شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.29K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمە (١٢ی مارس) ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی، دوای نزیکەی ٦ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا، مۆڵەتی پشووی کاتیی پێ درا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی گونجاو و پسپۆڕانەی پزیشکی، تووشی کێشەی کزبوونی چاو بووە. لە ڕەزبەری ئەمساڵدا (ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەرپرسانی زیندان پێیان ڕاگەیاندبوو کە تەنها دوای ڕەزامەندیی داواکاری گشتی و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەینێرنە ناوەندێکی پزیشکیی دەرەوەی زیندانی و نەشتەرگەریی چاوی بۆ ئەنجام دەدەن.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2024/03/12/p33039/

@KurdistanHRN
🔸روز سه‌شنبه ۲۲ اسفند، دانا لنج‌آبادی، فعال مدنی اهل مریوان پس از سه هفته بازداشت با قرار وثیقه ۵۰۰ میلیون تومانی به صورت موقت از زندان این شهر آزاد شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این فعال مدنی روز گذشته ۲۱ اسفند پس از پایان دوران بازجویی از بازداشتگاه اداره اطلاعات مریوان به زندان این شهر منتقل و امروز با قرار وثیقه ۵۰۰ میلیون تومانی به صورت موقت از زندان آزاد شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/03/12/p33045/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمە (١٢ی مارس) دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، دوای سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی گشتیی ئەم شارە و ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2024/03/12/p33048/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زندانی سیاسی کُرد در هشتمین روز اعتصاب غذای خود همچنان در سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه به سر می‌برد. وی در تاریخ ۱۵ اسفند در اعتراض به مخالفت مسئولان زندان و اداره اطلاعات با درخواست مرخصی و آزادی مشروط دست به اعتصاب غذا زده بود.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، کامران قاسمی پس از اعلام اعتصاب غذا به دستور مسئولان زندان به سلول انفرادی منتقل و از حق تماس و ملاقات با خانواده محروم شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2024/03/13/p33061/

@KurdistanHRN
🔸کمال شریفی، زندانی سیاسی کُرد شانزدهمین سال از محکومیت ۳۰ ساله خود را در زندان میناب استان هرمزگان سپری می‌کند. او با وجود بیماری‌های مختلفی که در مدت حبس به آنها مبتلا شده، همچنان از حق مرخصی و آزادی مشروط محروم است و در تمام مدت بازداشت و حبس خود تنها یک بار موفق به ملاقات با خانواده شده است.

🔸این زندانی سیاسی از زمان بازداشت تا کنون دو بار در سال‌های ۱۳۹۱ و ۱۳۹۹ در زندان میناب دچار سکته مغزی و قلبی شده است. اما هر بار پس از انتقال به بیمارستان، بدون تکمیل دوره درمان به زندان بازگردانده شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/03/13/p33063/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە و بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/03/13/p33074/

@KurdistanHRN
🔸کەمال شەریفی، زیندانیی سیاسیی کورد کە شازدەیەم ساڵی بەندکران لە سزای ٣٠ ساڵ بەندکران لە زیندانی مینابی پارێزگای هورموزگاندا تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆرەوە لە ناو زینداندا، تا ئێستایش لە مافی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار بێبەش کراوە و بە درێژایی ئەو هەموو ساڵەی دەستبەسەربوون و بەندکران، تەنها یەک جار توانیویەتی چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت.

🔸ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا دوو جار لە ساڵەکانی ١٣٩١ و ١٣٩٩دا (٢٠١٢ و ٢٠٢٠) لە زیندانی میناب تووشی جەڵدەی مێشک و دڵ بووە، بەڵام هەردوو جار دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و بەبێ تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو زیندان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/political-prisoners/2024/03/13/p33078/

@KurdistanHRN
🔻 امروز اولین سالگرد آریان خوشگوار از جان‌باختگان خیزش ژن ژیان ئازادی است.
آریان متولد ۱۸ اردیبهشت ۱۳۸۴ در سنندج بود. او در تاریخ ۲۶ آبان ۱۴۰۱ در جریان اعتراضات مردمی در شهر سنندج با ضربات چاقو و باتوم نیروهای نظامی-امنیتی جمهوری اسلامی ایران به شدت مجروح شد.
آریان پس از حدود ۴ ماه کما در تاریخ ۲۴ اسفند بر اثر آسیب مغزی ناشی از ضربات سنگین ماموران حکومتی به سرش در بیمارستان کوثر سنندج جان باخت.

🔻 ئەمڕۆ یەکەم ساڵڕۆژی ئاریان خۆشگەوار لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی یە. ئاریان کە خەڵکی شاری سنە بوو، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٧ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢)ی ئەم شارەدا بە چەقۆ و باتۆمی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو و دوای ٤ مانگ مانەوە لە حاڵەتی کۆمادا، ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٤ی مارسی ٢٠٢٣) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی بەخت کرد.

@KurdistanHRN
🔸از سرنوشت رامین گرگانی، شهروند اهل شهر کامیاران استان کردستان که ۸ روز پیش توسط نیروهای امنیتی در این شهر بازداشت شده بود، اطلاعی در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند در تاریخ ۱۵ اسفند از سوی نیروهای امنیتی در کامیاران بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/03/14/p33086/

@KurdistanHRN
🔸لەسەر چارەنووسی ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/03/14/p33089/

@KurdistanHRN
🔸شب گذشته ۲۴ اسفند، عطا حسینی، کولبر اهل پاوه که پیشتر با تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی نوسود زخمی شده بود در اثر شدت جراحات در بیمارستان طالقانی کرمانشاه جان باخت. همچنین روز چهارشنبه ۲۳ اسفند، پیکر یک کولبر اهل پیرانشهر به نام محمد گنجە که در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران در منطقه مرزی «پتکی» پیرانشهر کشته شده بود توسط مردم پیدا شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/15/p33093/

@KurdistanHRN
🔸شەوی ڕابردوو ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) عەتا حسەینی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە کە پێشتر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٣ی مارس) تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی محەممەد گەنجە کە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «پەتکێ»ی پیرانشار کوژرابوو، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/03/15/p33098/

@KurdistanHRN
🔸فریاد قادری، زندانی سیاسی سابق که در تاریخ ۲۰ اسفند پس از احضار به دادسرای عمومی و انقلاب سنندج بازداشت شده بود، با قرار بازداشت موقت بدون حق دسترسی به وکیل و ملاقات با خانواده در قرنطینه زندان مرکزی این شهر به سر می‌برد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در چند روز گذشته این شهروند در یک تماس کوتاه تلفنی از انتقال و نگهداری خود در قرنطینه زندان مرکزی سنندج خبر داده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/03/15/p33105/

@KurdistanHRN
🔸فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/03/15/p33107/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زندانی سیاسی کُرد محبوس در زندان مرکزی ارومیه، پس از قول مساعد مسئولین زندان مبنی بر موافقت با درخواست‌هایش به اعتصاب غذای خود پایان داد. وی در تاریخ ۱۵ اسفند در اعتراض به مخالفت مسئولان زندان و اداره اطلاعات با درخواست مرخصی و آزادی مشروط دست به اعتصاب غذا زده بود.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته کامران قاسمی در نهمین روز اعتصاب غذای خود با قول مساعد مسئولین زندان مرکزی ارومیه مبنی بر پیگیری درخواست آزادی مشروط وی در فروردین سال آینده، موقتا به اعتصاب غذای خود در قرنطینه این زندان پایان داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2024/03/15/p33102/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران قاسمی ڕۆژی ڕابردوو دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ قبووڵکردنی داوای ئازادیی مەرجدار لە خاکەلێوەی ساڵی داهاتوودا (ئاوریلی ٢٠٢٤) بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی لە قەرەنتینەی ئەم زیندانەدا هێناوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/03/15/p33104/

@KurdistanHRN
ئەمڕۆ یەکەم ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مەحیەدین ئیبراهیمییە؛ ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٦ (٣ی نۆڤامبری ٢٠١٧) لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار و دەستبەسەر کرا. مەحیەدین لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێدا بۆ ماوەی چەندین مانگ خرایە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدانی قورسەوە.
گەلاوێژی ١٣٩٧ (ئاگۆستی ٢٠١٨) بەبێ بوونی پارێزەر لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شێخلوو بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
ئەو حوکمە دوای تانەلێدان لە لقی ١٩ی دیوانی باڵای ئێراندا لەبەر «ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان» هەڵوەشایەوە، بەڵام لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بۆ دووهەم جار لە بەفرانباری ١٣٩٨دا (ژانڤییەی ٢٠١٩) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندەەوە.
مەحیەدین ئیبراهیمی ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵە نەکرایەوە و تا ئێستایش دیار نییە لە کوێ ئەسپەردە کراوە.

@KurdistanHRN
🔸شامگاه ۲۴ اسفند٬ یک زن جوان توسط همسرش در یکی از محلات شهر کرمانشاه با شلیک گلوله کشته شد.

🔸هویت این زن جوان٬ مریم رزمجو و رزیدنت رادیوانکولوژی دانشگاه علوم پزشکی کرمانشاه ذکر شده است. در طی این تیراندازی٬ مادر و برادر این زن جوان نیز کشته شدند. عامل تیراندازی بعد از چند ساعت بازداشت شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2024/03/16/p33114/

@KurdistanHRN
🔻 محی‌الدین‌ ابراهیمی ⁩ در تاریخ ۱۲ آبان ۱۳۹۶ هنگام کولبری در مناطق مرزی شهرستان اشنویه استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران زخمی و سپس بازداشت شد. او ماه‌ها در بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه پاسداران ارومیه به اتهام عضویت در حزب دمکرات کردستان ایران تحت بازجویی و مورد شکنجه‌های شدید قرار گرفت.

🔸 محی‌الدین در مرداد ۱۳۹۷ در حالی که از حق داشتن وکیل محروم بود از سوی شعبه دوم دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی «علی شیخ‌لو» به اتهام «بغی» از طریق عضویت در حزب دمکرات کردستان ایران به اعدام محکوم شد.

🔸 این حکم پس از اعتراض او به شعبه ۱۹ دیوان عالی کشور ارجاع و به دلیل «نقص تحقیقات» نقض شد، اما شعبه دو دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه در دی ۱۳۹۸ برای دومین بار وی را به اعدام محکوم کرد.

🔸 حکم اعدام محی‌الدین ابراهیمی در تاریخ ۲۶ اسفند ۱۴۰۱ در زندان مرکزی ارومیه اجرا شد. پیکر او برای خاکسپاری به خانواده تحویل داده نشد و همچنان محل دفن وی نامشخص است.

@KurdistanHRN