⭕️بریندار بوونی دو برا لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری #نەوسوود
💢بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنووری نەوسوود هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئێسلامی #ئێران تەقەی راستەوخۆییان لە کۆمەڵێک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو برا بە ناوەکانی #کۆسار و #ئەکرەم_رۆستەم زادە خەڵکی ئاوایی #شمشێر سەر بە شاری #پاوە بە خەستی بریندار بوون.
🔺بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتون کۆسار بە تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی ڕژێم بریندار بووە هەروها ئەکرەم لە کاتی ڕاکردن دا لە بەرزایی کەوتۆتەخوار بەم هۆیەوە دەستی شکاوە.
🛑جێگای ئاماژەیە کۆسار خێزان دارەو دوو مناڵیشی هەیە، ناوبراو بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری #کرماشان کراوە.
#kolbarnews
#کۆڵبەرنیوز
@kolbarnews