شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.38K photos
435 videos
24 files
8.02K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸لەسەر چارەنووسی ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/03/14/p33089/

@KurdistanHRN
🔸شب گذشته ۲۴ اسفند، عطا حسینی، کولبر اهل پاوه که پیشتر با تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی نوسود زخمی شده بود در اثر شدت جراحات در بیمارستان طالقانی کرمانشاه جان باخت. همچنین روز چهارشنبه ۲۳ اسفند، پیکر یک کولبر اهل پیرانشهر به نام محمد گنجە که در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران در منطقه مرزی «پتکی» پیرانشهر کشته شده بود توسط مردم پیدا شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/15/p33093/

@KurdistanHRN
🔸شەوی ڕابردوو ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) عەتا حسەینی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە کە پێشتر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٣ی مارس) تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی محەممەد گەنجە کە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «پەتکێ»ی پیرانشار کوژرابوو، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/03/15/p33098/

@KurdistanHRN
🔸فریاد قادری، زندانی سیاسی سابق که در تاریخ ۲۰ اسفند پس از احضار به دادسرای عمومی و انقلاب سنندج بازداشت شده بود، با قرار بازداشت موقت بدون حق دسترسی به وکیل و ملاقات با خانواده در قرنطینه زندان مرکزی این شهر به سر می‌برد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در چند روز گذشته این شهروند در یک تماس کوتاه تلفنی از انتقال و نگهداری خود در قرنطینه زندان مرکزی سنندج خبر داده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/03/15/p33105/

@KurdistanHRN
🔸فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/03/15/p33107/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زندانی سیاسی کُرد محبوس در زندان مرکزی ارومیه، پس از قول مساعد مسئولین زندان مبنی بر موافقت با درخواست‌هایش به اعتصاب غذای خود پایان داد. وی در تاریخ ۱۵ اسفند در اعتراض به مخالفت مسئولان زندان و اداره اطلاعات با درخواست مرخصی و آزادی مشروط دست به اعتصاب غذا زده بود.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز گذشته کامران قاسمی در نهمین روز اعتصاب غذای خود با قول مساعد مسئولین زندان مرکزی ارومیه مبنی بر پیگیری درخواست آزادی مشروط وی در فروردین سال آینده، موقتا به اعتصاب غذای خود در قرنطینه این زندان پایان داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-strike-fa/2024/03/15/p33102/

@KurdistanHRN
🔸کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران قاسمی ڕۆژی ڕابردوو دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ قبووڵکردنی داوای ئازادیی مەرجدار لە خاکەلێوەی ساڵی داهاتوودا (ئاوریلی ٢٠٢٤) بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی لە قەرەنتینەی ئەم زیندانەدا هێناوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/03/15/p33104/

@KurdistanHRN
ئەمڕۆ یەکەم ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مەحیەدین ئیبراهیمییە؛ ڕۆژی ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٦ (٣ی نۆڤامبری ٢٠١٧) لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار و دەستبەسەر کرا. مەحیەدین لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێدا بۆ ماوەی چەندین مانگ خرایە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدانی قورسەوە.
گەلاوێژی ١٣٩٧ (ئاگۆستی ٢٠١٨) بەبێ بوونی پارێزەر لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شێخلوو بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
ئەو حوکمە دوای تانەلێدان لە لقی ١٩ی دیوانی باڵای ئێراندا لەبەر «ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان» هەڵوەشایەوە، بەڵام لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بۆ دووهەم جار لە بەفرانباری ١٣٩٨دا (ژانڤییەی ٢٠١٩) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندەەوە.
مەحیەدین ئیبراهیمی ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵە نەکرایەوە و تا ئێستایش دیار نییە لە کوێ ئەسپەردە کراوە.

@KurdistanHRN
🔸شامگاه ۲۴ اسفند٬ یک زن جوان توسط همسرش در یکی از محلات شهر کرمانشاه با شلیک گلوله کشته شد.

🔸هویت این زن جوان٬ مریم رزمجو و رزیدنت رادیوانکولوژی دانشگاه علوم پزشکی کرمانشاه ذکر شده است. در طی این تیراندازی٬ مادر و برادر این زن جوان نیز کشته شدند. عامل تیراندازی بعد از چند ساعت بازداشت شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2024/03/16/p33114/

@KurdistanHRN
🔻 محی‌الدین‌ ابراهیمی ⁩ در تاریخ ۱۲ آبان ۱۳۹۶ هنگام کولبری در مناطق مرزی شهرستان اشنویه استان آذربایجان غربی با تیراندازی نیروهای مرزبانی ایران زخمی و سپس بازداشت شد. او ماه‌ها در بازداشتگاه سازمان اطلاعات سپاه پاسداران ارومیه به اتهام عضویت در حزب دمکرات کردستان ایران تحت بازجویی و مورد شکنجه‌های شدید قرار گرفت.

🔸 محی‌الدین در مرداد ۱۳۹۷ در حالی که از حق داشتن وکیل محروم بود از سوی شعبه دوم دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه به ریاست قاضی «علی شیخ‌لو» به اتهام «بغی» از طریق عضویت در حزب دمکرات کردستان ایران به اعدام محکوم شد.

🔸 این حکم پس از اعتراض او به شعبه ۱۹ دیوان عالی کشور ارجاع و به دلیل «نقص تحقیقات» نقض شد، اما شعبه دو دادگاه انقلاب اسلامی ارومیه در دی ۱۳۹۸ برای دومین بار وی را به اعدام محکوم کرد.

🔸 حکم اعدام محی‌الدین ابراهیمی در تاریخ ۲۶ اسفند ۱۴۰۱ در زندان مرکزی ارومیه اجرا شد. پیکر او برای خاکسپاری به خانواده تحویل داده نشد و همچنان محل دفن وی نامشخص است.

@KurdistanHRN
🔸ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2024/03/16/p33117/

@KurdistanHRN
🔻در آستانه برگزاری نشست سالانه شورای حقوق بشر سازمان ملل متحد در ژنو، نماینده شبکه حقوق بشر کردستان با حضور در مقر اروپایی این سازمان در ژنو با تعدادی از سازمان‌های بین‌المللی در شورای حقوق بشر سازمان ملل متحد دیدار و گزارشی از وضعیت حقوق بشر در کردستان ایران ارائه داد.

🔸همزمان گزارش اخیر مشترک شبکه حقوق بشر کردستان و کمپین حقوق بشر در ایران در خصوص کشتار معترضان در شهر جوانرود در اختیار سازمان‌های حقوق بشری قرار داده شد.

🔸روز دوشنبه ۲۸ اسفند گزارش مفصل کمیته حقیقت یاب سازمان ملل متحد و گزارش گزاشگر ویژه حقوق بشر سازمان ملل متحد در امور ایران به شورای حقوق بشر ارائه خواهد شد.

@KurdistanHRN
🔻لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری ژێنێڤ، نوێنەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە بارەگای ئەورووپای ئەم ڕێکخراوەیەوەدا لە ژێنێڤ ئامادە بوو و لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی ناو شۆرای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دیداری کرد و ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد.

🔸هاوکات ڕاپۆرتی هاوبەشی ئەم دواییانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا سەبارەت بە کوشتن و سەرکوتکردنی ڕاپەڕیوانی شاری جوانڕۆ پێشکەشی دامەزراوە و ڕێکخراوە جیهانییەکان کرا.

🔸ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە (١٨ی مارس) ڕاپۆرتی چڕوپڕی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا پێشکەشی شۆرای مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.

@KurdistanHRN
🔸روز شنبه ۲۶ اسفند، شعیب زارعی از اعضای حزب کومله کردستان ایران، در نزدیکی اردوگاه این حزب در روستای «زرگویز» شهر سلیمانیه در اقلیم کردستان ترور شد. این حزب با انتشار بیانیه‌ای اعلام کرده است که وی توسط عوامل جمهوری اسلامی ترور شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر روز گذشته، شعیب زارعی ۳۴ ساله و اهل شهر سروآباد استان کردستان که حدود ۱۰ سال پیش به عضویت حزب کومله کردستان ایران درآمده بود، در نزدیکی ارودگاه این حزب ترور شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extrajudicial-executions/2024/03/17/p33125/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە (١٦ی مارس) شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە لە گوندی «زڕگوێز»ی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. ئەم حیزبە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە شوعەیب زارعی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی دوێنێ شوعەیب زارعی، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «تەختە»ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش چووبووە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە تیرۆر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/03/17/p33122/

@KurdistanHRN
🔸امروز دوشنبه ۲۸ اسفند، همزمان با ارائه گزارش مفصل کمیته حقیقت یاب سازمان ملل متحد و نیز گزارش گزاشگر ویژه حقوق بشر سازمان ملل متحد در امور ایران به شورای حقوق بشر این سازمان، شبکه حقوق بشر کردستان به همراه ۴۲ سازمان حقوق بشری دیگر خواستار تمدید ماموریت گزارشگر ویژه و کمیته حقیقت یاب شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/press-releases-fa/2024/03/18/p33136/

@KurdistanHRN
🔸به دنبال انتشار فراخوان جمعی از فعالان مدنی و فرهنگی شهر گیلان‌غرب استان کرمانشاه برای برگزاری جشن بزرگ نوروز این شهر در تاریخ ۲ فروردین، نهادهای امنیتی طی روزهای اخیر با فشار و تهدید برگزارکنندگان، خواهان لغو این مراسم شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، نیروهای امنیتی صبح امروز با حضور در محل برگزاری این مراسم اقدام به جمع‌آوری پلاکاردها و دیگر وسایل آماده سازی این جشن کردند و پس از آن مسیرهای منتهی به محل برگزاری جشن نوروز در منطقه «ناودار» در چهار کیلومتری شهر گیلان‌غرب را مسدود کردند تا از حضور مردم در این مراسم جلوگیری کنند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-assembly-fa/2024/03/21/p33152/

@KurdistanHRN
🔸دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گیەڵانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی تریان کۆ کردەوە و پاشان ڕێگاکانی ناوچەی «ناودار» لە چوار کیلۆمەتریی شاری گیەڵانیان داخست تاکوو خەڵک نەتوانن بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا بکەن.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2024/03/21/p33157/

@KurdistanHRN
🔸صبح روز شنبه ۴ فروردین، یک کولبر ۳۵ ساله به نام پیمان احمدی در مناطق مرزی نوسود استان کرمانشاه با تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، صبح روز شنبه ۴ فروردین، گروهی از کولبران در مناطق مرزی نوسود از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن یک کولبر به نام پیمان احمدی کشته شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/03/23/p33163/

@KurdistanHRN
🔸سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە (٢٣ی مارس) کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵان بە ناوی پەیمان ئەحمەدی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە (٢٣ی مارس) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی پەیمان ئەحمەدی دەسبەجێ کوژراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/03/24/p33173/

@KurdistanHRN