شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.4K photos
435 videos
24 files
8.04K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔻ئەمڕۆ چواردەهەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد «ئێحسان فەتاحیان»ـە.

ئێحسان فەتاحیان، لەدایکبووی ١٣٦٠ (١٩٨٢)ی شاری کرماشان، لە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٨٧دا (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٠٨) بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا.
ئێحسان سەرەتا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ڕامهورموزی بەسەردا سەپا. داواکاری گشتیی کامێران لەم حوکمە ناڕازی بوو و تانەی لێ دا، هەر بۆیە دۆسیەکە نێردرایە بەردەم دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستان.

دادگای پیاچوونەوە بە پێچەوانەی ڕەوتی یاسایی، بە تۆمەتی موحارەبە سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئێحساندا سەپاند. سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییە نێونەتەوەییەکان، ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٣٨٨ (١١ی نۆڤامبەری ٢٠٠٩) لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا.

@KurdistanHRN
🔻امروز ۲۱ آبان، اولین سالگرد #سامان_رحمانی از جان‌باختگان خیزش #ژن_ژیان_ئازادی است.

🔻 ئەمڕۆ ۲۱ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) یەکەم ساڵڕۆژی #سامان_ڕەحمانی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی #ژن_ژیان_ئازادی یە.

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۳۶ روز از بازداشت محمد(سوران) مرادخانی، شهروند اهل سقز و ساکن سنندج، همچنان خبری از سرنوشت او در دست نیست.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این شهروند کُرد در تاریخ ۱۶ مهر بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در سنندج بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/13/p30569/

@KurdistanHRN
🔸سەرەڕای تێپەڕینی ٣٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد (سۆران) مورادخانیدا، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/11/13/p30573/

@KurdistanHRN
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸امروز دوشنبه ۲۲ آبان، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری کُرد اهل سقز برای اجرای حکم ۱۶ ماه حبس تعزیری روانه زندان این شهر شد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این فعال کارگری در روزهای گذشته از سوی شعبه دوم اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب سقز برای اجرای حکم حبس احضار شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2023/11/13/p30578/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز چهارشنبه ۱۷ آبان، حکم اعدام یک زندانی به نام علیرضا پرتوی که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بود در زندان دیزل‌آباد کرمانشاه به اجرا درآمد.

🔸پیشتر خبر اعدام یک زندانی دیگر به نام فرهاد آقایی در این زندان منتشر شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/13/p30586/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووهەمی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران بانگهێشت کرابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/labor-rights-ku/2023/11/13/p30590/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی عەلیڕەزا پەرتەوی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

🔸پێشتر هەواڵی لەسێدارەدانی زیندانییەکی تری ئەم زیندانە بە ناوی فەرهاد ئاقایی بڵاو کرابووەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/13/p30594/

@KurdistanHRN
🔸امروز سه‌شنبه ۲۳ آبان، دو زندانی محکوم به اعدام که هویت یکی از آنان، باقر محمدی اعلام شده برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان قزلحصار کرج منتقل شدند.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که باقر محمدی، زندانی اهل شهرستان کوهدشت استان لرستان به همراه یک شهروند اهل افغانستان که تاکنون اطلاعی از هویت وی به دست نیامده، برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/14/p30596/

@KurdistanHRN
🔸ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەی یەکێکیان باقر محەممەدی ڕاگەیەنراوە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە باقر محەممەدی، زیندانیی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستاندا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/14/p30604/

@KurdistanHRN
🔸امروز سه‌شنبه ۲۳ آبان، محمد کدخدا، شهروند اهل بوکان پس از یک ماه بازداشت با قرار وثیقه به صورت موقت از زندان این شهر آزاد شد.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که روز یکشنبه ۲۱ آبان این شهروند پس از پایان دوران بازجویی از بازداشتگاه اداره اطلاعات ارومیه به زندان این شهر منتقل شده بود. وی امروز پس یک ماه بازداشت با قرار وثیقه یک میلیارد تومانی به صورت موقت از زندان بوکان آزاد شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2023/11/14/p30607/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوو و ڕۆژی ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2023/11/14/p30611/

@KurdistanHRN
🔸شب گذشته ۲۳ آبان، گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» شهرستان بانه استان کردستان هدف تیراندازی نیروهای مرزبانی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام یادگار رحیمی کشته و یک کولبر دیگر زخمی شده است. همچنین دست‌کم چهار کولبر از جمله دو کودک عصر روز گذشته در همین منطقه مرزی در اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی زخمی شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شب گذشته گروهی از کولبران در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» از فاصله نزدیک و بدون اطلاع قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یادگار رحیمی کشته و یک کولبر دیگر که تاکنون اطلاعی از هویت وی به دست نیامده زخمی شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2023/11/15/p30613/

@KurdistanHRN
🔸بامداد امروز چهارشنبه ۲۴ آبان، حکم اعدام دو زندانی به نام‌های باقر محمدی گرواند اهل کوهدشت استان لرستان و نظیر محمد، تبعه افغانستان که پیشتر به اتهامات مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند در زندان قزلحصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو زندانی روز گذشته برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل و بامداد امروز حکم هر دو زندانی به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/15/p30618/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی باقر محەممەدیی گەراوەند، خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان و نەزیر محەممەد، هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان، کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەسار کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردووکیان لە سێدارە دراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2023/11/15/p30626/

@KurdistanHRN
🔸شەوی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار ڕەحیمی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. هەروەها لانیکەم چوار کۆڵبەر، لەوانە دوو منداڵ، دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ هەر لەم ناوچە سنوورییەدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ» لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا یادگار ڕەحیمی کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەیش بریندار بووە کە تا ئێستە ناسنامەی دەرنەکەوتووە.



🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2023/11/15/p30629/

@KurdistanHRN
🔸امروز چهارشنبه ۲۴ آبان، دست‌کم ۵ زندانی که پیشتر به اتهامات «مربوط به مواد مخدر» و «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بودند برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، امروز دست‌کم ۵ زندانی محکوم به اعدام از بندهای مختلف زندان مرکزی ارومیه برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل شدند. از هویت این زندانیان تاکنون اطلاعی به دست نیامده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2023/11/15/p30633/

@KurdistanHRN
🔻امروز اولین سالگرد #فواد_محمدی از جان‌باختگان خیزش #ژن_ژیان_ئازادی است.

🔻ئەمرۆ یەکەم ساڵڕۆژی #فواد_محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی #ژن_ژیان_ئازادی یە.

@KurdistanHRN