شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
3.25K subscribers
8.34K photos
435 videos
24 files
7.97K links
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزش‌هاى حقوق بشری و اطلاع‌رسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است.


تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
Download Telegram
🔸منیژه خشنود، شهروند اهل بوکان توسط شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو این شهرستان به اتهام «تلیغ علیه نظام» به ۱۰ ماه حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این شهروند در روزهای گذشته در شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو بوکان برگزار و روز شنبه ۲۱ مهر ۱۴۰۳ صدور حکم ۱۰ ماه حبس تعزیری به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به وی ابلاغ شده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/10/14/p37434

@KurdistanHRN
🔸مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بەڕێوە چووە و ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە فەرمی پێی ڕاگەیەنرا کە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/10/14/p37438

@KurdistanHRN
🔸سیامند حسن‌پور، کولبر ۳۷ ساله اهل سردشت که هفته گذشته در حین تعقیب و گریز توسط نیروهای مرزبانی در ارتفاعات کوهستان قندیل دچار سقوط شده بود بر اثر شدت جراحات در یکی از مراکز درمانی ارومیه جان خود را از دست داد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این کولبر هفته گذشته در حین کولبری در ارتفاعات مرزی کوهستان قندیل توسط نیروهای مرزبانی مورد تعقیب و گریز قرار گرفت و دچار سقوط شده بود. وی در حالی که به شدت مجروح شده بود به مراکز درمانی ارومیه منتقل اما پس از چند روز در تاریخ ۱۹ مهر ۱۴۰۳ بر اثر شدت جراحات جان خود را از دست داد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulbar-fa/2024/10/14/p37442

@KurdistanHRN
🔸سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵانی خەڵکی سەردەشت کە حەفتەی ڕابردوو دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە کوێستانە سنوورییەکانی سەردەشتەوە کەوتبووە خوارەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی بەخت کرد.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سیامەند حەسەنپوور حەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا و لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی قەندیل لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە ڕاوەدوو نرابوو و لە بەرزاییەوە داکەوتبوو. ئەم کۆڵبەرە کە بە سەختی بریندار بووبوو، گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە ورمێ، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣دا (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2024/10/14/p37457

@KurdistanHRN
🔸وریشه مرادی، عضو جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) که به اتهام «بغی» در وضعیت بلاتکلیف در بند زنان زندان اوین به سر می‌برد، از روز ۱۹ مهر ۱۴۰۳ همزمان با روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام در اعتصاب غذای نامحدود به سر می‌برد. وی اعلام کرده که در اعتراض به صدور و اجرای حکم اعدام در ایران دست به اعتصاب زده است.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۲۳ مهر ۱۴۰۳، پزشک بهداری زندان اوین، این زندانی سیاسی را در بند زنان مورد معاینه قرار داده و خواستار تزریق سرم و انتقال او به بهداری شده است، اما وی از پذیرش توصیه پزشک بهداری خودداری کرده است.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/15/p37461

@KurdistanHRN
🔸وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بە تۆمەتی «بەغی» لە دۆخێکی هەڵپەسێردراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاراندایە، لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣وە (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ڕووبەڕوبوونەوەی سزای لەسێدارەداندا بە شێوەی بێسنوور مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە ڕایگەیاندووە کە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) پزیشکێکی نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین لە بەندی ژناندا پشکنینی بۆ وریشە مورادی کردووە و داوای وەرگرتنی کانوولە و گوازرانەوەی بۆ نەخۆشخانە کردووە، بەڵام وریشە ئامادە نەبووە ئەم داواکاریانە قبووڵ بکات.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/10/15/p37465

@KurdistanHRN
🔸در حال حاضر دست‌کم ۶ زندانی سیاسی کُرد با احکام اعدام در زندان‌های جمهوری اسلامی ایران به سر می‌برند:

‏⁧ #حاتم_اوزدمیر ⁩ ⁧ #یوسف_احمدی ⁩ ⁧ #پخشان_عزیزی ⁩ ⁧ #حمید_حسین‌نژاد_حیدرانلو ⁩ ⁧ #نایب_عسکری ⁩ ⁧ #شاهین_وصاف

‏اطلاعات مربوط به این زندانیان را در هیوا - پایگاه داده‌های زندانیان سیاسی و عقیدتی مشاهده کنید.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/hiwa-fa/list-of-political-prisoners-fa

@KurdistanHRN
🔸با گذشت ۱۲ روز از بازداشت خبات ایراندوست، شهروند اهل بوکان هیچ اطلاعی از سرنوشت وی در دست نیست.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در تاریخ ۱۱ مهر ۱۴۰۳، نیروهای امنیتی به محل کار این شهروند در بوکان یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی وی را بازداشت کردند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/10/15/p37467

@KurdistanHRN
🔸ماموستا حسین خسروی و هیوا نوری، دو زندانی عقیدتی اهل بوکان که به «بغی» متهم شده‌اند با قرار وثیقه از زندان مرکزی ارومیه آزاد شدند. همچنین پرونده سومین متهم این پرونده، ماموستا سلیمان ادهمی، به دادگاه ویژه روحانیت تبریز ارسال شده و وی همچنان با قرار بازداشت موقت در این زندان به سر می‌برد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در هفته‌های گذشته ماموستا حسین خسروی، امام جماعت یکی از روستاهای بانه به همراه هیوا نوری، فعال مذهبی با قرار وثیقه ۲ میلیارد تومانی به صورت موقت از زندان مرکزی ارومیه آزاد شدند.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/15/p37471

@KurdistanHRN
🔸دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە شاری بۆکان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/10/15/p37476

@KurdistanHRN
🔸مامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری، دوو زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی بۆکان کە تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. هەروەها دۆسیەی سێهەم تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە، مامۆستا سلێمان ئەدهەمی، ڕادەستی بەردەم دادگای تایبەتی مامۆستایان لە تەورێز کراوە و ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لەم زیندانەدایە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم حەفتانەی ڕابردوودا مامۆستا حسەین خەسرەوی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندێکی بانە، لەگەڵ چالاکی مەزهەبیی کورد هیوا نووریدا بە بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراون.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/15/p37478

@KurdistanHRN
🔸حکم اعدام ناصر محمدی (هنگروانی)، زندانی اهل ارومیه که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به اعدام محکوم شده بود در زندان مرکزی این شهر به اجرا درآمد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان،‌این زندانی روز دوشنبه ۲۳ مهر ۱۴۰۳ برای اجرای حکم به سلول انفرادی منتقل و بامداد روز سه‌شنبه ۲۴ مهر حکم اعدام وی به اجرا درآمد.


🔗https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/executions-fa/2024/10/15/p37481

@KurdistanHRN
🔸سزای لەسێدارەدانی ناسر محەممەدی (هەنگروانی)، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/executions-ku/2024/10/15/p37487

@KurdistanHRN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸وریشه مرادی (جوانا سنه)، متولد ۱۳۶۴ در سنندج استان کردستان است. سال‌ها به عنوان مربی ورزش برای کودکان محروم و کنشگر مدنی در حوزه زنان و دانشجویی در سنندج مشغول فعالیت بود.

🔸در سال ۱۳۸۹ به اقلیم کردستان عراق رفت و با تاسیس جامعه زنان آزاد شرق کردستان (کژار) فعالیت‌های خود را در این سازمان ادامه داد. در سال ۱۳۹۳ در جنگ نیروهای کُرد علیه داعش در روژئاوا (کردستان سوریه) حضور داشت و در جریان دفاع از شهر کوبانی زخمی شد.

🔸در تاریخ ۱۰ مرداد ۱۴۰۲ در ورودی سنندج توسط نیروهای وزارت اطلاعات جمهوری اسلامی ایران با خشونت بازداشت شد. در دوران بازداشت برای انجام اعترافات اجباری تحت فشار و شکنجه قرار داشت .

🔸از روز ۱۹ مهر ۱۴۰۳ همزمان با روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام در اعتراض به صدور و اجرای حکماعدام در ایران دست اعتصاب غذای نامحدود زده است.

🔸پروفایل کامل این زندانی سیاسی کُرد که در پایگاه داده‌های زندانیان سیاسی و عقیدتی (هیوا) منتشر شده را در لینک زیر بخوانید:

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/prisoners-database/p35916

@KurdistanHRN
🔸زهرا ساجدی‌نیا، شهروند اهل بوکان توسط شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو این شهر به اتهام «تبلیغ علیه نظام» به ۱۰ ماه حبس تعزیری محکوم شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، جلسه دادگاه این شهروند در اوایل مهر ۱۴۰۳ در شعبه ۱۰۱ دادگاه کیفری دو بوکان برگزار و صدور حکم در تاریخ ۸ مهر به وی ابلاغ شد.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prison-sentences-fa/2024/10/16/p37492

@KurdistanHRN
🔸زەهرا ساجدی‌نیا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵدا (کۆتایی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بەڕێوە چووە و ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) بە فەرمی پێی ڕاگەیەنراوە کە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prison-sentences-ku/2024/10/16/p37495

@KurdistanHRN
🔸دارا رشیدی، زندانی سیاسی اهل سردشت که محکومیت ۷ سال و ۶ ماه حبس خود را در زندان مرکزی ارومیه سپری می‌کند، از اوایل مهر به دستور رئیس زندان به بند امن منتقل و تا کنون از حق ملاقات با خانواده محروم بوده است.

🔸بنا اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی سیاسی که در اواخر پنجمین سال از محکومیت خود به سر می‌برد در تاریخ ۳ مهر ۱۴۰۳ به دستور خانزاده، رئیس زندان مرکزی ارومیه، به صورت تنبهی از بند ۴ به بند امن منتقل شده است. وی که پیشتر در بند زندانیان سیاسی و عقیدتی به سر می‌برد، در اواسط سال گذشته به بند ۴، بند جرائم مواد مخدر، منتقل شده بود.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/prisoners-fa/2024/10/16/p37497

@KurdistanHRN
🔸دارا ڕەشیدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەردەشت کە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا تێدەپەڕێنێت، لە سەرەتای ڕەزبەرەوە (کۆتایی سێپتامبەر) بە دەستووری سەرۆکی زیندانەکە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمن و تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە بێبەش بووە.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دارا ڕەشیدی کە لە کۆتاڕۆژەکانی پێنجەم ساڵی بەندبووندایە، ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٤ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) بە دەستووری خانزادەی سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەبەستی سزادان لە بەندی ٤ەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمن. ئەم زیندانییە سیاسییە کە پێشتر لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیدا بوو، لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا گوازرابوویەوە بۆ بەندی ٤ کە بەندێکی تایبەتە بە تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/10/16/p37500

@KurdistanHRN
🔸حمید چپاتی، فعال مدنی اهل ارومیه، پس از احضار به پلس امنیت این شهر بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.

🔸بنا به اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۲۵ مهر ۱۴۰۳، نیروهای پلیس امنیت به منزل خانوادگی این فعال مدنی یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی اقدام به بازرسی این خانه کردند. نیروهای پلیس امنیت به دلیل عدم حضور این فعال مدنی در خانه، در تماس تلفنی از وی خواستند خود را به پلیس امنیت معرفی کند.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detained-civilians/2024/10/16/p37502

@KurdistanHRN
🔸حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ورمێ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ماڵەکەیان پشکنیوە. حەمید چەپاتی لە کاتی پشکنینەکەدا لە ماڵەوە نەبووە و هەر بۆیە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندییان پێوە گرتووە و داوایان لێ کردووە خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئەمنییەت بکات.


🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2024/10/16/p37505

@KurdistanHRN