کولبرنیوز | Kolbarnews
5.37K subscribers
13.4K photos
13.9K videos
300 files
9.79K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
کولبرنیوز | Kolbarnews
💢کشته و زخمی شدن دو کولبر دیگر در پیرانشهر ◾️برپایه گزارش رسیده به کولبر نیوز روز شنبه ۱۵ دی ماه ۱۳۹۷ یک کولبر اهل پیرانشهر با نام #یوسف_محمدی_اصل در مرز کانی خدا بر اثر سرما جانش را از دست داده است. ◾️همزمان روز شنبه ۱۵ دی ماه ۱۳۹۷ یک کولبر دیگر اهل…
💢بریندار کردن و گیان لە دەست دانی ٤ کۆڵبەر لە پارێزگای ورمێ

◾️ بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، رۆژی شەنبە ۱٥ی بەفرانباری۹۷ کۆڵبەرێک بە نێوی #یوسف_مەحەمەدی_ئەسڵ خەڵکی پیرانشار بە هۆی سەرما و شەختەوە لە سنووری کانی خودا گیانی لە دەست داوە.
یوسف هاوژین و منداڵێکی چووکەی هەیە.

◾️ هاوکات و هەمان رۆژ ۱٥ی بەفرانباری۹۷، هێزە سرکوتگرەکانی کۆماری ئیسلامی هەر لەو ناوچەیە هێرشیان کردە سەر کاروانێکی کۆڵبەران کە کۆڵبەرێکی خەڵکی #پیرانشار بە نێوی #ئومێد_ئێراندۆست کەوتە بەر فیشکی راستەوخۆ و بە توندی بریندار بوو.

◾️ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر کۆڵبەران لەناوچەی #سۆماوبرادۆستی ورمێ رۆژی ۱٥ی بەفرانبار کۆڵبەرێک بە نێوی #نەحو_عیبادی ۲٤ ساڵە خەڵکی ئەو مەڵبەندە فیشەکی بەر لاقی کەوتوە و بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە بۆ دەوا کردن براوەتە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ.


◾️ هاوکات کاروانێکی #کۆڵبەران رێکەوتی ۱٥ی بەفرانباری۹۷ لە سنووری سەردەشت کەوتنە بەر تەقە و گوللەبارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆڵبەرێکی ۲۹ ساڵە بە نێوی #ئەحمەدی_عەزیزی بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز کۆکراوەتەوە لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە تاکوو ئەمڕۆ ۱٦ی بەفرانباری۹۷ لانیکەم ۱٦ کۆڵبەر و کاروانچی لە سنوورەکانی کوردستان و ئازەربایجان بە فیشەکی راستەوخۆی رژیمی ئێران، بە هۆی سەرمابروویی، هەڵدێران لە کێو و خنکان لە ئاودا بوونەتە قوربانی بێ دادی و مافخۆری دەسەڵاتدارانی ئێران.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
دایە هەنار دایکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردو #ئومێد_حەسەن‌زادە لە دووهەمین ساڵێادی گیانبەختکردوانی ژینگەپارێز

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
⭕️بریندار بوونی #کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری #هەورامان

💢بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی هەینی ۱۹ی بەفرانباری ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی #ئێران لە بەرزایەکانی تەته تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی تەمەن ۲٦ ساڵان بە ناوی #ئومێد سالحی خەڵکی ئاوایی نگڵی سەر بە شارۆچکەی #کەلاتەرزانی سنه فیشەکی بەر کەوتوە وە بە خەستی بریندار بوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڵبەرەبۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری #مەریوان کراوە.


#kolbarnews

@kolbarnews
💢کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت


بە پێی هەواڵی گەیشتو بە #کۆڵبەرنیوز شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە۲۷ی خەرمانان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی #ئێران لە سنووری #دۆڵەبی #سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی #ئومێد_مەحەمەدزادە خەڵکی ئاوایی #گرویس و دانیشتوی شارۆچکەی #ڕەبەت فیشەک بەر ڕانی دەکەوێت و بە هۆیی خۆێن بەربوونی زۆڕ بە داخەوە گیان لە دەست دەدات.
جێگایی ئاماژەی ناوبراو خاوەنی سێ مناڵی تەمەن ۱۲،۷و۵ ساڵانە تەرمی ئۆمێد لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوتەوە.

#kolbarnews
@kolbarnews