شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.3K subscribers
8.43K photos
435 videos
24 files
8.07K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸ناصر عثمانی، کولبر اهل ربط شهرستان سردشت در حین کولبری در مناطق مرزی شهرستان بانه بر اثر سقوط از ارتفاع جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه چهارشنبه ۱۰ مرداد ۱۴۰۳،‌ وی در حین کولبری در ارتفاعات مرزی « نیروان» بانه دچار سقوط شد و جان خود را از دست داد. روز پنج‌شنبه ۱۱ مرداد، پیکر این کولبر پس از جستجوی چند ساعته مردمی در این منطقه مرزی پیدا شد و برای خاکسپاری به ربط انتقال یافت.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/08/02/p35467

@KurdistanHRN
🔸ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٤) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی خەڵکی خۆبەخش بەو ناوچە سنوورییەدا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزرایەوە و بۆ ئەسپەردەکردن ڕەوانەی ڕەبەت کرا.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/08/02/p35475

@KurdistanHRN
🔸زینب جلالیان، زندانی سیاسی کُرد محکوم به حبس ابد که هفدهمین سال حبس خود در زندان مرکزی یزد را می‌گذراند‌، در هفته‌های گذشته به دلیل درد شدید پهلوی سمت راست در شرایط وخیمی قرار دارد و تا کنون از دسترسی به خدمات درمانی محروم بوده است.

🔸وی همزمان از چندین بیماری دیگر از جمله برفک دهان، ناخنک چشم، آسم، ناراحتی کلیوی و گوارشی که در دوران زندان به آنها مبتلا شده است، رنج می‌برد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/rights-fa/womens-rights-fa/2024/08/02/p35478

@KurdistanHRN
🔸زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە حەڤدەیەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستیەوە لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدایە و سەرەڕای ئەو دۆخەیش لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.

🔸ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی دوورودرێژی دەستبەسەربوون و بەندکراندا تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری دیکەی وەک بەفرەکی دەم، ناخونەکی چاو، لاوازبوونی بینایی، چڵککردنی ددان، نەخۆشیی گورچیلە و کۆئەندامی هەرس و ئاسمیش بووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/08/02/p35484

@KurdistanHRN
🔸روز یکشنبه ۱٤ مرداد ۱۴۰۳، دومین جلسه دادگاه وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) پس از یک سال بازداشت به دلیل عدم حضور وی به زمانی دیگر موکول شد.

🔸روز گذشته همزمان نامه‌ و دفاعیه‌ای از این زندانی سیاسی خطاب به افکار عمومی از سوی سایت بیدارزنی منتشر شد و وی در نامه خود اعلام کرد که در اعتراض به صدور حکم اعدام برای پخشان عزیزی و شریفه محمدی از حضور در جلسه دادگاه خودداری می‌کند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/08/05/p35488

@KurdistanHRN
🔸فاطمه داوند، زندانی سیاسی سابق و شاهد دادگاه مردمی آبان، روز شنبه ۱۳ مرداد ۱۴۰۳ پس از تلاش برای خروج از ترکیه به همراه فرزندش آریا یوسفی، توسط پلیس این کشور بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی سابق پیشتر از سوی دادگاهی در ترکیه به ۲ سال و یک ماه حبس محکوم و برای اجرای حکم به دادگاه فراخوانده شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/asylum-seekers-fa/2024/08/05/p35501

@KurdistanHRN
🔸ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە.

🔸ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کاتی دیاریکراودا بۆ دادگاییکردنی، بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو، لە ماڵپەڕی «بیدارزنی»دا بڵاو کرایەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە ئاست سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدیدا لە کۆبوونەوەی دادگادا بەشداری ناکات.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/08/05/p35504

@KurdistanHRN
🔸فاتمە داوەند، زیندانیی سیاسیی پێشوو و شایەتحاڵی دادگای خەڵکیی گەڵاڕێزان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە کاتێکدا کە بەتەما بوو لەگەڵ منداڵەکەیدا ئاریا یووسفی، تورکیا بەجێ بهێڵێت، لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، پێشتر ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای ٢ ساڵ و مانگێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی دادگا کرابوو.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/08/05/p35506

@KurdistanHRN
🔸پیمان خونباره، شهروند اهل کامیاران که در روزهای گذشته پس از مدتی عضویت در یکی احزاب اپوزیسیون کُرد با دریافت امان‌نامه به شهر خود بازگشته بود، پس از احضار به اداره اطلاعات این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸همچنین امید چراغی، شهروند اهل سرپل‌ذهاب و عضو سابق یکی احزاب اپوزیسیون کُرد که در اسفند ۱۴۰۲ پس از استعفا از این حزب و دریافت امان‌نامه از کنسولگری ایران در سلیمانیه اقلیم کردستان به این شهر بازگشته بود، مدتی پس از بازگشت از سوی نیروهای امنیتی بازداشت شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/08/05/p35510

@KurdistanHRN
🔸پەیمان خوونبارە، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ماوەیەک ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸هەروەها ئومید چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەندامی پێشووی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) وازی لە حیزبەکەی هێنابوو و بە وەرگرتنی ئەماننامە لە کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، ماوەیەک دوای گەڕانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/08/05/p35514

@KurdistanHRN
🔸رضا رسایی، شهروند ۳۵ ساله کُرد یارسان و از بازداشت شدگان خیزش ژن ژیان ئازادی، بامداد امروز سه‌شنبه ۱۶ مرداد ۱۴۰۳ بدون اطلاع خانواده و وکیل و حق انجام آخرین ملاقات در زندان دیزل‌آباد کرمانشاه اعدام شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ساعت ۵ بامداد امروز سه‌شنبه ۱۶ مرداد ۱۴۰۳، رضا رسایی که در بند مشاوره ۷ زندان دیزل‌آباد کرمانشاه به سر می‌برد به دفتر نگهبانی احضار و بدون اطلاع قبلی خانواده و وکیل و حق آخرین ملاقات با خانواده، در محوطه داخل این زندان اعدام شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/08/06/p35518

@KurdistanHRN
🔸ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) ڕەزا ڕەسایی کە لە بەندی ڕاوێژکاریی ٧ی زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندا بوو، بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندان کراوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، لە بەشی ناوخۆیی ئەم زیندانە لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/08/06/p35530

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام حمزه گراوند، زندانی اهل کوهدشت استان لرستان که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» به اعدام محکوم شده بود در زندان مرکزی بندرعباس به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۱۵ مرداد، این زندانی برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی منتقل و بامداد روز سه‌شنبه ۱۶ مرداد حکم اعدام وی به اجرا درآمد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/08/07/p35540

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی حەمزە گەراوەند، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەلاوێژ (٥ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٦ی ئاگۆست) لە سێدارە دراوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/08/07/p35548

@KurdistanHRN
🔸بامداد چهارشنبه ۱۷ مرداد ۱۴۰۳، حکم اعدام دست‌کم چهار زندانی به نام‌های فرود گراوند، محمد غلامی، اسماعیل شرفی و شهاب ملکی که پیشتر به اتهام‌های مربوط به «مواد مخدر» و «قتل عمد»‌ به اعدام محکوم شده بودند در زندان قزل‌حصار کرج به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، محمد غلامی، اسماعیل شرفی هر دو اهل کوهدشت استان لرستان به همراه شهاب ملکی اهل هرسین استان کرمانشاه چند سال پیش در یک پرونده مشترک به اتهام‌های مربوط «مواد مخدر» بازداشت و به اعدام محکوم شده بودند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/08/07/p35547

@KurdistanHRN
🔸بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی فروود گەراوەند، محەممەد غوڵامی، ئیسماعیل شەرەفی و شەهاب مەلێکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، محەممەد غوڵامی و ئیسماعیل شەرەفی، هەردووکیان خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/08/07/p35556

@KurdistanHRN
🔸حکمت امیری، فعال مدنی کُرد که در حوزه محیط زیست و آسیب‌های اجتماعی فعالیت دارد از سوی دادگاه انقلاب اسلامی دهگلان به اتهام‌های «تبلیغ علیه نظام» و «همکاری با گروه‌های معاند» به ۶ ماه حبس تعزیری و ۳۶ ماه حبس تعلیقی محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان،‌ در پی شکایت اداره اطلاعات دهگلان پرونده‌ای علیه این فعال مدنی در دادگاه انقلاب این شهر تشکیل و جلسه دادگاه وی در فروردین سال جاری بدون حق داشتن وکیل تعیینی برگزار شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2024/08/07/p35568

@KurdistanHRN
🔸حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی دێولان کە لە بواری ژینگەپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکان» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٣٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە دۆسیەیەکی بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە کردەوە و لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا (فێبرییەی ٢٠٢٤) بەبێ پارێزەری دیاریکراوی خۆی دادگایی کرا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/08/07/p35575

@KurdistanHRN
🔸سامان میرزایی، شهروند اهل روستای «سرهویه» سنندج توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز پنج‌شنبه ۱۸ مرداد ۱۴۰۳، نیروهای امنیتی به منزل خانوادگی این شهروند در روستای «سرهویه» بخش کلاترزان سنندج یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی وی را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/08/09/p35587

@KurdistanHRN
🔸سامان میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سەرهوویە»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سامان میرزایی لە گوندی «سەرهوویە»ی ناوچەی کەڵاتەرزان (ژاوەرۆ)ی سنە و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/08/09/p35592

@KurdistanHRN