شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸امروز سه‌شنبه ۱۶ آبان، دست‌کم ۱۰ زندانی محکوم به اعدام از بندهای مختلف زندان قزلحصار کرج برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که حسین هواسی، رسول تیموری و بهمن فتح‌الهی به همراه ۷ زندانی دیگر که تاکنون از هویت آنان اطلاعی به دست نیامده برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/07/p30454/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراون.

🔸حسەین هەواسی و ڕەسوول تەیمووری هەردووکیان خەڵکی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستانن کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/07/p30464/
🔸چهار فعال کُرد به نام‌های اشکان فهیم، رضا اندیشه، رزگار رحیمیان و محمد مریوانی که در روزهای گذشته با پایان بازجویی‌ها از بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه ارومیه به زندان مهاباد منتقل شده‌اند، همچنان با قرار بازداشت موقت و در وضعیت بلاتکلیفی به سر می‌برند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این چهار فعال کُرد در تاریخ ۲۴ شهریور با یورش ده‌ها مامور مسلح سازمان اطلاعات سپاه به یک منزل مسکونی در نزدیکی میدان استقلال مهاباد بازداشت شدند. ماموران امنیتی اقدام به شکستن درب و پنجره‌های این خانه کرده بودند و سپس با اعمال خشونت بسیار و در حالی که به دلیل ضرب و شتم با قنداق اسلحه این افراد دچار مجروحیت و خونریزی شده بودند، آنها را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/11/08/p30470/

@KurdistanHRN
🔸چوار چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ئەشکان فەهیم، ڕەزا ئەندێشە، ڕزگار ڕەحیمیان و محەممەد مەریوانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوابەدوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی مەهاباد، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراون.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار چالاکە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) دوای هێرشکردنی دەیان چەکداری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵێک لە نزیک مەیدانی ئیستیقلالی مەهاباد دەستبەسەر کران. هێزە ئەمنییەکان سەرەتا دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەیان شکاندبوو و پاشان لەوپەڕی توندوتیژیدا بەر ببوونە گیانی ئەو کەسانە و لە حاڵێکدا کە برینداریان کردبوون و خوێنیان لێ دەچوو، هەموویان دەستبەسەر کردن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2023/11/08/p30473/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز گذشته ۱۶ آبان، حکم اعدام یک زندانی به نام اکبر فرخی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام (قصاص نفس) محکوم شده بود در زندان مرکزی ارومیه به اجرا درآمد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این زندانی روز دوشنبه ۱۵ آبان به همراه یک زندانی دیگر به نام امین خورشیدی برای اجرای حکم از خوابگاه‌های ۱ و ۲ زندان مرکزی ارومیه به سلول انفرادی منتقل شده بودند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/08/p30477/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز چهارشنبه ۱۷ آبان، حکم اعدام دست‌کم ۹ زندانی که پیشتر به اتهامات مربوط به «موادر مخدر»، «قتل عمد» و «سرقت مسلحانه‌» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های قزلحصار کرج و دیزل آباد کرمانشاه به اجرا درآمد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که بامداد امروز ۱۷ آبان،‌ دست‌کم ۸ زندانی که روز گذشته در زندان قزلحصار کرج برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شده بودند به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/08/p30482/

@KurdistanHRN
🔸شامگاه گذشته ۱۶ آبان، یک کاسبکار اهل سقز به نام آزاد ستارپناه در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» شهرستان بانه استان کردستان پس از درگیری لفظی با نیروهای هنگ مرزی از سوی این ماموران هدف تیراندازی قرار گرفته و کشته شده است. همچنین در دو روز گذشته دست‌کم ۷ کولبر در مناطق مرزی نوسود و بانه در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/08/p30495/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی ئەمین خورشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندەکان ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30502/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٨ زیندانی کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون، لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30504/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/08/p30506/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد علیرضا کریمی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

علیرضا اهل اسلام آباد غرب استان کرمانشاه و دانشجوی میکروبیولوژی دانشگاه آزاد اراک بود. او در جریان اعتراضات در این دانشگاه بر اثر ضربات باتوم نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران به سرش به شدت مجروح شد و چند ساعت پس از بازگشت به منزل به دلیل ضربه مغزی جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی عەلیڕەزا کەریمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

عەلیڕەزا کە خەڵکی شاری شابادی کرماشان و خوێندکاری مایکرۆبیۆلۆژیای زانکۆی ئازادی ئەراک بوو، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم زانکۆیەدا بە باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و چەند کاتژمێرێک دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە هۆی تەزووی مێشکەوە گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد فایق مام قادری از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

فایق در تاریخ ۲۳ مهر ۱۴۰۱ در نزدیکی منزل خانوادگی‌اش در شهر مهاباد استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به خودروی شخصی‌اش زخمی شد. او در تاریخ ۱۸ آبان به دلیل شدت جراحات در بیمارستان شهر ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی فایەق مام قادری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

فایەق کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکاندا لە ئۆتۆمبیلەکەی لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە شاری مەهاباد، بریندار بوو و ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لەبەر سەختبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۳ ماه از بازداشت پخشان عزیزی، فارغ‌التحصیل مددکاری اجتماعی از دانشگاه تهران و زندانی سیاسی سابق، همچنان خبری از وضعیت او در دست نیست.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این فعال زن کُرد اهل مهاباد در اواسط مرداد سال‌‌ جاری توسط ماموران اداره اطلاعات در تهران بازداشت و به بند ۲۰۹ زندان اوین منتقل شده است. وی از زمان بازداشت از حق تماس و ملاقات با خانواده و دسترسی به وکیل محروم بوده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/09/p30508/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ٣ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی پەخشان عەزیزیدا، دەرچووی لقی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تاران و زیندانیی سیاسیی پێشوو، تا ئێستایش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ژنەچالاکە کوردەی خەڵکی مەهاباد لە ناوەڕاستی گەلاوێژی ئەمساڵدا (سەرەتای ئاگۆست) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە و بەهرەمەندبوون لە پارێزەری یاسایی بێبەش کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2023/11/09/p30513/

@KurdistanHRN
🔸خالد زمانی، زندانی سیاسی کُرد که در حالی سپری کردن محکومیت ۳۰ ساله خود در زندان مرکزی یزد است علیرغم سپردن کردن بیش از نیمی از محکومیت خود به دلیل مخالفت سازمان اطلاعات سپاه خوی از حق آزادی مشروط محروم شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در ماه‌های گذشته شورای طبقه‌بندی زندان مرکزی یزد و قاضی ناظر بر زندان با درخواست آزادی مشروط این زندانی سیاسی موافقت کرده‌اند اما به دلیل مخالفت سازمان اطلاعات سپاه پاسداران، وی از حق آزادی مشروط و اعزام به مرخصی محروم شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/11/09/p30518/

@KurdistanHRN
🔸خالید زەمانی، زیندانی سیاسیی کورد کە سزای ٣٠ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای تەواوبوونی زیاتر لە نیوەی سزاکەی، بە هۆی دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری خۆیەوە لە مافی ئازادکردنی مەرجدار بێبەش کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم مانگانەی ڕابردوودا شۆرای پۆلێنبەندیی زیندانی ناوەندیی یەزد و دادوەری چاودێری زیندان ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داوای ئازادکردنی مەرجداری خالید زەمانی نیشان داوە، بەڵام بە هۆی دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە مافی ئازادیی مەرجدار و مۆڵەتی پشووی کاتی لەم زیندانییە سیاسیە کوردە زەوت کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2023/11/09/p30528/

@KurdistanHRN
🔸امروز جمعه ۱۹ آبان، سید امین عباسی، خیرالله حق‌جویان، پاکزاد طاهری و نوشاد طاهری از اعضای مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در ایست بازرسی «پاتاق» شهر دالاهو استان کرمانشاه بازداشت شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است این چهار فعال مدنی یارسان که از شهرهای کرمانشاه و صحنه برای دیدار با سیاوش حیاتی، زندانی سیاسی و سخنگوی مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان به قصرشیرین سفر کرده بودند در راه بازگشت به کرمانشاه در ایست بازرسی پاتاق شهر دالاهو توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/10/p30532/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ هەینی ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبەر) سەیدئەمین عەباسی، خەیروڵڵا حەقجوویان، پاکزاد تاهیری و نەوشاد تاهیری، لە ئەندامانی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، لە بازگەی پشکنینی «پاتاق»ی شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چوار چالاکە مەدەنییە یارسانە کە لە شارەکانی کرماشان و سەحنەوە بە مەبەستی دیدارکردن لەگەڵ سیاوەش حەیاتیدا، زیندانیی سیاسی و وتەبێژی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، بۆ شاری قەسری شیرین ڕۆیشتبوون، لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ کرماشان لە بازگەی پشکنینی پاتاقی شاری داڵاهۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2023/11/10/p30538/

@KurdistanHRN