دولاب دۆڵاوبهشت کردستان
1K subscribers
2.48K photos
706 videos
31 files
294 links
دولاب دۆڵاونگین ژاورود
️عکس ❤️ شعر❤️کلیپ❤️اخبار روستای دولاب❤️معرفی جاذبه های گردشگری روستای دولاب❤️صنایع دستی❤️مراسمات و..

جهت ارتباط با ادمین
@Farshid1364

آلبومی ماندگاربرای کودکان شما
@zarvanah

آلبوم افراد متوفی و تصاویر یادبودشما
@Doolabestan
Download Telegram
╭┅═ঊ🌺🌺🌼🌺🌺ঊ═┅╮
دولاب بهشت کردستان
╰┅═ঊ🌺🌺🌼🌺🌺ঊ═┅╯
#‌‌‌‌چیرۆک

ئەگێڕنەوە فەرماندەی سوپایەک ویستی وڵاتێک داگیر بکات،کاتێک نزیک بوونەوە بچنە ناو وڵاتەکە، لەناو کێڵگەیەکدا پیرەپیاوێکیان بینی لەگەڵ کوڕێکی گەنجدا خەریکی کارکردن بوو.

فەرماندەی سوپاکە لە پیرەپیاوەکەی پرسی: باسی وڵاتەکەتمان بۆ بکە، ژمارەی سەربازی سوپاکەتان چەندە؟ لە چ قۆڵێکەوە ئەتوانین بچینە ناوەوە؟

پیرەپیاوەکەش وتی: هەموو شتێکتان پێ ئەڵێم،بەڵام بە مەرجێک!
ئەو کوڕە گەنجەی لەگەڵمدایە بیکوژن ! بۆ ئەوەی نەبێتە شاهیدێک بە سەرمەوە،کاتێک من نهێنییەکەتان بۆ باس ئەکەم.
وتیان: تۆ ڕاست ئەکەی، یەکێکیان شمشێریکی لە ملی گەنجەکە دا و ملی پەڕاند، پیرەکەش تەماشای خوێنی گەنجەکەی دەکرد، چۆن ئەڕژایە سەر زەوییەکە.
پیرەپیاوەکە وتی:ئەزانن ئەوە کێ بوو ئێوە کوشتتان؟
وتیان: تۆ پێمان بڵێ، ئێمە نایناسین!

پیرەپیاوەکە: ئەوە کوڕی منە...!
ترسام بەبەرچاویەوە بمکوژن و هەموو زانیارییەکانی لێ وەرگرن. بەباشم زانی کوڕەکەم بکەمە قوربانی،نەک یارمەتیتان بدەم لە داگیرکردنی وڵاتم.
فەرماندەی سوپاکە وازی لە پیرەکە هێنا و پیرەکەش تەرمی کوڕەکەی لە ئامێز گرت. دواتر گەڕانەوە و ڕووداوەکەیان بۆ پاشا باس کرد. پاشا وتی: سوپاکە پاشەکشە(عقب‌نشینی) پێ بکەن،
باوکێک ئامادە بێ کوڕەکەی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی ئێمە وڵاتەکەی داگیر نەکەین، تیایدا سەر ناکەویـن.

نوکته‌ی چیرۆک: "هەمیشە وڵاتان لەناوخۆدا شکست دێنن، دار کرمی لە خۆی نەبێ، هەزار ساڵ ئەژی


#بزن_رولینک👇
╭═ঊ🌺🌺ঊ═╮
🆔 @Doolab94
╰═ঊ🌺🌺ঊ═╯
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌