Forwarded from اتچ بات
╭┅═ঊ🌺🌺🌺🌼🌺🌺🌺ঊ═┅╮
#دولاب_بهشت_کردستان
╰┅═ঊ🌺🌼🌼🌺🌼🌼🌺ঊ═┅╯
بۆ کچی کورد ( #مامۆستا_هێمن)
رۆژی بەختی هەر له ژێر هەورێکی رەشدا لاوی کورد
تاکوو روخساری کچی شاری له پێش چاوان ونه
ناهێڵی گۆشەی برۆکەت دەر کەوێ چارشێوەکەت
ئەی لەدەس ئەو چڵکه هەوره مانعی مانگ گرتنه
چۆن دەبێ سەربەست؟گەلی ژێر دەست که کچ دابەستەبێ !
بەس نەبێ ئەو کوەیلەتی و ئەو کچ له ژوور دابەستنه
دەرکی داخستووه له تۆ بابت کەچی دەرکی نییه
دەرکه داخستن له تۆ دەرکی ئومێد داخستنه
داڕزینه، مردنه، ئاخر هەتا کەی پێت بڵێن :
نابێ بێتە دەر له ماڵ مافی ژیان کوا هێ ژنه ؟
لاده چارشێوی رەشت، با دەرکەوێ کوڵمی گەشت
چون له قەڕنی بیستەمه زۆر عەیبه ئەم روو گرتنه
کیژی خەڵکی بۆمبی ئاتۆمی دروست کرد و ئەتۆش
هەر دەزانی ناوی ئەستوێڵک و دەرخۆنه و پنه
فێری زانست و هونەر بوو ئەو له سایەی خوێندنی
تۆش تەشیمان بۆ دەڕێسی یادگاری شیرنه
ئەو به ئاسمانا فڕی دنیا گەڕا چوه بن بەحر
دەک نەمێنم کاری ئێوەش هەر له ژوور دانیشتنه
کوڕ بەزێنه ، ئەم لە عیلم و ئەو له کار و سەنعەتا
گۆرەویشه سەنعەتی تۆ، پێت خەنی بووم بیچنه
ئەو : پەچەو رووبەند و چارشێوەی ، نەدیوه نەنکی تۆ
ئەو شڕ و شاڵانه دیاری ، دوژمنی دڵ چڵکنه
کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا رەنجەڕۆن
کیژی ئازاده ،ئەوەی ژینی به نووکی گاسنه
شەنگه بیری یار و دەستباری کوڕی کۆچەر نەبی
چۆن دەگاته جێ هەوار و هۆبه ئەو بارگه و بنه
قەڵکی دەست و کوڵمی سووتاوی کچی لادێ نەبێ
چۆن دەگاته دەستی ، قۆڵبڕ ئەو هەموو تا تووتنه
کوا مەتاعی کوردەواریمان ، دەچوو بۆ هەندەران
گەر به سەربەستی نەژی ، با ئەو کچه مازوو چنه
بیر و هاوینی نەکردبا ، لەگەڵ کاکی بن پشک
چۆن دەمانبوو ئەو هەموو گوشت و پەنیر و بەرگنه
دەست و کەرکیتی کچی ، نازداری هاوشاری نەبا
چۆن دەڕازاوه ، به ماڵی شار و بازاڕی سنه
تاکوو ژن ئازاد نەبێ ، سەر چاوەکەی ژین لیخنه
کوەیلەتی باوی نەماوه کیژی کوردی خۆشەویست؟
راپەڕه ! هەسته لەخەو ! ئاخر چ وەختی خەوتنه
دەرکه بشکێنه ، پەچه بدڕێنه راکه مەدرەسه
چاری دەردی کوردەواری ، خوێندنه هەر خوێندنه
دایکی زانایه کوڕی ئازا دەنێرێته خەبات
من گوتم ، تۆش تێ بگه ناگاته دەریایه زنه
گوارەکەی زێڕت به کار نایه ، له گوێ بگره قسەم
لایقی گوێ تۆ ، ئازیزم شێعری سادەی هێمنه ..
👇باماهمراه باشید👇
🌷دولاب بهشت کردستان🌷
╭┅═ঊ🌺ঊ═┅╮
🆔 @Doolab94
╰┅═ঊ🌺ঊ═┅╯

Telegram
attach 📎