شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «کەلەبەر»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نێعمەت عەزیزی بریندار بووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13554

@KurdistanHRN
🔻دهگلان؛ دو شهروند کُرد توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۲۶ بهمن، دو شهروند اهل روستای «قروچیا» دهگلان به نام‌های مسلم حسین‌پناهی و پژمان حسین‌پناهی توسط ماموران سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20325

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قرووچیا»ی دێولان بە ناوەکانی موسلیم حسەینپەناهی و پژمان حسەینپەناهی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13559

@KurdistanHRN
🔻تهران؛‌ سامان یاسین در اعتراض به بلاتکلیفی خود در زندان دست به اعتصاب غذا زد

🔸سامان یاسین، هنرمند کُرد و از بازداشت شدگان اعتراضات مردمی در تهران در بند ۲۰۹ زندان اوین تهران دست به اعتصاب غذا زده است.

بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، سامان یاسین اعتصاب غذای خود را از روز پنجشنبه ۲۷ بهمن در اعتراض به بلاتکلیفی خود در زندان آغاز کرده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20334

@KurdistanHRN
🔻سامان یاسین وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیدا مانی لە خواردن گرت

🔸سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاران، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سامان یاسین لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانەوە (١٦ی فێبرییە) مانگرتنەکەی لە زینداندا دەست پێ کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13562

@KurdistanHRN
🔻مهدی توکلی، عکاس سنندجی توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۲۵ بهمن، مهدی توکلی، عکاس اهل سنندج توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20338

@KurdistanHRN
🔻مێهدی تەوەکولی، وێنەگری سنەیی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) مێهدی تەوەکولی، وێنەگری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13565

@KurdistanHRN
🔻ارومیه؛ سه زندانی برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شدند

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ساعاتی پیشت دست‌کم سه زندانی به نام‌های سعدالله فرخی، وحید بیضایی و امیرعلی بایرمی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بودند برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20341

@KurdistanHRN
🔻لە ورمێ سێ بەندکراو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش لانیکەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەڕوخی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرۆمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13568

@KurdistanHRN
🔻ارومیه؛ کشته شدن یک زن جوان توسط همسرش

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، یک زن جوان اهل روستای «حبسشه» شهرستان سلماس ساکن ارومیه روز پنج شنبه ۲۷ بهمن توسط همسرش کشته شد. هویت این زن جوان، معرفت کریمی، ۲۹ ساله و مادر یک کودک پنج ساله ذکر شده است.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20343

@KurdistanHRN
🔻لە ورمێ ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبرییە) ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «حەبسەشە»ی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە لاوە مەعریفەت کەریمی، ٢٩ ساڵان و دایکی منداڵێکی پێنج ساڵان ڕاگەیەنراوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13571

@KurdistanHRN
🔻جان‌باختن یک کولبر و مجروح شدن شش کولبر دیگر در اثر تصادف و تیراندازی نیروهای مرزبانی

🔸شب یکشنبه ۳۰ بهمن، خودروی حامل کولبران در مسیر عزیمت بە سمت نوار مرزی، در گردنه «شوانکاره» روانسر دچار حادثە شد که در نتیجه آن یک کولبر به نام سامان یعقوبی جان خود را از دست داد و چهار کولبر دیگر نیز مصدوم شدند. همزمان دو کولبر اهل مریوان به نام‌های شورش و یادگار در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی نوسود زخمی شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20349

@KurdistanHRN
🔻کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان

🔸شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگای سنووردا لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقووبی گیانی لەدەست داوە و چوار کۆڵبەری تریش بریندار بوون. هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13574

@KurdistanHRN
🔻ایلام؛ حکم نگار داودی، دانشجوی کُرد در دادگاه تجدیدنظر تایید شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شعبه ۶ دادگاه تجدیدنظر استان ایلام حکم ۲ سال حبس تعزیری و دیگر مجازات‌های تکمیلی متعدد و مضاعف نگار داودی، دانشجوی رشته نرم‌افزار دانشگاه ایلام که پیشتر در دادگاه بدوی از سوی دادگاه انقلاب اسلامی این شهر صادر شده بود را عینا تایید کرده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20353

@KurdistanHRN
🔻حوکمی سزادانی نگار داوودی، خوێندکاری کوردی خەڵکی ئیلام، لە دادگای پیاچوونەوەدا پەسەند کرا

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای دوو ساڵ بەندکران و سەرجەم سزا سەپێنراوە تەواوکەرەکانی تری نگار داوودی، خوێندکاری بەشی نەرمئامێری کۆمپیتەر لە زانکۆی ئیلام، کە پێشتر لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەدا دەر کرابوو، لە لایەن لقی ٦ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای ئیلامەوە وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13577

@KurdistanHRN
🔻پیرانشهر؛ احضار و بازداشت دو روحانی اهل سنت کُرد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۱ اسفند، ماموستا علی رحیمی، امام جماعت مسجد «کهنه خانه» و ماموستا جعفر پروینی از مدرسین مدرسه علوم دینی صلاح‌الدین ایوبی پیرانشهر به صورت تلفنی به ستاد خبری اداره اطلاعات این شهر احضار شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20359

@KurdistanHRN
🔻ارومیه؛ حکم اعدام سه زندانی به اجرا درآمد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز ۲ اسفند، حکم اعدام سه زندانی به نام‌های سعداله فرخی جرمی، وحید بیضایی و امیرعلی بایرمی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بودند در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20362

@KurdistanHRN
🔻بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دوو مامۆستای کوردی سوننە لە پیرانشار

🔸ببەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) مامۆستا عەلی ڕەحیمی، بەرنوێژی مزگەوتی «کۆنەخانێ» و مامۆستا جەعفەر پەروینی، لە وانەبێژانی مەدرەسەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، بە تەلەفۆن بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13580

@KurdistanHRN
🔻لە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەڕوخی جەرەمی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرۆمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=13583

@KurdistanHRN
🔻تهران؛ جلسه دادگاه سه فعال صنفی معلمان به تعویق افتاد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز سه‌شنبه ۲ اسفند، جلسه دادگاه شعبان محمدی، اسکندر لطفی و مسعود نیک‌خواه از اعضای هیات مدیره انجمن صنفی معلمان کردستان-مریوان که قرار بود در شعبه ۲۸ دادگاه انقلاب تهران برگزار شود به دلیل تغییر مرجع رسیدگی کننده به زمانی دیگر موکول شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=20365

@KurdistanHRN