شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.28K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻بەردەوامبوونی گوشاری سەر زیندانیانی سیاسیی کوردی زیندانی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی ئەم شارەوە

🔸لە درێژەی گوشارەکانی سەر زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە ژێر لێپرسینەوە. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا داواکاری گشتیی ورمێ سەردانی بەندی زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێی کردووە و وێڕای ناوزەدکردنی زیندانییەکان بە «جوداییخواز و تیرۆریست»، هەڕەشەی دوورخستنەوە بۆ زیندانی شارەکانی تری لێ کردوون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا برا و دایکی زیندانیی سیاسیی کورد کامران قاسمی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کراوە. لێپرسەوە ئەمنییەکان ئەم بنەماڵەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە کە دەبێ پێوەندیی تەلەفۆنیی خۆیان لەگەڵ منداڵەکەیاندا ببڕن و چیتر بۆ دیدارکردن لەگەڵ کامراندا سەردانی زیندان نەکەن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14231

@KurdistanHRN
🔻ایلام؛ اعتصاب غذای دو شهروند در بازداشتگاه اداره اطلاعات

🔸دو شهروند کُرد اهل آبدانان استان ایلام به نام‌های ناصر رضایی و محمد دانیالی در اعتراض به ادامه بازداشت خود و شکنجه توسط بازجویان امنیتی در بازداشتگاه اداره اطلاعات ایلام دست به اعتصاب غذا زدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو شهروند از روز گذشته ۱۹ خرداد در بازداشتگاه اداره اطلاعات ایلام در اعتصاب غذا به‌سر می‌برند و تلاش خانواده‌ها برای کسب اطلاع از وضعیت آنها بی‌نتیجه بوده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21181

@KurdistanHRN
🔻دوو هاووڵاتیی کوردی ئیلام لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا مانیان لە خواردن گرت

🔸دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاودانانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی ناسر ڕەزایی و محەممەد دانیالی وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا و ئەشکەنجەدران لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامدا مانیان لە خواردن گرت.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردانەوە (٩ی ژوەن) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامدا مانیان لە خواردن گرتووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخیان بێئەنجام بووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14234

@KurdistanHRN
🔻سقز؛ ایوب جوان‌پور، فعال مدنی توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد

🔸روز گذشته ۲۰ خرداد ماموران امنیتی با یورش به منزل خانوادگی ایوب جوان‌پور، فعال مدنی در شهر سقز اقدام به بازداشت وی کردند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ماموران امنیتی ضمن تفتیش منزل این فعال مدنی تعدادی از وسایل شخصی او را با خود بردند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21184

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

🔸ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14237

@KurdistanHRN
🔻کامیاران؛ یک جوان کُرد توسط ماموران امنیتی بازداشت شد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز یکشنبه ۲۱ خرداد یک جوان ۱۹ ساله اهل کامیاران به نام دانا قربانی در محل کارش از سوی ماموران اداره اطلاعات این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸گفته می‌شود بازداشت وی بدون ارائه حکم قضایی صورت گرفته است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21187

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

🔸 بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لاوێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی دانا قوربانی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸دەوترێ ئەم هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14240

@KurdistanHRN
🔻کامیاران؛ افزایش نگرانی‌ها در خصوص وضعیت جسمی کمال لطفی در بیست و پنجمین روز اعتصاب غذا

🔸کمال لطفی، پدر رضا لطفی از جان‌باختگان اعتراضات مردمی دهگلان در بیست و پنجمین روز اعتصاب غذای خود در زندان کامیاران به‌سر می‌برد. ادامه اعتصاب غذای این شهروند بازداشت شده سبب افزایش نگرانی‌ها در خصوص وضعیت جسمی وی شده است.

🔸وی در اعتراض به ادامه بازداشت خود از روز ۲۸ اردیبهشت دست به اعتصاب غذا زده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21191

@KurdistanHRN
🔻پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی کەمال لوتفی لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندا

🔸کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و درێژەدان بە مانگرتنەکە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییەدا. کەمال لوتفی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوبەندییەکانی کەمال لوتفی پێوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ڕوو لە خراپبوونە. هەروەها بەرپرسانی زیندانی کامێران تا ئێستە داواکارییەکانی ئەم زیندانییە سیاسییەیان پشتگوێ خستووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14243

@KurdistanHRN
🔻بانه؛ زخمی شدن یک کولبر در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۲۱ خرداد گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه استان کردستان از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام رحیم فیضی زخمی شد.

🔸این کولبر ۵۰ ساله اهل بوکان که از ناحیه هر دو پا زخمی شد برای مداوا به مراکز درمانی بانه منتقل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21196

@KurdistanHRN
🔻برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی بریندار بووە.

🔸ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆکان کە هەردوو قاچەکەی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی بانە کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14248

@KurdistanHRN
🔻پیرانشهر؛ شش شهروند کُرد توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند

🔸روز گذشته ۲۱ خرداد، دست‌کم ۶ شهروند اهل پیرانشهر به نام‌های خضر محمدپور، عبدالرحمن قیطران، صدرالدین قیطران، محمد محمود فقه، حبیب خشنود و جمال رسول‌زاده توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21200

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

🔸ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خزر محەممەدپوور، عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، محەممەد مەحموودفەقێ، حەبیب خوشنوود و جەمال ڕەسوولزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو برای خەڵکی گوندی «کانی مەلا»ی پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران و سەدرەدین قەیتەران و بە شێوەیەکی توندوتیژئامێز ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14251

@KurdistanHRN
🔻کرج؛ حکم اعدام دو زندانی به اجرا درآمد

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز شنبه ۲۰ خرداد حکم اعدام ۲ زندانی به نام‌های سعید نصیری و مسعود ساسانی که پیشتر به اتهامات مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند در ندامتگاه مرکزی کرج به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21203

@KurdistanHRN
🔻لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید نەسیری و مەسعوود ساسانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14254

@KurdistanHRN
🔻سرابله ایلام؛ شش شهروند از سوی نیروهای امنیتی بازداشت شدند

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته ۲۱ خرداد ماموران اداره اطلاعات ایلام به صورت همزمان ۶ شهروند اهل شهر سرابله به نام‌های محمد طهماسبی (معلم)، نوید محمدنژاد (ورزشکار)، مهرداد قیصربیگی، ایوب گراوند، یونس گراوند و حامد رحمانی را بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل کرده‌اند.

🔸گفته می‌شود این ۶ شهروند بدون ارائه حکم قضایی بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات ایلام منتقل شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21206

@KurdistanHRN
🔻سروآباد؛ توپ‌باران کوهستان کوسالان و اعزام گسترده نیروهای سپاه به این منطقه

🔸چند نفر از روستاییان ساکن اطراف کوهستان «کوسالان» شهر سروآباد استان کردستان در گفت‌وگو با شبکه حقوق بشر کردستان از توپ‌باران این ارتفاعات و اعزام کاروان نیروهای سپاه به این منطقه خبر می‌دهند.

🔸به گفته این افراد، نیروهای سپاه پاسداران صبح امروز ۲۲ خرداد، بخشی از کوهستان کوسالان در ارتفاعات روستای «رزاب» را توپ‌باران کرده و ظهر نیز کاروان نظامی نیروهای سپاه پاسداران همراه با چندین دستگاه بولدوزر به این منطقه اعزام شدند:« پس از توپ‌باران ارتفاعات کوسالان، تعدادی از نیروهای سپاه پاسداران در پادگان سپاه در کوسالان مستقر و تعدادی دیگری از این نیروها برای ساخت جاده و حضور در ارتفاعات استراتژیک مشهور به «هه‌واری راسه بان» به این منطقه اعزام شدند.»

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21209

@KurdistanHRN
🔻دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەراوڵەی ئیلام

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بە شێوەی هاوکات شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەراوڵەیان بە ناوەکانی محەممەد تەهماسبی (مامۆستا)، نەوید محەممەدنژاد (وەرزشکار)، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و حامید ڕەحمانی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸دەوترێت ئەم هاووڵاتییانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14257

@KurdistanHRN
🔻تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە

🔸چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن.

🔸بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە کراون: «دوابەدوای تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کۆساڵان، ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە لە سەربازگەی سوپا لە کۆساڵاندا جێگیر کراون و ژمارەیەکی تریشیان بە مەبەستی دروستکردنی جادە و جێگیربوون لە بەرزاییە ستراتیژیکەکانی ناسراو بە «هەواری ڕاسەبان»دا ڕەوانەی ئەم ناوچەیە کراون».

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/?p=14260

@KurdistanHRN
🔻هورامان؛ بازداشت یک شهروند کُرد توسط نیروهای امنیتی

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد امروز ۲۳ خرداد یک شهروند به نام عارف ادوایی اهل روستای «سلین» هورامان شهرستان سروآباد استان کردستان توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸گفته می‌شود ساعت ۶ بامداد امروز ماموران لباس شخصی با چندین خودرو به روستای سلین مراجعه کرده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت این شهروند کرده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/?p=21214

@KurdistanHRN