شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻 ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)

🔸دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٦٢ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد
🔸 لەسێدارەدانی لانیکەم ٤ بەندکراو
🔸سەپاندنی سزا بەسەر لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی و سیاسیدا
🔸 برینداربوونی لانیكەم ٦ كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكان
🔸کوژرانی لانیکەم دوو ژن لە شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکانیان
🔸 کوژرانی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لەژێر ئەشکەنجەدا
🔸کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە گوڵشاری کەرەجی پارێزگای ئەلبورزدا

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2023/09/24/p29666/

@KurdistanHRN
🔸روز ۳۰ شهریور همزمان با سالگرد محسن قیصری از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی ( زن زندگی آزادی) در ایلام، دست‌کم ۴ شهروند به نام‌های محمدحسین قیصری (برادر محسن) ، علی شیرخانی، محمود صادقی و دخترش هدی صادقی با ضرب و شتم توسط نیروهای امنیتی بازداشت شدند. محمدحسین قیصری و محمود صادقی پس از چند ساعت بازداشت آزاد شدند اما از سرنوشت هدی صادقی و علی شیرخانی کماکان اطلاعی در دست نیست.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/09/25/p29673/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلامدا، لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەدحسەین قەیسەری (برای موحسین)، عەلی شێرخانی، مەحموود سادقی و کچەکەی هودا سادقی بە پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. محەممەدحسەین قەیسەری و مەحموود سادقی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا لەسەر چارەنووسی عەلی شێرخانی و هودا سادقی هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/09/25/p29677/

@KurdistanHRN
🔸از سرنوشت وریشه مرادی با کد سازمانی «جوانا سنه» از اعضای جامعه زنان شرق کردستان ( کژار) که حدود ۲ ماه پیش توسط نیروهای امنیتی در سنندج بازداشت شده اطلاعی در دست نیست.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که روز ۱۰ مرداد، وریشه مرادی از اعضای کژار در ورودی شهر سنندج توسط نیروهای وزارت اطلاعات با خشونت بازداشت شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/09/26/p29683/

@KurdistanHRN
🔸لەسەر چارەنووسی وریشە مورادی بە کۆدی ڕێکخراوەیی «جوانا سنە»، لە ئەندامانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) وریشە مورادی، لە ئەندامانی کەژار، لە دەروازەی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزرەتی ئیتلاعاتەوە لەوپەڕی توندوتیژیدا دەستبەسەر کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2023/09/26/p29696/

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح روز گذشته ۳ مهر، یک زندانی به نام فرزین نوری که از حدود ۴ سال پیش به اتهامات مربوط به «مواد مخدر» بازداشت و در زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برد از سوی ماموران این زندان به شدت مورد شکنجه قرار گرفته و به سلول انفرادی منتقل شده است.

🔸گفته می‌شود در پی اعتراض این زندانی به دستور مسئولین زندان مبنی بر انتقال وی از بند یک به بند ۴، وی از سوی چندین مامور بخش داخله زندان با باتوم و کابل مورد شکنجه قرار گرفته است. وی در حالی که از ناحیه سر دچار خونریزی شده به سلول انفرادی انتقال یافته است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/torture-fa/2023/09/26/p29699/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٣ی ڕەزبەر (٢٥ی سێپتامبەر) بەندکراوێک بە ناوی فەرزین نووری کە لە نزیکەی ٤ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، لە لایەن هێزەکانی ئەم زیندانەوە بە قورسی ئەشکەنجە دراوە و گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

🔸دەوترێت بەرپرسانی زیندان دەستووریان داوە ئەم بەندکراوە لە بەندی یەکەوە بگوازرێتەوە بۆ بەندی ٤، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی فەرزین نووری. بەڵام دوابەدوای دەربڕینی ناڕەزاییەکەی، لە لایەن چەندین ئەندامی هێزەکانی گاردی زیندانەوە لە بەشی ناوخۆی زیندانەکەدا بە کێبڵ و باتۆم ئەشکەنجە دراوە. ئەم بەندکراوە سەرەڕای ئەوەی سەری خوێنی لێ چووە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2023/09/27/p29707/

@KurdistanHRN
🔸امروز اولین سالگرد #صمد_برگی‌نیا از جان‌باختگان خیزش #ژن_ژیان_ئازادی (#زن_زندگی_آزادی) است. او در تاریخ ۲۹ شهریور ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی شهر پیرانشهر استان آذربایجان‌غربی با تیراندازی نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران زخمی شد. وی پس یک هفته بستری در بیمارستان ارومیه به دلیل شدت جراحات جان باخت.

🔸ئەمڕۆ ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی #سەمەد_بەرگی_نیا لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی #ژن_ژیان_ئازادی یە. سەمەد کە خەڵکی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو، ساڵێک لەمەوپێش لە شەوی ٢٩ خەرمانان بە دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بریندار ببوو. ئەم هاووڵاتییە پاش یەک هەفتە بە هۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانییەکی شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸شامگاه گذشته ۵ مهر سولماز حسن‌زاده، خواهر محمد حسن‌زاده از جان‌باختگان خیزش خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) در بوکان به همراه سه شهروند دیگر به نام‌های شیدا رضایی، شیرین خیاط و سیمین خیاط در ورودی شهر سقز توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/09/28/p29709/

@KurdistanHRN
🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که امروز پنج‌شنبه ۶ مهر افخم مرادیان، شهروند اهل سقز پس از بیش از ۳ ماه بازداشت با قرار وثیقه سنگین به صورت موقت از زندان این شهر آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/09/28/p29717/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/09/28/p29721/

@KurdistanHRN
🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای زیاتر لە ٣ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2023/09/28/p29723/

@KurdistanHRN
🔸روز گذشته ۶ مهر، نایب عسکری، زندانی سیاسی کُرد محکوم به اعدام در اعتراض به ادامه فشار نهادهای امنیتی برای صدور دومین حکم اعدام علیه وی در زندان ارومیه دست به اعتصاب غذا زد. این زندانی سیاسی پس از اعلام اعتصاب غذا با دستور مسئولین زندان به سلول انفرادی منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/09/29/p29727/

@KurdistanHRN
🔸هیرو قدیمی، فعال مدنی بازداشت شده اهل سقز که از میگرن، فشار خون و دیسک کمر رنج می‌برد کماکان در شرایط نامناسب بند زنان زندان سنندج (کانون اصلاح و تربیت) و بدون حق دسترسی به مراقبت‌های پزشکی نگهداری می‌شود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/09/29/p29731/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی ڕابردوو ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا بۆ سەپاندنی دووهەم حوکمی لەسێدارەدان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرت. ئەم زیندانییە سیاسییە دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2023/09/29/p29741/

@KurdistanHRN
🔸هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز کە نەخۆشیی میگرێن، زەختی خوێن و دیسکی کەمەری لەگەڵە، بەبێ ئەوەی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویستی بۆ دابین بکرێت، تا ئێستایش لە دۆخی خراپی بەندی ژنانی زیندانی سنەدا (کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت) ڕاگیراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2023/09/29/p29743/

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب جمعه ۷ مهر، نیروهای مرزبانی در نزدیکی منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه، گروهی از کولبران را بدون اخطار قبلی و از فاصله نزدیک هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن یک کولبر جوان به نام محمد خالدی، اهل روستای «چی چوران» بخش ننور بانه کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/09/29/p29746/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/09/30/p29750/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز شنبه ۸ مهر، حکم اعدام ۲ زندانی به نام‌های ساسان فرضی‌پور و محمدباقر بازگیر که پیشتر به اتهام « قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند در زندان پارسیلون خرم‌آباد به اجرا درآمد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/09/30/p29754/

@KurdistanHRN