شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.36K photos
435 videos
24 files
8K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸روز سه‌شنبه ۲۵ اردیبهشت، وریشه مرادی ( جوانا سنه)، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) که از تاریخ ۱۰ مرداد ۱۴۰۲ در بازداشت به سر می‌برد با دستور قاضی صلواتی از بند زنان زندان اوین به بند ۲۰۹ وزارت اطلاعات در این زندان منتقل شد. وی از ظهر امروز در اعتراض به انتقال خود به بند ۲۰۹ دست به اعتصاب غذا زد.

🔸همچنین پخشان عزیزی، فعال زن کُرد و ‌هم‌بندی این زندانی سیاسی از روز گذشته در اعتراض به انتقال وریشه مرادی به بند ۲۰۹ در اعتصاب غذا به سر می‌برد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/05/15/p34172/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) وریشە مورادی (جوانا سنە)، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢وە (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) دەستبەسەر کراوە، بە دەستووری دادوەر سەڵەواتی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتلاعات لەم زیندانەدا و وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست ئەم گواستنەوەیەدا لە نیوەڕۆی چوارشەممەوە مانی لە خواردن گرتووە.

🔸هەروەها هاوکات پەخشان عەزیزی، چالاکی بواری ژنانی کوردستان و هاوبەندیی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە هەمان ڕۆژی سێشەممەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر گواستنەوەی وریشە مورادیدا بۆ بەندی ٢٠٩ مانی لە خواردن گرتووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2024/05/15/p34182/

@KurdistanHRN
🔸یک کولبر جوان اهل سقز به نام واحد قادرپور بر اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در منطقه مرزی «هنگه‌ژال» بانه کشته شد.

🔸از ابتدای اردیبهشت تا کنون ۷ کولبر در مناطق مرزی سردشت استان آذربایجان‌غربی، بانه و سقر استان کردستان در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/05/16/p34196/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا.

🔸لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/05/16/p34201/

@KurdistanHRN
🔸روز پنج‌شنبه ۲۷ اردیبهشت، کامران شیخه، زندانی عقیدتی کُرد محکوم به اعدام، برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان قزل‌حصار کرج منتقل شد.

🔸انتقال این زندانی عقیدتی در حالی صورت می‌گیرد که بامداد روز گذشته یکی از هم‌پروندەای‌های این زندانی به نام خسرو بشارت پس ۲ هفته نگهداری در سلول انفرادی این زندان، اعدام شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/05/16/p34203/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا.

🔸ئەم زیندانییە لە کاتێکدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت دوای ٢ حەفتە مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانەدا لە سێدارە درا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/05/16/p34212/

@KurdistanHRN
🔸روز پنج شنبه ۲۷ اردیبهشت، وریشه مرادی پس از ۳ روز نگهداری در بند ۲۰۹ زندان اوین به بند زنان این زندان بازگردانده شد. وی که از روز چهارشنبه در اعتراض به انتقال خود دست به اعتصاب غذا زده بود، با بازگشت به بند به اعتصاب خود پایان داد. همچنین پخشان عزیزی، فعال زن کُرد که در اعتراض به انتقال وریشه مرادی به بند ۲۰۹ از روز سه‌شنبه در اعتصاب غذا بود، به اعتصاب خود پایان داد.


🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، وریشه مرادی، ظهر روز پنج‌شنبه پس از ۳ روز نگهداری در بند ۲۰۹ وزارت اطلاعات به بند زنان اوین بازگردانده شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/05/17/p34227/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) وریشە مورادی دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا گەڕێنرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە. ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەم گواستنەوەیەدا مانی لە خواردن گرتبوو، دوای گەڕانەوە بۆ ناو بەندی ژنان کۆتایی بە مابگرتنەکەی هێناوە. هەروەها پەخشان عەزیزیی هاوبەندیی ئەم ژنە چالاکەیش کە لە ڕۆژی سێشەممەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر گواستنەوەی وریشە مورادیدا بۆ بەندی ٢٠٩ مانی لە خواردن گرتبوو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وریشە مورادی نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) دوای ٣ ڕۆژ مانە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا گەڕێنرایەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/political-prisoners-database-ku/women-political-prisoners-ku/2024/05/17/p34230/

@KurdistanHRN
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
🔸روز پنج‌شنبه ۲۷ اردیبهشت، کامران شیخه، زندانی عقیدتی کُرد محکوم به اعدام، برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان قزل‌حصار کرج منتقل شد. 🔸انتقال این زندانی عقیدتی در حالی صورت می‌گیرد که بامداد روز گذشته یکی از هم‌پروندەای‌های این زندانی به نام خسرو بشارت پس…
🔸اصلاحیه و پوزش

روز گذشته به دلیل عدم تماس تلفنی عادی روزانه کامران شیخه، زندانی عقیدتی محکوم به اعدام با خانواده‌اش، یکی از نزدیکان وی در تماس با شبکه حقوق بشر کردستان از انتقال وی به سلول انفرادی برای اجرای حکم خبر داده بود. شبکه حقوق بشر کردستان نیز با توجه به گفته‌های این منبع موثق و نیز حساسیت ویژه وضعیت این زندانی عقیدتی پس از اجرای حکم اعدام ٦ هم‌پروندەای دیگر او، اقدام به انتشار گزارشی در این خصوص کرد. امروز جمعه ۲۷ اردیبهشت مطلع شدیم که کامران شیخه عصر روز گذشته در پایان وقت اداری موفق به برقراری تماس کوتاه تلفنی با خانواده‌اش شده و به آنها اطلاع داده که تا کنون به سلول انفرادی منتقل نشده است.
شبکه حقوق بشر کردستان ضمن اصلاح خبر پیشین از مخاطبین خود بابت اشتباه در انتشار خبر عذرخواهی میکند.

@KurdistanHRN
شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا. 🔸ئەم زیندانییە لە کاتێکدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی…
🔸ڕاستکردنەوە و داوای لێبوردن

ڕۆژی ڕابردوو پێوەندیی تەلەفۆنیی ئاسایی و ڕۆژانەی کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، پچڕابوو و ئەم زیندانییە نەیتوانیبوو پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. کەسێکی نزیک لەم زیندانییە پێوەندیی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کرد و ڕایگەیاند کە کامران شێخە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بەپێی وتەکانی ئەم سەرچاوە باوەڕپێکراوە و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری کامران شێخە و لەسێدارەدانی ٦ هاودۆسیەی دیکەی لە ماوەی ڕابردوودا، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زانیاریمان بە دەست هێنا کە کامران شێخە دوێنێ ئێوارە لە دوایین ساتەکانی کاتی ئیداریدا توانیویەتی پێوەندییەکی کورت بە بنەماڵەکەیەوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە کە هێشتا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی نەکراوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای ڕاستکردنەوەی هەواڵەکەی پێشوو، لەبەر ئەو هەڵەیە داوای لێبوردن لە بەردەنگەکانی دەکات.

@KurdistanHRN
🔸برگزاری جشن‌های نوروز ۱۴۰۳ در بسیاری از شهرها و روستاهای کردستان، همچون سال‌های گذشته همراه با ممنوعیت و محدودیت در برگزاری، احضار و بازداشت برگزارکنندگان و حتی شرکت‌کنندگان از طرف نهادهای امنیتی جمهوری اسلامی ایران بود. این جشن‌ها که از حدود یک ماه پیش از آغاز سال جدید و تا هفته‌های نخست پس از آن ادامه داشت، علی‌رغم تمامی تلاش‌ها و تهدیدهای امنیتی نهادهای حکومتی برای جلوگیری از برگزاری آنها، توسط گروه‌های خودسازمان‌یافته مردمی در مناطق مختلف استان‌های ایلام، کرمانشاه، کردستان و آذربایجان غربی سازماندهی و برگزار شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، از آغاز سال جدید تاکنون دست‌کم ۳۸ شهروند، فعال مدنی و هنرمند کُرد به دلیل برگزاری یا شرکت در مراسم‌ نوروز امسال بازداشت شدەاند و روند احضار، بازداشت و تشکیل پرونده‌های قضایی برای فعالان مدنی، هنرمندان و حتی شهروندان عادی در رابطه با این مراسم‌ همچنان ادامه دارد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/freedom-fa/freedom-of-assembly-fa/2024/05/17/p34232/

@KurdistanHRN
🔸لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستاندا بەڕێوەبردنی جێژنەکانی نەورۆزی ١٤٠٣ (٢٠٢٤) هەروەک ساڵانی پێشوو پەرچەکرداری دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ کەوتەوە، ڕێگریکردن یان سنووردانان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکان و هەروەها بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەران و تەنانەت بەشداربوان لە ڕیزی ئەو پەرچەکردارانەدا بوون. ئەم ڕێوڕەسمانە کە لە نزیک مانگێک پێش دەسپێکردنی ساڵی نوێوە دەستی پێ کرد و تا یەکەم حەفتەکانی دوای ساڵی تازە بەردەوام بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵ و هەڕەشە ئەمنییەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونیان، لە لایەن گرووپی خۆڕێکخراوی خەڵکەوە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕێک خران و بەڕێوە چوون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێوە تا ئێستا لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی، چالاکی مەدەنی و هونەرمەندی کورد …

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/freedom-ku/freedom-of-gatherings/2024/05/17/p34239/

@KurdistanHRN
🔸۱۷ می (۲۸ اردیبهشت) روز جهانی مبارزه با اشکال مختلف کوییر*ستیزی، از یک سو یادآور تاریخ پر از سرکوب و خشونتی است که در بسیاری از جوامع و کشورها با بیمارانگاری و جرم‌انگاری هویت جنسیتی و گرایش عاطفی/جنسی افراد کوییر بر آنها روا شده/می‌شود و از سوی دیگر یادآور مبارزه و مقاومت افراد کوییر برای انگ‌زدایی و جرم‌زدایی از هویت و گرایش خود و حق زندگی برابر است.

🔸جمهوری اسلامی ایران از جمله حکومت‌هایی است که نه تنها در قوانین خود مجازات‌های مختلفی از جمله اعدام را برای افراد کوییر در نظر گرفته و اجرا می‌کند، بلکه نفرت‌پراکنی مداوم مسئولان و رسانه‌های حکومتی علیه افراد کوییر، به بخشی از سیاست‌های ایدئولوژیک این حکومت تبدیل شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/lgbtq/2024/05/17/p34246/

@KurdistanHRN
🔸روز پنج‌شنبه ۲۷ اردیبهشت، یک زندانی به نام اصغر حاجی‌زاده که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان سلماس منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، اصغر حاجی‌زاده، ۴۷ ساله، پدر ۳ فرزند و اهل سلماس حدود ۵ سال پیش به اتهام‌های مربوط به مواد مخدر بازداشت به اعدام محکوم شده بود.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/05/17/p34257/

@KurdistanHRN
🔸١٧ی مەی (٢٨ی گوڵان) ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆییرفۆبیا، لە لایەکەوە وەبیرهێنەرەوەی ئەو مێژووە پڕ لە سەرکوت و توندوتیژییەیە کە لە زۆربەی کۆمەڵگە و وڵاتاندا لە ڕێگەی پێناسەکردنی کۆییرەکانەوە وەک کەسانی نەخۆش و پێناسەکردنی شوناسە جێندەری و مەیلە سۆزەکی/سێکسییەکەیانەوە وەک تاوان، لەسەریان جێبەجێ کراوە و دەکرێت، لە لایەکی تریشەوە وەبیرهێنەرەوەی خەبات و بەرەنگاریی کۆییرەکانە بۆ مۆرکسڕینەوە و تاوانسڕینەوە لە شوناس و مەیل و مافەکانیان لە پێناو ژیانێکی یەکساندا.

🔸کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو حکومەتانەیە کە نەتەنها لە یاساکانیدا سزای جۆراوجۆری بۆ کۆییرەکان داڕشتووە و لەسەریان جێبەجێی دەکات، لەوانە سزای لەسێدارەدان، بەڵکوو نەفرەت بەخشینەوەی بەردەوامی بەرپرسان و ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکانیش دژ بە کۆییرەکان، بووەتە بەشێک لە سیاسەتە ئایدیۆلۆژیکەکانی ئەم حکومەتە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/lgbt/2024/05/17/p34265/

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بەندکراوێک بە ناوی ئەسغەر حاجیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەسغەر حاجیزادە، ٤٧ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی سەڵماس، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/05/17/p34267/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز شنبه ۲۹ اردیبهشت، حکم اعدام ۶ زندانی به نام‌های پروین موسوی، اصغر حاجی‌زاده، رامین لوندپور، پرویز قاسمی، منصور ناصری و یوسف سعیدی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بودند در زندان‌های مرکزی ارومیه و سلماس به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این ۶ زندانی روز پنج‌شنبه ۲۷ اردیبهشت برای اجرای حکم به سلول انفرادی زندان‌های مرکزی ارومیه و سلماس منتقل و بامداد امروز حکم آنها به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/05/18/p34269/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ٦ بەندکراو بە ناوەکانی پەروین مووسەوی، ئەسغەر حاجیزاده، ڕامین لێوەندپوور، پەرویز قاسمی، مەنسوور ناسری و یووسف سەعیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/05/18/p34287/

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز شنبه ۲۹ اردیبهشت حکم اعدام یک زندانی به نام کاوه باشنگه که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان سلماس به اجرا درآمد. با این احتساب شمار زندانیان اعدام شده امروز در زندان سلماس به دو تن رسید.

🔸شبکه حقوق بشر کردستان مطلع شده است که این زندانی به همراه یک زندانی دیگر به نام اصغر حاجی‌زاده روز پنج‌شنبه ۲۷ اردیبهشت برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل و بامداد امروز حکم اعدام آنها به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/05/18/p34291/

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی کاوە باشنگە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کراوە. بەم پێیە ژمارەی لەسێدارەدراوانی ڕۆژی شەممە لە زیندانی سەڵماسدا بەرز بوویەوە بۆ دوو بەندکراو.

🔸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە لەگەڵ زیندانییەکی تردا بە ناوی ئەسغەر حاجیزاده ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە سێدارە دراون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/05/18/p34297/

@KurdistanHRN