.

🔸 زانیار حسن‌زاده پیشتر در تیر سال‌ جاری توسط نیروهای اداره اطلاعات بازداشت و با تعهد کتبی آزاد شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=18680

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی شادی دەرگاهی، چالاکی مەدەنی، لە مەریوان؛ گواستنەوەی ئیرەج ڕەحیمزادە بۆ زیندان

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕدا (٢١ی جولای) چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان بە ناوی شادی دەرگاهی دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی
ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

🔸ئیرەج ڕەحیمزادەی هاوژینی ئەم چالاکە مەدەنییەیش کە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی مەریوان.

🔸شادی دەگاهی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە. ناوبراو ڕۆژانە بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و شەوانە دەبرێتەوە بۆ کانوون.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12484

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی لاوێک و ٣ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ (٢٨ی جولای) لاوێک و ٣ منداڵی خەلکی گوندی «بابی خالیدئاباد»ی شنۆ دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.

🔸ناسنامەی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: حەسیب حەسەنزادە ١٨ ساڵان، زانیار حەسەنزادە ١٦ ساڵان، سامان حەسەنزادە ١٧ ساڵان و پێشەوا شاداب ١٦ ساڵان.

🔗
https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=12487

@KurdistanHRN