ڕاپۆرتەوێنەیەک له بەڕێوەچوونی حەوتەمین ساڵی چالاکیی زاگرۆسانە، بە بەشداری بەرفراوانی ئەندامانی ماندوونەناسی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، گرووپە شاخەوانییەکانی نێو شاری مەریوان و گرووپی وەرزشی شانۆی مەریوان و دیکەی چالاکوانان.
٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢۵؛ دارستانەکانی نێوان کاڵ و درگاشێخان
#زاگرۆسانه
#مەریوان
@chya_ngo

❤44👏5🥰1🕊1
Forwarded from انجمن ژیوای پاوه
🔴 پاوە بە كاتی #زاگرۆسانە
"خاک توانای کۆچی نیە
ئەوەیە ڕەمزی مانەوەی من لەم خاکەدا"
🔸لە نیوەڕۆدوایەكی پڕلە سەرما و سۆڵ و گژەبای پاییزی «پاوە»دا كوڕانی سوارچاكی هەورامان لە هەموو شار و گوندەكانی دەڤەری ڕەنگینی هەورامان، بە جۆش و خرۆشی لەڕادەبەدەر، بەپیر بانگەوازی زاگرۆسانەی بنكەی ژیوای پاوەدا هاتبوون و باوەشی پڕهەست و نەستی «کەلیهەڵەویار»ی دڵان لە نزرگهی «نۆریاوی» یادی یاران، میوانداریی دەکردن. بە خۆیان و بە تۆشەبەرەیەك لە هیوای بەڕوو و پاچەكۆڵەیەك لە بڕوا و هەنبانەیەک لە بیرەوەریی شەهیدانی پارێزەری ژینگە و نیشتمان، هاتبوون و بێزار لە ناحەزی ناپاك، نیشتیمانیان دەلاواندەوە و سروودی خوایە وەتەن ئاواكەیان دەوتەوە.
🔸پرۆگرامەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری و گیانبازی تێکۆشەرانی هەرمانی ژینگەی کوردستان دەستیپێکرد و هەر بە دوای سڵاو و بەخێرهاتنکردنی بەشداران لەلایان پێشکهشکاری بەرنامەكەوە، ڕێزدار دکتۆر «سۆران خالیدی»، بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری ژیوای، پەیامی بنکەکەی بەو بۆنەیە خوێندەوە و لە پەیامەکەدا وێڕای دەربڕینی سپاس و خۆشحاڵییان لە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی نیشتماندۆست و ژینگەپارێزی پاوە و دەوروبەر و بنکە و ڕێخراوە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی پاوە و گرووپە شاخەوانیی و وەرزشییەکان و كەسایەتییەكان و هەروەها نوێنەران و ژینگەپارێزانی هەریەک لە شارەکانی «جوانڕۆ»، «ڕەوانسەر»، «بانەوڕێ» و «باینگان»، بەخێرهاتنی هەمووانی کرد و فەلسەفە و مەبەست و ئامانجەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانەی بۆ بەشداران شەرح و شرۆڤە کرد.
🔸لە درێژەی پرۆگرامەکەدا و لەنێوان تۆف و سەرما و زوقمی پاییزیی کەلی هەڵەویاردا، گەرمی هەناسەکانی شیعر و پەخشان لە لایان هەریەک لە «ئەحسەن ڕەشیدی» و «ئارام مستەوفی» و پەیامی پڕسۆزی کەسایەتیی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر هەریەک لە بەڕێزان «محەمەد حوسەینی» و «سەروەر محەمەدی»، هەست و خرۆش و گەرمی و هیوا و هومێدی بە بەشداران بەخشی.
لە دوابڕگەی پرۆگرامی زاگرۆسانەدا، پۆل پۆل و دەستە دەستە لە بەشداران قۆڵی هیمەتیان هەڵماڵی و بەچاندنی بەڕوو و نەمام و ...، لە نساری «كڵاوی پینە» له «تەپەهۆڵ»، ئەو هەڵمەتەیان بە شكۆ و سەربەرزی بەڕێوەبرد.
🔸جێی ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە، دەستانی ناحەز ڕێک بەرانبەر بە شوێنی بەڕێوەچوونی زاگرۆسانەی ژیوای، ئاگریان لە شاخەکانی ملەنجار بەردابوو. وەك بڵێی دەتوانن گاڵتە بە شعوور و هەست و سۆزی خەڵكی نیشتماندۆست و ژینگەپارێزان بكەن، کە کوڕانی ژینگەپارێزی ژیوای وێڕای بەڕێوەبردنی پرۆگرامەکە، بە خێرایی لێی هاتنەدەست و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
🔸جێی ئاماژەیە شوێنی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە ڕێک ئەو شوێنە بوو کە ساڵگارێک پڕبوو لە «زبڵ و خاشاک و پاشماوەی خانووبەرە»ی هاووڵاتیان و لە دوایین ڕۆژەکانی سەرماوەزی 1399ی هەتاوی بە هەوڵی ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانی پاوە، پاک کرابوەوە و لە پڕۆژەی «خاک»دا خۆی وێنا کرد كە وەک هێمایەک لە تێکۆشان و گیانبازی و یادەوەری شەهیدانی ژیوای "خەندانی"، "ئەمینی" و "کەریمی" بە ڕووی نیشتماندا خۆ دەنوێنێ.
✍کومیتەی فەرهەنگی ژیوای
28ی سەرماوەزی 2725
@jiway_ngo

❤35🕊2🙏1
Forwarded from پێگەی فەرمی پاژین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە شكۆدار ،بە بەشداری كۆمەڵانی خەڵك لە داوێنی چیای ئاربەبا بەڕێوەچوو.
لەم هەڵمەتەدا جیا لە چاندنی دەنكی بەڕوو و قەزوان، جەخت لە سەر مەحكووم كردنی تاڵانی دارستانەكان و پەرەپێدانی باوەڕی ژینگە دۆستی و ژینگە پارێزی كرایەوە
@pajinbane

❤41🕊1
Forwarded from شنەی نەوژین کوردستان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
-زاگرۆسانه
٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٥ کوردی
شوێن : چەمەن میرزا زەمان
٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٥ کوردی
شوێن : چەمەن میرزا زەمان
❤37
بەڕێوەچوونی حەوتەمین ساڵی هەڵمەتی زاگرۆسانە له گوندی نێزڵ بە بەشداری خەڵکی ئاوایی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا.
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
❤45
بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانه له شاری گیەڵان له لایەن ئەنجومەنی سەوزی زاگرۆس.
برگزاری زاگروسانه در گیەڵان(گیلانغرب) توسط انجمن سبز زاگروس.
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
برگزاری زاگروسانه در گیەڵان(گیلانغرب) توسط انجمن سبز زاگروس.
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
❤42👍2👏1🕊1
ڕاپۆرتەوێنەیەک له بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە له شاری شەقڵاوای هەرێمی کوردستان.
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
❤37🕊1
کومیتەی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوه دەبات:
ناشتنی دنکەبەڕوو بۆ ژینایی نیشتمان و بەرنامەگەلی جۆراوجۆری منداڵانه و کێبەرکێیەک له چەشنی ژینگەپارێزی و بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی شەوچله.
هاتن بۆ هەموو منداڵانی نیشتمانه.
کات/شوێنی کۆبوونەوه: پێنجشەممه ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥، کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ له یارانکۆ(باوەڕەشی)

❤21
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانه له شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، به بەشداری خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەیە.
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
#زاگرۆسانە
@chya_ngo
❤44