شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵەوە (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندانی بۆکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامکردنی مانگرتنەکەدا گیانی ئەم بەندکراوە دەکەوێتە بەر مەترسییەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە و لەم ماوەیەدا سێ جار لەسەر خۆ چووە و ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان و چەندین جاریش ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندان کراوە و دوای وەرگرتنی کانولە (سیرۆم) گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو زیندان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/02/16/p32644/

@KurdistanHRN
🔸لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین محەممەدزادە، کەریم نەورۆزی و فارووق حسەینی و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی وەک کتێب، مۆبایل و لەبتابەکانی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا.

🔸مەکتەب قورئان لە کاناڵی تێلێگرامی خۆی و لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای «نمایشی ترساندن و تۆقاندن»ـەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سێ ئەندامی ئەم گرووپە لە شاری بۆکان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2024/02/16/p32650/

@KurdistanHRN
🔸جمعی از ماموستایان و علمای دینی اهل سنت کُرد با ارسال نامه‌ای مشترک به رییس قوه قضاییه، صدور حکم اعدام برای ماموستا محمد خضرنژاد را ناعادلانه دانسته و ضمن رد کلیه اتهام‌های مطرح شده علیه این روحانی، خواستار آزادی وی شدند.

🔸ماموستا محمد خضرنژاد، روحانی ۴۵ ساله کُرد اهل سنت که در جریان خیزش ژن ژیان ئازادی توسط نیروهای امنیتی در بوکان بازداشت شده بود، از سوی شعبه ۳ دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی رضا نجف‌زاده به اتهام «افساد فی الارض»، «لطمه وارد کردن به تمامیت یا استقلال کشور» و «تبلیغ علیه نظام» به اعدام و ۱۶ سال حبس محکوم شد.



🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/religious-freedom-fa/2024/02/17/p32657/

@KurdistanHRN
🔸ژمارەیەک لە مامۆستایان و زانایانی ئایینیی سوننەی کوردستان لە دووتوێی نامەیەکی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، ڕایانگەیاندووە کە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنژاددا دوورە لە دادپەروەری و وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، داوای ئازادکردنی ئەم مامۆستایەیان کردووە.

🔸مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی ٤٥ ساڵانی کورد کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»، «زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی یان سەربەخۆیی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/religious-activists-ku/2024/02/17/p32662/

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز شنبه ۲۸ بهمن، رشاد پرویزی، عضو انجمن فرهنگی-اجتماعی «نوژین» توسط نیروهای امنیتی در شهر کامیاران بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸از محل نگهداری و اتهامات مطرح شده علیه این فعال مدنی تا کنون اطلاعی در دست نیست.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/19/p32668/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/19/p32672/

@KurdistanHRN
🔸بامداد دوشنبه ۳۰ بهمن، حکم اعدام یک زندانی به نام ایرج پاکی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» بازداشت شده بود، در زندان مرکزی اردبیل به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز گذشته برای اجرای حکم به اعدام به سلول انفرادی زندان مرکزی اردبیل منتقل و بامداد روز دوشنبه ۳۰ بهمن حکم اعدام وی در این زندان به اجرا درآمد.

🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/02/19/p32674/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/02/19/p32678/

@KurdistanHRN
🔻 گزارش ماهانه وضعیت حقوق بشر ـ‌ بهمن ۱۴۰۲

🔸حکم اعدام دست‌کم ۱۰ زندانی در زندا‌ن‌های قزلحصار کرج، ندامتگاه مرکزی کرج و همدان به اتهامات مربوط به «موادمخدر»، «جاسوسی» و «افساد فی الارض» اجرا شده است.


🔸دست‌کم برای ۱۲ شهروند و فعال کُرد از سوی دادگا‌ه‌های انقلاب، کیفری و دیوان عالی کشور در استان‌های تهران، کردستان، آذربایجانغربی و ایلام به اتهامات سیاسی، احکام اعدام، حبس، شلاق، جریمه نقدی و… صادر و یا احکام آنها تایید شده است.

🔸سه کولبر به نام‌های منصور محمدنژاد، جبار ویسی و سیوان صحیحی در مناطق مرزی شهرستان‌های پاوه در استان کرمانشاه و سقز و بانه در استان کردستان با تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران و یک کولبر به نام هوشیار محمودی در مناطق مرزی نوسود در شهرستان پاوه با اقلیم کردستان با تیراندازی نیروهای مرزبانی عراق کشته شدند. یک کولبر دیگر به نام فرید روبینا نیز در اثر سرمازدگی در مناطق مرزی شهرستان مریوان در استان کردستان جان خود را از دست داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/publications-fa/monthly-reports-fa/2024/02/20/p32682/

@KurdistanHRN
🔻 ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢ (ژانڤییە و فێبرییەی ٢٠٢٤)

🔸 لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، ناوەندیی کەرەج و هەمەدان، بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر»، «سیخوڕی» و «افساد فی‌الارض»

🔸لانیکەم ١٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی، کەیفەری و دیوانی باڵای ئێرانەوە لە پارێزگاکانی تاران، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، قامچی، سزای پارە و... بوونەتەوە یاخود سزای سەپێنراوی پێشوویان پەسەند کراوە.

🔸سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی مەنسوور محەممەدنژاد، جەبار وەیسی و سەیوان سەحیحی لە ناوچە سنوورییەکانی پاوەی پارێزگای کرماشان و سەقز و بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە ناوی هۆشیار مەحموودی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نەوسوود و هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق کوژراون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەیش ..

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/publications-ku/monthly-report/2024/02/20/p32701/

@KurdistanHRN
🔸 روز سه‌شنبه ۱ اسفند، زانا منبری، شهروند اهل سنندج از سوی نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، نیروهای امنیتی به محل کار این شهروند در محله «حاجی آباد» سنندج مراجعه کرده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازداشت وی کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/20/p32715/

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی «حاجیئاوا»ی شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/20/p32719/

@KurdistanHRN
🔶 ۲۱ فوریه از طرف یونسکو به عنوان ⁧ #روز_جهانی_زبان_مادری⁩ نام‌گذاری شده است. در پیمان‌نامه‌های حقوق بشری و میثاق حقوق مدنی و سیاسی بر حق استفاده از زبان مادری تاکید شده است. جمهوری اسلامی ایران گروه‌های ملی و زبانی را از حق آموزش به زبان مادری محروم و فعالان این حوزه را سرکوب می‌کند.

@KurdistanHRN
🔶۲۱ی فێبرییە لە لایەن یۆنسکۆوە وەک #ڕۆژی_جیهانیی_زمانی_دایکی ناو نراوە. لە جاڕنامەکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسییەکاندا، پێداگری لەسەر کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایکی کراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران گرووپە نەتەوەیی و زمانییەکانی لە مافی پەروەردە بە زمانی دایکی بێبەش کردووە و چالاکانی ئەم بوارە سەرکوت دەکات.

@KurdistanHRN
🔸«ستاد اجرایی فرمان امام» بر اساس رای شعبه ۵۴ دادگاه تجدیدنظر استان تهران ویژه اصل ۴۹ قانون اساسی، اقدام به مصادره ملک مسکونی ولی قلوزی، همسر شیدا رحیمی، فعال زن کُرد کرده است و قصد دارد در تاریخ ۱۰ اسفند طی یک مزایده این ملک را در شهر سنندج به فروش بگذارد.

🔸اصل ۴۹ قانون اساسی مقرر می‌دارد: «دولت موظف است ثروت‌های ناشی از ربا، غصب، رشوه، اختلاس‌، سرقت، قمار، سوءاستفاده از موقوفات، سوءاستفاده از مقاطعه‌ كاری‌ها و معاملات دولتی، فروش زمين‌های ‌موات و مباحات اصلی، داير كردن اماكن فساد و ساير موارد غير مشروع را گرفته و به صاحب حق رد كند و در صورت ‌معلوم ‌نبودن او، به بيت‌المال بدهد. اين حكم بايد با رسيدگی و تحقيق ‌و ثبوت شرعی به وسيله دولت اجرا شود».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/02/21/p32725/

@KurdistanHRN
🔸یک شهروند ۲۵ ساله کُرد اهل ارومیه به نام شاهین وصاف پس از یک سال بازداشت از سوی شعبه ۳ دادگاه انقلاب ارومیه به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» به اعدام محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شاهین وصاف در تاریخ ۳۰ شهریور ۱۴۰۱ به همراه یک شهروند دیگر به نام ناصر وصاف از سوی نیروهای اداره اطلاعات در ارومیه بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات این شهر منتقل شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/02/21/p32728/

@KurdistanHRN
🔸«فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانی ئیمام» بە پشتبەستن بە بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران کە تایبەتە بە مادەی ٤٩ی یاسای بنچینەیی، دەستی گرتووە بەسەر ماڵەکەی وەلی قەڵوەزیدا کە هاوسەری ژنەچالاکی کورد شەیدا ڕەحیمییە. ئەم فەرمانگەیە دەیهەوێ ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە (٢٩ی فێبرییە) ئەم موڵکە بخاتە بەردەم مەزاد و فرۆشتنەوە.

🔸مادەی ٤٩ی یاسای بنچینەیی ئێران دەڵێت: «لەسەر شانی دەوڵەتە دەست بگرێت بەسەر هەرجۆرە ماڵ و موڵکێکدا کە لە ئەنجامی ڕیبا، داگیرکاری، بەرتیل، گەندەڵی، دزی، قومار، خراپ بەکارهێنانی مەوقووفەکان، خراپ بەکارهێنانی تەندەر و مامەڵەی دەوڵەتی، فرۆشتنی زەویوزاری مردوان و موباحاتی سەرەکی، کردنەوەی شوێنی خراپەکاری و هەرچەشنە حاڵەتێکی ناڕەوادا بە دەست هێنرابێت، پاشان دەبێ ڕادەستی خاوەن موڵکەکەی بکاتەوە یان ئەگەر خاوەنەکەی نادیار بێت بیبەخشێتە خەزێنەی گشتی یان هەمان بەیتولماڵ. ئەم بڕیارە دەبێ دوای لێکۆڵینەوە و سەلماندنی بەپێی شەرع و لە لایەن دەوڵەتەوە جێبەجێ بکرێت».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/02/21/p32736/

@KurdistanHRN
🔸هاووڵاتییەکی ٢٧ ساڵانی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوی شاهین وەساف، دوای زیاتر لە ساڵێک دەستبەسەربوون لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شاهین وەساف ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ (٢١ی سێپتامبەری ٢٠٢٣) لەگەڵ هاووڵاتییەکی تردا بە ناوی ناسر وەساف لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ورمێ دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆدەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/death-penalty-ku/2024/02/21/p32740/

@KurdistanHRN
🔸روز سه‌شنبه ۱ اسفند، دانا لنج‌آبادی، فعال مدنی و زندانی سیاسی سابق اهل مریوان، توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱ اسفند، این فعال مدنی بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در مریوان بازداشت و به بازداشتگاه اداره اطلاعات این شهر منتقل شد. وی روز پنج‌شنبه ۳ اسفند از بازداشتگاه اداره اطلاعات به دادسرای عمومی و انقلاب این شهر منتقل و مورد تفهیم اتهام قرار گرفت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/02/22/p32742/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمەیش (٢٢ی فێبرییە) لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە براوەتە دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریوان و تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/02/22/p32746/

@KurdistanHRN