شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.41K photos
435 videos
24 files
8.05K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ئومید ئەحمەدی، ئیسماعیل مەعرووفی، سلێمان مەحموودی (قاسم چۆمه‌لانی) و عەلی دانش، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) ئومید ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/07/11/p34971

@KurdistanHRN
🔸بامداد روز سه‌شنبه ۱۹ تیر، نیروهای قرارگاه حمزه سپاه پاسداران اقدام به محاصره و کمین‌گذاری در روستای «تاژاندره» اشنویه کرده و با یک گروه چند نفره از نیروهای احزاب اپوزیسیون کُرد درگیر شدند. در جریان این درگیری که به مدت چندین ساعت ادامه داشته، ‌دست‌کم یک نفر کشته و یک نفر دیگر نیز پس از زخمی شدن توسط نیروهای سپاه بازداشت شده است.

🔸پس از وقوع این درگیری، روابط عمومی قرارگاه حمزه سیدالشهدا نیروی زمینی سپاه پاسداران با تایید این خبر اعلام کرده که «یک تیم ضدانقلاب که قصد ورود به خاک جمهوری اسلامی ایران از مرزهای شمالغرب کشور را داشتند در کمین نیرو‌های این قرارگاه قرار گرفتار و متلاشی شدند.»


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/killing-citizens/2024/07/11/p34976

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە گوندی «تاژاندەرە»ی شنۆ گەمارۆی ماڵێکیان دا و لەگەڵ گرووپێکی چەندکەسی لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کەوتنە شەڕەوە. لەم تێکهەڵچوونەدا کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، لانیکەم یەک کەس کوژراوە و کەسێکی دیکەیش دوای برینداربوون لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

🔸دوای تێکهەڵچوونەکە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای هێزی زەمینیی سوپای پاسداران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاندووە کە «تیمێکی چەندکەسیی دژەشۆڕش کە دەیانویست لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاواوە بێنە ناو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئەم قەرارگایەوە و تێک شکێنران».


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/07/11/p34988

@KurdistanHRN
🔸محمد خالد رسول‌زاده، شهروند اهل پیرانشهر توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز سه‌شنبه ۱۹ تیر، این شهروند در محل کار خود در پیرانشهر توسط نیروهای امنیتی بازداشت شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/07/12/p34994

@KurdistanHRN
♦️ سی و پنج سال پیش دکتر عبدالرحمان قاسملو، دبیرکل وقت حزب دمکرات کردستان ایران، به همراه عبدالله قادری آذر و فاضل رسول از هیئت کُرد، هنگام مذاکره با نمایندگان جمهوری اسلامی ایران در وین، توسط فرستادگان حکومتی ترور شدند. سرنوشت این پرونده به دلیل اهمال دستگاه قضایی اتریش تا کنون روشن نشده است.

@KurdistanHRN
🔸محەممەدخالید ڕەسوولزادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەیدا لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/07/12/p35001

@KurdistanHRN
♦️ سی و پێنج ساڵ لەمەوپێش دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی ئەودەمی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازڵ ڕەسووڵ، ئەندامانی دەستەی کورد، لە کاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە ڤیەننا، لە لایەن نێردراوانی حکومەتی ئێرانەوە تیرۆر کران. بە هۆی پشتگوێخستن و خۆبواردنی دامودەزگا دادوەریی نەمساوە (ئۆتریش)، تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەک بۆ دۆسیەی ئەم ڕووداوە نەکراوە.

@KurdistanHRN
🔸روز شنبه ۲۳ تیر، عثمان دلسوز و هژار دلسوز، دو شهروند اهل روستای «زیوکه»‌ پیرانشهر برای اجرای حکم ۲ سال حبس روانه زندان نقده شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو شهروند در اردیبهشت سال‌جاری از سوی شعبه ۱۰۲ دادگاه کیفری دو پیرانشهر به اتهام «اقدام علیه امنیت ملی»‌ از طریق عضویت در حزب دمکرات کردستان ایران هر یک به ۲ سال حبس محکوم شدند.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/07/14/p35003

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) عوسمان دڵسۆز و هەژار دڵسۆز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «زێوکە»ی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوڵانی ئەمساڵدا (مەیی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا، هەرکامە سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/07/14/p35006

@KurdistanHRN
🔸علی الله‌ویسی، فعال مدنی و زندانی سیاسی سابق توسط نیروهای امنیتی در سنندج بازداشت وبه مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۲۴ تیر این فعال مدنی بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در سنندج بازداشت شد.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/07/14/p35008

@KurdistanHRN
🔸عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/07/15/p35025

@KurdistanHRN
🔸بامداد سه‌شنبه ۲۶ تیر ۱۴۰۳، گروهی از کولبران در منطقه کوهستانی «قندیل» شهرستان سردشت در استان آذربایجان‌ غربی از سوی نیروهای سپاه پاسداران هدف تیراندازی قرار گرفتند که در نتیجه آن کیان زینی، یک کولبر جوان کشته و پیمان قادری و کیوان قادری، دو برادر کولبر زخمی شدند.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، نیروهای سپاه پاسداران مستقر در پایگاه نظامی «کوترله» سردشت، بدون اخطار قبلی و از فاصله نزدیک به سمت گروهی از کولبران تیراندازی کردند که در نتیجه آن کیان زینی، کولبر ۱۹ ساله اهل روستای «رشه‌هه‌رمی» سردشت کشته و پیمان و کیوان قادری نیز زخمی شدند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/07/16/p35029

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی «قەندیل»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەری لاو کیان زەینی گیانی لە دەست دا و دوو برای کۆڵبەریش بە ناوەکانی پەیمان قادری و کەیوان قادری بریندار بوون.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بنکەی سەربازیی «کۆترلە»ی سەردەشت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کیان زەینی، کۆڵبەری ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی «ڕەشەهەرمێ»ی سەردەشت، کوژراوە و پەیمان و کەیوان قادرییش بریندار بوون.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/07/16/p35037

@KurdistanHRN
🔸فیض‌الله شادی، شهروند کُرد در تاریخ ۲۴ تیر ۱۴۰۳ در محل کار خود در کامیاران توسط نیروهای امنیتی بازداشت و پس از ۲۴ ساعت آزاد شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، نیروهای اداره اطلاعات روز یکشنبه ۲۴ تیر با یورش به مغازه فیض‌الله شادی در یکی از خیابان‌های کامیاران، بدون ارائه حکم قضایی او را بازداشت و مغازه‌اش را نیز پلمپ کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/07/16/p35042

@KurdistanHRN
🔸فەیزوڵڵا شادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کامێران، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) لە شوێنی کارەکەیدا لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی فەیزوڵڵا شادی لە شەقامێکی کامێراندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە و دووکانەکەیشیان داخستووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/07/16/p35048

@KurdistanHRN
🔸در مدت دو هفته گذشته شیوع ساس در بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج اعتراض زندانیان را به همراه داشته اما تا کنون اقدامی از سوی مسئولین زندان در این خصوص صورت نگرفته است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ۵۶ زندانی در ۴ اتاق بند زنان کانون اصلاح و تربیت سنندج به سر می‌برند. در چند سال گذشته گزارش‌های در خصوص وضعیت نامناسب بهداشتی این زندان منتشر شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/07/18/p35074

@KurdistanHRN
🔸لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی مێرووی جێگا (ساس / Bed bugs) لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) بووتە هۆی ناڕەزایەتیی بەندکراوان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە هەڵنەگیراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ٥٦ بەندکراو لە ٤ ژووری بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدا (چاکسازیی ژنان) دەژین و لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵەڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی تەندروستیی خراپی ئەم زیندانە بڵاو ببوویەوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/07/18/p35086

@KurdistanHRN
🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۲۷ تیر ۱۴۰۳، آیدا حیدریان، زن جوان اهل سنندج توسط همسرش با ضربات چاقو به قتل رسید.

🔸وی ۳۱ ساله و کارمند داروخانه هلال احمر سنندج بود. گفته می‌شود همسر این زن جوان پس از انجام قتل، اقدام به خودکشی کرده و هم‌اکنون در یکی از مراکز درمان سنندج بستری است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femicide-fa/2024/07/18/p35103

@KurdistanHRN
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ (١٧ی جولای) ژنێکی لاوی خەڵکی سنە بە ناوی ئایدا حەیدەریان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

🔸ئەم هاووڵاتییە ٣١ ساڵەیە فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بوو. دەوترێت هاوسەرەکەی دوای کوشتنی ئایدا هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستە لە ناوەندێکی پزیشکیی سنەدایە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/rights-ku/womens-rights-ku/2024/07/18/p35108

@KurdistanHRN
🔸پخشان عزیزی، فعال زن کُرد که با اتهام «بغی» در زندان اوین تهران به سر می‌برد از دو هفته پیش از حق تماس و ملاقات با خانواده محروم شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی از تاریخ ۱۶ تیر ۱۴۰۳ با دستور شورای انضباطی زندان از حق تماس و ملاقات با خانواده محروم شده است. این تصمیم پس از صدور به او ابلاغ شده، اما هیچ توضیحی در مورد علت و مدت این محرومیت به وی داده نشده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/07/19/p35111

@KurdistanHRN