شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸شامگاه گذشته ۱۶ آبان، یک کاسبکار اهل سقز به نام آزاد ستارپناه در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» شهرستان بانه استان کردستان پس از درگیری لفظی با نیروهای هنگ مرزی از سوی این ماموران هدف تیراندازی قرار گرفته و کشته شده است. همچنین در دو روز گذشته دست‌کم ۷ کولبر در مناطق مرزی نوسود و بانه در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شده‌اند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/08/p30495/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی ئەمین خورشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندەکان ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30502/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٨ زیندانی کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون، لە سێدارە دراون.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/08/p30504/

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/08/p30506/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد علیرضا کریمی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

علیرضا اهل اسلام آباد غرب استان کرمانشاه و دانشجوی میکروبیولوژی دانشگاه آزاد اراک بود. او در جریان اعتراضات در این دانشگاه بر اثر ضربات باتوم نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران به سرش به شدت مجروح شد و چند ساعت پس از بازگشت به منزل به دلیل ضربه مغزی جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی عەلیڕەزا کەریمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

عەلیڕەزا کە خەڵکی شاری شابادی کرماشان و خوێندکاری مایکرۆبیۆلۆژیای زانکۆی ئازادی ئەراک بوو، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم زانکۆیەدا بە باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و چەند کاتژمێرێک دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە هۆی تەزووی مێشکەوە گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد فایق مام قادری از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی (زن زندگی آزادی) است.

فایق در تاریخ ۲۳ مهر ۱۴۰۱ در نزدیکی منزل خانوادگی‌اش در شهر مهاباد استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به خودروی شخصی‌اش زخمی شد. او در تاریخ ۱۸ آبان به دلیل شدت جراحات در بیمارستان شهر ارومیه جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی فایەق مام قادری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

فایەق کە خەڵکی شاری مەهاباد بوو، ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکاندا لە ئۆتۆمبیلەکەی لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە شاری مەهاباد، بریندار بوو و ڕۆژی ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لەبەر سەختبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۳ ماه از بازداشت پخشان عزیزی، فارغ‌التحصیل مددکاری اجتماعی از دانشگاه تهران و زندانی سیاسی سابق، همچنان خبری از وضعیت او در دست نیست.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این فعال زن کُرد اهل مهاباد در اواسط مرداد سال‌‌ جاری توسط ماموران اداره اطلاعات در تهران بازداشت و به بند ۲۰۹ زندان اوین منتقل شده است. وی از زمان بازداشت از حق تماس و ملاقات با خانواده و دسترسی به وکیل محروم بوده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/09/p30508/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ٣ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی پەخشان عەزیزیدا، دەرچووی لقی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی تاران و زیندانیی سیاسیی پێشوو، تا ئێستایش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ژنەچالاکە کوردەی خەڵکی مەهاباد لە ناوەڕاستی گەلاوێژی ئەمساڵدا (سەرەتای ئاگۆست) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە و بەهرەمەندبوون لە پارێزەری یاسایی بێبەش کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2023/11/09/p30513/

@KurdistanHRN
🔸خالد زمانی، زندانی سیاسی کُرد که در حالی سپری کردن محکومیت ۳۰ ساله خود در زندان مرکزی یزد است علیرغم سپردن کردن بیش از نیمی از محکومیت خود به دلیل مخالفت سازمان اطلاعات سپاه خوی از حق آزادی مشروط محروم شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در ماه‌های گذشته شورای طبقه‌بندی زندان مرکزی یزد و قاضی ناظر بر زندان با درخواست آزادی مشروط این زندانی سیاسی موافقت کرده‌اند اما به دلیل مخالفت سازمان اطلاعات سپاه پاسداران، وی از حق آزادی مشروط و اعزام به مرخصی محروم شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/11/09/p30518/

@KurdistanHRN
🔸خالید زەمانی، زیندانی سیاسیی کورد کە سزای ٣٠ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای تەواوبوونی زیاتر لە نیوەی سزاکەی، بە هۆی دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری خۆیەوە لە مافی ئازادکردنی مەرجدار بێبەش کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم مانگانەی ڕابردوودا شۆرای پۆلێنبەندیی زیندانی ناوەندیی یەزد و دادوەری چاودێری زیندان ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داوای ئازادکردنی مەرجداری خالید زەمانی نیشان داوە، بەڵام بە هۆی دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە مافی ئازادیی مەرجدار و مۆڵەتی پشووی کاتی لەم زیندانییە سیاسیە کوردە زەوت کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2023/11/09/p30528/

@KurdistanHRN
🔸امروز جمعه ۱۹ آبان، سید امین عباسی، خیرالله حق‌جویان، پاکزاد طاهری و نوشاد طاهری از اعضای مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان در ایست بازرسی «پاتاق» شهر دالاهو استان کرمانشاه بازداشت شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است این چهار فعال مدنی یارسان که از شهرهای کرمانشاه و صحنه برای دیدار با سیاوش حیاتی، زندانی سیاسی و سخنگوی مجمع مشورتی فعالان مدنی یارسان به قصرشیرین سفر کرده بودند در راه بازگشت به کرمانشاه در ایست بازرسی پاتاق شهر دالاهو توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/10/p30532/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ هەینی ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبەر) سەیدئەمین عەباسی، خەیروڵڵا حەقجوویان، پاکزاد تاهیری و نەوشاد تاهیری، لە ئەندامانی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، لە بازگەی پشکنینی «پاتاق»ی شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چوار چالاکە مەدەنییە یارسانە کە لە شارەکانی کرماشان و سەحنەوە بە مەبەستی دیدارکردن لەگەڵ سیاوەش حەیاتیدا، زیندانیی سیاسی و وتەبێژی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، بۆ شاری قەسری شیرین ڕۆیشتبوون، لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ کرماشان لە بازگەی پشکنینی پاتاقی شاری داڵاهۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2023/11/10/p30538/

@KurdistanHRN
🔸عبدالعزیز گل‌محمدی، زندانی سیاسی کُرد در بیست و هفتمین روز اعتصاب غذای خود در وضعیت وخیم جسمی در بهداری زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برد. در چند روز گذشته مدیر کل زندان‌ها و رئیس کل دادگستری استان‌ آذربایجان‌غربی در بهداری زندان با این زندانی سیاسی ملاقات کرده‌اند اما تاکنون هیچ اقدامی عملی در خصوص درخواست وی برای اعزام به مرخصی، صورت نگرفته است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی در بیست و هفتمین روز اعتصاب غذای خود دچار افت فشار، کاهش وزن و ضعف شدید جسمی شده است و پزشکان بهداری زندان با توجه به سابقه بیماری خونریزی معده، ادامه اعتصاب غذای او را خطرناک اعلام کرده‌اند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2023/11/10/p30530/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد اردلان قاسمی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی است.

🔻 ئەمڕۆ ١٩ی گەڵاڕێزان (١٠ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی ئەردەڵان قاسمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە.

@KurdistanHRN
🔸عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە بیست و حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە نەخۆشخانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە دۆخێکی زۆر خراپ و ناجێگیردایە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسی گشتیی زیندانەکان و سەرۆکی گشتیی فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو نەخۆشخانەیەدا لەگەڵ عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی دیداریان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەی لەمەڕ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی هەڵنەگیراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییەلە بیست و حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا تووشی کەوتنی زەخت، دابەزینی کێش و لاوازبوونی بەرچاوی جەستە بووە و پزیشکانی نەخۆشخانەی زیندان ڕایاگەیاندووە کە لەبەر دۆخی خراپی تەندروستییەکەی بە هۆی پێشینەی نەخۆشیی خوێنلێچوونی مەعیدەوە، درێژەدان بە مانگرتنەکە مەترسیی لەسەر دروست کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2023/11/10/p30550/

@KurdistanHRN
🔸صیاد درویشی، برادر فرجاد درویشی از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی ( زن زندگی آزادی) در ارومیه حدود دو هفته پیش توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران در این شهر بازداشت شده است.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که صیاد درویشی حدود دو هفته پیش در یکی از خیابان‌های ارومیه توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه بازداشت و به یکی از بازداشتگاه‌های این نهاد نظامی-امنیتی در این شهر منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/11/p30554/

@KurdistanHRN
🔻 امروز چهاردهمین سالگرد جان باختن احسان فتاحیان، زندانی سیاسی کُرد است.

احسان فتاحیان، متولد ۱۳۶۰ در شهر کرمانشاه در تاریخ ۲۹ تیر ۱۳۸۷ توسط نیروهای امنیتی در شهر کامیاران بازداشت شد.

او ابتدا از سوی شعبه یک دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اتهام عضویت در کومله به تحمل ۱۰ سال حبس توام با تبعید به زندان رامهرمز محکوم شد. بعد از اعتراض دادستان کامیاران به حکم صادره، پرونده به دادگاه تجدیدنظر استان کردستان ارجاع داده شد.

دادگاه تجدید نظر بر خلاف روند قانونی، احسان فتاحیان را به اتهام «محاربه» به اعدام محکوم کرد. حکم اعدام این زندانی سیاسی کُرد علیرغم مخالفت‌های بین‌المللی در تاریخ ۲۰ آبان ۱۳۸۸ در زندان مرکزی سنندج اجرا شد.

@KurdistanHRN